
گەرمترین ژن……شێروان ئیبراهیم حەیدەرى
گەرمترین ژن
ئەى گە رمترین ژن
بو خچە یەكـــ لە نهێنى خوَتم پێببەخشە
من هە موو شەو میوانتم
(رووتم بە خوا مایلى رووتم)
رووتم وەرە ببە ڕەشمالم
برسیم وەرە ببە نانم
هە تیوم وەرە ببە پەروردیگارم
نووزەم نایێت وەر ە ببە هاوارم
************************
ئەى ئە سمەرترین ژن
شیر لە مەمكەكانت دەرژىَ
روَشنایی لە چاوەكانت دەورىَ
كەس تێت ناگا كە بوَچى فرمێسكەكان قوت دەدەى
خەندەكانیش ئازاد دەكەى
********************************
ئە ى شیرنترین ژن
گفتت هە نگوینێكى كێوییە
پیاو ماڵى دەكات
پێكە نینت شەڕابە
كاسەى سەرم دەبا بوَ دوور
دنیاى دوور
*****************************
ئەى ڕشتاڵەترین ژن
وەرە چاوەكانم پڕكل بكە من میوانتم
میوانى خەنە بەندانم
میوانى خەندانم
دەستم بە تاڵە هێشوە ترێیەكانى توَش دەگریین
بوَناو لە پى دەستم
هەندى جار دێیت و دەڕوَیت وندەبىَ
هەندىَ جارلە خوێنمدا جوَگە دەبەستى
هەندى جاریش بەناومندا سەفەردەكەى
ئەى قەتراینترین ژن
باوەشت بەتاڵە
روَحى منیش مارێكى سڕە
باوەشت تەنیایە
باوەشى من گڕەSherwan79@hotmail.com
شێروان ئیبراهیم حەیدەرى