که‌رکوک خوێن و پترۆل …..ئاسۆ حامدی
که‌رکوک خوێن و پترۆل
پۆلیسی که‌رکوک دوای ئه‌وه‌ی پاداشتی باشترین پۆلیسی وه‌رگرت، له تاکتیکی به‌رگری بۆ هێرشکردن سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام ههرجارناجاره خه‌ڵکی ئه‌م شاره له خوێن سواقدهدرێن. جارێک له نێو شار و جارێکی تر له ده‌ره‌وه و ڕێگاکانی، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی جێشتخانه‌ی عه‌بدوڵڵا به‌گوێره‌ی رای زۆری خه‌ڵکان ئه‌مه له ئیهمالی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌کان بووه. هه‌ر چۆنێ بێ ئه‌مه بۆ میلله‌تی کورد زه‌نگێکی به‌رده‌وامه. هه‌ر یه‌ک خافڵی له ئاسایش و ئه‌منیه‌تی گشتی قوربانی زۆری ده‌وێ. نرخه‌کانی نه‌وت په‌یوه‌ندی به بازاڕ‌و نرخه‌کانی به‌شه‌کانی سههم و ئینێرژی و بازاڕی مالی هتد هه‌یه ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ریان له سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و ئابووری ووڵاتدا هه‌یه. به‌ڵام خوێنی هاووڵاتیان له هه‌موو زیاتر په‌یوه‌ندی به ئارام و ئاسایش و مه‌سولیه‌تی ده‌سه‌ڵات هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات عاجزه له‌به‌رده‌م ئه‌مه یانی سه‌ره‌تای کۆتایی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و سه‌رکردایه‌تیه ده‌ست پێده‌کات و خه‌ڵکی به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی تر ده‌گه‌ڕێن. خۆ خه‌ڵکی کوردستان له سۆماڵ ناژین و ده‌سه‌ڵاتیش ئیدعای کۆمه‌ڵگای مۆدێرن ده‌کات!. ده‌سه‌ڵات ئه‌رکی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ووڵاته. ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر له‌یه‌ک مه‌یدان دا به‌ڵکو له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا. حکومه‌ت که‌م له هاووڵاتیان دێته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر کارێکی پێیان نه‌بێت. یان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان یان بۆ مه‌سه‌له نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کورد هه‌موو ڕۆژ ئیهانه ده‌کرێت و ده‌به‌زێنرێت له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێران و تورکیا به‌ڵام ئاسایشی سلێمانی خه‌ڵکی ناڕازی و دژ به‌م سیاسه‌ته ده‌سگیر ده‌که‌ن له جیاتی پرۆتستۆ دژی کاره‌کانی حکومه‌ته‌کانی تورکیا و ئێران.
هه‌رچۆنێ بێ خه‌ڵکی له کوردستان به‌رده‌وام قوربانی ده‌ده‌ن، جا چ له‌سه‌ر سنووره‌کان و تۆپبارانه‌کانی ئێران و تورکیا بێت یان ته‌قینه‌وه‌کان و یان کوشتنی ژنان و هتد. ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌م ووڵاته هیچ ئارامیه‌کی به‌رده‌وامی نیه‌و له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی جۆربه‌جۆردا هه‌ناسه‌ده‌دات. ده‌سه‌ڵات له کوردستان ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی دروستی بۆ بکات به‌نموونه
Gap Analyse
بۆ بکات، ئهنالیزهیهک که بزانن گرفته‌کان و خاڵه لاوازه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له کوێن و چۆن ده‌بێ به هاوکاری و هاوپشتی هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر بکرێت، له جیاتی گرتن و ڕاونانیان، ئیتر ئه‌م زه‌مه‌نه به‌سه‌ر چوو خه‌ڵکی ده‌مکوت بکرێت و زیندانی بکرێت له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی سیاسی و ئاشتیخوازانه‌ی.
ده‌سه‌ڵات له که‌رکوک ده‌کرێ زیاتر به‌رنامه ئابووریه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و ئه‌منیه‌تی شار و هه‌موو پێداویسته‌کان به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌زهه‌بی گه‌شه پێبدات. ئه‌گه‌ر نا لاسه‌نگ ده‌بێت و ئه‌وا هه‌ر میلله‌تان چه‌قۆ لێک تیژدهکهنهوهو تاوانه‌کان ده‌خه‌نه ملی یه‌کتری. ئه‌گه‌رچی داهاتی نه‌وتی که‌رکوک هه‌روا ده‌چێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند و بۆ ده‌سه‌ڵاتی شار هه‌ر چ میزانیه‌کی یه‌ک هیچ زانیاریه‌کی دروستمان لێ نیه ئایا وه‌کو هه‌موو پارێزگاکانی تر یان جیایه؟.
هه‌رچۆنێ بێ نه‌وت بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئه‌م خوێنرێژیهوه ئه‌م هه‌موو کێشه ئه‌قلیمی و ناوچه‌یی و گه‌لیانه‌ی ناوچه‌که، ئه‌مه‌جگه له مه‌سه‌له مه‌زهه‌بیه‌کان و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان..هتد.
بۆ قوتابیه‌کی سه‌ره‌تایش ڕۆشنه که نه‌وتی که‌رکوک داهاتێکی گرنگی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی کوردستانه له‌لایه‌کی تریش که‌رکوک هیچ جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ به‌دره و موسل و جله‌ولا و جه‌باره و قه‌ره‌ته‌په و هتد به‌نموونه مێژووی شاری موسل بۆ هه‌مووان ڕوونه وا خه‌ریکه ده‌بێته شارێکی عه‌ره‌بی سوونی و زۆرینه‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب که شانازی پێوه‌ده‌که‌ن ته‌نها له‌دوای ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته جیاجیاکانی عێراقدا له‌م شاره گه‌شه‌یان کردوو میلله‌تانی تریان وه‌ده‌ر نا.
عه‌ره‌ب وه‌کو میلله‌ت هیچ ره‌مزێکی کۆنینه‌ی له‌م شاره‌دا نیه (جگه له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بێ – دواتر پان ئسلامیزم گه‌شه‌ی پێدان) ئاشووریه‌کان له‌م شاره‌دا به‌شی شێریان هه‌یه‌و له ڕۆما ده‌چێت و مۆزه‌خانه‌یه‌کی ئاواڵایه.
ئه‌گه‌ر په‌ترۆل کۆتایی بێت جا مه‌سه‌له‌ی ئاو و کێشه‌کانی له‌سه‌ر ئان و ساتن و به‌ستی خاسه له که‌رکوک هیچ مه‌وقعیه‌تی نیه! به‌ڵام گرفتی ئاوی ئه‌لوه‌ند و سیروان و دیجله و فورات که له کوردستانن به‌ڵام هه‌روا له‌ژێر ده‌ستی ئێران و تورکیا دان ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی تره.
میلله‌تی کورد به هه‌موو هێزه‌کانیانه‌وه به چه‌پ و ڕاسته‌وه ناکرێ خافلی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ببن و هه‌ر مه‌جالێکی که‌م ئه‌وه زیانی گه‌وره‌ی لێ دهکهێتهوهو هه‌ر میلله‌ت قوربانی ده‌دات.
قوربانیانی ئه‌مجاره‌ش زۆر زۆرن و له‌هه‌موو چین و توێژێک و ته‌مه‌نێکدا بوون، تاوانێکی گه‌وره ده‌رهه‌ق به میلله‌تی کورد ده‌کرێت له هه‌موو لایه‌که‌وه. میلله‌تی کورد له‌م نێوه‌دا ته‌نها به یه‌کگرتووی ده‌توانێ ئازاد بژی و به په‌ره‌دان به به‌رنامه ئابووریه‌کان و سه‌روه‌ری یاسا و په‌ره‌دان به بیمهکۆمهڵایهتیهکان و باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و به‌هێزکردنی به‌ره‌ی ناوه‌خۆ ده‌توانێ زیاتر ئه‌م وه‌زعه بپارێزێ.
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا هه‌رجاره‌ی پۆلێک قوربانی لێده‌که‌وێته‌وه‌و له میدیاکانی ئهنتهرناسیونالیشدا نائه‌منیه‌تی ئایدینتایتی پێ ده‌درێ و ئه‌مه‌ش زیانی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی بۆ گشت هه‌یه.
ئاسۆ حامدی
دیسه‌مبه‌ری 2008