جیاوازی……به‌ندی عه‌لی
به‌ندی عه‌لی .. پاییزی 2008
جیاوازی
-1-
هه‌ندێ لهههرزه پیاوه‌کان
ئه‌وه‌نده خه‌و
بهحۆریهکانی به‌هه‌شته‌وه ئه‌بینن
بۆیه به‌نیازن به‌هه‌شت
بگوێزنه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی
هه‌ندێ لهژنهکانیش
ئه‌وه‌نده گڕ
ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ کردوون
به‌قورسی کێشی په‌پووله پاییزهیهک
سڵ له‌دۆزه‌خ ناکه‌نه‌وه
-2-
دونیایه‌کی سه‌یره ، گوڵم
لهبێشهی شێر ده‌چێ ، هه‌وار
خودا ، یه‌ک و پادشا ، یه‌ک و
میحرابی پاڕانه‌وه‌ش ، یه‌ک
کۆشکی ئه‌فسوناوی خه‌و ، یه‌ک
شۆڕه‌سواری ڕمبازێنی نیوه‌شه‌و ، یه‌ک
په‌یکه‌ره گهوزاوهکانی
جێگه خه‌و ، چوار
-3-
تاشه‌به‌ردێکی ملهوڕی گێژو ته‌پۆ
عه‌یامێ بوو ، گه‌لۆر گه‌لۆر
خۆی به‌کۆڵی شاخێکه‌وه هه‌ڵزنی بوو
جاربه‌جارێ ئه‌یڕوانیه ئه‌و ڕووباره‌ی
له‌به‌ر پێی شاخه‌وه ئه‌ڕواو
وه‌ک شۆخهکچێکی به‌ناز
سه‌مای بالێ ئه‌کات بۆ خۆر
ڕۆژێک باڕه‌شی ئیره‌یی هه‌ڵیکردو
تاشه‌به‌رد به‌هه‌لی زانی
فرسه‌ت له‌چاوی خۆر بێنێ
بهتهپاوتل خۆی گه‌یانده چه‌قی ڕووبار
تالهسهمای عیشقی بکات
بۆ چه‌ند ڕۆژێ
ڕووبار خامۆش و بێ ده‌نگ بوو
تاشه‌به‌ردیش وای ئه‌زانی
خه‌وی کۆنی هاتۆته دی
وورده وورده‌ش
ڕووبار په‌نگ و پهنگتر ئه‌بوو
تاسه‌رئه‌نجام له‌پشت به‌ردی ملهوڕه‌وه
سه‌مای بالێی نه‌رمی ڕووبار
بوو بهقڵبهزهی تاڤگه‌یه‌ک
له‌سه‌مای گه‌رمی ڕاماڵین
-4-
لهدارستانیکی چڕا
له‌نێو هه‌موو داره‌کانا
سووره چنارێکی به‌رز
به‌حه‌سره‌تی شۆڕه‌بیه‌ک پێئه‌که‌نی
تائههاتیش
سووره‌چنار به‌رزتر ئه‌بوو
شۆڕه‌بی هه‌ر کووڕو کووڕتر
ئه‌میان به‌ره‌و عه‌رشی هه‌تاو
ملی ئه‌ناو
ئه‌ویان به‌ره‌و سنگی زه‌وی
زیاتر نه‌وی
کهپاییز هات
ئه‌و ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ خۆ‌یا
باڕه‌ش و زریانی هێنا
چنار هێنده به‌رز ببوو
هه‌رچی ته‌وری چه‌خماخه بوون
ملی ئه‌ویان دائهپاچی و
چی باڕه‌شی توڕه‌ش هه‌بوون
هه‌ر سه‌رو پۆتڵاکی ئه‌ویان دائهپڵۆسی
ژێر باڵه‌کانی شۆڕهبیش
ببووه‌و په‌ناگه‌ی دڵنیای
باڵنده‌کانی دارستان