ئەى ((من)).. زێتر لە من!……ن:غەمگین بۆڵى
ئەى ((من)).. زێتر لە من!
ن:غەمگین بۆڵىئەى من شەڵاڵم كە لەخۆت!
لەنێو تابووتى تۆقاندنى ئەبەدیەت و
ئەفسانەكانى ڕەشەبادا
لێو ڕێژم كە لەو دەمانەى بەمندا دەتوێیەوە
ئەى من، لەسەر كورسى مۆنۆلۆگدا
شەربەتى خۆخى عیشق هەڵدا
گوآ لە گۆرانییە حەزینەكانى ئاو بگرە
سەیرى كۆلارەى منداڵانى گەڕەك بكە.
ئەى من.. زێتر لە من!
تۆ سەیركە..سەیر
پەنجەرەى دیدەى عاشقانى ووڵاتم
بەتەونى جاڵجاڵۆكە شەیتانەكانى
بەدگومانى داپۆشراوە
ناشتوانن، لە كەلێنى دەرگاوە
لە حیكمەتى هەنگاونانى شۆستەكانى شەقام بگەن
ئەى شرۆڤە پەرەگرافەكانى دۆڕان مەكە
من لە ئایەتەكانى بەرائەتى ((هەورت)) تێگەیەشتووم
شەوانى پەرستنى ماچە ڕۆحیانەكان
كاتژمێر: پەلەى لە چركەكانى دەكرد
زەمەن: ڕۆژگارى بەسەر غلۆر دەكردەوە
ئاااى ژیان..
چەند پەلەت لە ئێمە كرد!
لە شەو ڕاكشانى ئەو ژوانانەدا
پڕ بە فەنتازیاى ڕۆح خۆزگەم دەخواست
ژیان ئاوێنەى هۆڵى ماڵەكەمان بێت
ئەى ژیان.
من تا ئەبەدیەت لەگەلأ تۆدا لەشەڕێكى لێوڕێژ لە دۆڕانن
ئاااى ئەى من
برینى عەشق نەزیفى كردم
وەرە بە جانتایەك سڵاوى ئەڤیندارى
بە باوەشێك كۆترى سپى
بە چەپكێك گوڵى شەڵالأ لە ژیاندۆستى
بە زەمبیلەیەك سێوى عەشق
بە پۆشاكێك بۆنى منى لێ بێت
بە پیاسەیەك ئێوارەیەك تنۆكە نیگاى ئەفسانەى لىَ بتكآ
بەگیرفانێك فستەقى ئۆغژەنى
بە لەپێك شەعربەنات
بە نیشتیمانێك لە مووتوربەى باڵات
بە پێكێك شەڕابى شیلەى لێوت.
وەرە لە ئاوێتە بوونى بوونمدا
زێتر لە عیشق لەنێو مندا بتوێوە
تا خۆم شەنگوڵتر، لەتۆدا دەبینم
جوانتر لەوەى..
ئەى ((من)).. زێتر لە من!