
گۆرانییه‌ک بۆ فیدڵ …. و. جه‌لال ده‌باغ
گۆرانییه‌ک بۆ فیدڵ
شیعری (چی گیڤارا)
ده‌ی سا،
ئه‌ی په‌یامبه‌ری کازێوه‌ی کڵپه‌سێن،
به‌ڕێی نهێنی و، ریبازه شاراوه‌کاندا،
تیمساحه سه‌وزه خۆشه‌ویسته‌که‌ت،
رزگارکه..! (1)
* * *
ده‌ی سا،
باگشت خهوشێ
له‌سه‌ر نێوچه‌وانی خۆمان
که ئه‌ستێره‌ی شۆڕشگێڕیی ئاداری تیا
روێندراوه،
بسڕینه‌وه..
با سوێندبخۆین:
سه‌رکه‌وتن یا مردن!
* * *
له‌گه‌ك گرمه‌ی یه‌که‌م گوله،
کاتی هوشیاری ئۆردوگه
لهسهرسامیی له‌ناکاوا
ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕو کوشتار،
هه‌ر لێره‌دا
گۆرانیی پڕ سۆزمان گوت و
دڵ پڕ حه‌زین
واین له‌گه‌ڵتاین..
* * *
کاتێک ده‌نگت به‌گشت لادا،
ئه‌م چوار مه‌به‌سته جاڕده‌دا:
چاکردنی کشتوکاڵ و دادپه‌روه‌ری،
نان.. ئازادی..
له‌گه‌ڵ خۆتا ئه‌مانبینی،
هه‌روه‌ک ده‌نگی ده‌نگدانه‌وه،
ئه‌یڵێینه‌وه..
له‌سه‌رده‌می دواجهنگماندا،
له‌هێرش وپه‌لاماری رزگاریمان
له زۆرداران،
بۆ چاوه‌ڕوانی کردنی
جه‌نگی سه‌ختی
کڵپهسێنی یه‌کجاریمان
ئا لێره‌دا
له‌گه‌ڵ خۆتا ده‌مانبینی..
* * *
له کاتێکدا دڕنده‌که
لا ته‌نیشتی خوێنتێزاوی
به تیری ئازادی پێکراوی
ده‌داته‌به‌ر لێستنه‌وه،
له‌م کاته‌دا، به‌سه‌ربه‌رزی
ده‌مانبینی
له‌گه‌ڵ خۆتاین
واین له‌گه‌ڵتاین
* * *
هیچ کاتێک تۆ وامه‌زانه
سیسرکی خاوه‌ن نیشانه
به‌و دیارییانه‌ی له دوژمنانی ده‌ستێنن
یه‌کێتیمان ده‌ڕوشێنن:
هیچمان ناوێ
تفه‌نگێک و هه‌ندێ گوله‌و
گاشهبهردێکمان پێده‌وێ
جگه له‌وه هیچمان ناوێ..
* * *
گه‌رهات و له‌م رهوتهماندا
له‌گه‌ڵ ئاسن له‌یه‌کمان دا،
هیچمان ناوێ
ته‌نیا کفنێکمان پێده‌وێ
له فرمێسکی کوبایی..تا
له رێگه‌دا.. بۆ ناو مێژوی ئه‌مه‌ریکا
ئێسکی شۆڕشگێڕی ئێمه دابپۆشێ
جگه‌له‌مه هیچمان ناوێ…
و. جه‌لال ده‌باغ
شام 4/3/1980
ــــــــــــــــــــــــــــ
(1) مه‌به‌ست له کوبایه که دوورگه‌یه‌كی سه‌وزه‌و
ڵه شێوه‌ی تیمساح ده‌چێ.