Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
بۆچی كوشتنی نامۆسپەرستی لە ئەوروپا دێژەی هەیە ؟

بۆچی كوشتنی نامۆسپەرستی لە ئەوروپا دێژەی هەیە ؟

Closed
by December 10, 2008 ژنان

 بۆچی كوشتنی نامۆسپەرستی لە ئەوروپا دێژەی هەیە ؟ 
  ڕێبوار عارف
 rebwar.arif@hotmail.com
 
 تایتڵی ئەم بابەتەی بەردەستان وەرگێڕاوی هەمان نووسینە كە لە ڕۆژی 15 / 11 دا لە گەورەترین بلاوكراوەی فنلاندی زمان بەناوی "ڕۆژنامەی فنلاند"ەوە بلاوكرایەوە كە بووە هەوێنی مشتوومرێكی گەورەو تەنیا لە هەمان ڕۆژنامەدا تائێستە شەش بابەتی لەسەر نووسراوەو هەروەها چەندین نووسین وبابەتی تریش لە بلاوكراوەو ماڵپەڕو ڕۆژنامەكان لەسەر ئەم ووتارە بلاوكراتەوە. لەلایەكی تریشەوە بەلامەوە گرنگ بوو كە ئەم نووسینە بخەمە بەردەست خوێنەرانی كورد زمان چونكە ناوەرۆكی ئەم بابەتەكە یەكێكە لەو دیاریدانەی كە بەداخەوە بەردەوام بەرۆك بە كۆمەلگای ئێمە دەگرێت ودەتوانم بلێم كەوەك پێویست بەدواچوون و لێكدانەوە بۆ ئەم دیاریدە مەترسیدارو نا ئینسانیە نەكراوەو بەهیوام ئەم نووسینە بتوانیت هەوڵێكی سەرەتای بێت بۆ ئاوڕلێدانەوە لەلایەنە جۆربەجۆرەكانی ئەم باسەو هەلویست گرتن لەبەرامبەر بەیەكیك لە مەترسیدارترین ئەو دیاریدانەی كە كارساتی گەورەی بەدوای خۆیدا پەلكیشكردوە كاریگەریەكی زۆر نیگەتیڤی لەسەر پەنابەرانی كورد زمان داناوە لە وڵاتانی ئەوروپادا .  *
 بۆچی كوشتنی نامۆسپەرستی لە ئەوروپا دێژەی هەیە ؟
 
 بەپێی ئەو زانیارانیانەی كە لەم ڕۆژانەدا، لە ڕۆژنامەی ئێواران بلاوكرایەوە لە دادگای شاری Kuopio باوكێكی عیراقی كەتەمەنی 64 ساڵە سێ مانگ سزای زیندانی كردنی مەرجداری بۆ بڕاوەتەوە، بەهۆی لێكدان و ئەشكجەكردنی كچە 25 ساڵەكەیەوە ….. هۆكاری لێدان و بەكارهێنانی تووندوتیژی دژ بەهۆی جیابوونەوەی كچەكەیەوە بووە لە مێردەكەی خۆی كە خزمی باوكی بووە.  ئەم بریارە بووە هۆی ئەوەی كە باوكی كچەكە بچێتە سەرماڵی كچەو دڕنداترین شێوازی لێدان بەكاربێنێت. هەربۆیە ڕۆژی دواتر كچەكەی هەستا بە تۆماركردنی سكالا دژ بە باوكی لەلای ئاسایشەوە كە تێدا باسی هەڕشەی كوشتنی كردوە بەبەهانەی نامۆسپەرستیەوە، بەلام ئێستە ئەم كچە تەمەن 25 ساڵە لە شۆنێكی ئەمندا ژیان بەسەر دەبات. بەپێ هەواڵ و زانیاریەكان بەهەمان شێوە ئەم باوكە ئازارو شكەنجەی كچە بچكۆلەكەی ترشیداوە كە تەمەنی 23 ساڵە بەپاساوی ئەوەی كە ئەم كچە حەزی نەكردە لەگەڵ باوك و دایكیدا ژیان بەسەر بەرێت…. ئەم ڕووداوە دروست وەبیرخەرەوەی تراژیدیایەكی تری هاوشێوەیە كە زیاتر لە ساڵێك لەمەوبەر لە بەریتانیا ڕوویدا، سەرەتا باوكی بەناز چەندجارێك هەڕەشە دەكات لە  بەنازو پاش چەندجار چاوترسان ولێدان دواتر لە پێلانێكی دیاریكراو نەخشە بۆ دارێژراودا بە تاوانی ناموسپەرستی ( محمود)ی باوكی بەناز لە ڕێگەی خزم و كەسوكارەكانیەوە بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە جەستەی بەناز لەخۆین هەڵدەكێشن و دەیكوژن. ئەمە لەكاتێكدابووە كە بەهەمان شێوە باوكی بەناز بۆ چاوترسانی كچە بچكۆلەكەشی زۆر بەتووندی پەلاماری ئەویش دەدات و تووندوتیژی دژ بە خۆشكە بچكۆلەكەی بەناز بەكاردەهێنێت… وەك هەموومان دەزانین بەداخەوە ئەم ڕووداو هەولانە بەردەوامن لەم ولاتانی ئەورپادا. كەواتە جێگەی خۆیەتی لێرەدا ئەو پرسیارە بخەینە ڕوو وە بڵین ئایا هۆی چیە كە كوشتنی نامۆسپەرستی لە ئەوروپادا وا بەشێوەیە دێژ بە تەمەنی خۆی دەدات. پرسیارەكە ئەوەیە كە ئایا تەنیا فەرهەنگی كۆنەپەستانەیە، كەوا بەشێوە ریگە خۆشدەكات بۆ بەرداوم بوونی ئەم رووداوانە لە وڵاتانی ئەوروپا ؟ یا كاركتەری تر لەپشت ئەم مەسەلانەوەیە كە جێگەی تیارامان و سەرنجدانە.
 بەبڕوای من ئەسڵی مەسەلەكە ئەوەیە كە ولاتانی ئەوروپا چوونەتە پشتسەر سیاسەتی "نسبەیەتی فەرهەنگی"یەوەو بەوجۆرە لەژێرناوی پەسەندكردنی فەرهەنگەكاندا درێژە بەم تووندتیژی و كوشتنی ژنان و كچان دەدرێت. كە بەرۆشنترین شێوە تیزی"نسبەیەتی فەرهەنگی" بەكردەوە ماف و ئازادەیە فەردی ومەدەنیەكان پێشل دەكات، وە لە جێگەیدا مافی گروپ و قەبلیەو ئاین و نەتەوە بەڕسمیەت دەناسێت. كەواتە لەم كاتەدا ماف وئازادیە فەردی ومەدەنیەكانی تاك دەكرێتە قوربانی بەرژەوەندیەكانی ئەو گروپانە. لەكاتێكدا هەموومان دەزانین كە ئەندامانی خێزانێك و ماف وئازادی تاكەكانی هاوشێوە نیەو زۆرجار دژ بەیەك دەوەستنەوە. بەتایبەت كاتێك كە قسەلەسەر ماف و ئازادیەكانی ژنان ومندالان وئەمنیەت ئاسایشیان دەكەین ئەم ڕاستیە زیاتر خۆی نیشان دەدات. هەموومان دەزانین كە ژنان ومندالان بەشێوەیەكی دژوار كۆنترڵ دەكرێن و گەلێك ڕەوشتیان بەسەردا دادەسەپێنرێت و ناچاریان دەكەن بە بەكارهێنانی حجاب و چادرو… تەنانەت خەتەنەكردن و پارەچە پارچەكردنی ئەندامانی لەشیان دەكرێتە بەهانەی پارێزگاری كردن لە داب ونەریت و ئاینەكانی باوباپیریان. ئیتر ئەوە دەخالەتكردن لە چی خواردنی مندالان و ڕێگری كردن لەهەموو ئەو مافانەی كە بە ویستوو ئارەزوی تاكەكانەوە بەستراوەتەوە كراوەتە دیاریدەیەكی ئاسای. خۆ ئەگەر بریار وابێت بۆ ئاوڕلێدانەوە لەم باسانە بگەڕینەوە بۆ نێو ئەو كلتورە داخراو پركارەساتەی ڕابردو ئەوا دەبینین كە بەداخەوە هاوسەرگیری ئیجباری و كوشتنی نامۆسپەرستی بوونەتە دیاریدەی ڕۆژانە كارەساتی بەردەوامی لەسایەدا دەخولقێت.
 هەربۆیە بەمانایەك لۆژیك و ڕوانگەی نسبیەتی فەرهەنگی، كلتور دیاریدەیەكی چەق بەستوو قەتیسماو نەگۆڕەو دەبێت وەك خۆی بمێنێتەوە، نەدەتوانرێت دەستكاری بكرێ و نەهیچ گوڕانێكی بەسەردا دێت وگەشەبكات. لەكاتێكدا كە هەقیقەتی ژیانی ئەمڕۆی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەپێچەوانەوەیە؛ هەروەك چۆن كەجیهان لەگۆڕاندایە هەموو ئینسان وفەرهەنگ وداب ونەریتیش لەگۆران وگەشە سەندندایە !
 پرسیارەكە ئەوەیە كە ئایا ئەم كۆمەڵگایە بۆخۆی یاساو ڕیسایەكی تایبەت بەخۆی هەیە كە بكرێت هەموو ئینسانەكان لە سایەیدا ژیانێكی ئەمنترو ئینسانی تر بەسەربەرن ؟ یا دەبێت هەر دەستەو گروپ و ئاینێك بەپێ پێوانەی كلتورداب ونەریتی خۆیان یاساو ڕێسای خۆیان پیادەی بكەن ؟ ئایا بیر لەوە كراوەتەوە كە ئەم ڕەوشتە چ كاریگەریەكی لەسەر پەلهاویشتنی ڕاسیزم و نژادپەرستی دەبێت و بەچ ئەندازەیەك كاریگەری خراپی دژ بە پەنابەران وخارجیان دەبێت لەم ولاتانەدا ؟ ئایا ئەمە دیوێكی تری هەمان ئەو دراوە نیە كە ئیسلامی سیاسی لەم ولاتانەدا لە پەلەقاژەی ئەودان كەشەرعی ئیسلامی پیادە بكەن ؟ كەواتە جێگەی خۆیەتی ئەو پرسیارە بكەین و بلِین كە ئایا یاساو ڕێساو داب ونەریتی ئاینی و قەیلەی بەنرخترو پڕبەهاترن لە مافە سەرەتایەكانی ئینسان ؟ ئەی كەواتە ماف و ئەركەكانی منی هاولاتی كامەیە ؟ كامەیە یاسای بەرابەری ژن و پیاو ؟
 بالێرەدا جارێكی تر بگەڕینەوە سەر باسە سەرەكیەكەمان كەمەسەلەی كوشتنی نامۆسپەرستی وجێگەو ڕێگەی ژنان وكچانی خارجیە. هەقیقت ئەوەیە كە ئەوان لەم كۆمەلگایەشدا لە نائەمنی و چەوسانەوەو مەترسیدا ژیان بەسەر دەبەن. نیوەی جمعەیەتی خارجیان لەم كۆمەلگایەدا ژنانن كە جێگەوتن و پێشكەوتنی ژیانییان بەستراوەتەوە بە مسۆگەركردنی كارو خوێندن و فێربوونەوە كە پێویستە لە ئاستیكی بالادا لە فراوانكردنەوە پەرەپێدان بێت، تا بتوانن ژیانێكی ئاسای بەسەربەرن و كاریگەریەكانی خۆیان نیشان بدەن لە بنیادانانی كۆمەڵگادا، ئەمە ڕێگەیەكە كە دەكرێت ئەمنیەت و ئاسایش و ژیانێكی باشترو ئینسانی تری لەم كۆمەلگایەدا دەستەبەر بكات. كەواتە جێگەی خۆیەتی كە لێبڕوانە دژ بەهەرجۆرە تووندتیژیەكی خێزان بووستینەوە، بەتایبەت ئەوانە كە زیاتر ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە. هەربۆیە جێگەی خۆشیەتی كە پێویستە سزاو لێپرسینەوەو بەدواچوونی جدی هەبێت لە تاوانبارانێك كە بەم كردەوانە هەڵدەسن ، بەبەهانەی نامۆسپەرستی كۆمەلگا نائەمن و ئالودە دەكەن !         25 / 11 / 2008
  ڕێبوار عارف / سكرتیری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی لە فنلاند
 
 * جیگەی خۆیەتی  ئاماژە بەوەش بكەین لە چەند ڕستەیەكی ئەم وەرگیرانەدا بەمەبەستەوە كەمێك دەستكاری كراوە !
 
 • ئەم بابەتە یەكەم جار لە ژمارە 480ی هاولاتیدا بلاوكراوەتەوە .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.