![به‌رژه‌وه‌ندی باكوور له‌وه‌دایه كه ئایین و نا ئایین تواناكانیان یه‌ك خه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی باكوور له‌وه‌دایه كه ئایین و نا ئایین تواناكانیان یه‌ك خه‌ن](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/mahdiKawani_835217039.jpg)
به‌رژه‌وه‌ندی باكوور له‌وه‌دایه كه ئایین و نا ئایین تواناكانیان یه‌ك خه‌ن
به‌رژه‌وه‌ندی باكوور له‌وه‌دایه كه ئایین و نا ئایین تواناكانیان یه‌ك خه‌ن
مه‌هدی كاوانیله هه‌لبژاردنی پێشتردا كورده‌كان به ئه‌كه‌په‌و ده‌ته‌په نزیكه‌ی ١٠٠ كورسی په‌ڕله‌مانیان گه‌یانده ناو په‌ڕله‌مانی توركیا.
من هه‌قم له‌وه نیه كه جیاوازی له نێوان بیری ئایینی و دیموكراتی هه‌یه. به‌ڵام پێموانیه كۆبه‌ندی لایه‌نی كه‌م له سه‌ر بردنه پێشه‌وه‌ی داخوازی كوردان له نێو ئه‌و دوو ته‌شكیله كوردیه‌دا نه‌بێت .
په‌كه‌كه كه بزاڤی چه‌كداری ده‌كات و بۆ كورده‌كان بووه‌ته كۆلهگهیهكی به‌هێز، به‌ڵام نێوه‌ندی جیهانی باڵاده‌ست و توركیاش له گه‌ڵی وا كه‌وتوونه‌ته‌وه كه په‌كه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه . به‌ڵام په‌كه‌كه‌ش ئه‌وه نیه وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان پێیه فه‌رموو ئه‌گه‌ر ئێمه نا فه‌رموو گوێ له ده‌ته‌په و ئه‌وانی تر له سه‌ر دۆزی كورد،ڕاگرن. كه‌واته لێره‌ش په‌كه‌كه نامه‌ی یاسایی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و هاوسه‌نگیه جیهانیه پێیه. ئه‌و نمونه‌یه‌ی په‌كه‌كه‌و ده‌ته‌په ڕێكاو ڕێك به سه‌رده‌می ڕووسه‌كانی ساڵه‌كانی ١٩٠٥ ده‌چێت . پارتی بهلشهویك كه به پارتی كۆمه‌نیستی ناو ده‌برێ، خۆیان كرده دوو نێوه‌ند. نێوهندیكیان چوونه ناو دۆمای ڕووسی و ئه‌وی تریان ئۆپۆزسیۆنی توند‌و تیژی . كاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه بوو كه له سه‌ر هه‌ردوو ئه‌جندا داخوازیه‌كانی خۆیان ببه‌نه پێشه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنیشیان به ده‌ست هێنا و له كۆتایی هه‌م قه‌یسه‌ریان پێیه‌وه ڕووخاند هه‌م ده‌سه‌ڵاتیشیان گرته ده‌ست. په‌كه‌كه له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان وه‌هایان كردووه ، به‌ڵام ده‌بێ ئاگاشیان له نێوه‌ندی ئایینی هه‌بێت كه نێوهندیكی تا بڵێیت كاریگه‌ره‌و هه‌تا ئێستاشی له گه‌ڵدابێت ته‌نیا دوژمنان سوودیان لێ وه‌ر گرتووه . به‌ڵام بۆ له‌مه‌و دوا ئه‌گه‌ر كاری بۆ بكرێ با دبلۆماسیه‌تی په‌كه‌كه له‌و نێوه‌نده‌ش ئه‌سپ سواری خۆیان تاو دهن و ئه‌و چهكهش له بن ده‌ستی تور‌كان ده‌ربهێنن.
با بڕوانین توركه‌كان له كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی شاره‌وانیه‌كان كه له ٢٩ی ئازازی ساڵی دادێ ، ده‌كرێ چی ده‌ڵێن :
له سه‌ر مه‌له‌فی كوردی كه ده‌زانن ده‌نگی زۆر له دژی ئه‌دای حكومه‌ت ڕازی نین له سه‌ر به‌جێ نه‌گه‌یاندنی چاكسازی و كرانه‌وه له گه‌ڵ كورده‌كان، ده‌یانه‌وێ له سه‌ر كێشه‌ی كورد و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی هه‌نده‌ك نه‌رمی بنوێنن. له‌وانه:
كۆتایی هێنانی سزای ژووری ئینفرادی به سه‌ر عه‌بدولله ئۆجه‌لان و گواستنه‌وه‌ی6
كه‌سی سیاسی تر بۆ ژووره‌كه‌ی،كردنه‌وه‌ی كه‌نالێكی ته‌لفزیۆنی سهربهخۆو به زمانی كوردی بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر كه بڕیار وایه له ساڵی نوێ بكرێته‌وه‌و به هۆیه‌وه ته‌واوی كورده‌كان بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن،
هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه مادامه‌كینێ حكومه‌ت خۆی دوور ده‌خاته‌وه له گفتوگۆكردن، لیژنه‌یه‌كی فه‌نی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێك بهێنن كه چۆنچۆنی به ڕێگایه‌كی زانستی ڕووبه‌ڕووی پارتی كرێكارانی كوردستان ببنه‌وه به ڕێگای دیالۆگ له گه‌ل لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كانی تر، هه‌وڵدانیان بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه له لایه‌نی كوردی عیڕاقی تاوه‌كه سه‌ركرده‌كانیان بانگێشی كورده‌كان بكه‌ن تاوه‌كو كورده‌كان له قازانجی ئه‌كه‌په ده‌نگ بده‌ن، زانیاری له‌و بابه‌تانه‌ش خۆی گه‌یاندۆته ناو ڕاگه‌یاندن كه عه‌بدوله گۆل له ساڵی دادێ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات ، زانیاری وه‌ها له ناو نێوه‌نده كوردیه كارتێكه‌ره‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه دامه‌زراوی موسته‌فا ئه‌تاتورك ده‌یه‌وێ دان به ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كان بدات له كاتێكا ئه‌گه‌ر ئه‌وان واز له بیرۆكه‌ی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بێنن.
ده‌ته‌په‌ش لهوسیناریۆیانه بێ ئاگا نینه‌وه پێیان ده‌ڵێن فه‌رموو ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن: موزه‌كه‌ره‌ی ئێمه كه پێشكه‌ش به په‌ڕله‌مانمان كردووه‌و داوامان كردووه كه مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی له زانكۆكانی توركیا بخوێندرێ ، جێبه‌جێی بكه‌ن.
نێوانی كورد‌و تور‌كان (پێم وایه ده‌ته‌په‌و په‌كه‌كه‌و كوردانی ناو ئه‌كه‌په‌ش پێی ڕازین) ، توانه‌وه‌ی تۆپه‌له به‌فره به‌سته‌له‌ك بووه‌كه‌ی توركانه كه دان به بوونی كوردان نانێن. كاتێ كه تۆپهلهبهفرهكه توایه‌وه، واته لایه‌نی كوردی به هه‌موو ته‌شكیله سیاسیه له یه‌ك جیاوازه‌كان توانیان وا له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی بكه‌ن كه گۆڕان له ده‌ستووری ئه‌تا تورك بكه‌ن به‌وه‌ی كه توركیا له سێ نه‌ته‌وه‌ی تورك و كوردوئهرمهن و كهمهنهتهوهیهكانی تری له بابه‌ت بلجوش و عه‌ره‌ب و ئیدی و ئیدی پێك هاتووه، به دوایه‌وه بزاڤی كوردی پێیه‌وه وه‌رچه‌رخانیكی نوێ به خۆوه ده‌بینێ . پێم وانیه له به‌ر قهڕار كردنی كاری وه‌ها هیچ جودایهك له نێوان لایهنهكوردیه كان به ئایین و نائایینهوه دروست ببێت.
به بۆچونی خۆم لهبهردهستهێنانه ده‌ری چه‌كی ئاینی له بن ده‌ستی توركه‌كانه‌وه ، گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی كوردانی له سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئاڕاستهكان خۆیان له‌وه نابیننه‌وه كه بگوترێ له‌و ١٠٠ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ی كوردی كه له ناو په‌ڕله‌مانی كوردی به‌ڕێ ده‌كرێ ، چه‌ندانیان هی دهتهپهنهو چه‌ندانیان هی كوردانی ناو ئه‌كه‌په‌ی توركینه، به‌لكو تا چه‌ند ڕاده چه‌ندانیان ده‌نگ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه بهستهلۆكی دانپیانه‌نانی تور‌كان به هه‌بوونی كوردان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه .
ئیسماعیل بیشكهچی نووسه‌ری به‌ناوبانگی چه‌پی توركی، له لێدوانێكیدا داوا له ده‌ته‌په ده‌كات كه له جیاتی خۆ ڕێكخستنه‌كانیان له گه‌ڵ چه‌پی توركی، باشتر وایه ئه‌و كاره‌یان له گه‌ڵ ته‌یاری ئایینی كوردی بێت.
به‌ڕاستیش كێشه‌ی كورد له توركیا زیاتر كێشه‌ی كوردانه ئینجا ئه‌وانی تر. به دریژایی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی بزاڤیان و خۆنزیك كردنه‌وه‌كانیان له چه‌پی توركی كه‌چی تا ئێستا پێیانه‌وه نه‌توانراوه بهستهلۆكی دانپیانانی توركی به هه‌بوونی كوردان بتوێننه‌وه. له دونیای سیاسه‌ت و ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاتیش، كاری ته‌ندروست خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه كه تۆ یه‌كه‌م جار ماڵی خۆت ڕێك خه‌یت، ئینجا تواناكانت له گه‌ڵ خێرخوازانی ده‌وروبه‌ر چاك كه‌یت.
ئیمڕۆ كه ته‌یاری دینی بریاری خۆی داوه خۆی له گه‌ڵ ئه‌كه‌په ڕێك خا با بیكا و هه‌ق وانیه لایه‌نی سیاسی تری كوردی دژایه‌تیان بكه‌ن چونكه ئه‌وه قه‌ناعه‌تی خۆیانه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ لایه‌نی سیاسی كوردی تر یه‌كخستنی تواناكانیانه له سه‌ر شته چاره‌نووسسازه‌كان كه له هه‌موویان گرنگتر گۆڕینی ده‌ستوری ئه‌تاتورك به ئاڕاسته‌ی داننان به هه‌بوونی كورد‌و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیان.
كاتێ كه ده‌ته‌په ڕاپه‌ڕینێك له دژی زۆرداریه‌كانی ده‌سه‌ڵات له دیار به‌كر ساز ده‌كا. قه‌واره‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه له‌و كاتانه زیاد ده‌كات كه ته‌بایی له نێوان ڕیزه‌كانی دین و نا دین هه‌بێت. ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ش ئه‌و كاتانه ده‌سه‌ڵاتی توركی زیاتر ده‌ترسێنێ كه بزانن جه‌ماوه‌ری دینیشیان له گه‌ڵدایه. له‌و حاله‌ته ده‌سه‌ڵات ناچار ده‌بێت ڕێگا چاره‌ی بۆ بدۆزێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هیچ نه‌بێ نه‌وه‌كا دین و ده‌ته‌په به یه‌كگرتوویی بچنه ناو گه‌مه‌ی هه‌لبژاردنی داهاتوو وله ڕێگایه‌وه ڕیسه‌كه‌یان لێ ببیته خوری.
سه‌نته‌ری داخوازیه‌كانی كورد له توركیا وه‌ك هی عیڕاق نیه هه‌تا له سه‌رده‌مه‌كانی چیاش. چونكه له عیڕاق ئه‌و كاتی و ئێستاشیه‌وه سیستهمگهلێك نه‌هاتۆته پێشه‌وه بڕۆكهك به دیموكراتی بچێت. ئه‌گه‌ر له ئاستی هه‌رێمیش وه‌ری بگرین كێشه‌ی كورد له په‌ره‌سه‌ندنی پڕۆسیسی دیموكراتی و بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه ئینجا به دوایه‌وه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه . بۆ كوردی باكوور وه‌ها نیه توركیا ده‌وله‌تێكی دیموكراتی و موئهسهساتیهو نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كیش ده‌بێت ئه‌و سیسته‌مه به‌رقه‌راره . عه‌یبی سیسته‌مه‌كه بۆ كورد كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیانه . كاتێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی به‌ڕێكرد به دوایه‌وه نه‌ك كورده‌كان ڕوبه‌ڕووی ناڕێكی سیسته‌می دیموكراتی نابنه‌وه ،به‌لكو سوود له‌و ژیانه دیموكراتیه‌ی كه له‌توركیا هه‌یه بۆ بیناكردنی ژیانی سیاسی و دیموكراتی و پێك هێنانی ژیانی یاسایی و موئه‌سه‌ساتی لێ وه‌رده‌گرن. هه‌بوونی دین یان به‌هێزبوون و نه‌بوونی زیاتر گیر‌و گرفتی توركیه ئینجا كوردی . كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش له توركیا ،ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی بڕیوه كه جاره‌كی تر دین وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و پاكستان و ئه‌فگانستان هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه با ئه‌كه‌په‌ش به‌دین پۆشته كرابێ.
گیروگرفتی كوردیش له توركیا لێره‌وه ده‌ست پی ناكا كه كۆمه‌ڵگایه‌كه زیاتر ده‌یه‌وێ به قه‌واره‌ی دین خۆی ڕێك خا، به‌لكو گیروگرفته‌كه له‌وه‌دایه كه توركه‌كانن سودیان له‌و به‌رجه‌سته‌یه وه‌رگرتووه نه‌ك كورد . كاتێ كه تواناكان زۆری بۆ ئه‌وه بێت كه دین له سه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ڕێك خا ، به‌دوایه‌وه ئه‌و گیروگرفتهش بۆ كوردان ده‌ڕه‌وێته‌وه.
ڕاستیهكیش له گۆڕێیه تا ئێستا ئه‌دای كوردی كه‌متر دانی پیا ده‌نێ كه خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه كه هه‌تا ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌شه‌كردن و نه‌كردنی په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی دیاربه‌كرو ماردین و شاره‌كانی كوردیه‌وه هه‌یه له باكوور . كاتێ كه تواناكانی كوردان له هه‌موو پارچه‌كان بۆ ئه‌وه ڕێكخرا كه توركیا دان به بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد بنێ ، به دوایه‌وه من وای بۆ ده‌چم كه تورك بۆ پته‌وكردنی ئه‌زموونی باشوور هانده‌ر ده‌بن نه‌ك ڕێگر. كاری خۆ نزیك كردنه‌وه له دین چه‌ندی كاری ده‌ته‌په‌و په‌كه‌كه بێت هه‌ق وایه دوو ئه‌وه‌نده‌ش كاری حكومه‌تی هه‌رێم بێت. به بۆچوونی خۆشمه‌وه تاكه ڕێگا له به‌رده‌م توانه‌وه‌ی بهستهلۆكی دانپیانه‌نانی هه‌بوونی كوردان له ڕێگای یه‌كخستنی تواناكانی دین و ده‌ته‌په‌یه.مه‌هدی كاوانی/٠٦/١٢/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk