ئه‌فسووس له ووڕێنه‌ی سه‌ده تاریکه‌کان….. ئازاد به‌کر
ئه‌فسووس له ووڕێنه‌ی سه‌ده تاریکه‌کان
ئازاد به‌کر
به کرده‌وه له تێکڕایی ئه‌زموونی بزووتنه‌وه سیاسی و فیکریه‌کانی بۆرژوازیدا ده‌رکه‌وت، جگه له سه‌رکوت و به‌لاڕیدابردنی بزووتنه‌وه زیندووه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، نه‌یانتوانیوه بێلایه‌نی خۆیان له ئایین و نه‌ریت و که‌لتوری دواکه‌وتوانه‌ی سه‌ده تاریکه‌کان به‌دووربگرن. پیرۆز ڕاگرتنی ئایین و که‌لتوریان کردۆته به‌شێکی جیانه‌کراوه له په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌و بڕیار و کاری هه‌میشه‌یی. ئایین یه‌کێکه له ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌قڵی مرۆڤ له سه‌رده‌می ڕابردوودا، کاتێک مرۆڤ مێشکی په‌ره‌ی نه‌سه‌ندبوو، ده‌ستی به پێشکه‌وتن و گۆڕانکاریه‌کانی زانست ڕانه‌گه‌یشتبوو، له بازنه‌ی هه‌ڵسوڕانی یاساکانی سروشتدا بێ ئاگا و نه‌شاره‌زا و به‌رایی ده‌خولایه‌وه، توانا‌و تێگه‌یشتنی بۆ گه‌ردوون و ڕووداوه‌کان، ساکارانه له‌سه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵ و قه‌ده‌ر هه‌ڵچنی بوو. به‌ڵام ئێستاکه ده‌یان سه‌ده به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌دا گوزه‌ری کرد و ڕاڤه‌کردن و لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌کان له جیهان و سروشت و ده‌وروبه‌ر، هه‌زاران هه‌نگاو پێشکه‌وتن و مرۆڤایه‌تی چه‌ندان قۆناغی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بڕی. ئیتر مرۆڤ ئه‌و ئه‌ندامه ئۆرگانیکه خاوخلیچک و بیر ته‌سکه‌ی جاران نییه و هه‌ست و مێشک و گشت ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانکاری ئه‌کتیڤی به‌سه‌ردا هاتووه. هۆشمه‌ندانه به ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی گه‌شه‌ی به فه‌لسه‌فه و هزر و بیروباوه‌ڕ و هۆشیاریدا و سه‌رده‌مێکی پڕ له داهێنان و ده‌سکه‌وتی ته‌کنه‌لۆژیاو زانست و زانیاری بۆ مرۆڤایه‌تی هێنایه کایه‌وه. زانست جێگای ووڕێنهو نه‌زانی و دواکه‌وتوویی گرته‌وه و تێگه‌یشتنی مرۆڤ بۆ به‌دیهێنانی ئایدیا و بیری نوێ له هه‌ر قۆناغیکی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رخست، تا بتوانێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه بێت به بیربۆچوونی گونجاوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تێیدا ده‌ژی. هه‌روه‌ها مرۆڤه‌کان به پێ ی پێکهاته‌ی چینایه‌تی خۆیان تێڕوانین و تێگه‌شتنی خۆیان بۆ دیارده ئاشکرا و وون و شاراوه‌و نادیاره‌کان به پێ ی دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و بابه‌تی ده‌خه‌نه ڕوو. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌وڵ و خه‌باته مێژووه‌یی یه‌ی مرۆڤ، ئایین و که‌لتوره‌کان ده‌یانه‌وێ ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ره‌و دوا بسوڕێنن و بیروباوه‌ڕی کۆنی هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا بکه‌نه بیری زاڵ و سه‌پێنراو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌وه، چاوی خۆیان له ئاست ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وتانه‌دا دابخه‌ن و ئه‌و ڕاستیانه نابینن که له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه و پێشکه‌وتنی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌رهه‌م هاتووه. ده‌یانه‌وێ ئه‌وانه هه‌موو بکه‌نه ڕاستیه‌کی نادیار و له‌بایه‌خ و گه‌وره‌یی مرۆڤ که‌م بکه‌نه‌وه، ده‌مارگیری و ڕق و کینه و توند و تیژی بکه‌نه ئاکامی سه‌رکه‌وتنی بیروباوه‌ڕه دۆگما و نادیاره‌کانی سه‌ده کۆنه‌کانی نه‌زانینی ڕاستی. ڕکهبهرێتی و خۆسه‌پاندنی هه‌ڵگرانی بیری ئایینه‌کان گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی به‌رانبه‌ر به نه‌یارانیان و له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی هه‌رچی شارستانیه‌تی مرڤایه‌تی به‌رهه‌می هێناوه. له‌و نێوه‌دا هه‌لێکیان بۆ گفتوگۆ‌و و دیالۆگ نه هێشتۆته‌وه و کێشه و ململانێکانیان گه‌یاندۆته شه‌ڕ و په‌لامار و داگیرکاری و دواکه‌وتوویی و نه‌زانی و گێلی به‌رانبه‌ر به ڕاستیه‌کان. ئایینه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانیاندا، به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی له پشت هه‌ڵگیرساندنی زۆربه‌ی کێشه و شه‌ڕ و داگیرکاریه‌کانه‌وه بوون، ئاشتی و ئارامی له فه‌رهه‌نگ و بیرکردنه‌وه‌یاندا به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی لێکدراوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆش ئایین له هه‌موو کات زیاتر کوته‌کی ده‌ستی سه‌رمایه‌دارانه و به‌پێی ئاره‌زوو و ویست و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌کاری ده‌هێنن، بوونی ئایین گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و گرفته له به‌رده‌م پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، سه‌رچاوه‌ی په‌یدابوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که مرۆڤ هێشتا به‌م جۆره‌ی ئێسته ده‌ستی به‌زانست و زانیاری ده‌رباره‌ی سروشت و کۆمه‌ڵگه نه گه‌یشتبوو. به‌پێ ی ئه‌و تێزانه‌ی له هه‌گبه‌یاندا چه‌قی به‌ستووه، ئایین توانای گه‌شه و نوێبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێویستی یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی لۆژیک و سه‌رده‌مدا نی یه. به‌ڵام کۆمه‌ڵگا توانای خۆ ڕزگارکردنی هه‌یه و ده‌توانێ به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی خۆی ئه‌و بۆشایییه پڕ بکاته‌وه، چونکه بێگومان به‌هیچ جۆرێک له تاریکستانی به‌سیاسه‌تکردنی ئاییندا جگه له سته‌م و داگیرکردنی مێشکی مرۆڤ به ووڕێنه و نه‌زانی شتێکی تر نیه. ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌ی بزووتنه سیاسیه‌کان، هه‌میشه پشتگیر و هاوکاری بیروباوه‌ڕی ئایینیان کردووه و که‌سانی دیاری وه‌ک مه‌لا و قه‌شه و مزگه‌وت و کڵێسه هاوکار و دۆستیان بوون. ده‌بێ ململانێ و خه‌بات دژی ئایین و ده‌وڵه‌ت و بزووتنه‌وه و ڕێکخراوه‌کانی ئیسلامی سیاسی و هه‌نگاو بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی شه‌ریعه و وه‌لانانی یاساکانی ئیسلام ده‌ست پێ بکرێت. ده‌بێ له چه‌ند خاڵیکی بنه‌ڕه‌تیدا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بیری تاریکی ئیسلامی سیاسی کاره‌کان له به‌ره‌یه‌کی سیاسی و فیکری پێشکه‌وتنخوازانه‌دا چڕبکردێتهوه. فشار بخرێته سه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران له پێناوی گۆڕانکاری و چاکردنی زیاتری باری گوزه‌ران و ژیان و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی دانیشتوان. چونکه کۆمه‌ڵگا له سایه‌ی ئه‌م شێوازه کلاسیکیه‌ی سه‌رمایه‌داریدا گه‌شه ناکا و توند و تیژی و چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتره، له‌گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری نوێ که ئه‌میشیان هه‌ر له سه‌ر ڕووتانه‌وه و سته‌می ئابووری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه. له‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی له مێژوودا ڕوویانداوه هه‌میشه ئایین ویستویه‌تی سیاسه‌ت به‌کاربهێنێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی، بۆ نموونه ئیسلامی سیاسی ئایینی خستۆته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی سه‌رمایه‌دار و وه‌ک له‌مپه‌رێک له ڕێی گه‌شه‌ی چینایه‌تیدا ڕاوه‌ستاوه و کۆمه‌ڵگه‌ی به ووڕێنهو دواکه‌وتوویی میتافیزیکی دواخستووه. هه‌رده‌م بۆرژوازی جیهانی، بزووتنه‌وه ئایینیه‌کانی کردۆته پردێک بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیریه‌کانی، وه‌ک په‌رچه‌کردارێک بۆ جێبه‌جێکردنی پیلان و نه‌خشه‌کانی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆیی و جیهانی کاریان کردووه، دژایه‌تی یه‌کسانیخوازی و ئازادیخوازی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌باتی کرێکاران و بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیزم پیشه‌یانبووه. ئه‌مڕۆ ئایین وه‌ک قۆناغێکی تاریکی مێژووی مرۆڤایه‌تی ته‌ماشاده‌کرێ، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی بیر و مێشکی ساخی سه‌رده‌مدا ناگونجێ و ناتوانێ به‌رانبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی زانست بوه‌ستێته‌وه. خاڵێکی دیار له مێژووی شه‌ڕه‌نگێزی وهێرشی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوادا ئه‌وه‌یه که به هۆ و له‌ڕێی ئه‌م ڕه‌وت و گروپانه‌وه ڕاسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان خستۆته کاروباری ناوخۆی ووڵاتان و داگیرکردنیانهوه. کارکردن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رست و دیکتاتۆر و ئیسلامی، له‌لایه‌که‌وه بۆ لێدانی باڵی ڕادیکال و پێشکه‌وتنخوازی ناو کۆمه‌ڵگاکان و له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ پاساودان و ڕێخۆشکردن بۆ درێژه‌دان به داگیرکردن و هێرشی سهرووڵاتان به‌ناوی ڕزگارکردن و دیموکراسیه‌وه، نموونه‌ی ئیراق و ئه‌فغانستان و ئێران و ووڵاتانی تر، ده‌بینی له‌و ووڵاتانه‌دا ژیان و ئازدی و هێمنی نه‌ماوه. له‌و ئه‌زموونه‌ی دیمان گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی ئازادی بیروباوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ له سایه‌ی بوونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی ئابووریدا دێته‌کایه‌وه، وه مرۆڤ هیچ کاتێک ئازاد نابێت هه‌تا چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، بنهبڕبڕنهکرێت. چینه‌کان جێگا‌و پێگه‌ی خۆیان له بزووتنه‌وه و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگادا به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان دیاری ده‌که‌ن، به‌هۆی ڕێکردنی ئایین پێچه‌وانه‌ی جووڵه‌ی مێژوو تێکۆشانی مرۆڤ که‌نار ده‌خرێت،وه په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵویستی مرۆڤ دیاری ده‌کات نه‌ک ئایینه‌کان. چونکه هه‌میشه ئایینه‌کان خراونه‌ته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی چینه داراو کۆنه‌په‌رسته‌کانه‌وه و هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆن بگه‌ڕێننه‌وه، به‌وجۆره ئایین بۆته ده‌زگایه‌ک بۆچهوسانهوه و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئێراده له مرۆڤه‌کان. ده‌کرێ بزووتنه پێشکه‌وتنخواز و ئازادیخوازه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ڕی له گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی ئایین بگرن و تێ‌بکۆشن بۆ لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی قووڵ به پشت به‌ستن به‌زانست و فه‌لسه‌فه‌ی ئینسانی له‌هه‌موو ڕووه جیاکانی کۆمه‌ڵگه‌وه. گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌یری ووڵاتانی ئه‌وروپی بکه‌ین ده‌بینین تاڕاده‌یه‌ک ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌یه بزووتنه‌وه و ڕه‌وتی ئایینی سیاسی ئیسلامی لێده‌رکه‌ی ئایینه‌کانی تر هیچ جموجۆڵ و جه‌ماوه‌ریه‌کی وایان نی یه، به‌ڕای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئازادیه‌ی که هه‌یه و خه‌ڵک به خه‌باتی درێژخایه‌ن و بێ‌وچانیان توانیان کۆمه‌ڵگه ببه‌نه پێش و ئایین و ڕۆڵی ئایین په‌راوێزبخه‌ن، مه‌گه‌ر له هه‌ندێک کات و شوێن نه‌بێ که ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان کاری پێده‌که‌ن، ئێستا له زۆر شوێنی ووڵاتاندا کڵێساکانیان ده‌که‌نه گه‌له‌ری و شوێنی خواردنه‌وه و گۆرانی خۆشی به‌سه‌ربردن، چونکه له‌و ووڵاتانه‌ی به‌زۆر حوکم و یاسا و شه‌ریعه‌ی ئیسلامی تێدا په‌یڕه‌وده‌کرێ له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی سیاسی و ڕاده‌ربڕین ئه‌م بیرباوه‌ڕه ماوه‌ته‌وه، ئه‌گینا هه‌رکات خه‌ڵکی ئازادانه توانیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن ئه‌وا زۆر ئاسایی ئه‌م ئایینه‌و په‌یڕه‌وکرانی ده‌چنه خانه‌ی ڕه‌شی مێژوو و له‌بیرکردنه‌وه‌وه. ئه‌نگلز ده‌ڵێت: گشت ئازادی بیروباوه‌ڕ و باوهڕپێکراوێک بۆ گه‌شه‌ی سروشتی به‌جێ بهێڵن، ئه‌و کارانه‌ی په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه، به بڕیاری کارگێڕی چاره‌سه‌ر ناکرێت. چونکه له ڕووی تیۆریه‌وه، هه‌ڵه‌یه گه‌ر ده‌وڵه‌ت به بیروباوه‌ڕی ئایینی و ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ببه‌ستیته‌وه، سه‌ره‌ڕای بیرباوه‌ڕی ئایینی و فه‌لسه‌فی خه‌ڵک، هه‌رکه‌س ئازاده له بیروباوه‌ڕ و فیکر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆیدا و ده‌وڵه‌تیش ده‌وڵه‌تی هه‌موانه. ئه‌مه‌ش کاکڵه‌ی شارستانیه‌ت و سکولاریزمه، ئایین له ده‌وڵه‌ت جیاده‌کرێته‌وه، به‌ڵام جیاوازی له نێوان ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دیاریکراودا ناکرێ، واته له سکولاریزمدا په‌رستنی ئایین و فیکری ئینسانی نی یه. به‌ڵام ئازادی واته نوێکردنه‌وه و بردنه پێشه‌وه و پێشکه‌وتنی گشت بواره‌کانی ژیانی سیاسی و فیکری مرۆڤ به‌بێ پیرۆزکردن و په‌رستنی، ده‌کرێت ئه‌مه‌ش به‌پێ ی کات و شوێن و ڕواڵه‌ت و نیشانه‌کانی گۆڕین و گه‌شه‌ی به‌سه‌ردا بێت.
1 ی دیسه‌مبه‌ر 2008