له قائیمه‌که‌دا بوون
له قائیمه‌که‌دا بوون
به‌کر ئه‌حمه‌د
چه‌ند مانگێکی دوای ڕاپه‌ڕینه و به کارێکی نه‌خۆشی، ده‌گه‌مه خه‌سته‌خانه‌ی جامیعه‌ی سلێمانی. پاش تێپه‌ڕین له پرسگه‌ی به‌رده‌رگا، له حه‌وشی گه‌وره‌ی خه‌سته‌خانه‌دا، کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌بینم. ته‌رمێک له‌سه‌ر زه‌وی ڕاکێشراوه و به‌تانییه‌کی چڵکنی پێوه‌یه. یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان ده‌ناسم. هاوپۆلێکی قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییمه که له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، شه‌وقی چه‌ک و چه‌کهه‌ڵگرتن، وایلێکردووه له ناو یه‌کێتییدا شوناسی شۆڕشگێڕبوونی خۆی بدۆزێته‌وه. پاش سڵاو، لێیده‌پرسم" چی ده‌گوزه‌رێ؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:" هیچ نییه ، ته‌رمی یه‌کێک له‌و ژنانه‌یه که ناویان له قائیمهکهدایه و له‌سه‌ر جاده‌ی شه‌ست مه‌ترییه‌که فڕێدرابوو، هێناومانه بۆ ئێره و بزانین کێ خۆیده‌کات به ساحێبی." هیچ نیگه‌رانییه‌ک له دهمووچایدا به‌دی ناکرێت، ئاخر:" قه‌حبه‌یه‌ک که‌متر"، وه‌ک هاوڕێکه‌م ده‌ڵێ، لاشه‌ی داپۆشراوی سه‌ر ئه‌رزه‌که‌ی ناو حه‌وشه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی سلێمانی، ده‌کاته کوژراوێکی بێ‌ناو له‌م شاره‌دا.
کاتێک قسه‌وباسه‌کان ده‌گاته سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی کوردستان، زه‌ینی ئینسان بۆ مێژوویه‌ک ده‌چێت که له ناوه‌ڕاستی نهوهددهکانهوه ده‌ست پێده‌کات. به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه له یاددهکرێت که به‌ر له‌و شه‌ڕه ماڵوێرانکه‌ره، شه‌ڕێکی دیکه‌ی ناوخۆ له کودستاندا ده‌مێکه ئاماده‌یی هه‌بووه. شه‌ڕێک که له ئاستی قوربانیی و ماڵوێرانییهکانیدا، ته‌نانه‌ت له ئاستی ژماره‌ی قوربانییهکانیشیدا، چه‌ندین بار له شه‌ڕی ناوخۆ گه‌وره‌تر بووه. به‌ڵام تراژیدیای شه‌ڕی ناوخۆی یه‌که‌م له‌وه‌دایه که هیچ که‌سێک له کوردستاندا به شه‌ڕی ناوخۆی ناونابات. به‌ڵام چیرۆکی :" له قائیمه‌که‌دا بوون"، هیچ شتێک نییه جگه له به‌یانی ژماره یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دوای ڕاپه‌ڕین بۆ ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێکی خویناوی له به‌رانبه‌ر ژنانی کوردستاندا. "له قائیمه‌که‌دا بوون"، سه‌رگوزشته‌ی لیستێکی له پێشدا ئاماده‌کراوی حزبێکی سیاسی گه‌وره‌ی کوردستانه بۆ فتکردن و بنبڕکردنی ئه‌و کچ و ژنانه‌ی به پێی سه‌رچاوه "ئیستیخباراتییهکان"ی خۆیان، کاری له‌شفرۆشییان له‌گه‌ڵ پیاوانی سه‌ر به ده‌ستگا ئه‌منییه‌کانی به‌عسدا، ئه‌نجامداوه. ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌م لیسته ئاماده‌ده‌کات و له‌ڕێگای تفه‌نگچییه‌کانی خۆیه‌وه، ئه‌م تێرۆره ئاشکرایه ڕاده‌گه‌ێنێت، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه و له ناوچه‌کانی دیکه‌شدا، له‌سه‌ر ئه‌م کرده‌وه تازه‌گه‌رییه‌ی یه‌کێتی، پارتی و هێزه‌کانی دیکه‌ی ئیسلامی، وه‌ک قوتابییانێکی به‌وه‌فا، درێژه به‌م کرده‌وه سیاسیه ده‌ده‌ن. پاشانیش، کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆمه‌ڵگای کوردستان ، میلی چه‌که‌کانی خۆی ڕاده‌کێشێت و له‌سه‌نگه‌ردا و له ئاماده‌باشدا، له‌و ڕۆژه‌وه، خه‌ریکی ده‌ستڕێژکردنی خۆیه‌تی.
تارمایی تێرۆری ڕه‌شی :" له قائیمه‌که‌دا بوون"، سامێک له دڵی ژنانی کوردستاندا ده‌خوڵقێنێ که چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئازادانه‌ی ژنانی کوردستان و کچان ده‌بێت به کۆمه‌ڵێک دۆعا و پاڕانه‌وه‌ی ژنان کۆتایی بێت، تا به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه و که‌سییان به‌ر گولله‌یه‌کی وێڵ نه‌که‌ون و شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه له‌که‌دار نه‌که‌ن. ئاخر له ئه‌گه‌ری به‌رکه‌وتن به گولله‌ی وێڵدا، ده‌بوایه به دیواری شوێنه گشتییه‌کانی شاره‌وه لافیته‌ی ڕه‌ش هه‌ڵبواسن و بنووسن:" ببورن که فڵانه که‌س به‌ر گولله‌ی وێڵ که‌وتووه، یان به هه‌ڵه کوژراوه و ناوی له قائیمه‌که‌دا نه‌بووه"
Rick Wilford له ئهنتۆلۆگییه سه‌رنجڕاکێشه‌که‌یدا:" Women, Ethnicity and Nationalism دا ده‌نووسێت:" چۆن شۆڕش مناله‌کانی خۆی هه‌ڵده‌لووشێت، بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستیش به هه‌مان شێوه ژنه‌کانی خۆی." هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دهریالووشییهی بزووتنه‌وه‌ی ناسونالیزم بۆ ژنه‌کانی خۆی لای ویڵفۆرد، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تێڕوانینه گشتی و سه‌رتاپاگیره‌ی ناسیونالیزم له‌سه‌ر چه‌مکی نه‌ته‌وه و نیشتیمانی داڕشتووه. نیشتیمان و نه‌ته‌وه له تیۆری ناسیونالیزمدا ده‌کڕینه‌وه به مێ، هه‌ر بۆیه‌ش ته‌واوی ئه‌و خه‌سڵه‌ته سێکسوالێتییانهی له‌تێڕوانینێکی ترادیسیۆنیدا به ڕه‌گه‌زی مێینه‌وه ده‌لکێنرێن و ژن و سێکسوالێتی ئه‌وی له‌سه‌ره‌وه پێناسدهکرێتهوه، له نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌دا بهرجهستهدهکرێنهوه. بانگه‌وازه به‌ناوبانگه‌که‌ی هیتله‌ر بۆ ژنانی ئه‌ڵمانی که ده‌بێ:" پاک و داوێن پاک بن"، له‌گه‌ڵ په‌یامی :" بۆ هه‌ر سه‌ربازێکی ێربی که له‌به‌ره‌کانی جه‌نگدا ده‌که‌وێت، ده‌بێ دایکانی ێربی سه‌دان سه‌ربازی تر به دنیا بێنن"، له‌گه‌ڵ "ژنانی به‌شه‌ره‌فی کوردستان " و " حمله الانجاب"ی به‌عسدا، ده‌ڕژێنه هه‌مان ئاوه‌ڕۆی فیکرییه‌وه.
کاتێک مێژوو له چیرۆکی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌که‌می کوردستانه‌وه سه‌رنجده‌درێت، ئه‌و کات ئاسان له‌وه ده‌گه‌ین که بۆچی په‌رله‌مانی کوردستان، یاسای فره‌ژنی په‌سه‌ندده‌کات.
به بڕوای من، یاسای باری که‌سێتی و بڕگه‌ی فره‌ژنی، به ته‌نها ده‌رئه‌نجامی فشارهێنان و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی نییه له کوردستاندا، به‌ڵکو زاده‌ی بالاده‌ستی تێڕوانی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورده له‌و ئۆرگانهدا. هه‌ر بۆیه‌ش لکاندنی ئاوه‌ڵناوی سۆشیال عه‌شایه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌تی به بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورده‌وه، یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی ناسیونالیزمبوون له‌م هێزانه وه‌ک ئه‌وه‌ی که مۆده‌ی سه‌رزاری ڕووناکبیرانی کورده، له ئایینده‌دا، ده‌موچاوی ئه‌و ده‌سه‌لاته له به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی کوردستاندا ونده‌کات تا نه‌توانێت نووکی ڕه‌خنه‌کانی خۆی ئاڕاسته بکات.
بزووتنه‌وه ناسیونالیستییهکانی زه‌مه‌نی گلۆبالیزه‌یشن، جیاوازیه‌کی بنه‌ره‌تییان هه‌یه له‌و ناسیونالیزمه‌ی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌کانی هه‌ژده و حه‌ڤده‌ی ڕابردوودا بوونی هه‌بووه. ئه‌و ناسیونالیزمه‌ی له‌سه‌ر چه‌مکی هاولاتیبوون شوناسی خۆی داڕشتووه و وه‌ک مۆدێلێکی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رنجی ده‌درێتێ، ناتوانێت له‌مڕۆی دنیای گڵۆباڵدا، جارێکی تر بێته‌وه سه‌ر شانۆ. بۆیه‌ش کۆششه‌کان بۆ دیموکرایزهکردنی ناسیونالیزمی کورد و ئامۆژگاریکردنی بۆ په‌یڕه‌ویکردنی ئه‌وه‌ی که ناسیونالیزمێکی مه‌ده‌نی بێت، له بناغه‌وه کۆششێکی بێ سه‌مه‌ره.
وه‌ک چۆن جه‌نگی ناوخۆی:" له قائیمه‌که‌دا بوون" که‌س به جه‌نگی ناوخۆی له قه‌ڵه‌م نه‌دا و ئه‌ندازیاری نه‌خشه‌سازی ئه‌م شه‌ڕه‌ش هه‌ر ناسیونالیزمی کورد بوو، هه‌ر واش له جه‌ده‌لی یاسای باری که‌سێتی و بڕگه‌ی فره‌ژنیدا، نووکی ڕه‌خنه به‌رانبه‌ر ئه‌م ئه‌کته‌ره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی نایه‌کسانیدا زۆر کول بوو.
کوولبوون به و مانایه‌ی که هیچ کام له پایه‌کانی ناسیونالیزم و دیدی ئه‌م ئایدۆلۆژییه سیاسییه و ڕژێمی جه‌نده‌ری ئه‌و له هیچ سووچیکهوه تیشکی نه‌خرایه سه‌ر. هاوکات، بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له په‌رله‌مانی کوردستان و ته‌واوی ئۆرگانه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگادا، تێڕوانینی به‌شێکی زۆری ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره ئاڕاسته‌ی ئیسلامییه‌کان ده‌کات.
له کاتێکدا، ئازادییه فه‌ردییه‌کانی ژنان به‌ر له‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه دژایه‌تی بکرێت، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمه‌وه ده‌بێ ڕێگری بۆ پێکبهێنرێت. ئاخر به ده‌ستهێنانی ئازادییه فه‌ردییه‌کانی ژنان، به ئازادییه سیكسییهکانیشییهوه که ده‌کرێ گوورزێک له ده‌می پرسیاری به ناو "قه‌یره‌یی" بدات له کوردستاندا، به هه‌مان شێوه چه‌مکی " ژنانی به‌شه‌ره‌فی کوردستان" ده‌خاته جێگایه‌کی تره‌وه و ناسیونالیزم ده‌خاته ناو ئه‌زمه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و ره‌مزییه‌وه. چونکه ژنانی ئازادی به دهستهوهگرتوو، ناتوانن کوڕانی کوون له جه‌رگدا نه‌بوو پێشکه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزم بکه‌ن ، ئاخر ئه‌وان له به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه شه‌خسییه‌کانی خۆیاندا، چیدی ناتوانن به پێی تێڕوانینه باوه‌کانی ناسیۆنالیزم، ژنانی "پاک و داوێن‌پاک بن".
20081124