
له پێڵاوه‌کانی ئهلزوبێدیدا لووتشکانی هه‌یبه‌تێک به‌دیئه‌کرێت!
له پێڵاوه‌کانی ئهلزوبێدیدا
لووتشکانی هه‌یبه‌تێک به‌دیئه‌کرێت!
حه‌مه غفور
ئه‌و ڕووداوه ده‌گمه‌نه‌ی که دوێنێ یه‌کشه‌ممه 14/12/08 له کاتی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی بۆش‌و مالکی‌دا بینیمان، ئه‌لزوبێدی له وه‌ڵامی دوا سه‌ردانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ عێراق وێڕای بڕێک جنێو و قسه‌ی دڵی خۆی به شوێن یه‌کدا هه‌ردوو تاکه پێڵاوه‌که‌ی بێ ترس گرته سه‌روچاوی بۆش‌و ئه‌ویش به په‌شۆکاویه‌کی زۆره‌وه ده‌ستی گرت به سه‌ریه‌وه‌و سه‌ریشی به‌ره‌و ژێر مێزه‌که دانه‌واندو ئینجا به هه‌ندێ ده‌ربڕینی نالایه‌ق به هه‌یبه‌تی، بۆش ویستی باڵانسی خۆی جێگیرکاتهوه.
به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت تازه هه‌موو خه‌ڵکی جیهان بینیان چۆن دوای په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له لووتبه‌رزی خۆی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی چه‌کی کۆکوژی ڕژێمی سه‌دام بۆ جووڵاندنی هێزه سه‌ربازیه‌کانی بۆ داگیرکردنی عێراق، وه له پاداشتی ئه‌و "به‌هه‌شته هه‌میشه‌ییه‌ی وا هێزی سهربازیو سیاسه‌تی ئه‌مریکا پێنج ساڵه له عێراق فهراههمیانکردووه!" به مه‌دالیای جووتێک پێڵاوی ڕۆژنامه‌نووسێک ده‌می جۆرجWبۆش قه‌پات ئه‌کرێت! له ڕاستیدا ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ی ئه‌لزوبێدی له‌پای ئه‌و هه‌موو درۆ‌و نیفاق‌و کاره‌ساته‌دا بوو که له هه‌گبه‌ی سیاسه‌تی دیموکراسی‌و به‌رگریکردنی درۆزنانه‌ی بۆش‌و ئیداره‌که‌یه‌وه ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ وه‌کو بارانێکی لێزمه‌ی نه‌بڕاوه ساڵانێکه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا ئهبارێنرێو که‌چی کۆمه‌ڵگای عێراقی بۆ سه‌د ساڵ زیاتر گه‌ڕانده‌وه دواوه!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌لزوبێدی به‌و شێوه‌یه نیهتو ناخی خۆی نیشانی بۆش‌و مالکی‌و جیهان دابێت، ئاهێکو ئۆخهیهکی زۆر ناچیز‌و کاتیشی به‌دڵی ملیۆنان خه‌ڵکی توڕه‌و داخله‌دڵی عێراق‌و جیهانیشدا له دژی بۆش‌و سیاسه‌ته‌کانی هێنابێت، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له سایه‌ی سیاسه‌ته‌کانی بۆشدا به مهرامو به دهسهڵاتو به هه‌موو شتێکی خۆیان گه‌یشتن جگه له حکومهتو دهوڵهتو ئهمنو ئاسایش بۆ خه‌ڵکی عێراق، وه کۆمه‌ڵگاشیان له‌ناو ته‌نووره‌و گێژاوی شه‌ڕی تائیفی‌و قه‌ومی‌و کاره‌ساتی هه‌موو ڕۆژه‌دا وێڵکردووه، وه‌ڵامیان چی ئه‌بێت به شکاندنی هه‌یبه‌تی بۆشی برا گه‌وره‌یان! مالکی په‌لاماری پێڵاوه‌کانی دا‌و ناجح نه‌بوو، تۆ بڵێی تاڵهبانیو بارزانی چۆن به‌رگری له سه‌رۆک بۆشیان بکه‌ن!؟ من وا تێئه‌گه‌م خه‌ڵکی بهشمهینهتو کرێکار‌و ئازادیخوازی عێراق، مناڵان‌و ژنان‌و پیران‌و که‌سوکاری قوربانیانی به‌ڵێنی درۆیینه‌ی دیموکراسی، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت نه‌ک جنێو، نه‌ک پێلاو، به‌ڵکو له دادگایه‌کی ئاشکراو جه‌ماوه‌ریدا بۆش‌و داروده‌سته‌که‌ی، چ ئیداره‌ی ئه‌مریکیو چ شه‌ریکه تاوانه‌کانی له ناو حکومه‌تی ئێستای عێراقدا قۆڵبه‌س ئهکهنو ئه‌یانده‌نه ده‌ستی یاسا‌و به سزای عادیلانه‌یان ئه‌گه‌یه‌نن.
به‌ڵام ئه‌فسووس، دوای پێنج ساڵ شکست‌و فه‌شه‌لی ئه‌مریکاو سیاسه‌ته‌کانی، دوای پێنج ساڵ شه‌ڕو ئاوارهییو نائه‌منی‌و کوشت‌و کوشتارو داغانکردنی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هێشتاش نه‌غمه‌ی نه‌شازی لێدانه‌وه‌ی قه‌وانی به‌رپاکردنی دیموکراسی‌و پێشڕه‌وی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقمان گوێ لێئه‌بێت!
هه‌موو داستانی هێرشو په‌لاماری ئه‌مریکا بۆ داگیرکردنی عێراق، که به سه‌رۆکایه‌تی جۆرجWبۆش، به‌ناو تونێلی بێوێنه‌ترین بوختان‌و درۆ، ده‌ردناکترین سیناریۆی فریودان، بێ چاووڕووترین سیاسه‌تی ڕیاییو نیفاق‌و دووڕووییدا تێپه‌ڕێنرا وه له‌ژێر تیتڵی ڕزگارکردنی عێراق‌و هێنانی دیموکراسی‌و پڕوپووچی مافی مرۆڤدا له پێنج ساڵ زیاتر به‌ر له ئێستا ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی لاپه‌ڕه تاریک‌و پڕ تاوانکاریه‌کانی کرا، نه‌خشه‌و پلانێک بوو له پێناوی تێکشکاندنی شکۆمه‌ندیو هه‌یبه‌تی کۆمه‌ڵگای عێراق‌و ووردکردنی ئیراده‌و ڕاوه‌ستاوی خه‌ڵکه‌که‌یدا بۆ ملدان به داگیرکاری‌و پیاده‌کردنی سیاسه‌تی پاوانکردنو پاشکۆکردنی عێراق وه‌کو یه‌کێک له ووڵاته گرنگ‌و دیاره‌کانی ناو نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی جیهانو خۆره‌ڵاتی ناوین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی ئه‌مریکا.
بڕینی ئه‌م چاره‌نووسه ڕه‌شه به‌باڵای کۆمه‌ڵگای عێراقدا، پاش ده‌ورانێکی سه‌خت له نههامهتیو ده‌سه‌ڵاتی نهگریسو فاشیستی ڕژێمی بهعسو سه‌دام هات، که له هه‌ناوی سینارۆ دژه ئینسانیه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆ دابه‌شکردنی جیهانو ململانێ‌و قازانپه‌رستی قوتبه جۆراوجۆره‌کانی شهرقو غه‌ربدا، به هاوکاریو پشتیوانی بێدریغی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکا له‌و ڕژێمه شکڵی گرتبوو، سی‌و پێنج ساڵی ڕه‌به‌ق له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوت، ئیعدام، کۆمهڵکوژیو ئهنفالو ژینۆساید‌و بێمافیو داخران کرابوه به‌شی خهڵکو عێراق وه‌کو زیندانێکی گه‌وره‌ی لێهاتبوو بۆ دانیشتووانه‌که‌ی که نه‌جات تێیدا ئهستهمو هه‌ڵاتن لێی وه‌کو خه‌ونی لێهاتبوو!
نیولیبرالیزمی ئهمریکاییو ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی جۆرجWبۆش زیاتر له پێنج ساڵه کۆمه‌ڵگای عێراقیان ئالووده‌ی ڕه‌شترین ده‌ورانی مێژوویی کردووه‌و پیسترین داروده‌سته‌ی قه‌ومی‌و تائیفی‌و ئیسلامی‌و عه‌شیره‌ییان کردووه به حاکم‌و فه‌رمانڕه‌وا به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی ووڵاته‌وه که به موو په‌یوه‌ندیان نییه به کۆمه‌ڵگای مهدهنیو ژیانی شارستانیه‌وه، که‌چی ماسمیدیای ئهمریکاییو ڕۆژئاوایی له زمانی بۆش‌و هاوکارانیه‌وه ئه‌م بڕگه‌و بوئره خوێناویه‌ی عێراقیان تیاڕاگرتووه به نموونه‌ی دیموکراسی‌و ڕیزگرتن له مافی مرۆڤ ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م! پێنج ساڵه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک عێراق خهتهرتینو ترسناکترین شوێنی دنیایه بۆ ژیانی ئاسایی، به‌ڵام مهیدانو په‌ناگایه‌کی بهپیتو له‌بارو باشه بۆ نه‌شونمای تیرۆریستان. په‌ناگاو مه‌یدان بۆ تیرۆریستانی چه‌شنی بۆش‌و داروده‌سته‌که‌ی یان تیرۆریستانی ئیسلامی‌و ئه‌لقاعیده وه یاخود تیرۆریستانی میلیشیایی تاقمه ئیسلامی‌و قه‌ومی‌و تائیفیه‌کانی به‌شدار له حکومه‌تی ده‌ستسازی ئه‌مریکادا.
کۆمه‌ڵی عێراق گۆڕاوه بۆ قه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی تۆتالیتاری‌و سوڵتانی قهومو مهزههبو تائیفه‌و عه‌شیره، بۆته بازاڕی باندو ده‌ستوپێوه‌ندی ئینسانکوژو دژه مرۆڤ. هه‌موو ئیراده‌یه‌ک له خهڵکو ئینسانی ئاسایی زه‌وتکراوه‌و نامۆیی‌و بێگانهییو تهنیاییو بێدهسهڵاتیو په‌رشوبڵاویی باڵیکێشاوه به‌سه‌ریاندا. ئینسان‌و تاکی ئه‌م ووڵاته وه‌کو بڵێی به ته‌نیاو بێ ئیراده له‌به‌رامبه‌ر دێوی ده‌سه‌ڵاتی دهوڵهتیو کۆمه‌ڵگای جهنگزهدهدا ڕاگیراوه‌و ئیمکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ڕاوهستانو ده‌وربینینی ڕێکخراو و به‌کۆمه‌ڵ قاتی بووه! ئه‌ژدیهای ده‌ستڕۆیشتوویی زرێپۆش‌و چهکو جبه‌خانه‌و میلیتاریستی ئه‌مریکایی حاکمی ووڵاته‌و هه‌رچی ئاره‌زوو بکات پیاده‌ی ئه‌کات، سه‌رباری ئیحتیکارکردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتو ژیان‌و گوزه‌ران وادێته‌به‌رچاو ئه‌بێ مرۆڤی ئه‌م ووڵاته داوای ئیجازه‌ی ژیانکردنو هه‌ناسه‌دانیش له‌م ئه‌ژدیهایه بکات! بۆیه له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا ئاساییه که ڕۆژنامه‌نووسێک به چه‌ند دژوێنێکو به په‌رتکردنی پێڵاوه‌کانی خۆی بۆ سه‌روچاوی جۆرجWبۆش، ڕق‌و غه‌شی دڵی خۆی ههڵڕژێنێتو شه‌قێک هه‌ڵدا له هه‌موو شکۆمه‌ندیو هه‌یبه‌تێک که سیاسهتو ستراتیژی ئه‌مریکاو سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له زاتی که‌سایه‌تی بۆشدا به‌رجه‌سته‌ی کردووه له‌پێناوی پاراستنی کۆڵه‌که‌کانی سهرمایهداریو ڕاگرتنی ملیاردها ئینسانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له‌ناو قووڵایی ههژاریو برسێتی‌و بێکاری‌و شه‌ڕو نائارامی‌و ههرجو مه‌رجدا!
ئه‌م ڕووداوه له‌لایه‌ک له گه‌وهه‌ری خۆیدا تراژیدیایه‌کی بێوێنه‌ی ئینسانی له عێراقدا فۆرمۆڵهئهکات که له‌ژێر ناوی دیموکراسی‌و مافی مرۆڤدا به ڕۆژی ڕووناک به فریوکاری‌و کڵاولهسهنان به‌ڕێکرا، له‌ولای دیکه‌شه‌وه کۆمیدیایه‌کی پڕههنسکو پڕ گریان‌و پڕ له قاقای پێکه‌نینی نمایش کرد که ئه‌کته‌ره‌کانی جۆرجWبۆش‌و نوری مالکی بوو. پرسیاری گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه، دوای سه‌رۆکایه‌تی بۆش چی ڕووئه‌دات سه‌باره‌ت به عێراق!؟ ئایا ئیداره‌ی باراک ئۆبامای سه‌رده‌می قهیرانو ههرجومهرجی سه‌رمایه‌داری تینی ئه‌وه‌ی تێدایه درێژه‌بدات به‌م درۆ‌و ڕیاییو فریوکاریهی وا سه‌رۆکی پێش خۆی درێغی لێ نه‌کردبوو، که‌چی به پێڵاو پاداشت درایه‌وه!؟ ئایا جیهانی شارستانی‌و ئازادیخوازان‌و کرێکاران‌و خه‌ڵکی به‌گیرهاتوو ناتوانن سنوورێک بۆ ئه‌م تاوانکاری‌و سووکایه‌تی کردنه به ئینسانیه‌ت دابنێن!؟ وه‌ڵام ئهرێیه، به‌ڵام لهگرهوهی هاتنه‌مه‌یدانی چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشدایه له‌ده‌وری ستادی ڕابه‌ری خۆیان.
15/12/2008