
مه‌زهه‌ب و هونه‌ر..!
مه‌زهه‌ب و هونه‌ر..!
دارا مه‌حمود
darachimen@hotmail.com
باوه‌ڕی مه‌زهه‌بی و چالاکی هونه‌ریی له‌کۆنترین خه‌م و خولیاکانی مرۆڤ بوون.
باوه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌کان وه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌و به‌رهه‌مێکی سروشتی بیری مرۆڤایه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسی فه‌لسه‌فی و هه‌ره ئه‌زه‌لی مرۆڤ: من چیم و له‌کوێوه هاتووم..؟ و چالاکییه هونه‌رییه‌کانیش وه‌ک به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و پرسیارانه‌و وه‌ڵامه گریمانه‌ییه‌کان.
به‌ڵام ههرمهزههبه به‌پێی ماهیه‌ت و دیدو به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌روا به‌پێی دوو فاکته‌ری کات و شوێن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌ردا کردووه‌و ده‌کات. واتا هه‌ندێک جار‌و له‌قۆناغ و سه‌رده‌مێکدا له‌خزمه‌ت یه‌کتردا ده‌بن و یه‌کتر ته‌واوده‌که‌ن و کاتێکی تر‌و له‌شوێنێکی تریشدا دژایه‌تی و سه‌نگه‌ربه‌ندیی.
بۆ نمونه هونه‌ری بیناسازیی هه‌ر له‌ده‌ستپێکه‌وه له‌هه‌موو ژانرو شێوازه‌کانی تری هونه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بدا کۆک بووه‌و جوانترین و دانسقه‌ترین بینایه‌کی دیرۆکی که عه‌بقه‌ریه‌ت و هونه‌رنمایی تێدا به‌رجه‌سته بووبێت، په‌رستگاو گۆڕستان و ئاتهشکهدهو کڵێساو مزگه‌وته‌کانن. به‌ڵام له ڕووی ئاستی گرنگیپێدان ودهستڕهنگینی و داهێنانی زانستی و هونه‌رییه‌وه جیاوازیی له‌نێوان مه‌زهه‌بێک و یه‌کێکی تردا به‌باشی هه‌ست پێده‌کرێت.
ئیسلام گه‌رچی له‌مڕووه‌وه گرنگی زۆری به‌مزگه‌وت داوه‌و ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و گرنگیپێدانه پتر له پیرۆزبوونیدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت. و له ڕووی بیناسازییه‌وه له پاش مه‌زهه‌به‌کانی تره‌وه دێت.
گرنگترین و به‌ناوبانگترین مزگه‌وتێک له جیهاندا (ئایا سۆفیا) یه له ئه‌سته‌نبول. ئه‌م مزگه‌وته له بناغه‌وه کڵێسایه‌کی ڕۆمی بووه ساڵی 532 له‌لایه‌ن ئیمپراتۆری ڕۆم (جستنیانی یه‌که‌م)ه‌وه بیناکراوه‌و ساختار‌و سیمای سه‌ره‌کی بیناکه هه‌ر وه‌ک هی ئه‌و کاتهیهو عوسمانییه‌کان چوار منارهکهو زه‌خره‌فه‌ی جوانیان لێ زیادکردووه.1
یان ساختومانی جوانی تاج محه‌ل، هونه‌ری بیناسازی مه‌غۆلی- هیندی به‌رهه‌می هێناوه.
هه‌روا مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شق له‌بناغه‌وه په‌رستگایه‌کی ڕۆمییه به‌ناوی ژوپیتێر واتا(خوای خواکانی ڕۆمیان)، و پاشانیش کراوه‌ته کڵێساو له‌ئاکامیشدا بۆته مزگه‌وت.2
مزگه‌وتی (جامع اێفهان) یش له ئێران، بریتییه له په‌رستگایه‌کی زه‌رده‌شتی که له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی مه‌نسور ده‌ستکاری کراوه‌و کراوه‌ته مزگه‌وت.3
ئه‌و کاره‌ی ئیسلام به گۆڕینی په‌رستگاکانی به‌رله‌خۆی به مزگه‌وت خزمه‌تێکی گه‌وره به مرۆڤایه‌تی و کهلهپوورهکهیهتی. که له خراپبوون وله‌ناوچوون پاراستی، گه‌رچی مه‌به‌سته‌که‌ش ئه‌وه نه‌بووبێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی جاره‌کان به پێچه‌وانه‌وه بووه. و له‌دیدی سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی کوفر، گه‌لێک لهڕێبهران و سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی ئیسلام تا له‌ده‌ستیان هات هه‌ر په‌رستگاو شوێنێکی ئاینیی به‌رله‌خۆیان وێرانکردو له‌ناویانبرد. و هه‌روا گه‌لێک له به‌رهه‌می نایاب و جوانی ئیسلامیش له‌شه‌ڕو شۆڕهکاندا به‌تایبه‌تی به‌ده‌ستی مه‌غۆل له ناوچوون.
به‌ڵام هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی تا به‌ر له‌ئاینی جویی کاکڵی مه‌زهه‌بی بتپه‌رستی بوو. که خوا له بت یان لهپهیکهردا به‌رجه‌سته ده‌کات. یانیش په‌یکه‌ر سیمبۆلی خوا بوو.
په‌یکه‌ر له بیری فیرعه‌ونییه‌کاندا په‌یوه‌ندی به جیهانی دوای مه‌رگه‌وه هه‌یه‌و پێیانوابوو که په‌یکه‌ر ده‌توانێ ببێته کۆپییه‌ک له مرۆڤ که دوای مه‌رگ هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه. و له‌هه‌مان کاتدا په‌یکه‌ر واتای شکۆو مه‌زنی خوای دهدبهخشی.
هه‌روا هونه‌ریی په‌یکه‌رتاشی له ئاینه‌کانی هیندۆسی، بودایی، و مه‌سیحیشدا.. دیرۆکێکی یه‌کجار کۆنی هه‌یه.
ساڵی 1921 پاشماوه‌ی شارێک له هیندوستان به ناوی (موهنجودارو) دۆزرایه‌وه، که دیرۆکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی 4500 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ. له‌پاشماوه‌ی ئه‌و شاره‌دا سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندیی هونه‌رێکی باڵای بیناسازیی، له‌باڵه‌خانه‌ی چه‌ند نهۆمی که خشتی سووری تێدا به‌کارهاتووه، و سیسته‌می زێراب و ئاوه‌ڕۆ، ئه‌نباری دانه‌وێڵه‌و حه‌وزی مه‌له‌کردن… پاشماوه‌ی هونه‌رێکی باڵای په‌یکه‌رتاشیش. قاپ و قاچاغی گڵین، په‌یکه‌ری مسی خواکان وپادشاکان، مۆری بچوکی به‌ردین که په‌یکه‌ری گاکێوی و که‌رکه‌ده‌ن و پڵنگی لێ هه‌ڵکه‌ندراوه.. به‌ده‌ست ده‌خه‌ین4
به‌هاتنی ئاینی مه‌سیحیش گه‌رچی دیده مه‌زهه‌بییه‌کان گۆڕان و به‌پێی ئه‌و مه‌زهه‌به چیتر په‌یکه‌ر نابێته سیمبۆلی خوا، به‌ڵام هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی و به‌گشتی شێوه‌کاریی له ڕه‌واج ناکه‌وێت و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌گاته لوتکه‌و شاکاره نایابه‌کانی هونه‌رمه‌ندان ئه‌وانه‌ن که وێنه‌کانی حه‌زره‌تی مه‌سیح و مریه‌می دایکی و هیتر ده‌نه‌خشێنن و دیوار‌و بنمیچی کڵێسا‌کان ده‌ڕازێننه‌وه.
به‌ڵام ئاینی ئیسلام ئه‌م هونه‌ره‌ی حه‌رامکرد. هۆکاریی هه‌ره‌سه‌ره‌کی جگه له‌کۆمه‌ڵێک هۆکاریی گشتی که‌پاشان باسیان ده‌که‌ین، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئاینیی بتپه‌رستی بوو.
کاتێک که ئیسلام هات، چهندسهده بوو ئاینیی جوویی و مه‌سیحی له‌ئارادابوون. به‌ڵام خه‌ڵکانی دواکه‌وتووی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب هێشتا خه‌ریکی بتپه‌رستی بوون. ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی ئاینی بتپه‌رستی له‌ناوبه‌رێت ته‌نیا به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا‌و عقڵیهتهکه ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرت. به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بتانه پهیکهربوون، په‌یکه‌رتاشی له بنه‌ڕه‌ته‌وه حه‌رامکرا. و کرا به‌کارێکی دژه باوه‌ڕی خواپه‌رستیی.
به‌ڵام ئاینی ئیسلام ته‌نیا بهحهرامکردن و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هونه‌ریی په‌یکه‌رتاشی و نیگارکێشی ڕانه‌وه‌ستا به‌ڵکو هاته ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئاواز‌و موزیکیش و هه‌ندێک جار سهرلهبهرو هه‌ندێک جاری تریش زۆربه‌ی شێوازه‌کانی حهرامکران و له‌باشترین حاڵه‌تدا هێنده‌ی سنوور‌و مهرجبهندی له‌پێش دانران که‌ئیتر ئازادییه‌که‌ی لێ زه‌وتکرا.
ئه‌مه له‌حاڵێکدا له‌ته‌واوی مه‌زهه‌به کۆنه‌کانی تردا گۆرانی و ئاواز‌و موزیک نه‌ک هه‌ر حه‌رام نییه به‌ڵکو به‌شێکه له ڕێ و ڕه‌سمه ئاینییه‌کان.
هیندۆسه‌کان له کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ. به ئاواز‌و موزیک و سه‌ماکردنه‌وه ستایشی خوا‌و سیمبۆله جۆراوجۆره‌کانیان کردووه‌و ده‌که‌ن. و ئه‌مه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر موسوڵمانانی هیندو پاکستان و به‌نگلادیشیش داناوه‌و به پێچه‌وانه‌ی موسوڵمانانی تری جیهان، دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و ستایشی خوا به‌گۆرانی و موزیکه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشموایه پێگه‌ی موزیک له ئاینی مه‌سیحیدا هێنده به‌رچاوو کاریگه‌ره که ڕه‌نگه پێویست به لێدوان نه‌کات. و ڕه‌نگه ئهوهندهبهس بێت بڵێین که موزیکی کلێسایی بناغه‌ی ئه‌و موزیکه‌یه که ئه‌مڕۆ پێێ ده‌گوترێت موزیکی کلاسیک. که ده‌وڵه‌مه‌ندترین وبایهخدارترین موزیکێکه که تا ئێستا بیری مرۆڤایه‌تی پێێ گه‌یشتووه.
موزیکی ڕۆژئاوایی له‌بناغه‌وه له‌سه‌رده‌ستی پیاوانی ئاینی دامه‌زرا. و یه‌که‌مین که‌سێک که ڕه‌واج و بایه‌خی به موزیک و ئاوازی کڵێسایی به‌خشی که‌شیشێک بوو به ناوی سنت ئامبروا(79-333ز).
به‌ڵام له‌و ناودارترو کاریگه‌رتر گریگۆری گه‌وره بوو که له نێوان ساڵانی 590 تا604 ز له‌سه‌ر کورسی پاپایه‌تی دانیشتبوو. و هه‌ربۆیه‌ش تا ئه‌مڕۆ ته‌واوی گۆرانییه پیرۆزه‌کانی کڵێسا به گریگۆریان ناوده‌برێت.
هه‌ر ئه‌مه بووه بناغه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانکاڕییه گه‌وره‌کانی پاشان که موزیکی باڕۆک سه‌ری هه‌ڵداو ئه‌ویش به‌ڕۆڵی خۆی بووه هۆی به‌دیهاتنی شێوازه‌کانی وه‌ک ئۆپێرا، کانتانا،و سیمفۆنی و هیتر…5
ده‌بێ ئه‌مه‌ش بڵێین که حه‌رامکردنی ئاواز‌و موزیک له لایه‌ن ئیسلامه‌وه، به‌پێی دیدی که‌سایه‌تی و مه‌زهه‌ب و کۆمهڵگاجۆربهجۆره ئیسلامییه‌کانه‌وه وه‌ک یه‌ک نه‌بووه.
عومه‌ر کوڕی عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێت: گۆرانی و ئاواز سه‌رچاوه‌که‌ی کوفره‌و ئاکاماکهی تووڕه‌بوونی خوایه.6
ئه‌بو عه‌بباسی قورتوبی ده‌ڵێت: چۆن گۆرانی و ئاواز حه‌رام نه‌کرێت، کاتێک دروشمی ئه‌هلی مه‌ی و به‌دڕه‌وشتانه، و ده‌بێته هۆی بزواندنی هه‌ستی هه‌وه‌س و خراپه‌کاریی و شێتی.7
ئیبنوتهمیمه ده‌ڵێت: به پێێ مه‌زهه‌بی چوار ئیمام ته‌واوی ئامێره‌کانی سه‌رگه‌رمی حه‌رامن8
شێخی ئه‌لبانی ده‌ڵێت: هه‌رچوار مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر ئه‌مه کۆکن، که ته‌واوی ئامێره‌کانی ته‌ره‌ب حه‌رامن.9
ئیبنو قدامه، لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی ده‌ڵێت: لێدانی ژێ، نای و شمشاڵ، عودو تهنبورو ڕه‌باب و هاوشێوه‌کانی حه‌رامن و هه‌رکه‌س گوێێان لێ ڕاگرێ لهشادهو ئیمانی وه‌رگه‌ڕاوه.10
ئیمامی مالک ده‌ڵێت: ڕۆژی قیامه‌ت کاتێک باسی هه‌ق و باتل ده‌کرێت، گۆرانی له‌گه‌ڵ باتلهو باتلیش جێگاکه‌ی دۆزه‌خه.11
ئیتر ئه‌گه‌ر بخوازین نمونه‌ی ئه‌م جۆره فتوایانه ببینینه‌وه ئه‌وه هه‌رگیز کاره‌که‌مان کۆتایی نایه‌ت چونکه له‌ژماردن نایه‌ن.
به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا بیر‌و بۆچوونی نهرمترو ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ش گه‌رچی به‌ژماره که‌مترن به‌ڵام گرنگ و کاریگه‌ر، هه‌ن. بۆنمونه یوسف قه‌ره‌زاوی ته‌نیا گۆرانی و مۆسیقایه‌ک به حه‌رام ده‌زانێت که ئاره‌زووی سێکسی مرۆڤ ببزوێنێت. ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌و جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و فتواو بۆچوون و باوه‌ڕانه‌ی پێشتردا هه‌یه.
هه‌روا شێخی غه‌زالی که یه‌کێک له ماموستایانی زانستگای ئه‌زهه‌ره له‌میسر ده‌ڵێت، که بۆخۆی گوێ له گۆرانییه‌کانی ئوم کلسوم و محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب ده‌گرێت و منداڵ و قوتابیهرکانیشی هه‌مان کار ده‌که‌ن.12
هه‌روا ئه‌م جیاوازییه له نێوان دووگروپی سه‌ربه‌یه‌ک مه‌زهه‌بیشدا ده‌بینینه‌وه. بۆ نمونه له کاتێکدا به‌لای مه‌زهه‌بی شیعه‌ی جه‌عفه‌رییه‌وه لێدانی ساز‌و ته‌نبور حه‌رامه، به‌لای عه‌له‌ویه‌کانه‌وه نه‌ک هه‌ر حه‌رام نییه به‌ڵکو پێرۆزیشهو هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ماکردنێکی تێکه‌ڵی ژنان و پیاوان وه‌ک ڕێوڕه‌سمێکی ئاینیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک قۆناغی حوکمڕانی و خه‌لافه‌تی ئیسلامیشدا سه‌رده‌می وا هه‌بووه موزیک له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ڕه‌واجی پێدراوه‌و لایه‌نگری لێکراوه. له‌مڕووه‌وه سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی هارونهرهشیدو مه‌ئمونی کوڕی ناسراوه به‌وه‌ی به لاساییکردنه‌وه‌ی پادشایانی پێش ئیسلام، ده‌ربارو دیوه‌خانیان هه‌میشه به موزیکزانان و سه‌ماکه‌ران گه‌رم بووه. و هونه‌رماندانی ناوداری وه‌ک ئیسحاق و ئیبراهیم موسلی له‌وانه‌ن که له‌ئێرانه‌وه دێن و له‌ده‌رباری خه‌لیفه‌دا ده‌گیرسێنه‌وه‌و ده‌گوترێت ههرلهسهردهستی ئه‌م دوانه‌ش ئامێری عود هاتۆته ناو عه‌ره‌بان.
به‌ڵام بۆچی و له‌سه‌ر بنه‌مای چ حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک مه‌زهه‌ب دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ده‌کات..؟ به‌بڕوای من چه‌ند هۆکاریی سه‌ره‌کی له‌پشت ئه‌م دیارده‌یه‌دان که له‌ناویاندا ده‌توانین ناوی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ببه‌ین:
1- چۆنیه‌تی لێکدانه‌وه‌ی چه‌مکی خوڵقاندن:
له مه‌زهه‌بدا خوڵقاندن وه‌ک سیفه‌تێکی ڕه‌ها بۆ خوا ده‌گێڕدرێته‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه سیفه‌تێکی خوایه که‌واته په‌یڕه‌وکردنی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه وه‌ک هه‌وڵدانێک بۆ خوابوون یان بانگاشه‌ی خوایه‌تی لێکده‌درێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه لێکدانه‌وه‌یه‌کی بیرتهسکانهو بێ بنه‌مایه‌کی پته‌وه. ڕاسته‌و هه‌موو ده‌زانین که خوڵقاندن سیفه‌تێکی ڕه‌های خوایه به‌ڵام خۆتهنیا سیفه‌تێک نییه کهلهخوادا هه‌یه‌و که‌چی مرۆڤیش په‌یڕه‌ویان ده‌کات.. مه‌گه‌ر جوانی ، پاکی، میهره‌بانی، دانایی، زانایی…و ته‌واوی سیفهتهباشهکان سیفه‌تی ڕه‌های خوانین ئه‌ی بۆ مرۆڤ بۆی هه‌یه‌و به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشانیشیه‌تی په‌یڕه‌ویان لێ بکات به‌ڵام به‌ته‌نیا له خه‌سڵه‌تی خوڵقاندن نا..؟ په‌یڕه‌وکردنی سیفه‌تی خوڵقاندن به‌و واتایه نییه که مرۆڤ ڕۆژگارێک به خاڵی ڕه‌های ئه‌و سیفه‌ته ده‌گات و جێگای خوا ده‌گرێته‌وه، به‌ڵکو به ته‌نیا به‌و واتایه‌یه که ئه‌و ڕێگایه ببینێته‌وه که ده‌بێ له‌سه‌ری بڕوات. خوا میهره‌بانه که‌واته مرۆڤیش ده‌بێ به ڕێگای میهره‌بانیدا بڕوات و هه‌وڵبدات ڕێژه‌یه‌کی چه‌نده که‌میش بێت له‌چاو هی خوا به‌ده‌ست بخات. خوڵقاندنیش هه‌ر به‌و جۆره‌یه.
2- خورافات:
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری فتواشهرعییهکان و بیر‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌کانی مه‌زهه‌ب سه‌باره‌ت به هونه‌ر بنه‌مایه‌کی خورافاتییان هه‌یه. جارهه‌یه ده‌گاته ئاستێکی وامنداڵانه که هیچ لۆژیکێکی تێدا نابینرێته‌وه.
شێخ (أبن عپیمن) ده‌ڵێت: ته‌پڵێک کهههردو سه‌ری گیرابێت حه‌رامه، به‌ڵام یه‌ک سه‌ری وه‌ک ده‌ف حه‌ڵاڵه.13
ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی شێخی ناوبراو ڕاڤه‌و به‌ڵگاندنێکی بۆ ئه‌م فتوایه‌ی هه‌بێت. و ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وه‌یه که ته‌پڵ ئامێری ژهنینهو ئامێره‌کانی ژه‌نینیش هه‌موویان حه‌رامن. به‌ڵام هیچ دیار نییه بۆ ته‌پڵێک دووسه‌ری هه‌بێت ئامێرێکی ژه‌نینه، و ئه‌وه‌شیان که‌یه‌ک سه‌ری هه‌یه ئامێری ژه‌نین نییه..!!
له کتێبی (فروع کافی) به‌رگی چوار لاپه‌ڕه 431 دا هاتووه: کاتێک حه‌زره‌تی ئاده‌م کۆچی دوایی کرد، شه‌یتان و قابیل له خۆشیان خه‌نی بوون و بوون به‌دۆست. هه‌ربۆیه شه‌یتان یه‌که‌مین ئامێری مۆسیقای داهێنا که ته‌نبور بوو، و ده‌ستی کرد به ژه‌نین، قابیلیش له‌سه‌ر سازوئاوازی شه‌یتان ده‌ستی به گۆرانی گوتن کرد. ئیتر ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی له‌مجۆره پاشان له‌سه‌ر زه‌وی په‌یدا بوون ڕیشه‌که‌ی بۆ ئه‌و کاته ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌رکه‌سیش به‌لای ئه‌وشتانه‌دا بچێت له‌په‌یڕه‌وانی شه‌یتان و قابیله.14
ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی کتێبه مه‌زهه‌بییه‌کان و به‌م دواییانه‌ش ماڵپه‌ڕه‌کانی له‌و جۆر هه‌ڵده‌ینه‌وه سه‌دان و بگره هه‌زاران ڕووداوی ناڕاست و ئه‌فسانه‌یی، درۆ‌و خورافات ده‌بینینه‌وه که ته‌نیا له ناو مه‌زهه‌بدا جێگای ده‌بێته‌وه. چونکه مه‌زهه‌ب و خورافات هه‌ردووک پشت به بنه‌مای غه‌یبی، ئه‌فسانه، و ڕووداوی دروستکراوی خه‌یاڵ ده‌به‌ستن و لهتواناشیاندایه به‌سه‌دان ملیۆن مرۆڤی سه‌رئه‌م زه‌مینه فریوبده‌ن و هه‌موو ناڕاستێکیان لێ بکه‌ن به‌ڕاست. هه‌ربۆیه زانا‌و بیرمه‌ندێکی خواپه‌رستی وه‌ک ڤۆلتێر ده‌ڵێت: مه‌زهه‌ب خورافاته.15
ئه‌وه‌تا مه‌زهه‌ب سه‌ره‌تا ته‌نیا به‌هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی خورافاتی دژی ههردهستکهوت و داهێنانێکی زانستییه، و ناخوازێ قبوڵی بکات. به‌ڵام کاتێک ده‌گاته ئاستێکی واقیعی وا که ئیتر ناتوانێ له به‌رانبه‌ریدا خۆی و خه‌ڵک فریوبدات به‌هانه‌یه‌کی بۆ ده‌بینێته‌وه: سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا، چوونه‌سه‌ر مانگ، منداڵبوونی تاقیگایی، کۆپیکردنی گیاندار، نه‌خشه‌ی ژێنه‌تیکی له‌شی مرۆڤ،… هتد ڕۆژگارێک به حه‌رام و کوفر داده‌نران. که‌چی پاشان بوونه ئه‌و موعجیزانه‌ی گوایا له کتێبه پیرۆزه‌کاندا باسیان لێوه‌کراوه.
مه‌زهه‌ب کاتێک له‌سه‌لماندن و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی هه‌ستپێکراو ده‌سته‌وه‌ستان بوو، و دۆش داما په‌نا بۆ خورافات و ئه‌فسانه ده‌بات.
خورافات و نالۆژیکمهندبوونی مه‌زهه‌ب تا ئه‌و جێگایه ده‌ڕوات که هونه‌ری موزیک به یاری شه‌یتان له‌قه‌ڵه‌م بدات. که‌چی هیچ ئاگای له‌وه نییه که‌خۆی به‌چه‌ندان شێواز هونه‌ری موزیک و سه‌ما په‌یڕه‌وده‌کات: قورئان خوێندن، بانگدان، ستایشی ئاینی، ته‌پڵ و شه‌یپوری شه‌ڕ، زیکرکردنی ده‌روێشان… ئه‌مانه‌و چه‌ندان نمونه‌ی تر چین..؟ مه‌گه‌ر ریتم و ئاواز‌و یاریکردن به قوڕگ و له‌ئاکامیشدا بزواندنی هه‌ست و سۆزنین..؟ ته‌نانه‌ت له‌ڕووی زانستییه‌وه، ئه‌و حاڵ لێهاتنهی ده‌روێشێک که له ئه‌نجامی زیکرکردنهوه ، و ئه‌و مهستبوونهی سه‌ماکه‌رێک له سه‌ر موزیکی ڕۆک و دیسکۆ تووشی ده‌بێت، وه‌ک یه‌کن و هه‌ردووک له ئه‌نجامی کاریگه‌ریی غودده‌ی ئهدرینالینهوه به‌دی دێن.
3- پرسی ئازادی:
مه‌زهه‌ب و هونه‌ر سه‌باره‌ت به چه‌مکی ئازادی دوو هێڵی ته‌ریبن و هیچکات به‌یه‌ک ناگه‌ن. و له‌حاڵێکدا ئازادی بنه‌ماو مه‌رجی سه‌ره‌کی داهێنان و گه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌رو هونهرمهنییه، له مه‌زهه‌ب، به‌تایبه‌تی له ئاینی ئیسلامدا ملکه‌چکردن وگوێڕایه‌ڵی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، گومان نه‌کردن و ڕه‌تنه‌کردنه‌وه، مه‌رج و بناغه‌ی باوه‌ڕی مه‌زهه‌بین.
4- ئایدیۆلۆژیای پیاوسالاریی:
ته‌واوی ئایدیۆلۆژیا مه‌زهه‌بییه‌کان، له‌سه‌رده‌ستی پیاو هاتونه‌ته کایه‌وه‌و ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ون. به تایبه‌تی له ئاینی ئیسلامدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شته حه‌رامکراوه‌کان ئه‌وانه‌ن که‌په‌یوه‌ندییان به ژن و جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه. هه‌ربۆیه زۆربه‌ی سنور‌و کۆت و به‌نده‌کانیش پتر ژن ده‌گرنه‌وه تا پیاو.
5- سوودوزیان:
دووچه‌مکی سوودو زیان له‌چه‌مکه ههرهکاریگهرهکانن بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رامکردنی هونه‌ر. و ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارێکی لۆژیکییه‌و هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌کی جیهانی یان سکولاریش ده‌یکات. به‌ڵام کێشه‌که لهڕهفتارهکهدا نییه، به‌ڵکو له پرێنسیپ و بنه‌ما ئایدیۆلۆژییهکاندایه.
مه‌زهه‌ب به شێوه‌یه‌کی گشتی، دژایاتی و نه‌یاریی له‌گه‌ڵ خۆشگوزه‌رانی، که‌یف و شادی مرۆڤدا هه‌یه‌و ئه‌مانه به ڕێگری عیبادهت و خواپه‌رستی ده‌زانێت و پێیوایه مه‌رگ و ترسی سزادانی ڕۆژی قیامه‌ت له‌بیر خه‌ڵک ده‌باته‌وه‌و ده‌یانخاته سه‌ر ڕێگای به‌دڕه‌وشتی. باوهڕهێنانیش به‌م پرێنسیپ و لێکدانه‌وه‌یه ئه‌نجامێکی سروشتی لێده‌که‌وێته‌وه ئه‌ویش دژایه‌تی ئه‌وشته‌یه که زۆرترین چێژ‌و خۆشی و جوانی به مرۆڤ ببه‌خشێت ئه‌ویش که هونه‌ره.
به‌ڵام ههرلهسۆنگهی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دوو چه‌مکی سوودو زیان، ڕێبه‌رانی مه‌زهه‌بیش گۆڕان به‌سه‌ر فتواکانیاندا دێت و ئه‌وه‌ی ڕۆژگارێک حه‌رامکراوه، کاتێک به زیان ده‌شکێته‌وه ڕۆژگارێکی تر حه‌ڵاڵ ده‌کرێت.
بۆ نمونه، له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران‌دا موزیک به‌ته‌واوی شێوازه‌کانی و له هه‌موو ئاسته‌کاندا حه‌رام و یاساغ کرا. له ڕادیۆو ته‌له‌ڤزیۆنیشه‌وه موزیک ته‌نیا به مارشی سه‌ربازی و ستایشه ئاینییه‌کان سنوورداربوو. به‌ڵام پاشان دیتیان ئه‌م کاره له‌ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به زیانێکی زۆر ده‌شکێته‌وه سه‌ریان، بێ سێ و دوو لێی په‌شیمان بوونه‌وه. و گه‌رچی هێشتا له‌مڕووه‌وه سنووربه‌ندی زۆرهه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تادا به‌راورد ناکرێت. ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێکی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌رییه که پتر له مهزههباکانی سوننه پراگماتییهو به‌پێی سوودو به‌رژه‌وه‌نده ئانییه‌کان ڕه‌فتارده‌کات نه‌ک به ده‌بێ و نابێ دیرۆکییه‌کان.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌کان
1- بڕوانه فه‌رهه‌نگی ویکیپیدیا.
2- اکبر همتی- آفتاب. مژهب، منبع هنر معماری مساجد 2 شهریور 1387
3- هه‌مان سه‌رچاوه.
4- سیرهنر در تاریخ(1) دوره پیش دانشگاهی رشته هنر amouzesh.irib.ir
5- پروین قائمی، موسیقی دینی(1) سورهمهر. پایگاه رسمی سوره مهر.
6- بڕوانه :شبکه فلسگین للحوار.
7- هه‌مان سه‌رچاوه.
8- بڕوانه: شبوهنت. حکم الموسیقیhttp://forum.sh3bwah.maktoob.com/t159312.html
9- هه‌مان سه‌رچاوه.
10- هه‌مان سه‌رچاوه.
11- هه‌مان سه‌رچاوه.
12- محمد ناێرالدین الألبانی. تحریم آلات الگرب. أو الرد بالوحیین، و أقوال أئمتنا.. مکتبه الدلیل. گ1-1416 هـ
13- بڕوانه فتوای ژماره 9290 له الأسلام سۆال و جواب. الفقه و اێوله. الفقه عادات. احکام الفنون والتمپیل. الغناو والملاهی. http://www.islam-qa.com/ar/ref/9290
14- بڕوانه: زندیق، نڤرات بزرگان دین در مورد موسیقی.
https://www.zandiq.com/yaveh/0000000376.shtml
15- ژولی سادا- ژاندرون. تساهل در أندیشه غرب. ترجمه دکتر عباس باقری. نشر نی چاپ أول 1378