نه‌بوونی شه‌فافیه‌تی بودجه‌ی هه‌رێم له گێژاوی عیراقدا… سه‌دیق سالح عه‌زیز
له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 ه‌وه بارودۆخی ئابووری و سیاسی هه‌رێمی کوردستان نائارامی و گرانیه‌کی زۆر سه‌ختی به خۆوه بینی. هه‌رێم دوو ئابلۆقه‌ی ئابووری سه‌دام و هی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌بوو، خه‌لک به شێوه‌یه‌کی گشتی له کوله‌مه‌رگی دا ژیانیان ده‌برده سه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهات ته‌نیا گومرگه‌کان و رسومات و باجه‌کان بوو، چینه‌کانی کۆمه‌ڵیش ئه‌وه‌نده لێک دوور نه‌بوون. به‌ڵام له‌گه‌ل جێ به‌جێکردنی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراکی بڕیاری 986 ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی1998 دا، خه‌ڵک ده‌یتوانی تا ڕاده‌یه‌ک بۆ ژیانی خۆی خۆراک و ده‌رمانی پێویستی ده‌ستکه‌وێ، گوزه‌رانی خه‌لک به‌ره‌و باشی چوو، ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر هه‌بوو، کاره‌کانیشی به هه‌نگاوی کیسه‌ڵ به‌ڕێوه ده‌چوو. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به سافی ڕێژه‌ی % 13 ی داهاتی نه‌وت به‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وت.
به‌لام له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس به هۆی پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه له 9-4-2003 دا، له ڕێگه‌ی کاریگه‌ری هه‌رێم له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌وساکه‌ی عیراق، ڕێژه‌ی به‌شی هه‌رێمی کوردستان بووه ، که به‌ڕاستی بۆ هه‌رسێ پارێزگاکه گۆڕانێکی زۆر گه‌وره‌بوو، چونکه قه‌ت هه‌رێم ئه‌م بودجه خه‌یاڵیه‌ی به‌خۆوه نه‌دیبوو. به گوێره‌ی ئه‌م ڕێژه نوێیه، ئه‌گه‌ر ساڵی 2003 ی لێ ده‌رکه‌ین که فه‌وزایه‌کی گه‌وره له ئارادا بوو، هه‌رێم سالانه له نێوان 5 ملیار هه‌تا 6 ملیار دۆلاری ئه‌مریکی داهاتی نه‌وتی به‌رکه‌وتووه. ئه‌گه‌ر به‌شی گومرگه‌کان و باج و رسوماتی له‌گه‌ڵ کۆکه‌یته‌وه ئه‌وه ڕێژه‌یه‌کی گه‌لێ زۆرتره. جگه له‌وه‌ش ساڵانه به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده و نرخی نه‌وت زیادی کردووه تا له کۆتایی هه‌ر سالێکدا زیاده‌یه‌ک له بودجه‌ی عیراق په‌یدا بووه که ده‌بوایه دیسان دابه‌شبکرێته‌وه و هه‌رێمیش به‌شی خۆی به‌رکه‌وتووه. له دوای رووخانی ڕژێمیش بڕێکی زۆری ئه‌و به‌شه پاره‌ی هه‌رێم که له لای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان گلدرابووهوه، درایه‌وه هه‌ردوو له‌ته ئیداره‌که‌ی هه‌رێم و باسێکی ئه‌وتۆی لێوه نه‌کرا.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عیراقی له پێشی2003 وه له پاشی ئه‌م مێژوه‌ش ڕۆژانه نزیکه‌ی 1.9 ملیۆن به‌رمیل بووه له ڕۆژێکدا. ئه‌م ژماره‌یه به‌ره به‌ره زیادی کردووه تا کۆتایی ساڵی 2007 تواناکه‌ی گه‌یشته زیاتر له 2.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێکدا. دیاره ڕێژه‌یه‌ک بۆ سه‌رفیاتی ناوخۆ ده‌چێت. نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له خوار 40 دۆلاره‌وه پله به پله به‌ره‌و هه‌وراز چووه تاوه‌کو ئه‌مرۆ خۆی له‌نزیکی 100 دۆلار ده‌دا. هه‌ندی له شاره‌زایان پێیان وایه که نرخی نه‌وت له ساڵی داهاتوودا هێشتا به‌رز ده‌بێته‌وه. ڕادیۆی نه‌وا گوتی به گوێره‌ی قسه‌که‌ری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی له کۆتایی ساڵی 2007 دا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 2.4 دوو ملیۆن و چوار سه‌دهه‌زار به‌رمیل بووه له ڕۆژێکدا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ کۆتایی ساڵی 2008 له 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت تێپه‌ڕ بکات. به هۆی باری خراپی ئاسایشی عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زیندا بووه، ئه‌گه‌ر ئاسایشی عیراق به‌ره‌و ئارامی بچێ حه‌تمه‌ن حاله‌تی ئاسایی خۆی وه‌رده‌گرێ.
حکومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ک ووتمان داهاتی ناوه‌خۆشی هه‌یه له‌وانه گومرگه‌کان، هه‌روه‌ک ابراهیم خه‌لیل و باشماخ و ئه‌وانی تر، پاشان رسومات و داهاته‌کانی وه‌ک باجی ده‌رامه‌ت و خانوو به‌ره و هتد. هه‌رچی گومرگه وه‌ك له‌ده‌ستوری عێراقدا هاتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بودجه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندیی، به‌ڵام داهاتی رسومات و باجه‌کان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم. به‌لام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق رێککه‌وتوون که داهاته‌کانی هه‌رێم بۆ هه‌رێم بێت. بڕی ئه‌م داهاته نه‌زانراوه و ده‌که‌وێته خانه‌ی نهێنیه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردیه‌وه، به‌ڵام جار جاره له میدیای ناوه‌ند و هاوسێکان گوتراوه که داهاته‌کانی ناوخۆی هه‌رێم به‌لای که‌می سالانه 4 ملیار دۆلاره. من باسی داهاته‌کانی که‌رتی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شت وگوزار ناکه‌م که له ئاستێکی زۆر نزمدان، ڕه‌نگه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌میان هه‌بێ ده‌بێ خێریان پێ بکرێ.
تا ئێستا کێشه‌ی سه‌ره‌کی له دابه‌شکردنی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، کێشه‌ی به نهێنی دابه‌شکردنی به‌شێکی گه‌وره‌ی بودجه‌یه بۆ هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که، ئینجا به پله‌ی دووه‌م کێشه‌ی u ه که بۆ مووچه ده‌ڕوات، دیاره که‌مێکیشی به‌ر حیزبه بچووکه‌کان ده‌که‌وێ. له پاڵ ئه‌وه‌شدا دابه‌شکردن و خه‌رجی بۆ پڕۆژه جۆراوجۆره‌کانیش له نهێنیه‌کانه. به‌رێز سه‌رۆکی په‌رله‌مان عه‌دنان موفتی له دیمانه‌یه‌کی سایتی سبه‌ی دا ده‌ڵی په‌رله‌مان نازانێ ڕێژه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌نده که ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌کیه ساڵانه وه‌ریده‌گرن بۆ خۆیان. دیاره هه‌روه‌ک چۆن به برا به‌شی داهاتی گومرگه‌کانیان له سه‌رده‌می به‌ره‌ی کوردستانی دابه‌ش ده‌کرد، ئه‌مڕۆش بوجه‌که به هه‌مان شێوه دابه‌ش ده‌که‌ن. له‌وه ده‌چێ یه‌کێک له خاله گرنگه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنه نهێنی و ستراتیجیه‌ی ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌کیه دابه‌شکردنی ئه‌م بودجه‌یه بێت.
له ڕۆژی 9-1-2008 دا، له گفتوگۆیه‌کی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس‌دا، کاک نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، گوتی که دانیشتوانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک نزیکه‌ی 4 ملیۆن و شتێک ده‌بێت. به حیسابی ئه‌و 2 ملیۆن که‌س له خوار 18 ساڵیدانه، ئه‌و 2 ملیۆنه‌ی که ده‌مینێته‌وه له سه‌رووی 18 ساڵیدانه. له‌م دوو ملیۆنه نزیکه‌ی 1.2 ملیۆن موچه‌خۆر هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی که رێژه‌ی له u ی بووجه‌ی هه‌رێم بۆ مووچه ده‌ڕوات به گوێره‌ی ئاماری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ردوو ئیداره‌که. که‌وایه له ی بوودجه‌ی عیراق بۆ مووچه‌ی سێ پارێزگای کوردستان ده‌ڕوات! حیزبی به‌عسی ره‌گه‌ز په‌رست له حه‌فتاکان و هه‌شتاکان نزیکه‌ی له ی بودجه‌ی هه‌موو عیراقی دانابوو بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رتانسه‌ری عیراقدا، ئه‌وه‌که‌ی تر نزیکه‌ی هه‌مووی بۆ کاروباری عه‌سکه‌ری به‌کار ده‌هات، که‌چی گوزه‌رانی خه‌ڵک له ئێستا باشتر بوو. ئه‌مڕۆ هه‌لئاوسانی نرخی بازاره‌کانی کوردستان نزیکه‌ی E ه، هه‌شه ده‌ڵی ڕێژه‌که له‌وه زۆرتره. ئه‌م ڕیژه‌یه زۆره‌ی هه‌ڵئاوسان، ئابووری کوردستانی تووشی ته‌نگژه‌یه‌کی گه‌وره کردووه. ئه‌گه‌ر مووچه‌ش زیاد بکرێت به‌بێ کونترۆڵ کردنی نرخی شمه‌ک و کاڵای بازاره‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به بیانووی بازاڕی ئازاد وه‌ها ده‌کات که بازرگانه چاوچنۆکه‌کان نرخه‌کان به‌سه‌ر هاوڵاتیانا زیاد بکه‌ن و قازانجێکی خه‌یاڵی کۆبکه‌نه‌وه له‌سه‌ر حیسابی قووتی هه‌ژاران و چه‌وساوانی کوردستان. جارێ له‌م باره ئاڵۆزه‌ی کوردستاندا هه‌ڵه‌یه به‌ناوی بازاڕی ئازاد (هه‌روه‌ک جه‌نابی کاک نه‌وزاد هادی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کا) لاسایی بازاڕی ئازادی ووڵاتانی ئه‌وروپای پێشکه‌وتوو بکه‌ینه‌وه، بازاڕێکی وابه‌سته‌و دواکه‌وتوو و به‌کارهێنه‌ری وه‌کو کوردستان به‌بێ پلانی هه‌مه‌لایه‌ن و به‌بێ چاودێری له سه‌ر نرخه‌کان پێی ناگوترێ بازاڕی ئازاد به‌ڵکه ئه‌مه به مانای ووشه بازاڕێکی گه‌ڕه‌لاوژه‌و به‌ر بهرهڵلایه.
شاره‌زایانی ئابووری ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی مووچه له ده‌وروبه‌ری ی بودجه‌ی ووڵات بێت زۆر باشه و هه‌تا له % 30 مه‌قبووله، به‌ڵام له دوای ئه‌م ڕیژه‌یه مه‌ترسی هه‌یه! منیش ده‌ڵێم ئه‌دی ئه‌گه‌ر مووچه له % 75 ئه‌م بودجه‌یه هه‌ڵلووشێ که زۆرتر له 4 ملیار دۆلار ده‌کا، ئه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێ له کاره‌سات و له به فیڕۆدانی داهاتی میلله‌ت زیاتر! به‌ڵگه نه‌ویسته که ئه‌م ڕیژه زۆره‌ی فه‌رمانبه‌رو مووچه خۆران له ململانێی ته‌سکی حیزبایه‌تی ناشه‌ریفانه‌ی هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. هه‌ر لایه‌نه ویستویه‌تی له ڕێگه‌ی هه‌ڵڕشتنی پاره و له ڕێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بیروڕای خه‌ڵک بکڕێ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی باڵاده‌ستی مسۆگه‌ر بکا. ئه‌م گیانی ته‌سکی حیزبایه‌تیه گورزی کوشنده‌ی له هه‌موو ڕوویه‌کی ژیانی کورده‌واری داوه.
تا ئه‌مڕۆ هیچ زانیاریه‌کی فه‌رمی پشتڕاستکراو یا دۆکیومێنتێک له‌به‌رده‌ست نیه بیسه‌لمێنێ که ئه‌م بودجه گه‌وره‌یه‌ی هه‌رێم چۆن دابه‌ش و چۆن خه‌رج کراوه. هه‌ر جاره‌ی به‌کورتی و به خێرایی گوتراوه بودجه‌ی ساڵانه‌مان ئه‌وه‌نده ملیاره‌یه و گوایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ردوو له‌ته ئیداره‌که بڵاوی کردۆته‌وه که ڕێژه‌ی u ی بوجه‌ی هه‌رێم بۆ مووچه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی داتایه‌ک یاخشتهیهکی ڕێک و پێک ده‌رباره‌ی پێکهاته‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و دابه‌شکردن و خه‌رجیه جۆراو جۆره‌کانی بودجه به خه‌ڵک بده‌ن. هه‌رچه‌نده به‌رێز د. به‌رهه‌م له لێدوانێکدا وه‌عدی داوه که ئه‌مساڵ بودجه به شه‌فافی ده‌خرێته به‌رده‌ست کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، هیوادارم که ئه‌م وه‌عده بگاته جێ. هه‌قه یاسایه‌کی چاودێری بودجه و خه‌رجیه‌کان له په‌رله‌مان ده‌رچێ و لێژنه‌یه‌کی ده‌سپاک و ئازا‌و سه‌ربه‌خۆ دروست بکرێ که تایبه‌ت بێ به چاودێری کردنی چۆنیه‌تی خه‌رجکردن و دابه‌شکردنی بودجه‌ی هه‌رێم و ده‌سه‌لاتی لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت و به ئاشکرا زانیاری و داتا‌کان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بڵاو بکاته‌وه.
نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و ڕوونی له بودجه و خه‌رجیه‌کان، ئاو‌و هه‌وایه‌کی سازگاری دروست کردووه بۆ گه‌نده‌ڵی بێ سنوور و بۆ پاره شاردنه‌وه و بۆ کۆنتراکتی سه‌قه‌ت و وه‌همی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌دواداچوونێک هه‌بێت. نه‌مان بیست ڕۆژێک له ڕۆژان که‌سێک له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرابێ و سزادرا بێ. وای لێهاتووه که‌سانێک هه‌ن گه‌نده‌ڵی به نه‌نگی نازانن و پاساوی بۆ ده‌بیننه‌وه. ئه‌م بارودۆخه‌یه وای کردووه که بڕێکی زۆری سه‌رمایه به شێوه‌یه‌کی ناشه‌رعی لای چه‌ند که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتدار که‌ڵه‌که ببێ و گه‌مه به چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته بکه‌ن. ئه‌مڕۆ دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر لێک دوور دروستبووه که نێوانیان ئاسمان و ڕێسمانه، یه‌کێکیان ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه که دهولهمهندو ملیاردێره، ئه‌وه‌که‌ی تریش بێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه که چینی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه، چینی ناوه‌ندیش نووزه‌ی لێ بڕاوه.
له گۆڤاری ئاوێنه‌ی 27-7-2007 دا هاتووه، به گوێره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانی له ته‌موزی ساڵی پار، بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، پاش ده‌رکردنی بڕه پاره‌ی پۆسته سیادیه‌کان بڕی5.982.356.000.000 ترلیۆن دیناره (پێنج ترلیۆن‌و نۆ سه‌دو ههشتادو دوو ملیار‌و سێ سه‌دو په‌نجاو شه‌ش ملیۆن دینار) ه که ده‌کاته زیاتر له 5 ملیار دۆلار. له کاتێکدا به‌رمیلی نه‌وت به 40 دۆلار حیساب کراوه و به تێکڕای 80 دۆلار فرۆشراوه له بازاڕه‌کاندا! هێشتا که‌س نازانێ پاره‌ی که‌ڵه‌که‌بوی ئه‌م زیاده‌یه له کۆتایی سالدا چه‌نده. کاتێ حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌یه‌وێ کێشه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم دروست بکا، ئینجا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نگاو ده‌بێ و هه‌ندێ ڕاستی له میدیاکان باس ده‌کات، به‌ڵام هه‌رکاتێ پاره‌که‌ی وه‌رگرت، قڕوقه‌پی لێ ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ته‌نیا له ته‌نگانه‌دا شت بۆ خه‌ڵک باس ده‌کات.
له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا که له ڕۆژی 7-1-2008 ده‌ستی پێ‌کرد، گه‌وره‌ترین بودجه له مێژووی عیراقدا خه‌مڵیندراوه که بڕی 48 ملیار دۆلاری ئه‌مریکیه به‌ڵام هێشتا ته‌سدیق نه‌کراوه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێ چه‌ند ملیاری تری بێته سه‌ر. نرخی به‌رمیلی نه‌وت به تێکڕای 57 دۆلار حیساب کراوه. ئه‌گه‌ر به گویره‌ی ڕێژه‌ی له بێت، هه‌رێمی کوردستان زۆرتر له 8 ملیار دۆلاری به‌رده‌که‌وێ. خۆ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌مسال نرخی به‌رمیلی نه‌وت له ئاستی 100 دۆلاردا مایه‌وه و هه‌نارده‌ی نه‌وتیش زیادی کرد، ئه‌وه بودجه‌ی عیراق زۆرتر له 35 ملیار دۆلاری تری دێته سه‌ر، ده‌بێ له تریش بۆ به‌شی کوردستان زیاد بکرێت که ده‌کاته زۆرتر له 5 ملیار دۆلار. به‌لام دیاره ڕیژه‌یه‌ک له‌م پاره‌یه بۆ خه‌رجی پۆسته سیادیه‌کان و خه‌رجی حاکمه‌ی عیراق و بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌و هه‌ندی خه‌رجی تر ده‌ڕوات بۆیه چه‌ند ملیارێک که‌م ده‌بێته‌وه.
ده‌توانین به‌رکه‌وتی کوردستان به 10 ملیار دۆلار له بودجه عیراق بخه‌مڵێنین و ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێمیشی بێته سه‌ر که خۆی له زیاتر له 4 ملیار دۆلار ده‌دا، به کۆی هه‌ردوکیان، ده‌بێ بودجه‌ی هه‌رێم له نێوان 10 هه‌تا 14 ملیار دۆلار که‌متر نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌راوردێکی بودجه و دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ل هه‌ندێ له وولاتانی تر بکه‌ین ده‌رده‌که‌وێ که ده‌سه‌لاتی کوردی چه‌نده به خراپی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مانی به‌کارهێناوه. بۆ نموونه وولاتی سوریه دانیشتوانی نزیکه‌ی 19 ملیۆن که‌سه‌و بودجه‌که‌شی ئه‌وه‌نده له هی ئێمه زۆرتر نیه و ئازه‌ربێجان 8 ملیۆن که‌سه‌و بودجه‌که‌ی 10 ملیاره، یه‌مه‌ن 22 ملیۆن که‌سه‌و بودجه‌که‌ی 15 ملیار دۆلاره، ئوردن 6 ملیۆن که‌سه‌و بودجه‌که‌ی 11 ملیار دۆلاره، که‌چی ئه‌م وولاتانه وه‌ک ئێمه ئه‌م ته‌نگژه گه‌ورانه‌یان نیه و گوزه‌رانی هاوڵاتیان باشتره( بچۆ ناو گوگل بنوسه ب ن پ).
به گویره‌ی قسه‌کانی به‌رێز دکتۆر به‌رهه‌م سالح له کۆبونه‌وه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا مشت ومڕێکی گه‌رم له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا په‌یدا بووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌رێم، دیاره لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان هه‌وڵی ئه‌وه‌یانه ڕێژه‌ی له که‌م بکه‌نه‌وه. به‌دیارکه‌وتووه که ئه‌م هه‌وڵانه‌یان سه‌ری نه‌گرت، دکتۆر به‌رهه‌م له وه‌ڵامی لانه عه‌ره‌بیه‌کاندا گوتبوی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه خه‌رجیه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و حاکمه‌ی لی ده‌درێت بۆیه که‌متره له‌م هی سه‌رده‌می نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراک که مووچه‌ی لێ نه‌ده‌درا. به‌لام دیاره هێشتا کێشه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ساغ نه‌بۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ گه‌رم بوونی کێشه‌ی ماده‌ی 140 بۆ په‌کخستنی، پیلانه جۆر به جۆره‌کانی حکومه‌تی مالیکی به هاوکاری تورکیا له دژی کوردان به‌ڕیوه‌یه، هاوزه‌مان له‌گه‌ل ئه‌وه حکومه‌تی عیراقی گوشاری خۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاد کردووه، ته‌گه‌ره‌ی خستۆته به‌رده‌م گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان و ناوناوه کێشه‌ی ڕێژه‌ی بودجه‌ی زه‌ق ده‌کاته‌وه و ده‌ڵین ده‌بێ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش خۆتان بیده‌ن. سه‌رچاوه ئاگاداره‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵین وه‌زاره‌تی دارایی و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا چه‌ندین جاره ته‌گه‌ره دروست ده‌کات له‌به‌رده‌م ئه‌م بڕه بودجه‌یه‌ی که ده‌درێته هه‌رێمی کوردستان.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیاری و لێکدانه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێ که له ساڵی 2003 وه هه‌تا ساڵی 2008 ڕوونی و شه‌فافیه‌ت له بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا نه‌بووه. هه‌تا ئێستا هیچ یاسایه‌ک و لێژنه‌یه‌کی چاودێری و لێپرسینه‌وه نیه، هیچ زانیاریه‌کی پشتڕاستکراو یا دۆکیومێنتێک نیه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕێژه‌ی دابه‌شکردنی برابه‌شی بودجه‌ی هه‌رێم له نێوان ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌کیه. هه‌تا ئێستا هیچ داتایه‌ک نیه ده‌رباره‌ی خه‌رج کردنی بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری وه‌کو پرۆژه‌ی باش و پڕۆژه سه‌قه‌ت و وه‌همیه‌کان، پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان، بۆ که‌رتی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شت و گوزار و هتد.
نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و نه‌بونی چاودێری و لێپرسینه‌وه، که‌ش و هه‌وایه‌کی له‌باری ڕه‌خساندووه بۆ گه‌نده‌ڵیه‌کی بێ سنوور، بۆ ته‌خشان و په‌خشانکردنی بودجه‌ی هه‌رێم که سامانێکی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌م بێ سه‌روبه‌ریه ته‌نگژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌ڵئاوسانی بازاڕی په‌یدا کردووه که گوزه‌رانی خه‌ڵکی به‌ره‌و خراپی بردووه. ئه‌م بێ پلانیه که‌رته‌کانی ئابووری کشت و کاڵی و پیشه‌سازی، گه‌شت و گوزار و ئه‌وانی تری زۆر لاواز کردوه. ئینجا حکومه‌تی عیراقیش که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به لاوازی ده‌بینێ گوشاری خستۆته سه‌ری، به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێ که ماده‌ی 140 ی په‌کخستووه، ده‌یه‌وێ زۆرتر ته‌نازولی پێ بکا. حکومه‌تی عیراقی ده‌یه‌وێ له‌لایه‌ک کۆسپ و ته‌گه‌ره بخاته به‌رده‌م گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان و له لایه‌کی تریش ڕێژه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌ی بودجه‌ی هه‌رێم که‌م بکاته‌وه. ده‌بێ ووریابین له‌مه‌ودوا حکومه‌تی عیراقی که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم وه‌ک کارتێکی گوشار به‌کار دێنێ له پاڵ کارته‌کانی تری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاتر پاشه‌کشه بکات و سه‌ر بۆ داواکاریه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ند دانه‌وێنێ. بۆیه له‌م کاته ناسکه‌دا پێویسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک بکات و له هه‌موو بواره‌کانی ژیان به‌خۆی دا بچێته‌وه و کاره‌کانی به پلانی دوربینانه بێت. ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی جارێکی‌تر به‌ره‌و باوه‌شی خه‌ڵک بگه‌ڕیته‌وه و هه‌ر خه‌لکیش له کاتی ته‌نگانه‌دا به که‌ڵکی دێت. ده‌بێ زانیاری و لیسته‌ی داتا‌کان به شه‌فافی بڵاو بکاته‌وه، ده‌نا ئه‌مڕۆ که پیلانێکی گه‌وره‌ی دوژمنان به‌ریوه‌یه، زۆرتر له خه‌لک داده‌بڕێن.
goran954@hotmail.com 11-01-2008
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- سایتی ڕادیۆی نه‌وا. به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر ده‌بێت، به‌شی ئابوری.5-1-2008
2- – گۆڤاری ئاوێنه. بووجه‌ی هه‌رێمی کوردستان په‌سندکرا.27-7-2007
– بۆ چاودێریکردنی ڕیژه‌ی هه‌لئاوسان له هه‌رێمی کوردستاندا بۆ مانگی ته‌موزی 2007
3- سایتی سبه‌ی:
– به‌ڕێز عه‌دنان موفتی: په‌رله‌مان نازانێت چه‌ند پاره به حیزبه‌کان ده‌درێت. 10-8-2007
– ده‌ملوجی: زۆربه‌ی کوتله‌کان ئاگاداری ڕێژه‌ی داهات و چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی نین.6-1-2008 – ته‌نها .8 ی بووجه‌ی عیراق ده‌دریت به هه‌رێمی کوردستان. 8-1-2008
4- دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ل به‌رێز نه‌وزاد هادی له ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس له 9-1-2008