به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه-4
به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، ئۆكتۆبه‌ری 2008
به‌شی چواره‌م
ئیداره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رجه‌می سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له هه‌موو کۆمهڵگهكانی ژیاندا: ڕاگه‌یاندن، قوتابخانه و زانكۆكان، كۆبوونه‌وه و كۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی بزنسمانه‌كان و حكومه‌ته‌كان و ..هتد دژایه‌تی خۆماڵی كردن یا به ده‌وڵه‌تیكردنی كه‌رته تایبه‌تییه‌كان و كه‌رته جیاجیاكانی ئابوورییان ده‌کرد و ئه‌مه‌یان به‌كارێكی سوشیالیستانه داده‌نا. به‌ڵام ئێستا بۆ پاراستنی بازاڕ و قورتاركردنی خۆیان له ڕکوكینه‌ی خه‌ڵكی و خۆپیشاندان و گه‌لێك جۆری تری چالاكی کردن و…. هتد، خۆیان ده‌بێت هه‌مان كار بكه‌ن، كه‌چی له هه‌مان كاتیش‌دا نایانه‌وێت پێ له‌وه بنێن كه كاره‌كه‌یان خۆماڵیكردنه، بۆیه سه‌رۆك بووش سه‌باره‌ت به خۆماڵیكردنهكه وتی: ئه‌وه‌ی كه كردومانه (Stabilisation not Nationalisation) واته خۆماڵیكردن نه‌بوو به‌ڵكو سه‌قامگیركردن بوو.
هه‌رچه‌ند ڕۆژێك دواتر، بیانووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ خۆماڵی كردنی ئه‌م بانقانه خرایه به‌ر چاو كه ئه‌مانه بوو: 1- ئه‌م بانقانه له بازاڕدا گه‌ره‌نتی نیوه‌ی سلفه‌ی عه‌قاری ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن. 2- یارمه‌تی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه له قه‌رز كردن‌دا ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها یارمه‌تی بانقه گه‌وره‌كانی جیهانیش ده‌ده‌ن. 3- زه‌مانه‌تی بوونی پاره‌ی كافی ده‌كه‌ن تاكو بتوانن سلفه‌ی عه‌قار بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی دابین بكه‌ن. گاردیانی به‌ریتانی، سێ شه‌مه ، 09-09-2008 .
هه‌رچه‌ند ڕۆژێك دواتر، 15.09.2008 گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بیمه‌ی ئه‌مه‌ریكا (AIG (American International Group، كه 89 ساڵ ته‌مه‌نی بوو زیاتر له 109 هه‌زار كارمه‌ند و كرێكاری له ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌بوو، به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌چوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی نه‌یده‌توانی به‌پێش چاوییه‌وه ئه‌مه هه‌ره‌س بهێنێت، بۆیه 85 ملیار دۆلاری پێدا، تاكو خۆی به پێوه ڕاگرێت له به‌رامبه‌ری 79.9% كۆمپانییهكهدا. ئه‌مه‌ش به فیعلی واته خۆماڵی كردنی كۆمپانییه‌كه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه یه‌كێك له بانقه هه‌ره گه‌وره‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا به ناوی مۆرگان ستانلی ئه‌ویش ده‌ردی ئه‌و قه‌یرانه‌ی گرت. ئه‌م بانقه 74 ساڵه هه‌یه و له 600 ئۆفیسی 35 وڵات‌دا 48 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئهزمهمهیه ڕزگاری بێت، له مانگی سێبته‌مبه‌ردا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی چیندا كه‌وته لێدوانه‌وه. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ، ڕۆژی شه‌مه، 20-09-2008 چین به ته‌مایه 49.9% ئه‌م بانقه بكڕێت. دواتریش واته له 11-10-2008 دا ده‌رکه‌وت بوو كه كۆمپانیای (Mitsubishi) كه كۆمپانیایه‌كی «یابانی»یه به‌ڵێنی داوه، كه ئه‌میش 21% هه‌مان بانق ، مۆرگان ستانلی، به 9 ملیارد دۆلار بكڕێت. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه بڕیار بوو له ڕۆژی 09-10-2008 دا واژۆ بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر خراپتربوونی باری ئابووری (Mitsubishi) سارد بووه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێی داگرت، كه پاره‌یه‌کی كه‌متر بۆ كڕینی هه‌مان به‌ش بدات، چونكه به‌های سه‌رجه‌می پشكه‌كانی مۆرگان ستانلی به شێوه‌یه‌كی خراپ دابه‌زی.
بێگومان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی و سیسته‌می دارایی یا دراوی ئه‌مه‌ریكی، ناتوانن چاو له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری جیهانی بنوقێنن، كه له ساڵی 1929وه به‌خۆوه نه‌بینراوه. ئیداره‌ی به‌ریتانیش وه‌كو ئه‌وان له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و بهدهربهستن. گۆردن براون، سهرۆكشالیاری به‌ریتانی، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری گلاسكۆ ی سكۆتله‌نده، وتی: " ئه‌م قه‌یرانه یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین قه‌یرانی داراییه له ته‌مه‌ن و سه‌رده‌می گڵۆبهڵازهیشندا".
ههتاپێش هاتنی ئه‌م قه‌یرانه‌ش باری ژیانی خه‌ڵكی له ئه‌مریكا به هۆی چه‌ند هۆیه‌كی تره‌وه كه یه‌كێكیان داگیركردنی عیراق و پرسی ئه‌فغانستانه، گران بوو بوو، به‌جۆرێك كه نرخی خانوو به‌ڕێژه‌ی 30% له سێ ساڵی پێشوتری دابه‌زیوه. 64%ی ڕێژه‌ی سه‌رجه‌می قه‌رزی دراوی عه‌قار كه کاتی دانه‌وه‌ی به‌سه‌رچووه ، نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا كردی واته خۆماڵیكردنی هه‌ندێك له بانقه‌كان و یارمه‌تیدانیان تاكو له‌و ته‌نگه‌تاویه بێنه ده‌ره‌وه، له گۆتره و به بێ توێژینه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه نه‌ده‌كرا. چونكه له به‌رده‌م سێ واقیعدا بوون: یه‌كه‌میان وازلێهێنانی بانقهكهكان و كۆمپانییه گه‌وره‌كان تاكو به یه‌كجاری هه‌ره‌س بهێنن، كه ئه‌مه‌ش ڕۆڵێكی زۆر زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی ئابووری و دارایی هه‌موو جیهان به‌حوكمی گه‌وره‌یی و به‌هێزی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت. دووهه‌میان خۆماڵیكردنی سه‌رتاپای ئه‌و بانق و كۆمپانیانه‌ی كه به‌ره‌و نابوتی دارایی ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌یان جگه له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكی توانای ئه‌وه‌ی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌وێت، هه‌روه‌ها كارێكی ئاسانیش نییه تا بۆیان قوت بچێت. وه‌كو پێشتر ئیشاره‌تم پێدا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خۆماڵیكردنی هه‌موو ئه‌مانه واته دان پێدانان به شکستی بازاڕی ئازاد و گڵۆبهڵایزشین و ڕهتكردنهوهیانه. هه‌ڵبژێری سێهه‌م یارمه‌تیدانیانه به پاره هه‌م به قیمه‌ت و هه‌م به‌هیمه‌ت، واته به قه‌رز و به‌خوایشت.
ماوه‌یه‌ك ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی و بانقی ناوه‌ندی و دارایی ئه‌مه‌ریكی له لێدوان و مشتومڕی ئه‌وه‌دا بوون، كه ڕێگه‌چاره‌ی سێهه‌م هه‌ڵبژێرن. بۆیه پێشنیاریان بۆ كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی كرد، تاكو 700 ملیارد دۆلار بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و بانق و كۆمپانییانه‌ی كه تووشی گیروگرفتی دارایی بوون و ههڵسانهوهشیان بۆ ئابووری ئه‌مه‌ریكا زۆر پێویسته، ته‌رخان بكرێت، به‌وشه‌یه‌ك تاكو ئابووری و دارایی ئه‌مه‌ریكا و جیهان نهتلیسێتهوه. کاتێك كه كه‌یسه‌كه‌یان برده به‌رده‌می كۆنگریس به‌شێكی زۆر له هه‌رودوولا دیمۆكرات و كۆماری به‌م پێشنیازه ناڕازی نه بوون، چونكه فشارێكی زۆری خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌یان له‌سه‌ر بوو، كه نه‌یان ده‌ویست كۆنگریس بڕیاری قبوڵی ئه‌مه بدات. به پێی پۆڵێكی لۆس ئه‌نجلس و بلۆمبێرگ 55% خه‌ڵكی دژی ئه‌وه بوون. به پێی پۆڵێكی (CNN)یش 62% خه‌ڵكی ده‌یویست حكومه‌ت ده‌ست له بازاڕ وه‌ردات، 65%یش ڕزگاركردنی ئه‌و بانق و كۆمپانیانهیان له‌و قه‌یرانه به پاره‌ی باجده‌ری خه‌ڵكه‌كه به كارێكی ڕه‌وا نه‌ده‌بینی. گاردیانی به‌ریتانی، ڕۆژی پێنج شه‌مه، 25.09.2008.
سه‌رئه‌نجام كۆنگریس به زۆربه پێشنیاره‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. به‌ڵام له هه‌فته‌ی دواترادا كه‌یسه‌كه هه‌واڵه‌ی مه‌جلیسی سێنهتا كرا‌و سه‌ر ئه‌نجام پێشنیاره‌كه قه‌بوڵكرا.
له به‌ریتانیاش، ماوه‌یه‌كی زۆره گۆردن براون له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، كه سیسته‌می دراوی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی و ته‌واوی حكومه‌ته‌كانی تر قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن، كه بازار (Regulate) بكرێت، واته سنوورێكی بۆ دابنرێت، به‌پێی یاسایه‌ك كار بكات و ده‌وڵه‌ت مافی ده‌ست تێوه‌ردانی له بازاڕدا هه‌بێت، تاكو سنوورێك بۆ (Credit Crunch) دابنرێت.
«لاری ئێلوت» كه له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیدا، له به‌شی دراو و ئابووریه‌كه‌ی، كه خۆشی ئابووریناسه و ڕۆژانه ده‌نوسێت، سه‌باره‌ت به خۆماڵیكردنی كۆمپانیا و بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وتی " له سه‌رده‌می «كارڵ ماركس»ه‌وه تا ئێستا به قه‌ده‌ر ئه‌م ڕۆژانه كاری سۆشیالیزمانه نه‌كراوه". هه‌ر له‌و کاته‌شدا گه‌وره قه‌شه‌ی كڵێسه‌كانی ئینگله‌ند (Rawan Williams) له گاردیانی ئه‌م ڕۆژانه‌دا وه‌سفی «كارڵ ماركس»ی كرد و وتی "ماركس ماوه‌یه‌كی زۆر لهمهوپێش تێبینی ئه‌و ڕێگایه‌ی كردووه، كه سه‌رمایه‌داری جۆرێكه، ئوستورهیهكی لغاو نه‌كراوه، واقیع ده‌گێڕێته‌وه، وزه‌ی توانادهر بۆ ئه‌مرێك ده‌گێڕێته‌وه كه ئیدی ژیان له خودی خۆیدا نامێنێت و نابێت. ئه‌و له‌مه‌دا ڕاستی پێکاوه، گه‌رچی له شته‌كانی تردا هه‌تا كه‌میش ڕاست بووبێت".
جێگای خۆیه‌تی گه‌ر لێره‌دا ئه‌وه به‌یاد بخه‌مه‌وه، كه ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره ئابووری و داراییه بۆ سهرۆكشالیاری به‌ریتانیا سوودمه‌ند بوو، چونكه سه‌رمایه‌یه‌كی سیاسی پێ به‌ده‌ستهێنا، به پێی پۆڵه‌كانی به‌ریتانیا بڕی كه‌سایه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌ی پارتی ئۆپۆزۆشیندا، ده‌یڤید كامیرۆن 10 بۆ 12 له ژێره‌وه بوو. ئێستا گۆردن براون بووه‌ته كه‌ڵه سه‌ركرده‌ی ئه‌ورپا و به داهێنه‌ری پلانی له بار و چاكسازی بارودۆخه‌كه ده‌رچوو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ندێك له ئابووریناسه‌كانی به‌ریتانیا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌م بار‌و دۆخه‌دا شوێنپێی ئه‌و هه‌ڵگرن.
گۆردن براون له‌م كۆبونه‌وه‌ی دوای سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپادا سه‌باره‌ت به دانانی چه‌ند ڕۆڵێك له ئابووری جیهان یا له گڵۆبهڵایزهیشندا، كه ناوی (لوتكه‌ی ئه‌وروپی) لێ‌نرا، چه‌ند پێشنیازێكی كرد كه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌مانه بوون:
1- هه‌بوونی سیسته‌مێكی ئاگاداركردنه‌وه له ئابووری جیهاندا تاكو له قۆناغی سه‌ره‌تایی ڕودانی گیروگرفته‌كان و قه‌یرانه‌كان پێشبینی بكات و لێیان ئاگادار بین.
2- چوارچێوه‌یه‌ك و پلانێكی وادابنرێت تاوه‌کو له‌وه‌ی كه ئه‌زمه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتریان له‌گه‌ڵدا بكرێت و له‌وه‌ی كه‌دروست بوون، دڵنیابین.
3- چاودێریكردن و بهدووكهوتنی پلان و هه‌لوێسته‌ی 30 كۆمپانیای هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی جیهان و داموده‌سگا دراویهكانی تر.
ئه‌مانه و زۆر پێشنیازی تر له به‌رهه‌ڵستیكردنی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه له ئاینده‌دا و چاره‌سه‌ر كردنیشی، كراون و ده‌كرێن. به‌ڵام ئایا ده‌توانرێت ڕێگه له ڕوودانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانانه بگیرێت، یان ڕاستتر سیسته‌می كاپیتاڵیستی كه ئه‌م قه‌یرانانه‌ی دروستكردووه و سه‌ره‌تاکانی دروستكردن و كه‌ڵه‌كه‌كردنی هه‌رچی زیاتری قازانجه كه بازاڕی ئازادیش ڕێگایه‌كی كاریگه‌ره بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی زیاتری ئه‌م قازانجه، ده‌توانێت ئه‌وه‌ی كه كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه به‌سی بێت؟ لێره‌دا پێویسته دوو پرسیاری تریش له‌مه‌ڕ ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هات بكرێت؛ یه‌كه‌م: ئایا شتێك هه‌یه كه ناوی بازاڕی ئازاد بێت، خۆ ئه‌گه‌ر له یاسا و ڕێسا و سنووردانان بۆی و ده‌ست تێوه‌ردان تێیدا ئازاد بێت، ئه‌ی بۆچی ئه‌م قه‌یرانه دروست بوو؟ دووهه‌م : ئایا ئه‌و وته باوه‌ی كه به‌رده‌وام له هه‌موو شوێنێكدا ده‌بیسترێت و ده‌وترێته‌وه " هه‌موو شتێك که سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بێت واته كه‌رتی ده‌وڵه‌تی بێت خراپه و هه‌موو شتێكیش كه كه‌رتی تایبه‌تی بێت باشه" چه‌ندێك ڕاسته؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسییارانه ته‌نها ده‌بێت ئابووریناسهكانیان پێمان بده‌نه‌وه یا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئاینده بین ئه‌م وه‌ڵامانه‌مان لێوه‌ی ده‌ست كه‌وێت.
له دوابه‌شی بابه‌ته‌كه‌مدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، كه بێگومان هۆكاری تریش له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابووری به‌گشتی و هه‌ڵكشانی نرخی خوارده‌مه‌نی به‌تایبه‌تی هه‌یه، دواتریش به چڕی ئه‌و پرسه گرێ بده‌مه‌وه به خواردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵیه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی كه به توێژینه‌وه سه‌لمێنراوه و من به‌ئاگام لێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هۆكاره‌كانی گرانبوونی نرخی خوارده‌مه‌نین:
1- گۆڕانی که‌ش: كه ئه‌مه‌ش سیسته‌می باوی سه‌رده‌م به پیسكردنی ژینگه خولقاندویه‌تی، به (Green House)، به‌تێكدانی ژینگه به‌هۆی بڕینی دارودره‌خت و سه‌وزایی و ته‌ختكردنی شوێنه‌كه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زیاتری سه‌رمایه له دروستكردنی له‌وه‌ڕگه و كارگه و شتی تر، ده‌ردانه‌وه‌ی (دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن) به‌هۆی چالاكی خه‌ڵكه‌وه و ڕۆڵی كشتوكاڵیش ئه‌مانه هه‌موویان بوونه‌ته به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی (كاربۆن دایوكسید) ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له په‌ینی کیمیایی و به‌كارهێنانی نایترۆجین له به‌پیتكردنی زه‌ویوزاردا، یاخود به‌كارهێنانی وزه له به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومدا. به‌هۆی وزه‌وه له كاتێكیشدا سه‌رچاوه‌ی وزه‌كه خه‌ڵوز، گاز یا نه‌وت بێت ده‌بیته هۆی دانه‌وه‌ی كاربۆن دایهیێكسید.. هتد ئه‌مانه‌ش به‌ڕۆڵی خۆیان كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ژینگه داناوه، كه به‌ئاشكرا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوینی وه‌كو ئه‌وروپادا وه‌رزه‌كان یا كه‌شه‌كان گۆڕاون. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌موو زریان و باوبۆران و تۆفانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای لاتین و چین و سریلانكا و گه‌لێك له شوێنه‌كانی تریشی گرتۆته‌وه، سه‌ره‌نجامی تێكدان و وێرانكردنی ژینگه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سیسته‌مه باوه‌دا.
بێگومان ئه‌م زریان و باوبۆران و تۆفان و لافاوانه بێ پێشینانه كارێكی گه‌وره‌یان كردوه و ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رجه‌می به‌روبوومی كشتوكاڵی كه ئه‌میش به‌ڕۆڵی خۆی له سه‌ر چه‌ندایه‌تی و بڕی به‌روبووم و له سه‌ر جۆره‌كه‌یشی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
جۆن رۆبنس سه‌باره‌ت به زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئابووری كه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌ش و ئاووهه‌وادا، له سه‌ر ئاستی جیهانی ته‌نها له ساڵی 1980دا ده‌ڵێت 2.8 ملیاردد دۆلاربووه. هه‌ر له هه‌مان شوێندا- لاپه‌ڕه‌ی 264 و 265 – به ژماره‌ی فه‌رمی ئه‌م زه‌ره‌رو زیانه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه:
بڕی ساڵانه‌ی ئابووری له ده‌ستچوو، كه به هۆی که‌شه‌وه له سه‌ر ئاستی جیهان بووه‌ته كاره‌سات، له‌نێوانی 1980 و 1984 دا 6.5 ملیارد دۆلار بووه.
زیانی ئابووری به‌هۆی مه‌ناخه‌وه كه بووه‌ته نانه‌وه‌ی كاریسه له سه‌ر ئاستی جیهانی ، به‌ته‌نها له ساڵی 1985 دا 7.2 ملیارد دۆلار بووه.
بڕی ساڵانه‌ی زیانی ئابووری هه‌ر به هه‌مان هۆی سه‌ره‌وه له سه‌ر ئاستی جیهانی له نێوانی ساڵانی 1985 و 1989 دا 9.2 ملیارد دۆلار بووه.
زیان له ئابووری هه‌ر به‌و هۆیه‌ی سه‌ره‌وه له سه‌ر ئاستی جیهانی له ساڵی 1990 دا 18.00 ملیارد دۆلاره بووه.
بڕی ساڵانه‌ی زیان له ئابووری هه‌ر به هۆی هۆكه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له نێوانی 1990 و 1994 دا 27.6 ملیارد دۆلار بووه.
زه‌ره‌ر و زیانی ئابووری هه‌ر به‌هۆی که‌ش (ئاوهه‌وا)وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له ساڵی 1995 دا 40.3 ملیارد دۆلار بووه.
بڕی ساڵانه‌ی زیانه‌كان كه له ئابووری كه‌وتوون دیسانه‌وه به هۆی که‌شه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له نێوانی ساڵانی 1995 و 1999 دا 58.5 ملیارد دۆلار بووه.
هه‌ر به ته‌نها له ساڵی 1999 دا له سه‌ر ئاستی جیهانی به هۆی که‌شه‌وه ئابووری زیانی 67.1 ملیارد دۆلاری لێكه‌وتوه.
هه‌موو ئه‌م ژمارانه به نرخی دۆلاری له 1998دا هه‌ژمار كراون.
2- ڕه‌وكردنی زۆربه‌ی لادێنشینه‌كان بۆ شار: كه ئه‌مه‌ش ڕواڵه‌تێكی به‌رچاوی سیسته‌می سه‌رده‌مه، وای كردوه خه‌ڵكانێك كه له لادێ‌دا به كاروباری كشتوكاڵییه‌وه سه‌رقاڵ بوون ڕوویان كرده شاره‌كان، ئه‌مه‌ش به ڕۆڵی خۆی كاریگه‌ری له سه‌ر قه‌یرانی كه‌ره‌سه‌كانی بژێو و خواردن داناوه، چونكه نه‌ك هه ئه‌مانه ئیدی له‌م كه‌شوهه‌وا نوێیه‌دا ناتوانن له به‌رهه‌مهێنانی خواردندا بۆ خه‌ڵكانی تر به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵكو خۆشیان بوونه‌ته بار به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هێشتا له‌به‌رهه‌م هێنانی كستوكالیدا ماونه‌ته‌وه. ئه‌م هۆیه له پاڵ هۆی یه‌كه‌مدا كارێكی وای خولقاندوه، كه هه‌ندێك له وڵاتانی جیهان كه هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌می دوایه‌ش خۆیان نه‌ك هه‌ر به‌شی خودی خۆیان له دانه‌وێڵه هه‌بوو ( گه‌نم و جۆو نیسك و نۆك و ماش و برنج و …هتد) بگره وڵاتی سه‌ره‌كیش بوون له ناردنیا بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه.