کوشتنی 100 ژن له مانگێکد بۆ!؟….تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
کوشتنی 100 ژن له مانگێکد بۆ!
به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لکترۆنی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی)له‌نده‌نی،رۆژی 9/دیسیمبه‌ر/2008 ژماره 10969،له زمانی سۆزان شه‌هاب ژنه په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م ئاماره‌ی ڕاگه‌یاندوه.
دیاره ئه‌م به‌ڕێزه‌ش وه‌ک خۆی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره دڕندانه‌یه ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م ژنه په‌رله‌مانتاره ده‌یه‌وێت و ئه‌وه‌ی له نێو سیستمی په‌رله‌مانه‌که‌یدا جێبه‌جێ ده‌کرێت ڕه‌نگه دوو شتی جیاواز بن، چونکی ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌م په‌رله‌مانه و ئه‌ندامه‌کانی به‌شێک بوایه‌ن له خواسته ئازادی خوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وا ده‌بوا تا ئه‌م مێژوه‌ی به ڕێیان کردوه له ته‌مه‌نی ئه‌و په‌رله‌مانه‌دا،ده‌بوا به کردار ببینرایه تا ئێستا ژیان و گوزه‌رانی خه‌لکی کوردستان به زۆری ڕووی له گۆڕانی به‌رچاو پێشکه‌وتن خوازیانه بکردایه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌رکی ئه‌م په‌رله‌مان و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه بووه به ئه‌ژمار کردنی قوربانیه‌کان. بێئه‌وه‌ی توانیبێتیان بچوکترین هه‌نگاو هه‌ڵنێن دژ به‌و که‌لتوره ڕزیوه‌ی تا ئێستا درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات، نه‌ک هه‌وڵێکیان نه‌بوه بۆ لاواز کردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و دابوونهریهته ته‌واو دواکه‌وتوانه‌یه‌ی تا ئیستا پیاوی عه‌قڵ له نێو گه‌ڵی کۆمه‌لگه‌ی کوردی جێبه‌جێ که‌ری نێو سه‌رجه‌م دڕندایه‌تیه‌کانی خۆیه‌تی دژی ژنانی چه‌وساوه و ژێرده‌ست، بگره ئه‌م په‌رله‌مانه‌و سونه‌تێک شوێنی که‌وتووه خۆی به‌شێکی دانه‌بڕوای نێو ئه‌و تاوانکاریانه‌یه که ده‌رهه‌ق به‌ژنان ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانه و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ناڕاسته‌وخۆی حیزبه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و به‌ناویش نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه، ڕاسته‌وخۆ، ئه‌م ڕاستیه ڕوون ده‌کاته‌وه، تا چ ئاستێک ئه‌م په‌رله‌مانه‌و ئه‌ندامه‌کانی ده‌رهه‌ق به ژنانی کوردستان خه‌مساردییان نیشان داوه. هه‌ر خودی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ناو په‌رله‌مان بوو بڕوانامه‌ی به‌سوک سه‌یرکردنیان به خشی به‌ژنان و هاوئاهه‌نگ له گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمی دینی ئیسلامه‌که‌یان چۆن ژنان به لاواز و که‌م عه‌قڵ ته‌ماشا ده‌کات، ئه‌م هاوئهههنگیهی نێوان په‌رله‌مانتارانی پیاو له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی دژ به‌خۆیان توانیان ده‌نگ بده‌ن به فره ژنی، نیشانه‌ی ته‌واوی ئه‌و ڕاستیه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌حزابی کوردی هیچ کات خوازیاری به‌ره‌وپێش چونی عه‌قڵیه‌تی ئازادی و ئازادی خوازی نین بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا. به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگه به‌رده‌وام له‌و فه‌رهه‌نگه کۆنه‌دا بمێنێته‌وه و ژنیش وه‌ک بوونێک ده‌رنه‌که‌وێت. دیاره بۆ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی کوردی ڕاسته‌وخۆ نایه‌وێت ئه‌م چه‌مکی کۆنه‌پارێزی و دواکه‌وتوویه‌ی نیشان بدات، به‌ڵکو له باری واقیعدا خۆی وانیشان ده‌دات که‌ته‌واو له‌گه‌ل ئازادی خوازی و یه‌کسانی خوازی ژنان و پیاواندایه، بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م که ئێستا جیهانی بینی جیهانگیری سه‌رده‌م، خۆی به‌هه‌موو جێگایه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا کردوه و هیچ سنورێک نه‌ماوه‌ته‌وه له گه‌یاندنی هه‌رچ هه‌واڵێک له‌م سه‌ری دنیا تا ئه‌و سه‌ری به کاتێکی زۆر خێرا، بۆیه خودی حکومه‌تی کوردی ده‌یه‌وێت شهرعێهتێکی وا به‌خۆی بدات، که ته‌واو له‌گه‌ڵ چه‌مکی دیموکراسی و ماف پهروریدایه. ئه‌وه‌ی ئێستا دژ به ژنی کورد ئه‌نجام ده‌درێت پێم وایه به‌ته‌واوی ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێناوه له نیشان دانی ئه‌وه‌ی که پیاوی کورد تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک کورت بینه له ژیانیدا و به چ شێوازێک دڕنده‌یه له به‌رانبه‌ر ژن‌دا، ئه‌مه بۆ؟ ئایا هۆکار چیه ئه‌م پیاوه کورده به‌م شێوه‌یه خه‌ریکی درێژه‌دانه به‌م درندایهتیهی بووته جیگه‌ی شانازی بۆی؟ ئاخۆ هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دابوو نه‌رێته‌ی هه‌یه‌تی یان بۆ ئه‌و دینه‌ی هه‌ڵی گرتوه یان بۆ ده‌به‌نگی خودی پیاوی کورد له به‌رانبه‌ر ئه‌م وه‌حشی بوونه‌ی ده‌ری ده‌بڕێت؟ پێم وایه زۆرینه‌یه‌کی زۆری پیاوی کورد له هه‌موو ئه‌و جێوشوێنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی هه‌یه‌تی هێشتا ناتوانێت پێناسه‌یه‌کی دروست بدات به خۆ ناسینی خۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی که مرۆڤه، به‌ڵکو هێشتا هه‌ڵگری جۆرێک له خۆ به‌که‌م زان و قه‌تیس ما‌و له به‌رانبه‌ر جیهانی چوارده‌ور له خۆی ده‌ڕوانێت،ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه، ده‌بوو تا ئێستا کوشتنی ژنان، وه‌ک شوره‌ییه‌کی مه‌زن چاو لێبکرایه، به پێچه‌وانه‌وه کوشتنی ژنان بووه به جێگا شانازی قه‌وم و عه‌شیره‌ت و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیهوهش نه‌مان بینی تا ئێستا چه‌ند پیاوێک بۆ هه‌میشه‌یی زیندان بکرێن. به‌ڵکو زۆرێکی زۆر له‌و بکوژانه له‌ناو ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کاندا ئازادن و تا بۆشیان بکرێت درێژه به‌و دڕندایه‌تیه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. ئاخۆ ئه‌م توند‌و تیژیه هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا دنیای ته‌کنه‌لۆجیا له هه‌موو شێوازێکیدا بوونی هه‌یه، یان هۆکار ئاستی لاوازی و ناهوشیاری کۆمه‌ڵگه‌یه به‌رانبه‌ر به ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، که ده‌توانرێت سود مه‌ند بێت بۆ ڕاپه‌راندنی کاره‌کانی مرۆڤ. ئه‌وه‌ی بۆم بووه‌ته جیگای سه‌رنج له‌م جۆره پیاوه‌ی که کورد هه‌یه‌تی، ئه‌ویش ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه که ئه‌م پیاوی کورده خۆی خاوه‌نی هیچ تێگه‌یشتنێک و داهێنانێک نیه و خۆیشی به خاوه‌ن هه‌موو شتێک ده‌زانێت، پێم وایه تا پیاوی کورد خاوه‌نی ئه‌و عه‌قڵه قه‌تیس ماوه‌ی خۆی بێت ، ناتوانێت یه‌ک هه‌نگاویش بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م پیاوه کورده نه‌گات به‌و ئاسته له هوشیاری که ژن وه‌ک خۆی به ئینسان سه‌یر بکات، تاماوه ده‌بێت کۆیله‌ی عه‌قڵی ناوگه‌ڵی خۆی بێت، جونکه هه‌موو ئازادی و که‌رامه‌تی خۆی له ناو گه‌ڵیه‌وه ده‌بینێته‌وه. ده‌مه‌وێت به‌وته‌یه‌کی (ژان ژاک رۆسۆ) کۆتای به‌م بابه‌ته بهێنم.
رۆسۆ ده‌ڵێت(کاتێک گه‌لێک وه‌ها خۆیان ڕادێنن که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تێکی دیکتاتۆردا بژین، ئه‌وا ئازادی بۆ ئه‌وان کارێکی ئه‌سته‌نگ و دژواره).
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
12/12/2008
هۆڵه‌ندا