به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، ئۆكتۆبه‌ری 2008
به‌شی شه‌شه‌م (دوابه‌ش)
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا سه‌رۆك جۆرج بووش دواتریش گۆردن براون سهرۆكشالیاری به‌ریتانیا سه‌ردانی پادشای «سعوودیه»یان كرد و داوایان لێ‌كرد كه ده‌رهێنانی نه‌وت زیاد بكات. سه‌رئه‌نجام سعودیه‌ش بڕیاری دا بڕی ده‌رهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه له 9 ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ 9.5 ملیۆن به‌رمیل زیاد بكات، به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری فرۆشتن و به‌ڕێكردنی سه‌فه‌قه‌یه‌كی جۆره‌های چه‌ك به سعوودیه بدات كه بایی 20 ملیارد دۆلاره. ئه‌م زیادكردنه‌ش نه‌ك هه‌ر ناتوانێت جیاوازی ده‌رهێنانی نه‌وت و بڕی داخوازی له‌سه‌ری نه‌هێلێت، به‌ڵكو ناتوانێت دادی داخوازی جیاوازی ڕۆژێكیش كه 1.2 ملیۆن به‌رمیله بدات.
له ئێستادا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك پێشنیاز ده‌كرێت، تاكو بتوانرێت جێگای نه‌وت بگرنه‌وه به تایبه‌ت له بواری وزه‌دا. یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه و جێگرانه خه‌ڵوزه، كه ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش ئیداره‌ی به‌ریتانی، به‌تایبه‌ت شالیاری وزه و دامودهسگاكهی زۆر به په‌یگیرانه بیریان له هێنانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خه‌ڵوز ده‌كرده‌وه، تاكو ببێته سه‌رچاوه‌ی دانی وزه، ئه‌مه له كاتێكدا کابینه‌ی پێشووتری پارێزگاران (تۆری) سه‌رده‌می «مارگرێت تاچه‌ر» به‌یارمه‌تی پارتی له‌یبه‌ر توانیان گه‌وره‌ترین مانگرتنی كانهخهڵوزهكان له سالی 1984-1985دا تێشكێنن.
هۆی بیركردنه‌وه له سه‌رچاوه‌ی خه‌ڵووز ته‌نها پرسی ئابووری بوو، ئه‌گینا ئه‌مان پێیان باشه كه وزه له سه‌رچاوه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه وه‌رگرن، كه ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی گه‌لێك زۆری تێده‌چێت. ئه‌م پلانه‌ش له‌لایه‌ن دۆستانی زه‌وی و كۆمه‌ڵانی ژینگه‌وه به‌خۆپیشاندان و نووسین و مشتومڕكردنی سه‌ر ڕادوێو و ته‌له‌فزێونه‌وه به‌رهه‌ڵستییه‌كی گه‌وره‌ی كرا. به‌ڵام به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت پاشكۆیی خۆی بۆ وڵاتانی خاوه‌ن گاز كه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یان شلۆقه، كه‌م بكاته‌وه.
گه‌رچی خه‌ڵوز له پیسكردنی ژینگه‌دا ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت و ئێستاش ئه‌مه كراوه‌ته خاڵێكی گه‌وره له كۆبونه‌وه گه‌وره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و بۆ دابه‌زاندنی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بووه‌ته مه‌رج له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتان به‌تایبه‌ت لهجێگرتنهوهی خه‌ڵووز له وزهداندا به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تر. چونكهههندێك وڵاتی وه‌كو چین له ساڵی 2006 دا 78% كاره‌بای له خه‌ڵوزه‌وه به‌ده‌ست هێناوه. شایانی باسه بڵێم چین خۆی وڵاتێك بوو كه خه‌ڵووزی ده‌نارده ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2007 دا 50 ملیۆن ته‌ن خه‌ڵووزی وه‌رگرتوه، كه له ساڵی پێشووتره‌وه به‌ڕێژه‌ی 34% چووه‌ته سه‌ره‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که داخوازی جیهانی له‌سه‌ر خه‌ڵووز له ساڵی 2030 دا ده‌گاته 70%. به‌ڵام له‌باری هه‌نووکه‌ییدا به‌كارهێنانی خه‌ڵووز له‌بواری وزه‌دا له سه‌ر ئاستی جیهانی 25% له‌م ڕێژه‌یه‌ش 40% ی كاره‌بای جیهان ده‌دات. گاردیانی ڕۆژی شه‌مه، 09-08-08 له‌په‌ڕه 12.
بێگومان ڕوونكردنه‌وه و جێگرتنه‌وه‌ی بڕێك له نه‌وت به خه‌ڵووز جگه له ههرزانییهكهی هۆكارگه‌لی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن: خه‌ڵووزی یه‌ده‌كی به‌زۆری له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه، كه ئاژاوه‌ی سیاسی و كۆمهڵیهتییان تێدا نییه و سه‌قامگیرن له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و باشووری ئه‌فه‌ریکا و ئۆسترالیا. دوای ئه‌مه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیای پیترۆلی به‌ریتانی له‌مه‌ڕ وزه‌ی جیهانی له ساڵی 2007دا بڕی خه‌ڵووزی یه‌ده‌كی جیهانی 909 ملیارد ته‌نه.
7- به‌روبوومی ئاژه‌ڵی كه له سیسته‌می خواردنی مرۆڤی سه‌رده‌مدا به‌شێكی سه‌ره‌كییه: پێشتر په‌نجه‌م بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، كه چۆن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رده‌م بۆ خواردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌كورتیش ئه‌وه‌م نیشاندا، كه هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه و چاره‌سه‌ركردنیشیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌ند ده‌كه‌ون، كه بڕی خه‌رجكردنی ئه‌م پاره‌یه له چاره‌سه‌ركردنی ته‌ندروستی خه‌ڵكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌دا له سه‌رجه‌می ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ چاكسازییه‌كانی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه و وڵاته‌كه‌یه.
ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه كه بزانین به‌روبوومی ئاژه‌ڵی چه‌ندێك له كه‌مبونه‌وه‌ی خۆراكی مرۆڤ و گرانبوونیدا ڕۆڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندێكیش له پیسكردنی ژینگه و له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وی ئاو و زه‌وی كه‌مكردنه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌روبوومه ڕووهکیهكانیش ڕۆڵی هه‌یه.
هه‌ر له‌كۆنه‌وه خواردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی به‌تایبه‌ت گۆشت له‌لای تاك و له‌ناو خێزانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگادا، ڕه‌مزی بوون و خۆشگوزه‌رانی بووه، به‌و ڕاده‌یه‌ی گه‌ر خێزانێك توانای كڕینی یا خواردنی گۆشتی نه‌بووبێت به هه‌ژار دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی وه‌كو خۆماندا دیسانه‌وه ڕه‌مزێك بووه بۆ په‌زیرایی و ڕێزلێنان له میوان و میواندارێتی. زیادبوونی سه‌رژمێری مرۆڤ له جیهاندا و گۆڕانی شێوه‌ی ژیان له سایه‌ی جیهانگیریدا، ئه‌وه‌ی دروست كردووه كه خه‌ڵكی له كۆمه‌ڵگاكانی تر نزیكبێته‌وه له شێوازی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی و ئه‌مه‌ریكاوه، كه ئه‌مه‌ش له ڕێگای مه‌كدۆناڵد و چێشتخانه‌كانی تر كه خواردنی ده‌ستووبردی- به په‌له- (fast food) كه له چه‌شنی ئه‌و خواردنانه‌یه كه له ئهمهریكاو وڵاتانی ڕۆژئاوادا ده‌فرۆشرێت، كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌م خواردنانه‌ش و بناغه‌كه‌یان گۆشته‌و مه‌وادی سووره‌وه كراوه.
ئه‌م شێوازه تازه‌یه‌ی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادا له شانی خۆیانه‌وه داخوازییه‌كی زۆری له‌سه‌ر گۆشت و باقی به‌روبوومه ئاژه‌ڵییه‌كانی وه‌ك ماست و په‌نیر و شیر و هێلكه و كاسته‌ر و جۆره‌كانی كێك و ….هتد ، دروستكردوه و بوون به نه‌رێت و ڕاهاتنیش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره خواردنانه، هه‌م له به‌كارهێنان و خواردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌م ئه‌و جێ زه‌وی و ئاووههوایهشی كه بۆ به‌رووبومی خواردنه ڕووهکیهكان به‌كار ده‌هێنرا، له بری به‌کارهێنانی بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان له به‌روبووم و خوارده‌مه‌نییه‌كانی تر، به ئاژه‌ڵ بۆ ئاژهڵدارێتی پڕده‌كرێته‌وه، یا به سه‌وزایی و گیا و بژه واته به له‌وه‌ڕگه و پاكژی ئاژه‌ڵ پڕده‌كرێته‌وه.
گه‌ر به‌قوڵتر بچینه ناو باسه‌كه‌وه و به هه‌ژماره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ڕه‌نگه بگه‌ینه چه‌ند ڕاستییه‌ك كه نه‌توانرێت نكوڵیان لێبكرێت. بۆ نموونه گه‌ر بمانه‌وێت یه‌ك كیلۆ گۆشتی مریشكمان ده‌ستت بكه‌وێت ئه‌وا 2 كیلۆ دانهێڵهی ده‌وێت، بۆ ده‌ستكه‌وتنی یه‌ك كیلۆ گۆشتی گوێره‌كه 7 كیلۆ دانه‌وێڵه پێویسته. گاردیانی هه‌ینی ، 28-03-208
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا نووسه‌ری ئه‌م باسه «ڕۆزی بۆیكۆت» ده‌ڵێت "تێكڕای خواردنی گۆشتی که‌سێكی به‌ریتانی له ساڵێكدا 80 كیلۆیه. نه‌فه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی 124 كیلۆ گۆشت ده‌خوات، به‌ڵام كه‌سێكی چینی (چاینی) كه له ساڵی 1962 دا ته‌نها 4 كیلۆ گۆشتی خواردووه، كه‌چی له ساڵی 2005 دا ئه‌م بڕه چووه‌ته سه‌ره‌وه بۆ 68 كیلۆ". بۆیكۆت هه‌ر له‌وێدا ده‌ڵیت "به‌رهه‌مهێنانی كیلۆیه‌ك گۆشتی گوێره‌كه له 100 تا 1000 جار زیاتر له به‌رهه‌مهێنانی كیلۆیه‌ك گه‌نم ، ئاوی ده‌وێت".
«جۆن ڕۆبنس»یش له لاپه‌ڕه 285 و 286 كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "به‌شی چین له دانه‌وێڵه‌دان به ئاژه‌ڵ له نێوانی 1978 و 1997 كه به‌ڕێژه‌ی 8% بوو بۆ 26% هه‌ڵكشا. له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990دا چین وڵاتێكی نێره‌ری دانه‌وێڵه بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سوپاس بۆ چێژ و تامی گۆشت، چین له هێنانی دانه‌وێڵه‌دا دووه‌م وڵاتی جیهانییه و له دوای یابانه‌وه ههنگهشهلكێیهتی". ڕۆبنس سه‌باره‌ت به ڕوسیا ده‌ڵێت " 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوسیا به‌شی پێویستی خۆی دانه‌وێڵه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له نهوهداكاندا له هێنانی دهنهوێڵهدا ڕوسیا بووه سێهه‌م وڵاتی جیهان. له ڕوسیادا ئاژه‌ڵ 3 جار زیاتر له خه‌ڵكی ڕوسیا دانه‌وێڵه ده‌خۆن. برسییه‌تی و ڕووتوڕه‌جاڵی كه ئێستا زۆربڵاوه 20 ساڵ لهمهوپێش به ده‌گمه‌ن ڕێت لێده‌كه‌وت".
ڕۆبنس درێژه به‌باسه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت" له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیادبوونی ئالیكدان به ئاژه‌ڵ فشاری خستۆته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌نم له ده‌ره‌وه بهێنن. 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له «تایله‌ند»دا ته‌نها 01% دانه‌وێڵه به ئاژه‌ڵ ده‌درا، ئه‌مڕۆ ئه‌م ژماره‌یه بۆ 30% سه‌ركه‌وتووه. له هه‌مان كاتیش‌دا ژماره‌ی خه‌ڵكانێك که له تایلاند و سه‌راپای «ئاسیا»دا له په‌راوێزدان و له مه‌ترسی برسییه‌تیدا ده‌ژین، له ته‌شه‌نه كردندایه. له‌به‌ر نه‌بوونی خواردنی پێویست به ملیۆنه‌ها ده‌مرن، زۆری تریش هه‌ن كه منداڵه‌كانیان له‌پێش چاویان برسییانه. «فه‌ندانه شیڤا» كه دایهركتهری ده‌سگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستییه ده‌ڵێت" ئێمه جیهان ده‌بینین كه مهكدهنۆڵایز كراوه…. له كاتێكدا كه دانه‌وێڵه‌ی زیاتر له جیهاندا ئاڵووێری پێده‌كرێت، خه‌ڵكی برسی له وڵاتانی سێهه‌م دا زیاتر ده‌بینین".
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها تایبه‌ت به بریتانیا و چین و یابان نییه، بگره له وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی تریشدا به‌رده‌وامه. وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌هه‌مان چه‌شن له ئاستێكی زۆری خه‌رجكردنی گۆشتدان، ئه‌مه‌ش له هاوردنی دانه‌وێڵه ته‌نها به وابه‌سته‌یی ده‌یانهێڵێته‌وه. 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر میسر به‌شی خۆی دانه‌وێڵه‌ی هه‌بوو، ئاژه‌ڵ ته‌نها 10% دانه‌وێڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خوارد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 36% دانه‌وێڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ن، بۆیه ئه‌م وڵاته ساڵانه 8 ملیۆن ته‌ن دانه‌وێڵه له ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌هێنێت. «ئوردن» 91% دانه‌وێڵه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت، هه‌روا ئیسرائیل87%، لیبیا 85% سعودیه‌ش 50%" لاپه‌ڕه 286.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكی زۆركه‌می ئه‌و ڕاستیانه‌یه كه ده‌یزانین، بۆیه گه‌ر ئه‌مه حاڵی ئه‌م وڵاتانه‌بێت ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی چاو ببڕێته بازاڕی جیهان بۆ دابین كردنی خواردن كه ئه‌مه‌ش كهمیو نه‌بوونی خوارده‌مه‌نییه بۆ هه‌ژارانی جیهان.
ڕۆبنس له سه‌ر هه‌مان باس ده‌ڕوات و له لاپه‌ڕه 287 دا ده‌ڵێت " ئه‌مه ڕاستیه که نه‌ته‌وه‌كانی دنیا بۆ هێنانی دانه‌وێڵه به‌قورسی وابه‌سته‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه بوون، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكایه كه له ناردنی نیوه‌ی دانه‌وێڵه‌ی دنیا به‌رپرسیاره و دانه‌وێڵه بۆ زیاتر له 100 وڵاتی جیهان ده‌نێرێت. له هه‌مان كاتیش‌دا دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا به زۆری پشت به بارودۆخی که‌شی ئه‌وێ ده‌به‌ستێت، و وشكه‌ساڵیش له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و ساڵه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه". له «مه‌كسیكۆ»ش 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نها 06% دانه‌وێڵه‌ی ئه‌وێ بۆ ئاژه‌ڵ خه‌رجكراوه، ئێستا ئه‌م ژماره‌یه گه‌یشتووه‌ته 50%. له گواتیمالا زۆربه‌ی زه‌وییه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خوارده‌مه‌نی خراونه‌ته خزمه‌تی دابینكردنی گۆشته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا که 75% منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 5 ساڵی ئه‌م وڵاته به هۆی كهمخۆراکی و خواردنی خراپه‌وه توشی به‌دخۆراکی هاتوون. گۆشت ته‌نها ده‌ست ئه‌وانه ده‌كه‌وێت، كه توانای كڕینیان هه‌یه. منداڵانی وڵاتی گواتیمالا، به‌هۆی بڵاوی ده‌رده‌ی كه‌م خواراكیهوه ساواكانیان 50%یان به‌ختی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه پێ بنێنه ته‌مه‌نی 4 ساڵیه‌وه. به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا گواتیمالا به‌ته‌نها ساڵانه 40 ملیۆن پاوه‌ند گۆشت بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌نێرێت"، له «كۆستریكا»ش به‌رهه‌مهێنانی گوێره‌كه هه‌موو گیان له‌به‌رێكی تری چوارپێ له نێوانی ساڵانی 1960 بۆ 1980 به‌رهه‌م ده‌هێنرا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زۆربه‌ی شوێنه باشه‌كانی و دارستانه چڕوپڕه‌كانی هه‌موو بونه‌ته قوربانی به‌رهه‌مهێنانی گوێره‌كه، كه‌چی بڕی ئه‌و گۆشته‌ی كه خێزانێكی ئه‌وێ ده‌یخوات له بڕی ئه‌و گۆشته‌ی كه پشیله‌یه‌كی خێزانێكی ئاسایی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخوات كه‌متره. چونكه زۆربه‌ی گۆشتی كۆسته‌ریكا ده‌نێردرێته ئه‌مه‌ریكا. چه‌ندێك زه‌وی زیاتری كۆسته‌ریكا بكرێته یا ببێته به‌رهه‌م هێنه‌ری گۆشت، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خواردنی كه‌متر و كه‌متری ده‌بێت". له «برازیل»یش 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێی خه‌ڵکی به‌رازیلی به‌ده‌ست كه‌م خۆراكیه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌م ڕێژه‌یه بووه‌ته دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكه‌كه‌ی. ئێستا نیوه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌وێ بۆ خواردنی ئاژه‌ڵ به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌م وڵاته گه‌وره‌ترین پشك و به‌شی له بازرگانی كردن به گا‌و و گوێلك و مه‌ڕوماڵاته‌وه له جیهاندا هه‌یه، له كاتێكدا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی به‌ده‌ست كهمخۆراكییهوه ده‌ناڵێنن" لا 288 .
دواتر ڕۆبنس ئیشاره‌ت به قسه‌ی پسپۆڕانی بواری كشتوكاڵی ده‌كات كه ده‌ڵێن " خه‌رجبوونی گۆشت له نێوه‌ندی ئه‌وانه‌ی كه توانای داراییان هه‌یه، گیروگرفتی گه‌وره بۆ هه‌ژاران ده‌خولقێنن به ته‌رخانكردنی كێڵگه‌كان و كێڵانیان و گهورهكردنهوهیان و به‌كارهێنانیان بۆ ئالیك -واته بۆ خواردنی ئاژه‌ڵ-، ئه‌مه‌ش واته كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خوارده‌مه‌نی. له ئابووریدا كێبڕكێ بۆ كێڵگه‌ی دانه‌وێڵه، چینی باڵاده‌ست به ئاسانی و ئاسایی ده‌یباته‌وه" ده‌سگای چاودێری جیهانی.
لێره‌دا پرسه‌كه هه‌ر به ته‌نها به‌رهه‌مهێنانی گۆشت یا بره‌وپێدانی نه‌خۆشییه‌كان به‌هۆی گۆشت و به‌روبوومه‌كانی تری ئاژه‌ڵه‌وه نییه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕۆڵی خۆی كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر میزانییه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردن له خه‌سته‌خانه‌كاندا داده‌نێت. به‌ڵكو كێشه‌كه له نه‌بوونی خوارده‌مه‌نی كافی و هه‌ژاربوونی خه‌ڵك به به‌كارهێنانی زه‌وی و ئاوێكی زۆر بۆ ئاژه‌ڵ و پیسكردنی ژینگه‌شدا ده‌بینرێته‌وه.
ڕۆبنس له لاپه‌ڕه‌ی 248ی هه‌مان په‌رتووکدا ده‌ڵێت "به‌ڕاستی ئه‌سته‌مه گه‌ر بڵێی زیاده‌ڕه‌وی له ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌وییه سه‌وزانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی خوارده‌مه‌نی گاوگۆتاڵ و ئاژه‌ڵ له ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكادا ته‌رخان ده‌كرێن، ده‌كرێت و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیان به گشتی. 70% زه‌وی ئه‌مه‌ریكای ڕۆژئاوا له ئێستادا بۆ له‌وه‌ڕگه‌ی ئاژه‌ڵ و گاوگۆتاڵ به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش له دوو له‌سه‌ر سێی سه‌رجه‌می زه‌وی Montana, Wyoming, Colorado, New Maxico,Arizona, Nevada, Utah and Idaho زیاتره. ئه‌و زه‌وییه‌ی كه بۆ پاكژ و له‌وه‌ڕگه‌ی مه‌ڕوماڵات و گاوگۆتاڵ ته‌رخانكراوه نزیكه‌ی 525 ملوین ئه‌كره Acres)، که ده‌كاته نزیكه‌ی 2 ئه‌كر بۆ هه‌ر یه‌كێك له دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه". هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 272 دا ده‌ڵێت " ئه‌وه ڕه‌چاو كراوه که زیان گه‌یاندن به گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان له پێگه‌یاندنی یه‌ك پاوه‌ند گۆشتی گوێره‌كه‌دا 20 جار له به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك پاوه‌ند پاسته، زیاتره ". له لاپه‌ڕه 292 شدا به‌راوردێك له‌مه‌ڕ به‌کاربردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی له نێوان ئاژاڵ و مرۆڤدا ده‌كات:
+ 02% له زوڕات و گه‌نمه‌شامی له ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌خورێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌وه ده‌خورێت 77% .
+ له ئه‌مریكا كێڵگه‌وانه‌كان 4 ملیۆن ئه‌كر له به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی ڕووه‌کیدا به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام 56 ملیۆن ئه‌كر بۆ ڕواندنی سه‌وزی و جۆرێك له‌و ڕووه‌كانه‌ی تر كه ئاژه‌ڵ ده‌یخوات، له‌وانه‌ی كه دروێنه‌ی ده‌که‌ن و وشكی ده‌كه‌نه‌وه، به‌كار ده‌هێنن.
+ دانه‌وێڵه و سیرێڵ كه له ئه‌مه‌رێكا به ئاژه‌ڵ ده‌درێت 70% یه.
+ ته‌نها 04% دانیشتوانی دنیا له ئه‌مه‌ریكادا نیشته‌جێن، به‌ڵام 23% ی گۆشتی گوێره‌كه‌ی دنیا ده‌خۆن.
+ ژماره‌ی مانگا‌و گوێره‌كه كه هه‌موو 24 کاتژێرێك له ئه‌مه‌ریكا سه‌ر ده‌بڕێن 90 هه‌زاره سه‌ره. لا 214
+ ژماره‌ی مریشك كه له خولهکێكدا له ئه‌مه‌ریكا سه‌ر ده‌بڕێت 14 هه‌زاره دانه‌یه. هه‌مان لاپه‌ڕه.
+ ژماره‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی – بێجگه له ماسی و گیانله‌به‌ره ئاویه‌كان – كه له ساڵێكدا سه‌ر ده‌بڕێن ، له ئه‌مه‌ریكا 10 ملیارده سه‌ره.
+ له ساڵی 1997دا 22 ملیۆن ته‌ن ماسی ده‌ریا كراوه به خۆراكی مانگا‌و به‌راز، خۆ گه‌ر هه‌موو وه‌زنی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بخه‌یته سه‌ریه‌ك، هێشتا ناگاته ئه‌م ژماره‌یه واته 22 ملیۆن ته‌ن. لاپه‌ڕه 301.
ڕۆبنس له لاپه‌ڕه 234دا باس له ژماره‌ی مه‌ڕوماڵات و گاوگۆتاڵ له جیهاندا ده‌كات " ئێستا زیاتر له 20 ملیارد سه‌ر له مه‌ڕوماڵات و گاوگۆتاڵ كه سێ جار له ژماره‌ی مرۆڤ زیاتره، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هه‌یه".
بێگومان هه‌بوونی ئه‌م ژماره گه‌وره‌یه‌ی ئاژاڵ له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، كاریگه‌ریه‌كی گه‌لێك گه‌وره‌ی له سه‌ر زه‌وی و خاك و ئاووهه‌واو داناوه و دادانێت، كه هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه هه‌بوونی سنورداره و گه‌ر ئاژه‌ڵ و گاوگوێرهكه به‌شێكی زۆری به‌رێت، ئه‌وه به‌شه كه‌مه‌كه‌ی بۆ مرۆڤ و بۆ ژیانی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه. له باری هه‌نووکه‌ییدا نیوه‌ی ئاوی ئه‌مه‌ریكا به ئاژاڵ و گاوگۆتاڵ ده‌درێت.
له لاپه‌ڕه 236 ڕۆبنس باس له بڕی ئاو ده‌كات كه ده‌چێته به‌روبوومی ڕووه‌کی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
+ ئه‌و ئاوه‌ی كه له به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك پاوه‌ن گۆشتی گوێره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌كار ده‌هێنرێت، به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌وانه‌كان و خاوهنگوێرهكهكان441 گاڵۆنه.
+ به‌پێی قسه‌ی دكتۆر «جۆرج بۆرگسترۆم» كه سه‌رۆكی به‌شی باڵای خوارده‌مه‌نییه له زانستی خواردن له کۆلێژی كشتوكاڵی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له زانكۆی موشیگان، ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌چێته به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك پاوه‌ند گۆشتی گوێره‌كه 2500 گاڵۆن ئاوه.
+ به‌پێی زانیاری پسپۆڕی زه‌وی و ئاو له زانكۆی كالیفۆڕنیا، به‌شی كشتوكاڵی كه وه‌كو ڕاوێژکارێك كار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و گاوگۆتاڵی ئه‌و كێڵگانه ده‌كات، وا ڕاڤه‌ی پێویستی ئاو له به‌رهه‌مهێنانی گۆشت و به‌روبوومی ڕووه‌کی دا ده‌كات:
پاوه‌نێك له كاهو 23 گاڵۆن ئاوی ده‌وێت، پاوه‌نێك له ته‌ماته 23 گاڵۆن، پاوه‌نێك له په‌تاته 24 گاڵۆن، پاوه‌نێك له گه‌نم 25 گاڵۆن، پاوه‌نێك له گێزه‌ر 33 گاڵۆن، پاوه‌نێك له سێ‌و 49 گاڵۆن، پاوه‌نێك له مریشك 818 گاڵۆن ئاوی ده‌وێت، پاوه‌نێك له به‌راز 1630 گاڵۆن و پاوهنێكیش له گۆشتی گوێره‌كه 5214 گاڵۆن ئاوی ده‌وێت.
كه‌واته گه‌ر كه‌ڵچه‌ری گۆشتخواردن بگۆڕین یا خواردنی گۆشت كه‌متر بكه‌ینه‌وه ده‌توانین كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر چه‌ندایه‌تی و جۆرێتی ئاو و زه‌وی و خاك، هه‌روه‌ها تاڕاده‌یه‌كیش قه‌یرانی گرانی خوارده‌مه‌نی به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه دابنێین و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ژینگه داده‌نێت، ئه‌مه جگه له ته‌ندروستیمان كه ئه‌ویش به‌ڕۆڵی خۆی ژیانمان و شێوازی ژیانمان ده‌گۆڕیت.
1- دکتۆر «کۆڵین کامپبێڵ»، خاوه‌نی ئه‌و کتێبه‌ی که ناوم هێناوه له ئه‌مه‌ریکا داده‌نیشێت و له خێزانێکی کێڵگهوانییهوه هاتووه، زیاتر له 40 ساڵه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یNutrition دایه. له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له 70 مه‌نحه‌ی بۆ هه‌ستان 300 توێژینه‌وه، وه‌رگرتوه. ئه‌م کتێبه‌ی که له‌م نوسینه‌دا ناوی هاتووه یه‌کێکه له باشترین توێژینه‌وه‌کان، که زۆر بوار و زۆر خه‌ڵک و نه‌ته‌وه و جنسی جیاجیای به خۆیه‌وه گرتووه. ئه‌و ته‌نیا هه‌ر نووسه‌ر نییه، باڵکو ئه‌کته‌ریشه، سێ جاریش له ماراسۆنا به‌شداری کردووه، ئێستا که ته‌مه‌نی له سه‌رو 76 ساڵه‌وه‌یه به‌ڵام ڕۆژانه 6 میل ڕاده‌کات.
2- «جۆن ڕۆبنس» ئه‌میش له ئه‌مه‌ریکا داده‌نیشێت، کوڕی کابرایه‌کی گه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، باوکی خاوه‌نی به‌ناوبانگترین کۆمپانیای ئایسکریم بووه. دوای ته‌واوکردنی خوێندنی، هه‌ستی به مه‌ترسی گۆشت و باقی به‌روبومه‌کانی تری ئاژه‌ڵی کردووه، که دروستکردنی به‌شێکی زۆریان له شیره. مردنی مێردی پوری، که هه‌م شه‌ریکه کاری باوکیشی بووه، به نه‌خۆشی دڵ و تووشبوونی باوکیشی به نه‌خۆشی دڵ، «ڕۆبنس»ی زیاتر هانداوه، که زیاتر له سه‌ر توێژینه‌وه‌کانی له سه‌ر خراپی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی شێلگیر بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێکردووه که باوکی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا بڕیوه. به‌ڵام دوایی باوکی قه‌ناعه‌تی به‌بیروباوه‌ڕی جۆن هێناوه و سه‌رئه‌نجام له‌ژێر کاریگه‌ری کوڕه‌که‌یدا ، جۆن، وه‌کو کارێکی مرۆیانه تا چیتر زه‌ره‌ر به مرۆڤ نه‌گه‌یه‌نرێت، ده‌ست به‌رداری کۆمپانیه‌که‌ی بووه.
ڕۆبنس بێ له‌م کتێبه‌ی که ناوم هێناوه پێشتر کتێبێکی تری له ژێنر ناویDiet For a New America هه‌ر سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی ده‌رکردوه.
ڕۆبنس و كامپبێڵ له ناو کۆمه‌ڵگه و ئیداره‌ی ئه‌مریكی دا به چاکی ناسراون و ناو به ناو دیمانه‌یان له‌گه‌ڵدا ساز ده‌کرێت.