بۆنی پۆستاڵ……سمکۆ ئه‌حمه‌د
بۆنی پۆستاڵ
به‌سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتکه‌ی
بڵندی تۆچۆ وه‌ستاوم
شریتی عومری رابردووم
زۆر به‌لێڵی
به تاریکی
وه‌کو زه‌روی ئاسن و
بۆنی پۆستاڵ وباروت
زۆر له‌سه‌رخۆ ئه‌خوا ناوم
شریتی چی سه‌راپا
بۆنی مه‌رگ وجه‌نگی لێ دێ
بۆنی به‌تانیه شڕه‌که‌ی
سه‌رده‌می مناڵێتیم و
فرمێسکی ههرزهکارێتی و
تابوتی بێ ناوی لێ دێ
وه‌کو فلیم له‌به‌ر چاومه
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که منداڵ بووم
جه‌نگێك هات و
بابی بردین
وه‌ك گۆرانیه‌ك هه‌ر له یادمه
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌رزه‌کار بووم
جه‌نگێکی تریش هاتو
له دراوسێکانی کردین
ئێستاش سه‌ده‌ی بیست و یه‌که
منی باوك
جارێکی تر بۆیاخ ئه‌که‌م
په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و قوتابخانه‌ی
یه‌که‌م وانه‌ی منی تیا بوو
یه‌که‌م ره‌حله و
یه‌که‌م خه‌ون و یه‌که‌م
دارا ی تیا نووسرابوو
ئه‌مجاره‌شیان
جه‌نگی که‌نداو
هات و بردی کوڕه‌کانم
وێرانی کرد قوتابخانه‌و
دارا و باخچه‌و گوڵه‌کانم
تێبینی: تۆچۆ به‌رزترین بینایه له تۆکیۆ ، ناوچه‌ی شینجوکو
سمکۆ ئه‌حمه‌د
5-21- 2008 پاییزی 2008 تۆکیۆ