چه‌سپاندنی یه‌کسانی ژن وپیاو له گره‌وی هاتنه مه‌یدانی ڕیزی فراوانی ژنان و به‌ره‌ی یه‌کسانیخوازی دایه
چه‌سپاندنی یه‌کسانی ژن وپیاو له گره‌وی هاتنه مه‌یدانی ڕیزی فراوانی ژنان و به‌ره‌ی یه‌کسانیخوازی دایه
له‌دوای روخانی ڕژێمی به‌عس وداگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ،ده‌ستورێک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقی نوسرایه‌وه وده‌نگی له‌سه‌ر درا که ئه‌وه بوه ده‌ستوری تازه‌ی عێراق.ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ده‌ستوره‌و وه‌ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌م ده‌ستورو یاسایه‌دا هه‌مان ده‌ستورو یاساکۆنهپهرستهکانی سه‌رده‌می به‌عسه،که‌ئه‌م ڕژێمه له سه‌رده‌می خۆی دا به مه‌به‌ستی زیاتر کۆیله کردن وبێ ئیحترامی کردن به که‌سایه‌تی ژنان ڕۆشت ئه‌م یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌ی باری که‌سێتی ساڵی 1958ی ده‌ستکاری کرد.وه هه‌ر ئه‌و یاسا کۆنه‌یه که ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه له کوردستانیش به‌ڕێوه ده‌چێت که سه‌رچاوه‌که‌ی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی یه‌وه و له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردنی ژنان داریژراوه له کاتێکدا یاسایه‌کی له‌م جۆره له عێراق و کوردستان به‌ڕێوه ده‌چیت په‌رله‌مانی کوردستانیش هه‌ر وه‌کو به‌عس ئاسا ده‌یه‌وێت به مه‌به‌ستی هه‌موار کردن یاساکه ئه‌وه‌نده‌ی تر قیزهوهنتر و ڕیسواتر بکات له به‌ر چاوی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان وخه‌ڵکی ئازادیخواز ئه‌ویش به‌ده‌نگدان له‌سه‌ریاسای فره‌ژنی.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1991وه بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان وهه‌ڵسوڕاوان و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکانی چه‌پ وکۆمۆنیست له مه‌یداندا بوون کار‌و هه‌ڵسوڕانیان ده‌کرد له به‌رامبه‌رئه‌م یاسا کۆنه‌په‌رسته‌ی باری که‌سێتی عێراقیداههوڵ وتێکۆشانی به‌رده‌وامیان له پێناو گۆڕینی ئه‌م یاسا کۆنه داڕزیوه‌دا له ڕێگای کۆرو سیمینارونوسین وڕیپێوان خۆپیشاندانی هه‌زاران له خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخواز. وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه جه‌ماوه‌ری یه‌دا وه ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک وڕق وکینه‌و نه‌فره‌ت و بێزاری ژنان دا له‌به‌رامبه‌رئه‌م یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا،هه‌موو کاتێ کار وکرده‌وه‌ی ئه‌م حیزبه ناسیۆنالیستانهئاوا بووه،کاتی ئه‌م ده‌نگه ده‌بیستن، وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن که ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ مافکانی ژناندان ئه‌وه بوویاسای (غه‌سل العار)لابرا هه‌رچه‌نده کاریشی پێ نه‌کراو بگره چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان وتوندوتیژی له به‌رامبه‌رژنان دا درێژه‌ی هه‌بوو هه‌تا ئه‌مرۆش.
وه ئهوپاشا سه‌رگه‌ردانی یه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان ده‌گوزه‌رێت ودهیبینین له ماوه‌ی17 ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌کێتی وپارتی داکه ده‌یان کێشه‌یان به‌هه‌ڵواسراوی هێشیتۆتهوه چارنوسی خه‌لکی کوردستانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێرو ڕۆژڕه‌شی بردوه،کاره‌سات و مه‌ینه‌تی یه‌کان ڕۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ به تایبه‌تی بۆ ژنان و مناڵان.
په‌رله‌مانی کوردستان وحوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له کاتیکدا ده‌یانه‌وێت یاسایه‌کی کۆنه‌په‌رست له‌کوردستاندا جێگیر بکه‌ن ویاسای فره ژنی بچه‌سپێنن،له ژێر هه‌ر بڕوبینوویهکی پڕوپووچ دا.ئه‌وه بۆ خه‌ڵک و هه‌موو دنیا پیشان ده‌ده‌ن که ئه‌مانه تا سه‌ر ئێسقانیان کۆنه‌په‌رست ودواکهوتون ودژ به مافه‌فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان و دژ بهپرنسیبهکانی مافی مرۆڤن.
ده‌نگدان و په‌سه‌ندکردنی یاسای فره ژنی واته کۆیله‌کردنی ژنان ، پله دووی ،به‌که‌م سه‌یرکردن و(ناقس للعقل)،سوکایه‌تی وئیهانهکردن به که‌سایه‌تی ژن درێژه دان به کوشتنی نامووسی ناچارکردنیان به خۆسوتاندن،به شێوه‌یکی گشتی پێشل کردنی هه‌موو مافه‌کانی ژنان ،له هه‌مان کاتدا پێشل کردنی مافه‌کانی مناڵان …هتد.له‌و لاشه‌وه بره‌ودان به عهقڵێتیکۆنهپهرستی ودواکهوتوی و پیاوسالاری له کۆماڵگای کوردستان.له کاتێکدا دیارده‌ی فره‌ژنی له ناو خه‌لکی ئاسایی کوردستاندا دیارده‌یه‌کی ئه‌وه‌نده به‌ربڵاو نی یه له چاومهسوولهکان و کاربه‌ده‌ستان و به‌ڕیوبه‌ره گشتی یه‌کانی حوکومه‌تدا .وه هه‌ر له‌م ڕێگایه‌وه ده‌یانه‌وێت کاره چه‌په‌ڵه‌کانی خۆیان ڕه‌سمیه‌ت پێ بده‌ن.
وه ئه‌و ته‌وه‌هوم و خۆشخه‌یاڵی یه‌ی که‌له لای خه‌ڵکانیك دروست بوو بوو،که ئه‌م ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد ئازادی خواز وفدراڵی یه که زۆر جار له سه‌ر زاری جه‌لال تاڵه‌بانی ئیدیعای ئازادی ده‌کردو چه‌ختیان له‌سه ر ده‌کرده‌وه ئه‌و خۆشخه‌یاڵی یه نه‌ما وپه‌رده‌ی ڕه‌ش له سه‌ر سه‌رکرده کورده‌کان ههڵمێرا،.وه ئه‌مڕۆ زۆر بێ شه‌رمانه لاوه به یاسا کۆت وزنجیریان ده‌کرده ده‌ستی خه‌ڵکی ئازادیخواز ویه‌کسانی خواز.ئه‌مانه هه‌ر به شه‌ریک کردنی ڕه‌وت و بزوتنه‌و کۆنه‌په‌رسته ئیسلامیکانهوه نه‌وه‌ستاون له ده‌سه‌ڵات ، ده‌یان ده‌زگاو ڕێکخراوی کۆنه‌په‌رستی وه‌ک وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ….هتد،وه یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ سه رده مه‌کانی 1400 ساڵ له مه‌وبه‌ر هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستان هه‌رچی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه کردویانه‌ته سه‌رپشت به‌ڕوی ڕه‌وت وبزوتهوه کۆنه‌په‌رسته کاندا تا سه‌ر ئه‌نجام په‌سه‌نکردنی ئه‌م یاسا کۆنهپهرستانهیهیی لێ به‌رهه‌م هات.هه‌ر بۆیه جیاوازی هه‌ل ومه‌رجی کوردستان له چاو ناوچه‌کانی ترئه‌وه‌یه هه‌بوونی فه‌زای ئاواڵای سیاسی بوه له کوردستان نه‌ک مه‌کره‌مه‌ی ئه‌حزابی ناسوینالستی ده‌سه‌ڵات دار.
ئاشکرایه که چه‌وسانه‌وه‌و ڕه‌شه‌کوژی وتوندوتیژی له دژی ژنان پێشتر به بیانوی ئه‌وه بوو که‌به هۆی یاساکانی باری که‌سێتی عێراقی یه‌وه که هی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس بوو،وه به‌شێک له خه‌ڵک به ئومێدی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه ئیدیعای مه‌ده‌نیه‌ت ده‌که‌ن ده‌ستکاری یاسا ده‌که‌ن وکۆمیته‌ی دژی ڕه‌شه‌کوژی ژنانیان پێک ده هێنن،وه هه‌فته‌ی رووبه‌روبونه‌وه له دژی توند‌و تیژی ژنان ڕاده‌گه یهنن، له چه‌ند بۆنه‌و موناسهباتدا دیاری ومهدالیایان به ژنان ده‌به‌خشن.ئه‌مڕۆ ناسیۆنالیستی کورد ده‌یه‌ویت به هه‌مان یاساودهستورهوه ڕه‌سمی یه‌ت به بێمافی یه‌کانی ژنان بدات ئه‌و بێمافی یانه یاسایی بکاته‌وه.
ڕاستی یه‌ک که ئه‌مڕۆ که‌بۆ خه‌ڵکانی ئازادی خواز‌و پێشکه‌وتوو خواز ده‌رکه‌وتوه که ناسیۆنالیستی کورد له جه‌بهه‌ی کۆنه‌په‌رستیدان و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی عه‌شایه‌ری ومه‌زهه‌بی یان هه‌یه،ئه‌وان ناتوانن چیتر وه‌ڵام به خواست و داواکاری یه‌کانی خه‌ڵک بده‌نه‌وه به تایبه‌تی ژنان.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پاش ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندان وبهڕیکخستنی که‌مپینی جۆراو جۆر له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی ژنان و نوسینی ووتارو چاوپێکه‌وتن و قسه‌و باس له گه‌ڵ که‌سایه‌تی سیاسی وهه‌ڵسوڕاوانی ژنان له په‌یوه‌ن به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه له میدیاکانه‌وه. له‌کاتیکدا مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌م هه‌وڵانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.وه له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاینی دانیشتن ساز ده‌کات و( تاکید له‌سه‌ر یاسای فره ژنی ده‌کات، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نی یه( که یاسادژی قورعان وشه‌ریعه‌ت بێت).وه به هه‌مان شێوه‌ش نێچرهڤان بارزانی هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه‌له به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسایه‌دا .ئه‌مانه نوێنه‌ری له‌سه‌دا حه‌فتای خه‌ڵک نین،که هه‌ر وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن له سه‌دا حه‌فتای خه‌ڵک داوای یه‌کسانی ژن وپیاو ده‌که‌ن وده‌یانه‌وێت کچان به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان هاوسه‌ر هه‌ڵبژێرن.سه‌رکرده‌کانی کورد نوێنه‌ری له سه‌دا سی خه‌ڵکن( نوێنه‌ری مه‌لاو شیخ و کوێخاوپیاوانی ئاینین،نوێنه‌ری ئه‌و به‌شه‌ی ژنانی ناو په‌رله‌مانن که ده‌نگیان به یاسای فره ژنی دا چونه ناو لیستی ره‌شی فایل داره‌کانه‌وه دژ به مافه‌کانی ژنان هه‌ڵوێستیان نیشان دا.
ئه‌وه‌ی پێویسته و زۆر گرنگه له‌م ڕاستایه زیاتر ده‌ستی بۆ ببرێت ئه‌وه‌یه که ڕێکخراوه‌کانی ژنان،پیاوانی ئازادی خوز ،له تێکۆشان وخه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام بن له هه‌ر جێگایه‌ك وهه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌ن.وه ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕیکخراو و که‌سایه‌تی یانه‌ی که‌له هه‌وڵ وتێکۆشاندان کار‌و چالاکی ده‌که‌ن هه‌رگیز به به‌لێنه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت وهه‌رێمی کوردستان پاشه‌کشه نه‌که‌ن.(مسعود بارزانی )و سه‌رکرده‌کانی کورد مافه‌کانی ژنان و کوشتنی ژنانیان لا مه‌سه‌له نییه هه‌ر بۆیه ده‌ڵێ (ئێستا حه‌ق نه‌بوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوروژێت ئێمه مه‌سه‌له‌ی گرنگترمان له به‌رده‌ستایه)ئه‌مانه بۆ هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵک وچاره‌نوسی خه‌ڵکه‌وه هه‌بوه هه‌ر وایان ووتوه 17 ساڵه ناسیۆنالیزمی کورد چی‌یان بۆ خه‌ڵک کردووه؟ له چ مه‌سه‌له‌یه‌ک ئه‌وان باوه‌شیان بۆ کۆنه‌په‌رستی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و ئه‌مریکا نه‌کردۆته‌وه و پشتیان له‌خواست وداواکاری یه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار وزه‌حمه‌ت کێش وژنان و مناڵان و مامۆستایان و باقی توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌کردووه. ئێمه‌ی ژنان پیاوانی یه‌کسانی خوازئهمڕۆ لهشهرداین .هه‌رگیز نابێت خۆشخه‌یال بین وده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشین و ده‌ستمان له کاره‌کانمان سارد بێته‌وه،یاخود چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه‌تی ده‌ستی ئه‌وان بکه‌ن ئاماره‌کانی کوشتنی ژنان شایه‌تی ئه‌و ڕاستی یه‌ن. ته‌نها ڕێگا چاره بۆههلوهشاندنهوهی ئه‌و یاسا کۆنهپهرستایانهدا ئه‌وه‌یه‌که ئیمه‌ی ژنان و ڕۆژ له دوای ڕۆژ له فکری خۆ سازدان وڕێکخستنی ڕیزه‌کانمان دا بین ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه رابه‌رایه‌تیه‌که‌ی وخاوه‌نداری یهتیکهی نی یه ،وه ئه‌گه‌ر هه‌ش بووبێت له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه .به‌ڵام ئێستاش دره‌نگ نییه که ڕیزی فراوانی خۆمان بێنینه مه‌یدان و نه‌ک له هه‌وڵی لا بردنی یاسای فره ژنی به‌ڵکو له پێناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو یاساکه‌دا(یاسای باری که‌سێتیدا ) له جێگه‌یدا یاسایه‌کی مۆدێرن و پێشکه‌وتوخواز دابمه‌زرێنین.سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
8دێسه‌مبه‌ر 2008