
له‌نامه‌یه‌كی ماسته‌ردا، دكتۆر محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا:
بهكارهیَنانی چه‌كی كیمیایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌مودانی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌بووه
سازدانی: هێمن مه‌حمود….
كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی(1988) له‌لایه‌ن رژیَمی به‌عسه‌وه تاوانیَكی گه‌وره‌و دژ بهمرۆڤایهتییهو لهمیَژووی كوردیشدا رووداویَكی گه‌وره‌و خویَناوییهو ساڵانه بیَ یادكردنه‌وه‌ی تیَناپهرِیَت. بهكارهیَنانی ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه نیَودهوڵهتییه كه‌بوو به‌هۆی شه‌هیدكردنی زیاتر له(5000) كه‌س و برینداربوونی هه‌زارانی دیكه، تاوه‌كو ئیَستا ئاسه‌واری ئه‌و ژه‌هره به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌وه ماوه‌و جیَگهی لیَكۆڵینهوهی لیَكۆڵهرهوانه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌هۆڵی پزیشكی زانكۆی سلیَمانی گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ری خویَندكار، محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا مه‌حمود بهرِیَوهچوو كه بۆیه‌كه‌مینجاره خویَندكاریَك لیَكۆڵینهوهكهی له‌سه‌ر كاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی بیَت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی شانه‌كانی ده‌م و ددانی هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه، ناونیشانی نامه‌كه‌ش به‌م سهردیَرِه بوو، ئه‌گه‌ره‌كانی كاریگه‌ری چه‌كه كیمیاییه‌كان كه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا بهكارهیَنراوه له(16/3/1988)دا له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی شانه‌كانی ده‌م و ددان.
Possible Effects of chemical weapons used in Halabja City at 16/3/1988 on Developing oarl and dental tissues
بۆ زیاتر قسه‌كردن له‌سه‌ر كاریگه‌ری بهكارهیَنانی ئه‌و چه‌كه به‌رامبه‌ر بهدانیشتوانانی هه‌ڵه‌بجه‌و گرنگی ئه‌م نامه‌یه، ئه‌م چاوپیَكهوتنهمان له‌گه‌ڵ خویَندكاری ناوبراودا ئه‌نجامدا.
* بۆچی ئه‌م نامه‌یه‌ت هه‌ڵبژاردو گرنگی ئه‌م نامه‌یه لهكویَدایهو ویستووته له‌م نامه‌ی ماستهرهدا بڵیَیت چی؟
– ئه‌م نامه‌یه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ئاماده‌كراوه‌و ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆرِانكارییانهیه كه له‌ئه‌نجامی بهكارهیَنانی ئه‌و چه‌كی كیمیاییه‌وه دروستبووه كه له‌ناو ده‌م و شانه‌كانی ناو ده‌مدا هه‌ستی پیَدهكریَت.
بۆئه‌وه‌ش ئه‌و سیمپڵهی كهههڵمبژاردن دابهشمكردن بۆ(3) به‌ش، بهشیَكیان ئه‌وانه‌ن كه له‌ساڵی(1988)و له‌كاتی بهكارهیَنانی چه‌كه‌كه‌دا ته‌مه‌نیان گه‌وره‌بووه، بهشیَكی دیكه‌یان ئه‌وانه‌بوون كه له‌كاتی بهكارهیَنانی چه‌كه‌كه‌دا له‌سكی دایكیاندابوون، به‌شی سیَیهمیشیان ئه‌وانه‌بوون كه له‌ساڵی(1993)دا له‌دایكبوون، ئه‌مه‌ش بۆ زانینی كاریگه‌ری دریَژخایهنی چه‌كه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دریَژ.
ئه‌نجامه‌كانیش ده‌ریخست كهههندیَك كیَشه هه‌یه وه‌ك دروستنه‌بوونی ههندیَك ددان، مانه‌وه‌ی ههندیَك ددان و ددانی شیری و نه‌كه‌وتنیان، هه‌روه‌ها ههندیَك كیَشهی دروستبوونی زمان، به‌كورتی ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ هه‌یه لهنیَوان بوونی ئه‌و گرفتانه‌و بهكارهیَنانی چه‌كی كیمیاییدا.
* ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تۆ خستنتهژیَر ئهزموونیَكی ئاوه‌هاوه چه‌ند كه‌سبوون؟
– ئه‌و كه‌سانه(457) كه‌سبوون(58) كه‌سیان ئه‌وانه‌بوون كه‌ته‌مه‌نیان له(18) ساڵ زیاتر بوو له‌كاتی بهكارهیَنانی چه‌كه‌كه‌دا. ئه‌وانه‌ی ساڵی(1988) له‌سكی دایكیانابوون ژماره‌یان(156) كه‌سبوو، ئه‌وانه‌شی له‌ساڵی(1993) له‌دایكبوون ژماره‌یان(243) كه‌سبووه، ئه‌م ژمارانه‌ش لهرِووی ئاماره‌وه بهكۆنترۆڵ حساب دهكریَن.
* ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى له‌كاتى ئاماده‌كردنی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاوكارییان كردویت كیَبوون؟
– لهرِاستیدا بیرۆكه‌ی نامه‌كه هی خۆم بوو، پاشان له‌سه‌ر حسابی خۆم و بهئۆتۆمۆبیَلی خۆم زیاتر له(20) جار سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌م كردووه‌و چاوم به‌زۆر كه‌س و لایه‌ن كه‌وتووه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی بهرِیَوهبهرایهتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه هاوكاری تهواویانكردوم و سوپاسیان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو بهرِیَوهبهرو جیَگری بهرِیَوهبهرو مامۆستایان و خویَندكارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م كه له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌دایكبووی(1988) بوو هاوكارییانكردم، هه‌روه‌ها ئه‌و خویَندكارانهشی كهپشكنینم بۆ كردن، هه‌روه‌ها مامۆستایان و كۆلیَژی پزیشكی ددانی سلیَمانی كهههندیَك پیَداویستی پزیشكی‌یان بۆ پشكنینه‌كانم دابینكرد.
* ئایا ئه‌م باسه‌ی تۆ چ سوودیَك دهگهیهنیَت به‌زانكۆكانی كوردستان؟
– ئه‌م باسه ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كهنهخۆشییهكانی ده‌موددان له‌هه‌ڵه‌بجه به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌چه‌كی كیمیایی چی كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه‌و پیَویستی به‌باسی زیاتر هه‌یه كه له‌سه‌ری بكریَت.
پاشان حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م باسه وه‌ك دۆكیۆمیَنتیَكی نه‌ته‌وه‌یی تهماشابكریَت بۆئه‌وه‌ی گه‌لانی دنیا بزانن كه‌چه‌كی كیمیایی هه‌ر به‌ته‌نها نه‌بووه به‌هۆی كوشتنی(5000) كه‌س، به‌ڵكو تائیَستاش كاریگه‌ری ماوه‌و دهیمیَنیَت، داواكاریشم له‌حكومه‌ت پشتگیری ئه‌و جۆره لیَكۆڵینهوانه بكات كه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا دهكریَت و ئاورِیَكی زیاتر له‌دانیشتوانی ئه‌و شاره بداته‌وه، چونكه بهرِاستی ئه‌و شاره پیَویستی بهتویَژینهوهی زانستی و خزمه‌تگوزاری زیاتر هه‌یه.