نوری مالکی شیری داری به ده‌سته‌وه‌یه….فـه‌هـد گـرده‌وانـی
نوری مالکی شیری داری به ده‌سته‌وه‌یه
سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی داگیرکراو نوری مالکی [نوری کامل محمد حسن العلی المالکی 20/6/1950] هێشتا سیاده‌ی له ده‌ست نی یه و له بڕیاڕ و دواڕۆژی عێراق سه‌ربه‌خۆ نی یه، که‌چی هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌یه‌وێت خۆی له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی عاره‌ب و تورکمان و مه‌سیحی و کۆنه به‌عسیه‌کان[کۆنه‌جاش وکۆنه فورسانی سه‌لاحه‌دیین] و له‌شکری مه‌هدی خۆشه‌ویست بکات . نوری مالکی هه‌تا بنملی دۆستی ئه‌مریکایه و بڕیاڕه‌کانی ئه‌مریکا موو به موو جێ به‌جێ ده‌کات، بۆی ناکرێت تاقه بڕیارێک له پشتی بالێوزی ئه‌مریکی جێ به‌جێ بکات و هه‌ر سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکاشن ژیانی ئه‌و دهبارێزن .تاقه سه‌روه‌ری سه‌رۆکوه‌زیر ئێستاکه بۆی ماوه‌ته‌وه خواستی ئه‌مریکا له عێراقی داگیرکراو جێبه‌جێ و [ته‌نفیز] ده‌کات ، به‌ڵام به سیاسه‌تی [حیزبی ده‌عوه و مه‌زهه‌بی شیعانه‌ی خۆی] که هه‌نووکه ئه‌مه‌ش له به‌ڕژه‌وه‌ندی ئه‌مریکایه.{سه‌یری که‌ن چۆن بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌نده‌کانی هاوپه‌یمانی عێراق و ئه‌مریکا خۆی لال کردووه و ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌په‌نجه‌ی مۆربکات} . ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی ئه‌مریکا جێبه‌جێ نه‌کات ئه‌وا ئه‌مریکا وه‌کو سه‌رۆکی پێشووی {پاناما که‌وتۆته ناوه‌ندی ئه‌مریکا ،پایه‌ته‌خته‌که‌ی ناوی پاناماسیتیه.پێوانه‌ی 78200 کیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌یه. ژماره‌ی دانیشتوانی 3191319 که‌سه. زمانی یان ئیسپانی یه.} ژه‌نه‌ڕاڵ {مانوێل نۆڕێگا له 11/2/1934 یان 1938 له پاناماسیتی له‌دایک بووه . له 20/12/1989 له‌شکری ئه‌مریکا چووه پاناما و ڕژێمه‌که‌ی نۆڕێگای روخاند و پشتی ملی گرت و بردیه زیندانه‌کانی میامی له ئه‌مریکا. دادگا له 16/9/1992 بڕیاڕی حوکمی 30 ساڵ زیندانی بۆ بڕیه‌وه و ده‌ڵێن گوایه وا له گڕتووخانهی [فلۆڕیدا] یالهیلی ده‌خوێنی و ئه‌گه‌رچی پیاوی ئه‌مریکا بوو له دژی شۆڕشگێرانی ئه‌مریکای لاتینی ودژی شۆڕش بوو له نیکاراگوا. } په‌تی له‌مل ده‌کات و له گوانتانامۆ دادگایی ده‌کات به‌ناوی ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤی پێشێل کردووه .ئه‌تۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی و له‌سه‌ر کورسی بۆش دانیشتووی ئه‌ی که‌واته جه‌ناب بۆ ئه‌و شیره داره له کورد به‌رزده‌که‌یته‌وه و هه‌ڕه‌شه ده‌که‌یت ، ئایا به جاش و کۆنه به‌عسی ده‌توانیت ده‌سه‌ڵات له پارتی و یه‌کێتی زه‌فت بکه‌یت و چه‌کدارانی ئه‌و دووحیزبه فڕێ بده‌یته‌وه پشتی سنوور . ئه‌گه‌ر بۆت نه‌کرابێت گڕوپه‌که‌ی{جیش المهدی} مرۆڤکوژی موقتدی سه‌دری{مقتدی محمد محمدێادق باقر سلمان الێدر 12/8/1973} موراهیق ته‌مبێ بکه‌یت، چۆن بۆت ده‌کرێت مافی میلله‌تێک زه‌وت بکه‌یت . ئێوه کاتێک دژی سه‌دام و رژیمه‌که‌ی له تێکۆشان بوون خه‌ونتان به ناوچه شاخاویه‌کانی کوردستان ده‌بینی بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی وڵات بکه‌ن ئه‌گه‌رنا ئێوه ته‌نها له پایه‌ته‌ختی سوریا و تاران و له‌نده‌ن گولـلـهتان له سه‌دام حسین{ێدام حسین المجید 28/4/1937 ــ 30/12/2006} ده‌گرت . ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له کۆبونه‌وه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاران بکه‌ن ده‌یان که‌ستان ده‌کرده واسیته بۆ ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کان پێکتان بکرێت و بۆ داواکردنی مافی ڕه‌وای کوردیش له کورده‌کان زیاترتان داوا ده‌کرد تاوهکوزیارهتی ناوچه‌ئازادکراوه‌کان بکه‌ن و له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین و قه‌ڵاچۆلان بله‌وه‌ڕێن .له کاتی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 وه‌کو کورده‌کان چۆن کوردستانیان له رژێمی به‌عسی وهل بوو رزگارکرد ، ئێوه‌ی شیعه‌ش خوارووی عێراق و نه‌جه‌ف و کهربهلاتان به‌ده‌سته‌وه بوو ، وێنه‌ی خومهینیتان بڵاوده‌کرده‌وه و له شه‌قامه‌کان هه‌ڵتان ده‌واسی ، به‌ڵام چونکه خاوه‌نی هیچ نه‌بوون و خه‌ڵکتان نه‌بوو بۆتان نه‌کرا له‌سه‌ر قاچتان بووه‌ستن و له‌ناو ئه‌و هه‌موو به‌عسیانه هه‌ردوو مه‌رقه‌ده[مه‌زارگا] پیرۆزه‌که‌تان [ئیمامی عه‌لی و حسین] ئازاد بکه‌ن و ئیماراتی شیعه‌ی خۆتان ڕابگه‌ینن و حکومه‌تێکی به‌رهه‌ڵستکار دابمه‌زرێنن ، ده‌تانه‌وێت هه‌نووکه له‌سه‌ر پشتی کورد ئه‌و کاره بکه‌ن . ئێوه له‌بن عهباکانی ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا توانیتان بچنه‌وه سه‌ر گۆڕی ئیمامهکانتان و له [عاشوڕا] له سینگی خۆتان بده‌ن ئه‌ی بۆچی ئێستاکه چاو له کورد سۆر ده‌که‌نه‌وه. ئایا ئه‌وه به‌ڕنامه‌ی داهاتووی ئه‌مریکایه بۆی جێ به‌جێ ده‌که‌ن . ئه‌وه‌ی جێگای گله‌ییه هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی [پارتی] و [یه‌کێتی] ئه‌وه‌نده له سیاسهتهتکردن ساویلکه و کۆله‌وارن که دۆست و دوژمنی خۆیان لیک ناکه‌نه‌وه هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌ک دانوساندن و برادهراتی و دۆستایه‌تی ده‌که‌ن که له‌پشته‌وه یا به‌رامبه‌ر پاشان شیر و شمشێری دار به ڕویان به‌رز ده‌که‌نه‌وه و پشت له داواکاری یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن . سه‌ره‌تا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ببووه براده‌ریان و له هاوینه‌هه‌واری [دوکان] و [سه‌ری ڕه‌ش] مافوری سووری ده‌خرا ژێر قاچی ، پاشان گوتیان بۆ کورد باش نی یه . ئه‌گه‌رچی هه‌ر پارتی و یه‌کێتی به‌ڕنامه‌یه‌کی ڕوونیان نه‌بوو .له‌دوایی ئه‌و ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌هێنرایه سه‌ڕی ڕه‌ش و قه‌ڵاچۆلان په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ده‌کرا . ئه‌ویش گه‌ڕاوه سه‌ر ئه‌سلی خۆی و به‌عسیی کۆنه‌کانی له‌خۆی کۆکرده‌وه‌و بۆ که‌رکوک پاشه‌کشه‌یان کرد .دوایی ئه‌و مه‌شعان جبوری هیچوپوچ ده‌هێنرایه سلێمانی و هه‌ولێر به سه‌فته دۆلاری ده‌خسته باغه‌ڵی و پاشان شانازی به سه‌دام ده‌کرد و به‌ئاشکرا فاتیحه‌ی بۆ لێده‌دا و میزی به قه‌بری بارزانییه‌کان و ئهنفاڵکراوهکان داده‌کرد و له دژی کورد قسه‌ی ده‌کرد.دیسان شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له مه‌سیف سه‌لاحه‌دیین ته‌رخان ده‌کرا و خه‌ڵکی لهچواردهوهرهی داده‌نرا پاشان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شوێنه ته‌عریب کراو و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر خاکی کوردستان په‌له‌کردنی ناو لێده‌نا و به‌ڕژه‌وه‌ندی کورسی خۆی به داواکاری یه‌کانی کورد نه‌ده‌گۆڕی یه‌وه .هه‌ردوو به‌رێزان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی ده‌بێت سیاسه‌ت بکه‌ن نه‌ک ئه‌و وازی یه نه‌زانانی یه و هێنده‌ش خۆیان به که‌م و یه‌خسیر به‌رامبه‌ر ئه‌وانه داده‌نێن چونکه ئه‌وانه دوور له ئه‌مریکا هیچ ناتوانن دوو هه‌نگاویش له پێناوی به‌ڕژه‌وه‌ندی عێراق بهاوێژن و عێراق به‌ره‌و فیدراڵی و دیموکراتی ببه‌ن بۆیه کورد ده‌بێت داوای [ئه‌جنده‌ی سیاسی] خۆی له‌گه‌ڵ [ئه‌مریکای داگیرکه‌ر] بکات و مافه‌کانی خۆی له‌و داگیرکه‌ره زه‌به‌لاحه مسۆگه‌ربکات و به ئاشکرا به ئه‌مریکا بڵێت ئایا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌سه‌له‌ی کورد بۆ ئێوه ده‌که‌وێته کامه مه‌له‌فی سیاسی و بهڕنامهتان بۆ ئه‌و میلله‌ته چی یه ، به تایبه‌ت له کوردستانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا ، ئایا چوار ده‌وڵه‌تی ده‌خوازن بۆ کورد بێته دی یان هه‌ر پارچه‌و ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ . ئایا کورد ده‌بێته‌وه قوربانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی یان ده‌بێت جارێ چاوه‌ڕوانی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و کۆنه‌په‌رستی بێت . ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ی دێنه حکومڕانی عێراق و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست دڵ بۆگه‌ن و ناشیونالیستن وه‌ک سه‌دام حسین و له ئۆتۆنۆمی سه‌قه‌تکراو زیاتر بۆ کورد به ڕهوانابیین . خه‌یاڵی سه‌رکردایه‌تی کورد خاوه ئه‌گه‌ر له‌و باوهڕهبێت ئه‌و سه‌رکردایه‌تی عێراقه‌ی تازه ، داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان بکه‌ن .
هه‌تا که‌ی ئه‌و دۆستانه فرمێسک بۆلاشه‌ی سهربهرزونهمری
ناو گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ناڕێژن
فـه‌هـد گـرده‌وانـی
24/11/2008ستۆکهۆڵم