هەر ئەوەندەم ژیانە ….
Closed
هەر ئەوەندەم ژیانە
کە لە نزیک گریانەکانی تۆوە
بەرماڵی نائومێدم رادەخست
ژیانم لە نێو زەرفێکی کراوەدا دەچوو بۆ مەنفا
…
ئەو هەموو حەسرەتە هەر بۆ من دەشێت
کە تۆ ناتوانی بیبەیتەوە بۆ نێو
ئەلبومی بێتاقەتییەکانی خۆت
ئاخر من ئولفەتم بە خەمەکانی تۆوە گرتبوو ..
ئیدی
سەفەرە ناوەختەکانی من
غوربەتە بێکەسییەکانی من ..
گۆرانییەکی نوێ دەبن
بۆ
لاوانەوەی شەوەکانی تەنیایی تۆ ..
ئەگەر مردنێکم چنگ کەوت .. بمبخەشە
بەبێ تۆ
دەڕۆم ..
کە هەر ئەوەندەم ژیان بێت لەلای تۆ
هەناسەیەک بدەم بۆ مردن
و
ماچێک بگەیەنمە لێوی تۆ
دەبێت سەفەرێکی تەنیا بکەم بۆ کەنارەکانی مردن
…
دەبێت لە ئاوازەکانی مردنیش
بەشی شەوێک گۆرانییە خەمەنگێزەکان بچنمەوە
…
دەبێت بۆ بەشێکی دیکەی ژیانم بگەڕێم
کە عەیامێکە نازانم لە کوێ وونم
کردوە
عومەر سەیدە
پایزی 2008