TheTroubadourشایه‌رێکی‌میللی-
TheTroubadourشایه‌رێکی‌میللی-
کورته‌چیرۆکێکی ئۆ هینریه
مسته‌فا رابه‌ر له‌ئینگلیزیه‌وه‌کردویه‌تی به‌کوردی
سام گالۆی گۆرانی بێژێکی میللی بو له‌ده‌شت و لادیکانی ته‌کساس و ئوکلا‌هۆما ده‌سورایه‌وه‌موسیقای بۆگۆند نشینه‌کان لێده‌دا ، حیکایه‌تی ده‌گێرانه‌وه
سه‌ربرده‌ی رۆژه‌تال و شیرینه‌کانی خۆی بۆخه‌لک باس ده‌کرد خاوخێزانی ره‌وه‌ندو لادێ نشینه‌کان حه‌زیان ده‌کرد گوێ ی لێ‌بگرن . سام نان و خواردنه‌وه و خانه‌خوێ ی به‌و کاروپیشه‌یه‌په‌یدا ده‌کرد…. ئه‌م هاوینه‌گه‌رمه‌له‌کێلگه‌کانی میریدیوس له‌ته‌کساس به‌سه‌ر ده‌به‌ین خه‌لکی میریدوس زۆرخاسن کێلگه‌کانیان گه‌و‌ره‌ن‌به‌زۆری خان‌و نشینن به‌ده‌نگه‌ده‌نگ و قاوو قیژن … پاش ئه‌وه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی ته‌واوی له‌ماریدیوس به‌سه‌ربرد سام بزگوره‌کانی خسته‌سه‌رپشتی وولاغه‌که‌ی به‌ره‌و شوێنێکی تازه‌به‌ری که‌وت به‌نیازی بچیته‌شوێنێک که‌قاوه‌ی تال و خواردنی چه‌ورو خه‌لکێکی هێمن و ئارامی لێ بیت.
پاش ئه‌و نیوه‌رۆی ئه‌ورۆژه‌به‌ره‌به‌ره‌ی خۆرئاوابون سام گه‌یشته‌هه‌وارو بنه‌گه‌ی ئه‌له‌سنی مه‌ردار ،ئه‌له‌سن و پیاوه‌کانی زۆر که‌یف خۆش بون به‌هاتنی ئه‌ومیوانه‌تازه‌یان سام و ئه‌وان ئیواران له‌ده‌و‌ری مێزێکی گه‌وره‌داده‌نیشتن پاش خواردن و خواردنه‌وه‌وه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل.. گوێیان له‌مۆسیقاو حیکایه‌تی به‌له‌مه‌کۆنه‌که‌ی سام ده‌گرد مسته‌ر ئه‌له‌سن شوانکاره‌یه‌کی زۆرکارامه‌و زرینگ بوو به‌لام ئێستا له‌سه‌رشنگ و تاقه‌ته‌ی جارانی نه‌ماوه‌به‌سالا چووه.. به‌هۆی له‌وه‌رگاو مێگه‌له‌مه‌ڕه‌که‌ی تۆشی كێشه‌هاتووه، گیروگرفتی له‌گه‌ل بانکیش هه‌یه. ده‌ست کورتبوه پاره‌ی ته‌واوی بۆمه‌سره‌فی رۆژانه‌بۆ خواردن و خواردنه‌وه، بۆ کرینی که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کانی ناومال له‌ده‌ست نیه سه‌ر ئیواران بیری له‌گیروگرفته‌کانی ده‌کرده‌وه ده‌یگۆت نازانم چیبکه‌م روله‌کوێ بکه‌م چۆن چاره‌یان بۆ بدۆزمه‌وه‌هه‌رچۆنی بو گوێ ی له‌به‌ندوبالۆره‌کانی سام ده‌گرت ده‌یگۆت به‌لکو سبه‌ی باشتر ده‌بی ، به‌لام سبه‌یشی قه‌ت باشتر نه‌بوو.
سه‌رله‌به‌یان بوو مسته‌ر ئه‌له‌سن به‌سواری ئه‌سپه‌که‌یه‌وه بۆ سه‌ردانی رانه‌مه‌ره‌که‌ی به‌ره‌و کێلگه‌که‌ی رۆیشت له‌ریگادا توشی سوارێکی بالا به‌رزی جحێل هات ئه‌له‌سن پیی گۆت به‌یانی باش….. به‌یانی باش….. پیاوه‌جحێله‌که‌وه‌لامی داوه.
تۆ پیته‌ر ئه‌له‌سنی ؟ ئه‌لسن گۆتی به‌لی خۆمم ئه‌گه‌ر هه‌رخزمه‌تێکت هه‌بی .
من ناوم جه‌یمس کینگه به‌لام خه‌لک به‌زۆری با‌نگم ده‌که‌ن کینگ جه‌یمس ئه‌م کێلگه‌و پاوان و له‌وه‌رگایه‌ی ده‌یبینی هه‌موی هی منن به‌س من حه‌زناکه‌م ئه‌م رانه‌مه‌ره‌ت له‌م نزیکانه‌بیت لێره‌یان دوربخه‌وه‌ده‌نا هه‌مویان ده‌کوژرێن
به‌لام… مستر کینگ من جیگایه‌کی تر… ئه‌له‌سن ویستی قسه‌که‌ی ته‌واو بکات به‌لام جه‌یمس گوێی نه‌داێی گۆتی .. یه‌ک هه‌فته‌ماوه‌ت ده‌ده‌مێ ئه‌له‌سن ته‌نیا حه‌وت رۆژو به‌س ، خوات له‌گه‌ل.
مسته‌ر ئه‌لسن له‌زوێکی ئێوارێ گه‌یشته‌وه‌مال کپ وئارام بو به‌لام چاوه‌کانی خه‌میان لێده‌باری به‌سه‌رپێوه‌که‌مێک زادی خوارد پاشان له‌گه‌ل سام گالۆی له‌سه‌ر مێز رونیشت سام هه‌ندێ موسیقای لێدا هه‌ندێک وه‌ستاو به‌مسته‌ر ئه‌له‌سنی گۆت پیم نالێی بۆچی ئه‌م ئێواره‌یه‌وا بێتاقه‌تی؟ هیج کێشه‌ت هه‌یه؟
(شایه‌ره‌کان شاره‌زاییان له‌كێشه‌ی شوانکاره‌و مه‌رداره‌کان هه‌یه)..
به‌لێ: کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌م له‌گه‌ل که‌سێک به‌ناوی جه‌یمس کینک هاتوته‌پێش
ئۆه .. کینگ جه‌یمس ده‌یناسم له‌هه‌مو لایه‌کی ته‌کساس خه‌لک باسی ده‌که‌ن ئه‌و مه‌رومالاتێکی زۆری هه‌یه، پاره‌پولێکی زۆری له‌بانکه‌کانی وولات داناوه، پیاوێکی شه‌ڕودڕه توخنی نه‌که‌وی باشه .
مه‌ره‌کانم له‌ئاقاری جه‌یمس کینگ نزیکن ئه‌و حه‌زناکات مێگه‌له مه‌ره‌که‌م له‌وێ بله‌ورێن منێش هیچ له‌وه‌رگایه‌کی باش گومان نابه‌م ئه‌وه‌کێشه‌که‌مه به‌لام سام بزانه‌ئه‌وه کێشه‌ی تۆ نیه.
تکایه‌هه‌ندێکی تر مۆسیقامان بۆ بژه‌نه… سام ده‌ستی کرده‌وه به‌موسیقالێدان به‌لام ناوه‌ناوه‌سه‌یرێکی پیره‌شوانکاره‌ی کرد. ده‌یگۆت کینگ جه‌یمس کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌بۆ پیره‌ئه‌لسن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌لسن سه‌ردانی بانکی کرد هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌ودوکانه‌ی کرد که‌شتومه‌کی لێده‌کری به‌دوای چاره‌سه‌ری کیشه‌کانی ده‌گه‌را قسه‌ی له‌گه‌ل پوش و پاوانداره‌کان کرد به‌لام هیچ وه‌لامێکی دروستی ده‌ست نه‌که‌وت زۆر نائومید بوو ، سه‌رله‌ئێوارێش ئه‌لسن به‌شوێن میگه‌له‌مه‌ره‌که‌ی ده‌گه‌را له‌هیکرا توشی بو به‌توشی کینگ جه‌یمس له‌ناو کێلگه‌کانه‌وه به‌ره‌و روی ده‌هات
کابرای جحێل گۆتی پاش نیوه‌رۆت باش مسته‌ر ئه‌لسن … راوه‌سته‌ده‌مه‌وی چه‌ند قسه‌یه‌کی تایبه‌تیت له‌گه‌ل بکه‌م
ئه‌لسن گۆتی به‌داخه‌وه مسته‌رجه‌یمس قسه‌ی چیم له‌گه‌ل ده‌که‌ی من هه‌روا خه‌ریکم شوێنێکی تازه‌بۆ مه‌ره‌کانم په‌یدا بکه‌م ده‌گه‌رێم هه‌تا ئێستا ده‌ستم نه‌که‌وتوه
جه‌یمس کینگ گۆتی: من نامه‌وی باسی مه‌ره‌کانت بکه‌م هه‌ندی پرسیاری تایبه‌تیم هه‌یه‌ده‌رباره‌ی خودی خۆت ؟
یه‌که‌م: پێم بلێ تۆ خه‌لکی جاکسون میسیسپی یت؟
به‌لی من بیست ویه‌ک سال له‌وێ ژیاووم ئه‌لسن وه‌لامی داوه
دیسان جه‌یمس پرسیاری کرد تۆ له‌جاکسون بنه‌ماله‌ی ریڤیز ده‌ناسی ؟
ئه‌لسن له‌وه‌لاما ووتی به‌لی خاتو کارۆلینا ریڤز خۆشکی تاقانه‌ی منه
کینک جه‌یمس گۆتی تکایه‌مستر ئه‌له‌سن باش گوێم لێبگره‌من ئه‌ورۆژه‌سه‌ختانه‌ی سالی 1902 م له‌بیره..زستانێکی ساردوسڕ بوو ته‌مه‌نم پانزه‌سال بوو که‌هاتمه‌جاکسن بێکه‌س وکار بێ پاره‌وپۆل ، بێخواردن و ئه‌وه‌بو خاتو کارۆلینا منی له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌که‌دیت و بردمیه‌وه‌مالی خۆی نانی دامێ قاپوتێکی گه‌رمی کرده‌به‌رم پێلاوێکی باشیشی پێ دام پاشان ئه‌وخانمه‌کارێکی بۆپه‌یداکردم له‌ئوتێلی جاکسن هه‌موو یه‌ک شه‌مانیش ده‌چومه‌مالیان ئه‌و ژنه‌زۆر به‌که‌لکم هات به ته‌واوه‌تی ببوه‌که‌سو کارم
له‌سالی 1907 هه‌ندی پاره‌م له‌بانک هه‌بوو له‌گه‌ل خاتو کارۆلینا باسی پلانی خۆمم بۆکرد ئه‌و باش گوێ لێگرتم هه‌ندی پاره‌شی دامێ هه‌روه‌ها سعاتێکی زێریش ئه‌نجا خواحافیزیم لێکردو چومه‌ته‌کساس یه‌که‌مجار کیلگه‌یه‌کم کڕی له‌گه‌ل چوار سه‌ر مه‌ڕ ئه‌مڕۆ ده‌بینی کێلگه‌و مه‌رومالاتیکی زۆرم هه‌یه‌به‌هۆی چاکه‌ی خاتو کارۆلینای خوشکت که‌رۆژیک له‌رۆژان له‌سالی 1907دا یارمه‌تیه‌کی زۆری دام ده‌مه‌وێ ئیستا تۆله‌ی چاکه‌ی ئه‌و بده‌مه‌وه‌من کێلگه‌وپۆش پاوانم زۆره بامێگه‌له مه‌ره‌که‌ت هه‌ر لێره‌بیت پێم بلێ ئه‌گه‌ر کێشه‌ی پاره‌وپولت هه‌بی ئه‌وه‌بۆ پیره شوانکاره کێشه‌کانی خۆی بۆ جه‌یمس کینگ باس کرد. جه‌یمس گۆتی له‌م رۆوه تۆ هیچ کێشه‌یه‌کت له‌گه‌ل بانک نامینی هه‌روه‌ها گرفته‌کانی‌کیلگه‌شت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌که‌م ، هه‌ر به‌یانی دوو هه‌زار دۆلارت بۆ له‌بانک داده‌نیم قسه‌ش له‌گه‌ل مسته‌ر بروکی و خاوه‌ن دوکانه‌کان ده‌که‌م. پاره‌یان ئه‌ده‌مێ بۆ دابین کردنی که‌ل وپه‌لو پێویستیه‌کانی ناومالت تۆ برای خاتو کارۆلینای ئه‌وه‌ش‌به‌لای منه‌وه‌زۆر گرینگه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
مسته‌ر ئه‌له‌سن به‌سه‌رودلێکی خۆش گه‌راوه‌مال حه‌زی ده‌کرد هه‌ندێک گوێی له‌موسیقا بگرێ به‌لام سام گه‌له‌وی له‌وێ نه‌بوو. سه‌ر له‌ئێوارێ ئه‌له‌سن خه‌ریکی قاوه‌فرکردن بوو کاتێ سام وه‌ژۆرێ که‌وت …ئه‌له‌سن پێی گۆت به‌خێر بێته‌وه..ئه‌وه‌له‌کوێ بوی وادره‌نگ هاتیه‌وه ناشێ ئه‌مرۆ چوبیت بۆ شارۆچکه‌ی فیریۆ .. ده‌ی ئه‌مرۆ دلم زۆرخۆشه‌که‌مێک مۆسیقام بۆ لیده به‌ته‌مای ئه‌وه‌م به‌یانیم رۆژێکی نوێ بیت .
به‌لام سام ئه‌و شه‌وه‌ده‌ستی بۆ ئامیری مۆسیقاقه‌که‌ی نه‌برد موسیقای نه‌ژه‌ند لای مێزه‌که‌دانیشت سه‌یرێکی مسته‌ر ئه‌له‌سنی کرد و گۆتی به‌لی ئه‌مڕۆ چوم بۆ فه‌ریۆ کێرده‌گه‌وره‌که‌ی تۆم له‌ناو گیرفانی قاپۆته‌که‌م هه‌لگرتبو ، کینگ جه‌یمسم له‌ئوتێله‌که‌ی پشتی هۆلی شانۆکه‌دۆزیه‌وه. ده‌ستی بۆ چه‌قوه‌که‌ی خۆی برد به‌لام من له‌و به‌ده‌ست و بردتر بوم.
به‌یانی تۆ هیچ کێشه‌و گیر‌و گرفتێکت له‌گه‌لیا نابی ئه‌و مرد.
مسته‌ر ئه‌له‌سن تاوێک سه‌رسام بو پاشان سه‌یرێکی سام گه‌له‌وی کرد ئێستا ده‌توانی تۆزێک مۆسیقامان بۆ بژه‌نیت من ئه‌م ئێواره‌یه‌سه‌رم له‌هیچ شتێک ده‌رناچی
مه‌گه‌ر به‌یانی !!