
پیرۆز بێت مافی مرۆڤ له كوردستان
پیرۆز بێت مافی مرۆڤ له كوردستان
یادی شه‌ستهه‌مینی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ
یه‌كه‌م ساڵانی داگیركردنی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئورووپیهكانهوه گرووپێكی سپێپێستی بهریتانییایی له یه‌كێك له زستانه سه‌خته‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌كه‌ونه به‌ر ڕه‌شه‌با و بهفرانبارێكی زۆر و رێگا ون ده‌كه‌ن. له دوا چركه‌كانی رهقبوونهوهیانادا چه‌ند كه‌سێكی سوورپێست كه خه‌ریكی راووشكار ده‌بن ده‌یانبینن و ده‌یانبه‌نه‌وه بۆ ماڵێ و پاش چه‌ند ڕۆژێك خزمه‌ت هه‌م به‌فر و سه‌رما كه‌م ده‌كات و هه‌م ئه‌مانیش دێنه‌وه سه‌ر خۆیان. سپێپێستهكان په‌له‌یانه بڕۆن چونكه دهشترسێن و كاریشیان زۆره، كابرای سه‌رۆكی سوورپێست به ئیشاره‌ت پێیان ده‌ڵێت: ئێوه‌ش هه‌ر له مرۆڤی خودا ده‌كه‌ن، ماڵتان له كوێیه؟
ئینگلیزه‌كانیش چه‌ناگه‌یان به ئاسماندا بڵند ده‌كه‌ن و دوور ده‌ستیان فڕی ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئا له‌و دووره‌وه له‌و به‌ر ئاوه‌كه هاتووین. كابرای سوورپێست ده‌ڵێت: ئای له من نه‌كه‌ون چه‌ند ڕێگاتان دووره، ئاده‌ی خواردنی زیاتریان پێ بده‌ن با به‌شیان بكات.
ئه‌و وا ده‌زانێت ئینگلیزه‌كان رووه‌و ماڵی خۆیان بۆ ئینگلستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌وه ڕاستیه‌كی تاڵی داگیركردنه. داگیركا‌ر بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه بگه‌ڕێته‌وه!
له ڕاستیدا هاوواتای هه‌میشه بره‌ودار بۆ "داگیركا‌ر" ده‌توانێت وشه‌ی وه‌كوو "دز، جه‌رده، تاڵانكار" و هتاد بێت. داگیركا‌ر دزه، به پله‌ی یه‌ك بۆ ئه‌وه دێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی پێی ده‌كرێت و بۆی دهلووێت بدزێت و بخوات و ببات. ئه‌ڵبه‌ت له درێژخایانی مانه‌وه‌یدا جێی خۆی خۆش ده‌كات و ورده ورده به پشوو و به خۆشگوزه‌رانیی خۆی را دێت. تا مێژووی داگیركه‌ریی درێژتر بێته‌وه مه‌ترسی داڕزان و په‌رێشانیی له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستدا زیاتر ده‌بێت. نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست به منداڵێك ده‌چێت كه هێنده ده‌گری پاش ماوه‌یه‌ك له درێژایی گریانه‌كه‌یدا له بیری ده‌چێته‌وه بۆچی ده‌گری. له‌به‌رئه‌وه‌یه له نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌سته‌دا ئامانجه‌كان كاڵ ده‌بنه‌وه و ده‌گۆردرێن، پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ر چۆن مندالێك تا زیاتر بگری به كه‌متر ژیر ده‌بێته‌وه، هه‌رواش لای ئه‌م خواست و ئاره‌زوو و هیوا نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌شوبهێندرێن به "به‌ردی زل" كه هه‌ڵگرتنیان نیشانه‌ی نه‌هاویشتنی ده‌بێت. به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكانێك له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستدا په‌یدا ده‌بن كه سووكایه‌تی به خۆیان و به نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
نه‌وام شاومسكی، خه‌باتگێڕی بلیمه‌ت و لینگویستی پایه‌به‌رز، له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا كتێبێكی به ناوی "501 ساڵ، هێشتا داگیرکردنه‌که به‌رده‌وامه 501 and the Conquest is Still Continue" خسته به‌رده‌ست خوێنه‌رانی خۆی. خوێنه‌ر تێ ده‌گات كه نه‌وام شاومسكی مه‌به‌ستی له داگیركردنی ئه‌مه‌ریكای لاتینه له‌لایه‌ن ئورووپیهكانهوه. له‌وێدا مێژوویه‌ك ده‌بینین باس له خاكێك ده‌كات ئه‌وی لیی نه‌بێت مافی مرۆڤه. وڵاتی داگیركراو هه‌میشه له ژنێكی له شه‌ڕدا گیراو ده‌چێت. ژن بێ ئه‌وه‌ی له شهڕێكیشدا به‌شدار بووبێت ده‌ستدرێژیی دهكردرێته سه‌ر، چونكه ژن هه‌میشه به خاك ده‌شوبهێندرێت. ژن دایكی نه‌ته‌وه‌یه، له‌به‌رئه‌وه وا پێ ده‌چێت ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر ئه‌و تامی ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه بدات كه ده‌ست نایانگاتێ.
ژن به هه‌وه‌سی پیاوانه‌ی پیاوسالاریی دهكێڵرێت و خاكیش به بۆمب.
داگیركه‌ریی ڕووخسارێكی گرینگی پیاوسالارییه و نه‌زمێكی گرینگه بۆ به پێوههێشتنهوهی پیاوسالاریی و باوكسالاریی و نه‌ته‌وه‌سالاریی.
خاكی داگیركراویش هه‌روه‌كوو ژنی له شه‌ڕدا به بارمته‌گیراو له ده‌ستێكه‌وه ده‌درێت به ده‌ستێكی دیكه. ئورووپیهكان یه‌ك به یه‌ك و یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ستدرێژیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌و خاكانه.
كتێبه‌كه‌ی نه‌وام شاومسكی مێژووی داگیركراویی كوردستان ده‌هێنێته‌وه یاد. شه‌ش ساڵێكی دیكه كوردستان پێ ده‌نێته 500 ساڵی له‌تبوون و دابه‌شكردن و داگیركردنه‌وه. كوردستان له نێو دوو ئیمپراتۆردا به‌ش كرا. له‌و كاته‌وه مێژووی كوردستان مێژووی بارمتهبوونه، مێژووی به تاڵانبردن و كوشتن و بڕینه. مێژووی نهفرهتلێكردن و گاڵته‌پێكردن و سووكایه‌تیپێكردن و به كه‌م دانانه. كوردستان ژنێكی ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر كراوه كه له تاوانی دهستدرێژیكارانیدا سه‌نگه‌سار ده‌كرێت.
كوردستان نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی مێژووی داگیركردن و زهوتكردنه، مێژووی هی خۆنه‌بوون و بۆ خۆنه‌بوونه.
نه‌وام شاومسكی ده‌گێڕێته‌وه كه كاتێك ئه‌لێكسانده‌ری مه‌كدۆنی له ده‌ریای مه‌زندا چه‌ته‌یه‌كی ده‌ریا ده‌گرێت فره لێی تووڕه ده‌بێت و به سه‌ریدا هه‌ڵده‌شاخێت: كوره، نه‌نگ نییه دزی ده‌كه‌یت؟
ئه‌ویش ده‌لێت قوربان من به به‌له‌مێكی بچووك ئه‌و كاره ده‌كه‌م پێم ده‌ڵێن دز، تۆ به به‌له‌مێكی گه‌وره، به پاپۆرێك، ئه‌و كاره ده‌كه‌یت پێت ده‌ڵێن ئیمپراتۆر.
كه‌واته جیاوازیه‌كی به‌رچاوی داگیركه‌ریی و دزی ئاسایی بریتیه له دزینێكی زۆر، دزینێك كه هه‌موو سامانێكی سه‌رزه‌وی و بنزه‌وی بگرێته‌وه، دزیه‌ك كه هێزی كاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك، توانا و تاقه‌ت و وزه‌یان بگرێته‌وه، دزیه‌ك كه ته‌نانه‌ت ناشهێڵێت جووتێك كه‌وشی نهدڕاویان له پادا بێت، دزیه‌ك كه هه‌میشه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ده‌زانێت چه‌ند و چی له گیرفانی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستدا هه‌یه.
پێوه‌ندیه‌كه پێوه‌ندیه‌كی ده‌سته‌لاته له نێوان داگیركا‌ر و داگیركراودا. داگیركراو بێ خاكه، بێ لانه‌یه، بێ یانه‌یه، بی سه‌رمایه‌یه، بێ خوێندن و بێ خۆراك و بێ داوده‌رمان و بێ ئامرازی هاتن و چوون و پیوهندییگرتنه.
له‌و پێوه‌ندیه ده‌سته‌ڵاته‌دا نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست قاچاخه له ده‌ست كۆمه‌ڵێك یاسا و ڕێسا كه ناتوانێت پێڕه‌ویان بكات چونكه به‌ره‌و مه‌رگی ده‌به‌ن، به‌ڵام كه پێڕهونهكردنیشیان دووچاری چه‌رمه‌سه‌ریی ده‌كات. نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به ناگوێڕایه‌ڵ، بێوه‌فا، دواكه‌وتوو، كێوی و هتاد نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ده‌چوێنێت. هاوكات كه دزیی و تاڵانیی و كوشتن و بڕین و سه‌نگه‌سار كه خۆی ده‌یكات دیار نییه.
له وڵاتی نیوزه‌له‌ندا و ئوسترالیا و دوورگه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوه ئه‌و ئهبۆرگینیانهی ماون له بهدمهستییدا گۆرانی به میژووی دووكه‌ڵ لێههستاویاندا ده‌چڕن. مه‌رگ له به‌رده‌میاندا سه‌مایان بۆ ده‌كات. ته‌نانه‌ت خودی ڕۆیشتن و پیاده‌ڕۆیی خۆیان له سه‌مای ناحه‌زی مه‌رگ ده‌چێت. مه‌رگ وا دووره ده‌ست نییه كه له لووله‌ی تانك و له بۆمبی ژێرباڵی فڕۆكه‌یه‌ك و له قه‌ره‌وڵی تفه‌نگێكی دووربیندارهوه بكشێت، مه‌رگ ئیدی خۆی به لاق و ده‌ست و ده‌فه‌ی شاندا هه‌ڵده‌واسێت. بنده‌ستی خۆی له خۆیدا دۆخی مه‌رگه.
بنده‌ستیی دۆخێكی نامرۆڤیانهیه چونكه ته‌نها به ته‌سلیمبوونی بێ نركه رازی ده‌بێت.
كورد له كوردستان له پرۆسه‌یه‌كی داگیركراوییدا هێدی هێدی چه‌ك كرا. چه‌ك له مانای تفه‌نگدا نا، چه‌ك له مانای زه‌وتكردنی خاك، پیشه، سامان، وزه و توانا و تاقه‌ت و خواست و ویستدا.
داگیركه‌ریی هێنده‌ی درێژایی ته‌مه‌نی خۆی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست له ده‌سته‌ڵات دوور ده‌كاته‌وه. نه‌ته‌وه‌ی له مێژه بنده‌ست، فره دوور له ده‌سته‌ڵاته! ئه‌وانه‌ی كه كوردی كوردستانیین هه‌ست به دووریی ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی ده‌كه‌ن.
كاتێك به پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ برووانین ده‌بینین ژیان، سه‌ربه‌ستیی، ئازادی ده‌ربڕین، یه‌كسانیی له‌به‌رده‌م دادگادا، مافگه‌لی كۆمه‌لایه‌تیی، كولتوریی و ئابووریی، مافی خۆراك، كار و خوێندن، مافی هه‌بوونی ئایین و ئاینزا، مافی خۆپاراستن و هتاد نه هه‌ر له كوردستان، له ژێر سایه‌ی سی ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامیی دواكه‌وتوو و وه‌حشی ئێران، به‌رقه‌رار نییه، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی له ئارادایه.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌منستی ئینته‌رناسیونال گرتنی گۆتره‌یی، له زیندان هاویشتن و هێشتنه‌وه و لێدان و كوتان و ئازاردان و سووكایه‌تی پێكردن له ئێران كاری ڕۆژانه‌یه. له ئێران زیاتر له هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان مرۆڤی تیادا له سێداره ده‌درێت. ته‌مه‌ن و جنس تا ئێستا گرفتی تایبه‌تی نه‌بوون. بۆ نموونه ئێستا ئێران ته‌نها وڵاتێكی دونیایه كه به ئاشكرا منداڵ له سێداره بدات. سالی ٢٠٠٧ لانی كه‌م هه‌شت منداڵ له سێداره دراون. پاش غولام ره‌زا حوسه‌ین كه له ٢٩/١٠/٢٠٠٨ له سێداره درا نازانرێت چه‌ند منداڵ له سێداره دراون، به‌ڵام پێ ناجێت ئه‌و دوا منداڵ بێت. كاتێك به‌همه‌ن زاره ـ یان له ٢٦/٨/٢٠٠٨ دا له سێداره دا ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ بوو.
كێشه‌ی ژن ڕه‌نگه پاش تاڵیبانه‌كان له ئێران هه‌ره خراپترین بێت. هه‌موو شێوه‌یه‌كی سووكایه‌تی پێكردن، مامه‌ڵه‌ی كرین و فرۆشیی بۆم كاری سێكس، جلوبه‌رگ و مافی شایه‌تی دان و میراتی و هتاد تا سه‌نگه‌سار كردن كاری ڕۆژانه‌ی لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. مافی مرۆڤ له ئێران هێند له خواره‌وه‌یه كه كه‌سی وه‌كوو ئایه‌توڵا سه‌ید حوسه‌ین كازمیانیش ده‌هاوێژرێته زیندانی ئه‌وینه‌وه.
تاوانی له‌لایه‌كه‌وه هه‌ڵگرتنی هه‌موو مافێكی مرۆڤ و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ستدرێژیی گه‌وره و به‌رچاو بۆ سه‌ر مرۆڤ له كوردستان له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی ئێران خراپتره. له كوردستان فرۆشتنی مه‌وادی بێهۆشكار و مه‌ی به‌شێكه له كاری رێكخراوی ده‌وڵه‌ت، دوورخستنه‌وه‌ی لاوان له خوێندن و له كار و ناچاركردنیان بۆ جێهێشتنی كوردستان، زێده‌كردنی فشاری ئابووریی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌له‌تریك و ئاو و خۆراك سیاسه‌تی ئاشكرای ڕژێمه بۆ فشاربۆهێنانی به ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌ر كورد.
قوربانیانی جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م و هه‌وڵدانی ئه‌ڵمانیای نازی بۆ بهكۆمهڵكوشتنی جووله‌كه و قه‌ره‌چی (كاراچی) و گرووپی خانه‌واده‌ی سۆسیالیستیی و ئاشتیخوازان و دیموكراتخوازان گه‌یشته ترۆپكی بێتامیی. له دامێنی ئه‌و كوشتن و بڕین و ماڵوێرانیه‌وه جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ Universal Declaration of Human Rights له دایكبوو. ئه‌و جاڕنامه‌یه كه ساڵی ١٩٤٨ په‌سه‌ند كرا ڕیككهوتنامه یاخود بانگه‌وازیی گرێبه‌ستیی نییه، به‌ڵكو ته‌نها جاڕنامه‌یه‌كی ڕه‌ووشتیی سیاسییه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی نه‌یهه‌وێت ده‌توانێت به ئیسراحه‌تی خۆی شانی بۆ ههڵبتهكێنێت. یاخود ده‌توانێت به شانوباڵای مرۆڤپه‌روه‌ریی خۆیدا شاباش بكات.
له‌م ماوه‌یه‌دا ئێران به توندی ڕه‌خنه‌ی له فه‌ڕه‌نسا گرت كه فشار بۆ سه‌ر موسڵمانان ده‌هێنێت و هاوكات خۆیشی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ دانا. له بیرمان نه‌چێت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان داگیركردووه، خۆیان ئه‌ندام و لایه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌كته‌ری ئه‌و جۆره جاڕنامانهن.
دیاره هه‌ر ئه‌و كاته كه‌سانی وه‌كوو ئیلیانهر ڕۆسڤێلت له ساڵی ١٩٤٩ دا ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ده‌زانی، هه‌ر بۆیه به ئاره‌زووه‌وه ده‌ڵێت "له ئایینده‌دا ڕه‌نگه [ئه‌م جاڕنامه‌یه] ببێت به ماگنا كارتا (ڕیككهوتننامهی مه‌زن) ـی نێونه‌ته‌وه‌یی". كه‌واته هێشتا زۆری ماوه ئه‌و جاڕنامه‌یه ده‌رمانی ده‌ردی كوردستانیان بكات، هه‌رچه‌نده به پێی بانگه‌وازی ناوبراو به بانگه‌وازی ڤیه‌نا ساڵی ١٩٩٣ ئه‌م جاڕنامه‌یه له ڕووی پراكتیكه‌وه زۆر پێش خراوه، له‌وانه له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیی كه دیاره كوردیش ده‌گرێته‌وه، جونكه جۆرێك له چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی ڕهگهزپهرستیانهیه، نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن دژ به ئافره‌تان و به منداڵان و هه‌رواش مه‌سه‌له‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان.
قسه‌ی تێدا نییه كه جۆره‌كانی ئازادیی ئه‌گه‌رچی به‌رسنوور و كه‌میش بن له قازانجی مرۆڤدان و ئێمه وه‌كوو پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان (ڕۆژهه‌ڵات) ده‌ست به ڕووی هیچ جۆره هه‌نگاوێكی باشه‌وه نانێین، به‌ڵام پێمان وایه سه‌باره‌ت به مافی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رمانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد له ئازادی نهتهوهییایهتی. كورد ده‌بێت ببێت به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێك له سه‌ر خاكی خۆی.
هاوكات و هاوشانی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه و هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه له‌گه‌ڵ پرۆگرامی سیاسیی ئێمه‌دان، بۆ هه‌موو ئه‌و مافانه تێبكۆشن و ته‌ڵاش بكه‌ن كه له جاڕننامهی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌و ئازادیانهیش كه هه‌ر ئێستا له ئورووپا ته‌نانه‌ت كڵێساكانیش دژایه‌تی ناكه‌ن، له‌وانه ئازادی تاكه‌كه‌س بۆ هه‌ڵبژاردنی شێوه و هاوسه‌ر له تاكه‌كه‌سی هاوجنس، ئازادی جنسگۆڕین، ناسنامه و هاوولاتییبوون و سه‌فه‌ر و نیشته‌جێبوون و هتاد،
ئێمه‌ی سۆسیالدیموكراتی كوردستانیی پێمان وایه ڕه‌گی ده‌ستدرێژیكردن له كوردستان به پله‌ی یه‌ك پێوه‌ندی به هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێكی داگیركاره‌وه هه‌یه كه ئیمكانی گۆڕانكاریی بناخه‌یی نییه تا ئه‌و نه‌زمه له ڕه‌گوڕیشه دهرنهكێشرێت. به واتایه‌كی دیكه ئامرازی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ به ژێرده‌سته‌هێشتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد، واتا هێزی سوپا و پاسدار و پۆلیس و ئیتلاعات و هتاد، ده‌بێت كوردستان به‌جێبهێڵێت.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می فه‌راهه‌مكردنی گۆڕه‌پانێك بۆ به‌رقه‌راركردنی به‌نده‌كانی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و جۆره‌كانی دیكه‌ی ئازادیی تاكه‌كه‌س ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی بكه‌وێته‌وه ده‌ستی كورد، و خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌دا نوێنه‌ری سیاسیی خۆیان بۆ حكومه‌تی دیموكراتیك و پلورالیست دیاری بكه‌ن.
له ژێر سایه و سێبه‌ری ده‌سته‌ڵاتی داگیركاردا ئیمكانی بچكۆله‌ترین فه‌راهه‌مكردنی مافی مرۆڤ نییه، چونكه داگیركا‌ر له جارنامه‌ی گه‌ردوونییه‌وه بۆ مافی مرۆڤ پێ هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو له پاپۆڕه گه‌وره‌كه‌ی خۆیه‌وه له سامانی تاڵانیی ده‌ڕووانێت.
ئه‌مه پرینسیپێكی گه‌وره‌ی خه‌باتی ئازادیخوازییه و ناكرێت له گه‌رمایی جێژنگرتنی ساڵیادی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌دا سه‌رمان لێبشێوێت و فه‌رامۆشی بكه‌ین له‌گه‌ڵ كێدا ته‌ره‌فین.
ئه‌ڵبه‌ت، خه‌باتی ئێمه‌ی سۆسیالدیموكراتانی كوردستانیی، به ده‌ركردن و ڕاونانی ده‌سته‌ڵاتی داگیركا‌ر ناگاته كۆتایی. خه‌باتی ئێمه خه‌باته بۆ مرۆڤایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌رز و شاناز و ئازاد و خۆبهخێوكهر، مرۆڤایه‌تیه‌ك كه له ڕاگرتنی پرینسیپی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن و هاوكاریكردن و هاوژینی و هاوپێڕییدا خۆگه‌ڕ و هه‌ستیار بێت.
ئه‌وه به‌شێكه له خه‌باتی درێژخایانی ئێستایی و ئاییندهییمان.
له‌به‌رئه‌وه له ٦٠ هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤدا نه‌فره‌ت له پێنجسه‌د ساڵه‌ی ژێرده‌سته‌یی كورد و كوردستان ده‌كه‌ین و داوا له ئازادیخوازان ده‌كه‌ین له ژێر دروشمی "هێزی داگیركاری ئێران له كوردستان بۆ ده‌ره‌وه" كۆ بینه‌وه.
داگیركا‌ر ناتوانێت ماف بدات ئه‌گه‌ر جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ پێبنێته هه‌زار ساڵهشیهوه. ماف، ڕێز، خۆشه‌ویستیی، یه‌كترقبووڵكردن و لایه‌نه گرینگه‌كانی دیكه‌ی ژیان ده‌بێت له‌سه‌ر بناخه‌یه‌كی ڕێككهوتنامهییدا بێت له‌سه‌ر مافی هه‌موو لایه‌ك بۆ ژیان به ئازادیی.
دیاره به خۆشیه‌وه هاوار ده‌كه‌ین:
به پیت و فه‌ڕ بێت جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ وا كه كوردستانیش بگرێته‌وه.
هێزی داگیركاری ئێران له كوردستان بۆ ده‌ره‌وه!
پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)
١١/١٢/٢٠٠٨