ئاڵای بێ ئه‌ستێره وئه‌ڵاوئه‌کبه‌ری زه‌رد … فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
ئاڵای سێ ئه‌ستێره‌یی عێراق گوزارشتێکی درۆینه‌بوو له‌درووشمه‌کانی وه حده ، حریه، اشتراکیه‌ی به‌عسیه‌کان،نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ژێرئه‌وبه‌یداخه‌دا گه‌وره‌ترین سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی لێ‌کرا تاگه‌یشتن ونزیکبوونه‌وه به‌پاکتاوی نه‌ژادی کاتێکیش ده‌سه‌لآتی به‌عسیه‌کان له2 ی ئابی 1990 ووڵاتی کوه‌یتیان داگیرکرد وکه‌وتنه‌قوڕاوی سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی تووندڕه‌ویی ناسونالیزمی عروبه له‌چاووتروکانێکدا ئه‌ستێره پێنج گۆشه‌کانی به‌ناو یه‌کێتی و ئازادی و سۆسیالیستی بووه ئه‌لآوئه‌کبه‌ری ئیسلام ، ئه‌لآوئه‌کبه‌رێک که هیچ کات سه‌دام وسه‌رانی به‌عس نه‌باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یان پێبووه نه‌کارووکرده‌وه‌یان پێکردووه ..
دوای ڕووخانی ده‌سه‌لآتی ڕه‌شی به‌عسیه‌کان له 9/4/2003 و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له 9/6/2004 له‌هه‌رێمی کوردستان .ئیتر به‌سه‌ختی قسه‌له‌سه‌رلابردن وگۆڕینی ئاڵای به‌عس چووه ناوململانێ سیاسییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌سه‌لآتی نوێی عێراق ..
ئه‌گه‌رچی دوای داوکارییه‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌ی مه‌سعودبارزابی بۆگۆڕینی ئاڵای عێراق، له‌ناوئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق به‌منه‌تێکی زۆره‌وه چه‌ندفۆرمێک بۆگۆڕینی ئاڵای نۆێی عێراق هاته‌ناوکایه‌ی باسکردن که‌هیچ شێوه‌وفۆرمێک له‌وئاڵایانه له‌بازنه‌ی عه‌ره‌بچێتی و ئیسلامگه‌رایی نه‌هاته‌ده‌ره‌وه تا ئاماژه‌ێک بێت بۆ نه‌ته‌وه‌و ئاینزاکانی تری ناوعێراق
له‌هه‌مووی ترسناکتربۆکورد یه‌کێک له‌وفۆرم وشێوانه‌ی وه‌ک ئه‌لته‌رناتیف بۆگۆڕینی ئاڵای نوێ قسه‌ی له‌سه‌رده‌کرا گۆڕینی ڕه‌نگی ئه‌ڵاوئه‌کبه‌ر بوو به‌ڕه‌نگی زه‌رد وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆنه‌ته‌وه‌ی کورد. که‌له‌م فۆرمه دا ته‌واو شوناسی ئیسلامی سیاسی به‌به‌ری کوردا ده‌کرا که‌به‌هه‌رپێناسه‌ێک ده‌سه‌لآتی کوردی بۆخۆی ده‌یکات و شه‌قامی کوردی بۆخۆی ده‌هۆنێته‌وه ته‌واوپێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بوو.ئه‌م بۆچوون وتێزه‌ش به‌واتای دژه دین نا، چوونکه هه‌ریه‌ک له‌دایه‌گه‌ووره‌و بابه‌گه‌ووره‌ی هه‌رتاکێکی کورد به‌ته‌سبیحه زه‌ردوسه‌وزو قه‌زوانیه سه‌دوویه‌ک ده‌نکییه‌که‌ی ڕۆژانه ده‌یان جار زکری خوای کردووه‌و ئه‌لآوئه‌کبه‌ری هۆنیوه‌ته‌وه..
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ په‌رله‌مانی عێراق له22/1/2008 بۆئاڵای نوێ بڕیاری لابردنی ئه‌ستێره‌کانی دا ،ئاڵای نوێی بێ ئه‌ستێره که‌بڕیاره له‌کوردستان بۆماوه‌ی ساڵێک جارێکی تربه‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستان به‌رزبکرێته‌وه‌و ڕێزی لێبگیرێت، هیچ ڕه‌سه‌نایه‌تی و ئاماژه‌ی مێژوو خاک و نه‌ته‌وه‌و قووربانیدانی خه‌ڵکی کوردستانی تیانییه…
که‌واته دوای پێنج ساڵ له‌ڕووخانی به‌عس و هاتنی عێراقی نوێ ئه‌م ده‌ستکاریکردنه له‌ئاڵای عێراق نه‌ک ته‌نها ڕه‌مزیه به‌ڵکوخولانه‌وه‌یه له‌بازنه‌ی عروبه‌وشمشێری ئاین دا ،ئه‌وه‌شمان به‌ڕاشکاوانه پێده‌ڵێن که‌هه‌مووبه‌نده‌کانی ناو ده‌ستوور کڵاوی بابردووه، چوونکه‌له‌ماده‌ی 12 ی ده‌ستووردا ده‌ڵێت ئاڵای عێراق و سروودی نیشتمانی له‌سه‌ر پره‌نسیبێک ڕێک ده‌خرێت که‌مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراقی تێدابێت هه‌مووبه‌نده‌کانیش تاهه‌نووکه مه‌ره‌که‌بی سه‌رکاغه‌زه وبه‌س،،.سه‌ره‌ڕایی که‌لله‌ڕه‌قی وشۆفینییه‌تی عروبه له‌به‌غدا،، هه‌موو ئه‌وئاماژانه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موومافه‌کانی کورد له‌شه‌رم ومجامه‌له‌ی سیاسی دایه…. ا
سویسرا
25/.1/2008