
گه‌نده‌ڵی تاسه‌ر ئێسقان ڕۆچووه ئیتر چاکسازی‌وگۆران له چیدا؟…نامۆ سامان
گه‌نده‌ڵی تاسه‌ر ئێسقان ڕۆچووه ئیتر چاکسازی‌وگۆران له چیدا؟
نامۆ سامان
به هۆی کوشتنی منداڵێکی پانزهساڵانهوه له یۆنان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه بۆته هۆی هه‌رایه‌کی گه‌وره‌و تێکدانی شهقهماکانو خۆپیشاندانی گه‌وره گه‌وره‌و به‌ستنی کۆر کۆمه‌له‌کان له لایه‌ن خهڵکانو گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌وه. له‌کاتێکدا ئه‌و پۆلیسهیشیان گرتووه که ته‌قه‌ی له‌و منداڵه پانزه ساڵه کردووه ، ئێستا داواده‌که‌ن ده‌بێت حوکمه‌ت بروات..ئاخر میلله‌تی زیندوو وایه هه‌رگیز چاوه‌رێ خێری زنه ناکات تابێت رزگاری کات ئه‌و خۆی پێشه‌ره‌وی هه‌موو شۆرشهکانو رابه‌ری سه‌رکردایه‌تی خۆیه‌تی. به پێچه‌وانه‌وه‌ی وڵاته کارتۆنێکهی من که گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌کرێت به ئاشکرا کچه جوانه‌کانی ئه‌و وڵاته له پیری ئاخر شهر و ددانه رشکاوێکان ماره ده‌کرێت و ده‌برێت به‌بووکی بۆ ئه‌و پیرانه‌ی که دایمه خه‌ریکی ره‌شکردنه‌وه‌ی بۆ یاخی سه‌رو ریش‌و سمێڵیانن که‌چی ناتوانن ددانه رشاکاوێکانینان چاککه‌ن
ئه‌مانه ماوه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر حسابی پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته داماوه پێستی ده‌موچاویشیان ده‌کشێنن تا درزی تاوانه‌کانیان ده‌رنه‌که‌وێت. سی ساڵ شه‌ری براکوژیان کرد، گه‌وره‌ترین سوکایه‌تیان به‌و خه‌ڵکه بهسزمانهکرد به‌بێ پرسی دایکان کوره‌کانیان له باوه‌شی دایکه‌کاندا دهفراند و ره‌وانه‌ی کێڵگه‌کانی شه‌ریان ده‌کرد، له‌سه‌ر پاره‌ی برایم خه‌لیل گه‌وره‌ترین سوکایه‌تییان به‌و خهڵکهکرد، ماڵ به ماڵ دهگهراندا ئابرووی خۆیان له‌و خه‌ڵکه به‌سزمانه ده‌کرده‌وه. به‌ڵام ئێستاکه که‌س نازانی پاره‌ی برایم خه‌لیل چیلێهات. ئه‌ری ئه‌و ماڵوێرانیهتان کرد به‌ئاشکرا ده‌تان وت له‌سه‌ر پاره‌ی برایم خه‌لیله ئه‌رێ ئێستا بۆ باسی ناکه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه به‌م خهڵکهیانکردووه دوژمنیش ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌کراوه له‌کاتێکدا ئه‌مانه به ریكه‌وت هاتنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات. ئاخر چێتانکرد؟. به نێره‌که‌ری کوردستانتان به‌به‌ر چاوانی کامێرای ئه‌م جیهانه‌وه لکان به عێراقی عرووبه‌وه. پێم ناڵێن جیاوازی له‌نێوان عێراق چێتی و جاشایهتیا چییه؟
جاشه‌کان هه‌ر به‌رگری له عێڕاق ناکه‌ن ئێ ئێوه‌یش هه‌روه‌ها بگره خراپتر چونکه ئێوه به تۆپزلی خۆتانکردووه به نێونه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه به‌سزمانه.
ئاخر گۆرانکاری له‌چیدا ده‌که‌یت له‌کاتێکدا تاسه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵی هه‌یه، ئاخر تۆ چۆن ئه‌توانی عه‌قڵێتێک چاککهیت که تاکو ئێستاکه به عه‌قڵێتی ساڵه‌کانی په‌نجاکان به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌وانه واده‌زانن کوردستان موڵکی باوکیانه ، به‌ڵام له بیریانکردووه که نیشتیمان موڵکی نه‌وه‌ی داهاتووه. بۆیه تابۆیان بکرێت سوکایه‌تی به‌و خه‌ڵکه ده‌که‌ن.
ئاخر مرۆڤ چۆن ئه‌توانی خانویه‌ک تازه‌کاته‌وه که بناغه‌که‌ی رزی بێت. ئاخر حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش رزیوون ئه‌وان به سمیناری گه‌وره‌و پانتایی سکرینی ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه و کردنه‌وه‌ی شه‌قامی پان واده‌زانن ئیتر هیچی ترنهماوه
ئاخر ئه‌م ره‌وشته ره‌وشتی فاشێکانی سه‌ده‌کانی نۆزده و بیسته. ئه‌بێت ئه‌م عهقێته بروات .
ئه‌مانه به گۆرینی چه‌ند که‌سانێک واده‌زانن ئیتر فێڵه‌کانیان بۆ ده‌چێته سه‌ر .. هه‌ندێ که‌س هه‌ن جه‌لادی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه و هه‌قیان به‌سه‌ر حیزبه‌وه هه‌یه ده‌بێت گیرفانیان پرکرێت و حه‌زه‌کانیان دامرکێته‌وه بۆیه هه‌ر جاره‌ی یه‌کێک ده‌كه‌ن به وه‌زیرو یه‌ک لاده‌به‌ن یه‌کێک دهێت و یه‌کێک ده‌روات. ئه‌مانه هه‌ر کاتێک یه‌کێکی تازه دهێنن ده‌زانن بۆ ده‌ی هێنن هه‌ر بۆیه ئه‌و کارمه‌نده تازه‌یه تابۆی بکرێت دزی ده‌کات و گیرفان پرده‌کات. ئیتر حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ ، که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن.
ئه‌مانه رۆژانه هاوار و لافی دیموکراسی لێده‌ده‌ن که‌چی به نێره‌که‌ری وا 18 ساڵه له‌سه‌ر حوکمن نا‌وێرن هه‌ڵبژاردن که‌ن
له‌و لایشه‌وه ئیسلامێکانیان بۆ قووتکردووینهتهوه تا که‌س نه‌وێریت له‌مانه زیاتر هه‌ڵبژێریت ، وه‌کو گیسکه‌ی هه‌یاسی خاسیان لێکردوون. به رۆژ تێرمان ده‌که‌ن به شه‌ویش گورگه‌که‌مان پیشان ئه‌ده‌ن.
ئه‌مانه ئه‌وه‌نده شه‌یتانن ده‌زانن که چاره‌نوس بهکوێیان ده‌گه‌یه‌نێت هاتن پرۆژه‌ی فره ژنیان کرده بنێشته خۆشه‌ی په‌رله‌مان خه‌ڵکیان پێوه قاڵکرد ، به‌وه‌یش نه‌وه‌ستان هاتن له‌بڵندگۆی دهڵاڵهکانیانهوه چاکسازی‌و گۆران گۆرانکاریان دا به گوێ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا تا خه‌لک دۆزه سهرکێکهیان له‌بیرچێته‌وه که‌ویش ئیتر چاره‌نووسی عێراقه که‌مانه خۆیان و ئه‌و میلله‌ته قوربه‌سه‌ریان پێوهگریداوه.
ئێمه په‌رله‌مانێکمان هه‌یه بۆ فره ژنی و عێراق چێتی و ستایش‌کردن و دوعاکردن
خۆی وا قاڵکردووه یه‌کێک نه‌زانێ بریارو داد و حاڵ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مدایه به‌ڵام
دوای ئه‌و هه‌موو گاڵته‌کردنه به هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکی، بریاره‌کان له‌ژێر ده‌ستی
حیزبدایه و حیزبیش بریاری تاکرهوییه و هیچیتر.
ئه‌مانه!
به‌ناوی کوردستانه‌وه هاتن
به عێراقیان سپاردین
به‌ناوی داڵده‌وه هاتن
له‌ماڵ ده‌ریانکردین
به‌ناوی داهاتووه هاتن
به‌سه‌ده‌کانی جه‌هلیان سپاردین
به‌ناوی گیڤارهوه هاتن
به خیانهتو جه‌لادیان سپاریدن
ئیترر ئیتر هاتن
به پیری هاتن
گه‌نجێتیان لێساندین
به‌ناوی کورده‌وه هاتن
شاره‌کانیان پرکرد له عه‌ره‌ب و تورک و عه‌جه‌م.