
چــــــه‌مکی بێهــوده‌یی لای..ڕابه‌ر فاریـــق
چــــــه‌مکی بێهــوده‌یی لای..ڕابه‌ر فاریـــق
دڵـشـــادی عــومـــه‌ر کـاکــی/ئه‌ڵمانـیــا
خوێندنه‌وه‌یه‌کی تره بۆ شیعری(ئه‌مشــــــــه‌و ئێــواره‌یــــه ئه‌مشــــه‌و)ی(ڕابه‌ر فاریــــــ‌ق)..
ناشرینی ودزێویه‌کانی ژیانیش..مه‌ینه‌تی وبێ ئارامیه‌کانیش ڕه‌ش بینیی وبێهوده‌ییه‌کانیش..(یه‌ئس)..و…..
بێ دادیی وناله‌باریه‌کان..گله‌یی وجه‌ورو بێهیوایی..ئه‌مانه‌و ده‌یانی تر له‌م چه‌مک و گوزارشتانه ژیان لێیان
خاڵیی نیه‌وبه شیعرکردن ووێناکردنیان ژیان ئاڵترده‌کاو ..پڕده‌کا له‌حه‌قیقه‌ت.
بێهوده‌یش به‌قه‌د هێوا ده‌وڵه‌مه‌نده ..باڵای نه‌وی ترنیه،کاتێ پێکه‌وه ده‌چنه به‌رده‌م حه‌قیقه‌ت.کوت ومـــــت..
دوانه‌ی ژیانن. بێهوده‌یی..وه‌ڵامی مه‌ینه‌تیی نییه ئه‌وه‌نده‌ی پرسیاره..پرسیاره له‌قه‌ده‌ره خوێن ته‌ڕه‌کانی ژیان
ئه‌م پێشه‌کیه‌م پیاسه‌کردنێکه‌تاده‌گه‌ینه به‌رده‌م پلیکانه‌کانی تاریکایی له‌وێوه بۆ شیعره‌که‌ی (ڕابه‌ر) ده‌ڕوانیین
ده‌شێ له‌و تاریکیه‌دا له‌وژێرزه‌مینه نسرمه‌ی ڕۆحی ئه‌م گه‌نجه شاعیره‌دا..له باخچه‌ی گوڵه په‌شمورده‌کانیدا…
گوڵێ جیاوزتر له گوڵ..ڕه‌نگێکی تر له ده‌نگ وسیماییکی ترله‌ڕوناکی له‌نێوشیعره قه‌ترانییکه‌یدا به‌دیی که‌ین
ڕابه‌رله‌نێوخۆیدا،گه‌مه‌ی بێهوده‌یی وێناده‌کات وبه‌ئاوی شیعردوورله‌به‌زین..ده‌نگێکی سه‌خت..زه‌بونیی گه‌نج،بـــــه
زمانێکی ساده‌وته‌ڕی نێوژیان ڕۆده‌کاته جۆگاکانی شیعره‌وه..گه‌ره‌کمه بڵێم ئه‌م چه‌مکه(بێ هوده‌یی)له شـــیعری
ئێستا‌و ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا..به‌م شێوه‌وشێوازه‌له ڕوبه‌ری شیعری هاوچه‌رخی کوردی‌دا که‌م وده‌گمه‌نه..مه‌به‌ستمه بڵێم
ته‌نهانوسینه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌کان دورله‌وێناکردن وگونجاندنیان له‌ته‌ک هاوتاو ئاوێزه‌کانیانا..ئه‌م چه‌مکه تــــــۆخ
ناکه‌نه‌وه..ئاوێزانبونی هاوتا وه‌ک دوانه‌یه‌کی لێکچوو خه‌سڵه‌ت وئه‌دگار جیاواز ..وان..سه‌ره‌ڕای جیاوازیشـــیان
هه‌مئاهه‌نگی ژیان ده‌که‌ن..ته‌ماشا ئه‌م کۆپله‌یه..من ته‌نها ده‌ستی خوێنه‌ر ده‌گرم و ده‌یبه‌مه سه‌ر ئه‌م دیمه‌نه
ده‌ترســم بژیـم،ژیــان نــه‌بــێ
ده‌ترســم بـمـرم،خــــودا هـــه‌بێ
ده‌ترســــم(ترس)نه‌بـــووبـــێ
مـــن بۆخـــۆم خولـقـاندبــێــتـــم
ته‌ماشا چ شه‌ڕێکه چ سه‌رسه‌ختیه‌که به‌رۆک گرتنی ئه‌م پرسیارانه..له‌م ڕاڕایی وبێئۆقره‌ییه‌دا..شاعیرچۆن به
زمانی گوزارشت یاریده‌کاو به سێبه‌ری سپیی بۆئه‌م وێنه تاریکانه‌ی پرسیار له نێوبیرو هزرو خه‌یاڵی خوێنه ر
کانیه‌ک پڕ له‌قوڵپه‌ی وه‌ڵام ده‌ته‌قێنێ..!
له‌چیرۆکه‌شیعریه‌که‌ی شاعیردا(یه‌ئس)له‌نێوقودره‌تی توڕه‌بون دا ده‌ژیی وبێهوده‌یی چه‌ندین دیمه‌نی تراژیدیی
دروست کردووه..له‌بن باڵی لق وچڵه چه‌ماوه‌کانی غه‌مگینیشــدا به‌سه‌رگه‌ڵاکانی ته‌مه‌نی کاڵ وکرچی شاعیره
وه شه‌ونمی هیوای زیوین هه‌ڵده‌ڕژێ..ته‌ماشا ئه‌م دیمه‌نه..
ده‌مـێـکـــه‌دواقومی سیگاری ژیانم کێشاوه
که‌چی باغ ســڵاوم لێ ئه‌کا (جوانتر بوبڵێ لێده‌کا)
ئه‌ســتێره‌ده‌ڕژێته گیرفانم
ته‌ماشا سێبه‌ری ئه‌م کۆپله شیعره وه‌ک دووباره بونه‌وه‌ی دیمه‌نێک له‌به‌رده‌م ئاوێکدا..به پێچه‌وانه‌وه لـــــه‌م
دیمه‌نه‌ی سه‌ره‌وه..که‌به‌ئیقاعێکی غه‌م ئامێز..مه‌ینه‌تباری ڕابردوو..ده‌نێته به‌رده‌م سڵاو دانه‌وه‌ی باغ و…
ئه‌ستێره‌کانی گیرفانی.. له‌م پارچه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نوکی هه‌ره‌مه‌که که‌لوتکه‌ی تراژیدیی سه‌ربه‌ته‌می بێهوده‌ییه
(سیگاری ژیان) بنی هه‌ره‌مه‌که‌ی فراوان و جێگیر کردوه به ئاوڕ دانه‌وه له سه‌رابه نادیاره‌کانی هیواو ئاوڕ
له‌سڵاوی باغ ئه‌داته‌وه‌و یاری به ملونکه پچڕاوه‌کانی ئه‌ستێره ده‌کات له‌گیرفانیدا..
له دوباره بونه‌وه‌ی دیمه‌نی نێو ئاوه‌که‌دا.. واته کۆپله‌ی دوای دیمه‌نی سه‌ره‌وه.. له پێشدا بنی هه‌ره‌مــــه‌کــــه
ده‌بینرێ وده‌خوێنرێته‌وه..که‌گله‌یی له بێچاره‌یی وهاوه‌ڵیی نه‌کردن وهاوژیانیی یه‌له گه‌ڵ هیوا وخۆشیدیده‌یی
نه‌قومێــک خــه‌نده‌م خواردووه‌ته‌وه (ساتمه‌ی تیا نه‌ده‌بوو..بیوتایه(خواردۆته‌وه))
نــه‌مه‌ســت بووم به‌ووشـــه
……………..
دیسانه‌وه نوکی هه‌ره‌مه‌که‌ی که ئه‌مجاره‌یان له بنه‌وه‌یه نوقمی بێهوده‌یی کردۆته‌وه..واته ئه‌مجاره به‌پێچه‌وانه
له‌لق و چڵی هـیواکان..شه‌ونمی بێهوده‌یی ده‌چۆڕێ.. کاتێ ده‌ڵێ .. …………………..
بــــــــه وه‌هـــمــــــــه‌وه‌ســـــــه‌ر قـــــــاڵـــــــم
ئه‌وه‌خودی حه‌قیقه‌تی شاعیره که زاتی ئه‌و زاتپه‌خشێ..زه‌بونیه‌کانی گه‌نجی هاوسه‌رده‌م و هاوچاره‌یه‌تی …
لای شاعیرجۆرێک له‌سه‌رسه‌ختی کردن بۆ ژیان وهیوا ته‌ماشاکردنه‌کان هه‌یه‌و ناشتوانێ خـــۆی له باوه‌شـــی
بێهوده‌یی بکاته‌وه..شاعیرله‌نێو قه‌دی زمانه ساده‌و ساکاره‌که‌ی..ژیاندا..هه‌روه‌ک چۆن به‌چه‌ند هه‌ڵزنینێک به
کێوێکدا به‌ڵام به پێی نه‌رمی خه‌یاڵ به قه‌دپاڵه‌کاندا ده‌تبات وله‌سه‌ر لوتکه‌ی به‌رزه‌وه. قوڵای خه‌ره‌نــــدو..
دۆڵ ونزاره‌کانمان نیشان ده‌دات، ته‌ماشا دوای ئه‌م دێڕانه که کوت ومت حه‌تمیه‌تی ژیانه…چ کوت وپڕیه‌کی
دروست کردوه..
مــــــــن
تاوێـــک بــه‌فرم
تاوێــک هـــه‌تـاو
تاوێــک بۆشـــایـم
تاوێـــک هــیــچ
ئێستا کاتی ڕوانینه له لوتکه‌به‌رزه‌کانی هه‌تاوه‌وه بۆ خه‌ره‌نده‌قوڵه‌کانی جوانی وپڕ له‌تیشک وته‌لیسمی نیگا
وسیمای پڕ له ئه‌ندێشه‌ی فراوان و..به‌تایبه‌ت ده‌ستی خوێنه‌ر ده‌گرم وده‌یبه‌مه‌سه‌ر ئه‌م کۆپله‌ی خواره‌وه کــــــــه
مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌م شیعره هه‌ندێ جار به‌وشه نه‌نوسراونه‌ته‌وه..من بۆ خۆم ئه‌م پارچه شیعره له‌به‌رد تاشراو
دێته‌به‌ر چاوم
به‌رده‌وام ئیـنجـانه ده‌گه‌ڕێنمــه‌وه به‌رده‌م په‌نجه‌ره
له‌ته‌ک خــۆم وته‌نهایـدا ده‌وه‌ســتم و
به‌نیـگـایــه‌ک ئاشــت ده‌بمه‌وه له‌گه‌ڵ تــۆران .
دواجارده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌وه‌سروشتی پێکه‌وه ژیان وئالوده‌بونه به‌بێهوده‌یه‌ی که چاوه‌کانی ژیان جوان ده‌کاو،ته‌نها
نێوانێکیش له نێواندا که هه‌بێ تێر بونه له غه‌مه شیرینه‌کانی ژیان ڕاپسکانه له‌خۆشیه‌تاڵه‌کانی مه‌رگ..
ئیتربۆ تامکردن وچه‌شتنی ئه‌م گوزارشته شیعریانه‌ی شاعیر..(ڕابه‌ر فاریـق)..خوێنه‌ر به‌جێ ده‌هێڵم بۆخوێند
نه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی..له ڕۆژنامه‌ی لێدوان..به چرپه‌یه‌کیش ده‌ڵێم زۆر شت له‌ژیانماندا هه‌یه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین و
لێی تێناگه‌ین تا خۆشیه‌کانمان به(فرمێســـــک )ئاو نه‌دا..ئاخۆ بێهوده‌ییه..؟ خوێنی لێ ده‌چۆڕێ..؟…
ئه‌وه چ ئالوده‌بونێکه له‌خۆشیدا ئاوڕ ئه‌ده‌یته‌وه له‌گریان.