هۆزان مه‌حمود….
له 27ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2008 دا په‌رله‌مانی کوردستان به بڕیارێک فره‌ژنێتی مه‌رجداری له کوردستاندا درێژه پێدا، ئه‌م بڕیاره هه‌ڵایه‌کی زۆری له ناوه‌ند و ڕێکخراوه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی ژنان و زۆربه‌ی زۆری ڕۆشنبیران نایه‌وه، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که که‌مپینی تایبه‌تی دروستبێت دژ به‌م بڕیاره. ناوه‌ندی چاک با چاکی زانی که په‌یوه‌ندی بکات به هه‌ندێک له‌و که‌سه پهیهوندیدارانهوه و ڕایان وه‌ربگرێت له‌سه‌ر هه‌موارکردنی ئه‌م بڕیاره‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
پرسیاره‌کان:
1/ بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر فره‌ژنێتی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
2/ ڕاڤه‌کردنی ئه‌م بڕیاره لای زۆربه‌ی زۆری ژنان و پیاوانی فیمینست پشتتوانیکردنه له پیاوسالاری و کۆنهوارێتی. به‌ڕای به‌ڕێزتان ئه‌م ڕاڤه‌کردنه بوو به ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی وا که قورساییه‌کی ئه‌وتۆ دروستبکات وه‌ک فشارێک بۆ سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌م بڕیاره واژو نه‌کات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ پیاداچونه‌وه؟
هۆزان محمود: سه‌ره‌تا ئیجازه‌م بده‌ن سوپاسی به‌ڕێزتان وه ناوه‌ندی چاک بکه‌م بۆ سازدانی ئه‌م چاوپێکهونته.
گرفتی سه‌ره‌کی خه‌ڵک له کوردستان ئه‌وه‌یه که په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌ته‌که‌شی هیچ وه‌خت گوێیان بۆ خواست و داواکانی خه‌ڵک نه‌گرتوه. وه هیچ کاتیش ئه‌م حکومه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک وه به‌تایبه‌ت ژنان له‌به‌رچاوناگرن. ئێمه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا شاهیدی ده‌یان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی کوردستان به ژن و پیاو و خوێندکارو مامۆستا‌و هه‌موو چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا بووین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌میشه شاهیدی بوین ئه‌وه‌یه که ئه‌م حکومه‌ته یه‌ک جاریش خه‌ڵکی کوردستانی به به‌شه‌ر نه‌زانیوه له‌و بڕیارانه‌ی که په‌یوه‌ندی به شێوه‌ی ژیانیانه‌وه هایه نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو هیچ وه‌خت گوێی به‌داخوازیه‌کانیان نه‌داوه و ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک ڕۆژانه پێشێلکراوه. من پێم وایه خه‌ڵکی کوردستان هه‌میشه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی بهرزبوهو به هه‌موو شێوازه‌کانی خۆده‌رخستنی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌کانی خۆیان هاتونه‌ته مه‌یدان. هه‌ر ئیستاش ده‌بینین که خه‌ڵکێکی زۆر هاتونه‌ته ده‌نگ له‌دژی ئه‌م یاسای فره‌ژنی یه که وه‌کو خۆی هێشتویانهتهوهو به قسه مه‌رجداریان کردوه. به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی بۆ گرنگه که عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و دینی خۆیان بسه‌پێنن و بۆ ئه‌مه‌ش په‌نابردن بۆ مه‌لاو “زانایانی ئاینی” باشترین ده‌ربازبوونه له‌وه‌ی که پێداچونه‌وه بکه‌ن به‌م یاسایه‌دا. ئه‌وه‌تا له چه‌ندین وتار‌و چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌گه‌ری له سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه بگره تا زۆرێک له وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانیش هه‌مووی جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که هیچ یاسایه‌ک له‌و په‌ڕله‌مانه‌دا په‌سه‌ند ناکرێت ئه‌گه‌ر دژایه‌تی هه‌بێت له گه‌ڵ ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی. ئه‌مه به‌ئێمه ده‌ڵێت که ئه‌وان زۆر سورن له‌سه‌ر بردنه‌پێشی ئه‌جێندای خۆیان که ڕون و ئاشکرا به‌خه‌ڵکی ڕاده‌گه‌یه‌نن که ئه‌جێندای ئه‌وان ئیسلامی، خێڵه‌کی وه سه‌رتاپای دژی ماف وئازادییه‌کانی ژنه، وه هیچ نزیکایه‌تیه‌کی نیه به ژیان و کولتوری هاوچه‌رخ. حه‌تمه‌ن ئه‌وان ئه‌په‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن که مۆری ئیسلامیبوونی خۆیان بده‌ن له‌هه‌وو یاسایه‌ک و ده‌رخواردی خه‌ڵکی بده‌ن به‌ناوی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان به ناسنامه “موسڵمانن”.
3/ به ڕای به‌ڕێزتان ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، که هه‌موویان ده‌چنه که‌رتی سێهه‌می کۆمه‌ڵگاوه که پێیده‌وترێت که‌رتی به مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگا، به‌گوێره‌ی پیویست بوو، واته به ئه‌رکی خۆیان هه‌ستان؟
هۆزان محمود: کاتێک ئێمه حکومه‌تێکی تا بڵێیت خێڵه‌کی، دینی، وه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر پیاوسالارمان هه‌یه، وه کاتێک که فه‌لسه‌فه‌ی وجودی سیاسی ئه‌م حیزبانه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رکوتی سیاسی و نه‌هێشتنی ره‌خنه‌و ئازادی ڕاده‌بڕین بێت، هه‌ربۆیه‌ش له‌به‌رژه‌وندی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نیه که ڕێگه بده‌ن ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ له‌کۆمه‌ڵگادا کاربکات. بۆیه‌ش ده‌بینین زۆرێک له‌و ڕێکخراوانه‌شی که هه‌ڵده‌سوڕێن سه‌ربه‌خۆیانن و شه‌ریکن له‌م جۆره بڕیاره دژی ژنانه‌دا تا ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن. هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو ئه‌و یاسایه‌یان مه‌حکوم کردوه‌و ئه‌وه‌تا ڕێپێوان و ناڕازایه‌تیان ده‌ربڕیوه که ئه‌مه جێگای ده‌ستخۆشیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌کانمان ببه‌ستین به کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوه‌وه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه. له‌هه‌موو كۆمهڵگایهکدا حکومه‌ت لێپرسراوی یه‌که‌مه و ئه‌وانن ده‌بێت بخرێنه ژێر فشار‌و خه‌ڵک ده‌نگیان پێ نه‌دات و ڕایان ماڵن له‌ده‌سه‌ڵات کاتێک که جوابده‌ره‌وه‌ی خواسته‌کانیان نین. خه‌ڵک له کوردستان هه‌موو هه‌وڵێکی داوه بۆ به‌مه‌ده‌نی کردنی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگا. ئه‌و ڕاده‌یه له ئینسانیه‌ت وئازادیخوازی و مه‌ده‌نیه‌ت که هه‌یه له کوردستان مه‌دیونی بوونی که‌سانی چه‌پ و رادیکاڵ، یه‌کسانیخواز وئازادیخوازه که بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و ئازادی ژنان ده‌که‌ن و بونه‌ته فشارێک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه.
4/ بیانوی زۆرێک له‌په‌رله‌مانتاره‌کان له په‌رله‌مانی کوردستاندا له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ ئه‌م فرهژنێتیه، ئه‌و واقیعه‌ی کوردستانه! که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان کولتورێکی ئیسلامیان هه‌یه له کولتوری شه‌ریعه‌تیشدا فره‌ژنێتی حه‌ڵاڵکراوه و ڕه‌وایه، بۆیه ده‌بێت ڕای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان ڕه‌چاوبکرێت له بڕیاره‌کانی په‌رله‌ماندا!! بهڕیزتا ڕاتان چیه له‌سه‌ر ئه‌م بیانوه؟
هۆزان محمود: ئه‌م به‌گشتی مۆرکردنهی خه‌ڵکی کوردستان به موسڵمان و سه‌پاندنی ناسنامه‌ی دینی به‌سه‌ریاندا من به ئیهانه‌ی ده زانم به ئینسان و به‌خه‌ڵکی کورد. ئه‌وه حکومه‌ت و په‌رله‌مانتاره‌کان خۆیانن که هێشتا قه‌ڕنێک له‌دوا خه‌ڵکه‌وه ده‌ژین و سه‌ربه‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ نین. پاشان یاسای مۆدێرن و مه‌ده‌نی چ په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌یه به موسڵمانبوون یان نه‌بوونی خه‌ڵکه‌وه، له‌یاسادا شتێک هه‌یه ناوی ماف و مافی هاووڵاتیبوون. مافی هاووڵاتیبوونیش ئینتمای عه‌قیده‌یی و دینی و جیاوازی ره‌گه‌زی هیچ که‌س ناخوێنێته‌وه، مه‌رجدانانی موسڵمانبوون بۆ داڕشتنی یاسا بۆ هاووڵاتیانی شوێنێک یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانی بهیاساسکردنه هه‌ڵاواردنه له‌ئاستێکی فراواندا.
ئه‌وه‌ی که‌ده‌ڵێن خه‌ڵکی کوردستان ئیسلامن و شه‌ریعه‌تیان ده‌وێت، له‌ڕاستیه‌وه دووره. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێستا ڕاپرسیه‌ک بکه‌یت بۆ خه‌ڵکی کوردستان که ئێوه ده‌تانه‌وێت چۆن بژین، من پێموایه که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک ده‌ڵێن، ئازاد بژین، له‌ڕووی ئابووریه‌وه تێروته‌سه‌ل و یه‌کسان بین، شه‌ڕ نه‌بێت، داهاتی خه‌ڵک بۆ خۆی بێت…تاد. پێم وانیه هیچ که‌سێکی ساده‌ی کۆمه‌ڵگه باسی ئه‌وه بکات، که با یاسای فره‌ژنه هه‌بێت، که با ده‌ستور ئیسلامی بێت.. تاد
ئه‌مه به‌هانه‌یه‌که بۆ سه‌پاندنی به‌ها و نۆرمه ئیسلامی یه‌کانی چاخه به‌ردینه‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا. هه‌موارکردنی فره‌ژنی به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م بۆ خۆیانه چونکه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران و مشه‌خۆره پاره‌داره‌کانی کوردستانن بتوانن چه‌ند ژنێک بهێنن. خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌لمانی، مه‌ده‌نی و ئینسانی دا بونایه ئه‌وا ژیان و بیرکردنه‌وه و ئاستی تێڕوانیان بۆ ماف و ئازادی یه‌کانیان زۆر له‌وه زیاتر ئه‌بوو که ئیستا هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌تا هه‌میشه خه‌ڵک حکومه‌ت وادار ئه‌که‌ن که مل بدات به مه‌ده‌نیه‌ت و لهبهرچاوگرنتی مافه‌کانیان. هیچ وه‌خت حکومه‌ت نه‌هات پڕۆژه‌یه‌ک بهێنێت که له‌سه‌روی ئاستی ڕۆشنبیری و تێگه‌یشتنی خه‌ڵکه‌وه بێت. هه‌میشه خه‌ڵکی کوردستان وه‌کوو پیشه‌یی ههمییشهییان ده‌ستپێشکه‌ربوون وا رابه‌رایه‌تی حکومه‌تی ساوای کوردستانیان کردوه که وه‌کوو چاخی به‌ردین یاسایان بۆ دانه‌ڕێژن.
5/ ئه‌و هه‌موو بێحورمهتی کردنه به ژنان له کوردستاندا و کوشتن و بڕینی ژنانی کوردستان، سه‌رچاوه‌که‌ی عهقلێتێکی خێڵه‌کیانه‌یه به‌رامبه‌ر به ژنان، به دیوێکی تردا چاوکراوهیهتی ئه‌مڕۆی ژنان و ئه‌و هه‌مو سه‌نته‌ر و ڕێکخراوانه‌ی ژنان، ئه‌مڕۆ له کوردستاندا بۆته فشارێکی گه‌وه‌ره بۆ سه‌ر ئه‌و عهقلێته خێڵه‌کیه و له و عهقڵێتهشدا جگه له توند‌و تیژی هیچی تری پێنیه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و فشاره؟ ڕاتان چیه له‌سه‌ر ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه؟ چاوکراوهیهتی ژنان له‌و ئاسته‌دایه که ئه‌م عه‌قڵێته ترسی داڕامانی خۆی هه‌بێت؟
هۆزان محمود: کردنه‌وه‌ی سێنته‌ری ژنان و ناوه‌ند و ڕێکخراوی هۆشیارکردنه‌وه‌ی ژنان له به‌رامبه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا شتێکی زۆر پۆسیتیڤه، به‌ڵام ئه‌م ڕێکخراوانه هێشتا له‌و چوارچێوه ده‌رنه‌چون که گوایه کۆمه‌ڵگاکه‌مان دواکه‌وتوه‌و ده‌بێت زۆر مه‌سه‌له نهورژێنن و به هێمنی کاربکرێت و حه‌یاو شه‌ره‌فی کورد بپارێزن و کۆمه‌ڵێک به‌هانه‌ی تر. که ئه‌مه خۆی ڕێگره له‌ئاست هه‌رجۆره پێشکه‌وتنێکدا یان به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ژناندا. کاتێک ئێمه باسی توندوتێژی، بێمافی، سه‌رکوتی ئازادی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ین، ده‌بێت به‌وپه‌ڕی ڕادیکالیهتهوه قسه بکه‌ین و کێشه‌کان بخه‌ینه‌ڕوو، ئاخر چۆن پێمانوابێت گۆڕانکاری دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر تابۆ شکێن نه‌بین و هێڵه سوره‌کان تێک نه‌شکێنین؟ ئێمه‌ی ژنانی یه‌کسانیخوازو ئازاد ده‌توانین ڕێچکه‌کان بشکێنین و حه‌ده‌س دروست بکه‌ین. ئه‌گینا هیچ پێویست ناکات کاروههڵسوڕان بکه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێگ له‌پێش کۆمه‌ڵگاوه نه‌بین.
من پێم وایه ژنان له کوردستان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر چاویان کراوه‌ته‌وه به ڕوی زۆر شت‌دا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که تابۆکان و هێڵه سوره‌کان بشکێنن و ڕاشکاوانه مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نی یه‌کانی خۆیان داوا بکه‌ن و موماره‌سه‌ی بکه‌ن.
هه‌ربۆیه‌ش به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم و داروده‌سته‌که‌یان له کۆمه‌ڵگادا پێیان وایه کۆمه‌ڵگای کورد دواکه‌وتوه‌و خێڵه‌کیی یه ئه‌وه من دهڵیێم ئه‌وه کلتوری حوکمڕانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی خۆیانه له خێڵه‌کی بوون و بڵاوکردنه‌وه‌ی ناشرینترین داب و نه‌ریتی ئیسلامی و خێڵه‌کی.
6/ به ڕای به‌ڕێزتان، پیاو سالاری و باوکسالاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و بێمافی منداڵان و سیسته‌می په‌روه‌رده له فێرگاکاندا له‌سه‌ر ڕێسایه‌کی کۆن، به بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان و ده‌رکردنی کۆمه‌ڵێک یاسای پوزهتیڤانه بۆ هه‌ریه‌ک له‌م گرفتانه که هه‌موویان گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گهوهرهن یه‌کلا ده‌بێته‌وه، یان ده‌بێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سیسته‌می ئابوری و سیاسی دواکه‌وتوو و به‌سه‌رچوو بۆ دنیای ئه‌مڕۆ هه‌ڵته‌کێندرێت و له جیاتی ئه‌وه سیسته‌م و عهقلێهتێکی سه‌رده‌میانه جێگیربکرێت؟
هۆزان محمود: من پێم وابێت ئه‌م حکومه‌ته ده‌ورانی به‌سه‌رچوه‌و له‌وه زیاتریان پێ نیه بۆ خه‌ڵکی کوردستان. تۆ نا‌توانیت له حکومه‌تێکی ته‌واو خێڵه‌کی، نه‌خوێنه‌ده‌وار له‌هه‌موو بوارێکه‌وه، وبێ ڕه‌بت به خواستی خه‌ڵک و سه‌رده‌م، چاوه‌ڕوان بکه‌یت که سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردنێکی ئه‌مڕۆیی داڕێژن. گرفتی ئه‌سڵی له خودی حکومهتهکهدایه که فه‌له‌جه له دابینکردنی ساده‌ترین پێداویستی و خواستی خه‌ڵک. ئاخر کام له‌و یاسایانه‌ی کوردستان به چاک و خراپ و کۆن و تازه‌یه‌وه کاری پێده‌کرێت؟ سوڵحی عه‌شایه‌ری و پاره‌و واسیته‌و ڕه‌شوه ته‌واوی سه‌رتاپای داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی داگرتوه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێی نه‌بێت سیستمێکی په‌روه‌ورده و فێرکردنی مۆدێرنه که نه‌وه‌کانی ئیستاوداهاتوو شتێکی جیاواز له‌وه‌ی که چه‌ندین ساڵه هه‌یه و ژه‌نگی هه‌ڵهێناوه فێربن و سودیان بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌یان هه‌بێت.
7/ په‌رله‌مانتاره ئیسلامیه‌کان ده‌ڵێن دووژنه وه‌ک ژه‌هر تاڵه‌و خۆشیان ڕازینین ژنی دووه‌میان به‌سه‌ربێت به‌ڵام له‌به‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌نگیان پێداوه ! سه‌رۆکی لیسته‌که‌شیان ده‌ڵێت باخه‌ڵك تووشی زینانهبن ژنی دووهه‌م باشتره!.چۆن ئه‌م دووفاقی و ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه ئه‌بینیت؟
هۆزان محمود: ئه‌مه دوفاقی نیه بۆ ئیسلامیه‌کان به‌ڵکوو ده‌رخه‌ری ناوه‌ڕۆکی گه‌نده‌ڵی ئه‌وانه، هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتوی و جه‌هل و خوڕافهدا هه‌ده‌فی سه‌ره‌کی ئه‌مانه‌یه به‌درێژایی مێژوو. هه‌رچی کاری غه‌یره ئینسانی یه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و دوایش ده‌ڵێن ئه‌وانه ئیسلامی ئه‌سڵی نین. له هه موو دینه‌کاندا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستدرێژی جنسی کراوه‌ته سهرژن و مناڵ له هیچ شوێنێکدا شاهیدی نه‌بووین. مه‌لاکانی کوردستان له‌ژێر ناوی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلام دا چه‌ندین ده‌ستدرێژییان کردۆته سه‌ر مناڵان و لاوانی کوردستان، باندی شێخ زانا نمونه‌ی ئه‌مانه بوو. له سهربڕینو کوشتن و ترساندن و فریودانی خه‌ڵک و گه‌نده‌ڵی و درۆ‌و ده‌له‌سه زیاتر له‌م ئیسلامی یانه چیترمان لێ بینیون؟ ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان پێیان وایه که فره‌ژنی بۆ نه‌هێشتنی “زینا”کردنه ئه‌وه ئه وپه‌ڕی هیپۆکراسیه، و ئه‌وه کۆیله‌کردنی ژنانه به‌شێوه‌ی ئیسلامی، ڕاگرتنی سێ یان چوار ژن له ماڵێکدا بۆ یه‌ک پیاو که ده‌ستدرێژی جنسیان بکاته سه‌ر به‌پێ ی مه‌یلی خۆی ئه‌مه ئیترئهپهڕی “زینای” ئیسلامی یه.
ئازادی ئینسانه‌کان له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر، یان ڕێکخستنی ژیانی سێکسی په‌یوه‌ندی ته‌نها به خودی ئینسانه‌وه هه‌یه‌و هیچ خودا‌و دین و یاسایه‌ک ناتوانێت ڕیگه به‌م خواسته سه‌ره‌تاییه‌ی ئینسان بگرێت.
شه‌ریعه‌تی ئیسلام زۆر له‌وه کۆڵه‌وارتره که بتوانێت چاره‌سه‌ر بۆ هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی ئینسان دا‌نێت. خه‌ڵکی کوردستان به ژن و پیاویه‌وه ئازادن له‌وه‌ی چ جۆره ژیانێک هه‌ڵده‌بژێرن و مه‌لاو به‌ناو زانایانی ئاینیش با هه‌ر مه‌وعیزه دروست بکه‌ن بۆ ئه‌و حکومه‌ته‌ی به‌کرێ ی گرتوون.
8/ نێچیرڤان بارزانی: په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌ك ده‌رناكات كه دژی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت ! به‌ڕای به‌ڕێزت ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆکی حکۆمه‌تی هه‌رێمی کوردستان که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی زانایانی ئیسلامدا ڕایگه‌یاند، ڕه‌تدانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و که‌مپین و ده‌نگانه نیه که دژ به فره‌ژنێتی مه‌رجدار ئێستا له ئاردایه؟
ئایه ئه‌م لێدوانه ده‌بێته بێهوایی ده‌نگه‌کانی دژه فره‌ژنێتی و ئه‌م هه‌وڵ و خه‌باته ڕاده‌گرێت؟
هۆزان محمود: نێچیرڤان بارزانی و حکومه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ زانایانی ئیسلامی ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و هیچ کامیان به‌بێ ئه‌وی تریان ناتوانێت جه‌هل و خورافه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان دا بسه‌پێنن.
دوو کوچکه‌ی دین+ ده‌سه‌ڵات، سیمای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه که سه‌رکوتکه‌رو دژهخهڵکن. مه‌لاو پیاوانی دینی هه‌میشه ئاوی ته‌به‌رک ده‌ڕژن به‌سه‌ر ناهه‌قیه‌کانی دهسهڵاتداو خه‌ڵکی ڕاده‌هێنن که شوکرانهبژێرو سالار بن، یاخی نه‌بن، به‌به‌شی خۆیان ڕازی بن ئه‌گینا خوا له‌و دنیا عه‌زابیان ده‌دا. حکومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک له کوردستان ئیسلامن، ئه‌وا کۆمه‌ڵێکی زۆر له مه‌لای بێکار و شڕهخۆریان ڕاگرتوه‌و هه‌رشتێکیان بوێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه دهیبهنهپێشهوه.
ئه‌مه کاری یه‌که‌مجاری ئه‌م حکومه‌ته نیه له ڕاگرتنی دڵی به‌ناو “زانایان” ی ئاینی، که له ڕاستیدا زۆرتر ئه‌جێندای خۆیانه ئه‌م کۆمه‌ڵه مه‌لایه بۆیان ده‌به‌نه‌پێش. من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌و کار‌و که‌مپینانه‌ی هه‌یه نه‌ک کۆتایی نایه‌ت به‌ڵکوو ده‌بێت زۆرتر‌و به‌هێزتریان بکه‌ین وه له‌ئاستێکی جیهانیشدا ئه‌مانه ناچار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی