مه‌نزلی زستانه‌ی سۆپی….و:مسته‌فا رابه‌ر
مه‌نزلی زستانه‌ی سۆپی
Soapy’s winter Home
کورته‌چیرۆکێکی( ئۆ. هینری یه) مسته‌فا رابه‌ر له‌ئینگلیزیه‌وه کردویهبهکوردیسۆپی له‌سه‌ر شۆسته‌و جاده‌کانی نیۆیۆرک ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد بهخۆرهتاو دارودره‌خت دلی ده‌کراوه حه‌زی له‌کارو وبالهخانهو خانوبه‌ره نه‌ده‌کرد سۆپی سالی نۆ مانگان کێشه‌ی سه‌رماوسۆله‌ی نه‌بوو به‌خته‌وه‌ر ده‌ژیا به‌لام وا هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی زستان هات .سۆپی شهوانهکۆنه کۆنهکلاوو قاپۆتهکهی له‌گه‌ل سێقهد کۆنه رۆژنامه‌ی لهژێرخۆی راده‌خست که‌چی له‌سه‌رمان ههردهلهرزی و خه‌وی لێندهکهوت ناچار راست ده‌بووه ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری جاده‌که‌ی دهپیوا مشه‌وه‌ش بوو… له‌خۆی را نه‌ده‌دیت ئاوا ئه‌م زستانه سه‌خت و دورو درێژه به‌سه‌ر ببات
سۆپی هه‌موو سالی نه‌خشه‌وپلانی خۆی هه‌بوو له‌سه‌ره‌تای زستان کارێکی به‌دی ده‌کرد ، کارێکی زۆر بهدنا ته‌نیا بایی ئه‌وه‌بیت 3 مانگی زستان زیندانی بکرێت تا خواردن شوێن خه‌وی به‌خۆرایی ده‌ست بکه‌وێ و خۆی له سه‌رماش بدزیته‌وه مانگی ئازاریش ماوه‌ی زیندانیه‌که‌ی ته‌واوده‌بی و جارێکی تر ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر شهقامهگهرم ودلگیرهکانی نیورۆک . نه‌خشه‌که‌ی سۆپی ئه‌وه‌بوو کهبچیتهچێشتخانهیهکی گه‌وره‌و پێشه‌کی داوای خواردن خواردنهویهکی گران بکات پاشان بلێ به‌داخه‌وه پارهوپولم نیه‌و ئیتر داوای پۆلیسی بۆده‌که‌ن و ده‌یهاوێنه زیندان .
ئه‌و زستانه‌ش به‌شی وی سه‌ر جاده‌ی ساردوسڕ نابیت
سۆپی به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی دۆستانه پیی خسته‌ناو چێشتخانه‌ی به‌ناوبانگی ساندبۆرنس به‌لام ده‌رگه‌وانه‌که ته‌ماشایه‌کی پێلاوهشڕهکانی سۆپی کرد ده‌ستی نا بهرویهوهو به‌ری گرت و پێی گۆت ئێرهجێگهی تۆ نیه ئه‌وکه‌سانه‌ی دین بۆئێرهپۆشتهو په‌رداخن گیرفانیان گهرمهپێلاوی چاک و قاپۆتی باشیان له‌به‌ردایه برۆ ماله‌که‌ی خۆت خواردنی تۆ لێره‌نیه.
سۆپی هه‌ندێک دۆش داما به‌لام سه‌رله‌نوی بیری له‌پلانێکی تر کرده‌وه ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و شه‌قامێکی ترشۆربۆوه جامخانه‌ی کۆگایه‌کی رازاوه‌ی ده‌ست نیشان کرد بوتلێکی قورسی تێگرت زرمه‌ی لێوههینا زۆر که‌س له‌و دهوروبهرهگویان لهخرمژنهکهبوو هه‌ندی که‌س خربونه‌وه تاقه پۆلیسێکیش په‌یدا بوو سۆپی له‌نزیک په‌نجه‌ره‌که‌وه وه‌ستاو چاوه‌رێ ی پرسیار بوو پۆلیسهکهگۆتی ئهوهکێ بو ئهوکهتنهی کرد و بۆکام لا رای کرد سۆپی به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی خۆراگرانه گۆتی که‌س رای نه‌کرده‌وه ئه‌وه‌من بوم… پۆلیسهکهگۆتی نه‌خێر تۆ ئه‌وپیاوه نه‌بویت نه‌خێر تۆنیت ته‌ماشاکه که‌سێک وا به‌ره‌وخوار راده‌کات خێرا دوای که‌وت.
وادیاره ئه‌م پاش نیوه‌رۆیه‌ش سۆپی زیندانی به‌نسیب نابی
هه‌ر سهرلهئێوارهێ سۆپی روی له‌شه‌قامێکی تر کرد پر بوو له‌شانۆ و تیاترۆ ئه‌و کۆمه‌لێک ژن‌وپیاوی رێک و پێک و پۆشته‌وپه‌رداخی به‌دیکرد له‌نێوخۆیاندا قسه‌ی خۆشیان ده‌کرد ئه‌م شه‌وه به‌ته‌مای به‌سه‌ربردنی کاتێکی خۆش بون لهتیاترو و چیشتخانه‌کان که سۆپی له‌نزیک باله‌خانه‌ی تیاترۆیهک پۆلیسێکی بالا به‌رزی دیت به‌هه‌لی زانی خێرا
به‌رده‌می خه‌لکه که‌ی گرت و ده‌ستی کرد به‌سه‌ماکردن له‌هه‌مان کاتدا بهقاوقێژێکی بێسه‌روبه‌ر ده‌ستی کرد به‌دواندنی پیاوهماقولهکان …. هه‌له‌و چۆنی هاورێ ی خۆشه‌ویستم به‌ته‌مای ئه‌م ئێوارهیهلهکوێ به‌سه‌ر به‌ریت ده‌توانی منێش له‌گه‌ل خۆت ببه‌یت بۆ تیاترۆ؟ پۆلیسه‌که سۆپی دیت و خێسه‌یه‌کی لێکرد بهخهلکهکهی گۆت لیی مه‌گرن ئه‌م پیاوه خویندکاری قوتابخانه‌ی شانۆیه ئه‌وانه هه‌مێشه قاووقیژێکی زۆرده‌که‌ن به‌لام کێشه‌و مه‌ترسیان نیه.
سۆپی له‌داخا تورهوخهمبار کشاوه دوواوه له دلیخۆیدا گۆتی چۆن ئه‌م زستانه‌م لێوهزحمهت که‌وتوه زیندانم ده‌ست ناکه‌وی ؟
ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌وخوار شۆربووه لهنوسینگهیهگی گهورهنزیک بۆوه پیاوێکی دی قه‌له‌مه‌که‌ی له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌می دانابوو سۆپی لهپهنجهرهوهبهئاشکرا ده‌ستی بۆ قه‌له‌می کابرا درێژکرد پری دایه‌و هه‌لی گرت ، به‌لام له‌سه‌ره‌خۆ رێ ورێ رۆیشت خاوه‌نی قهلهمهکهبهدوایدا رایکرده سه‌رجاده‌و هاواری کرد های… بوه‌سته قه‌له‌مه‌که‌ی منت برد سۆپی له‌سه‌ره‌خۆ وه‌لامی داوهقهلهمهکهی تۆم برد دهباشهبانگی پۆلیس بکه به‌لام وادیار بوو کابراش کێشه‌ی له‌گه‌ل پۆلیس هه‌بوو حه‌زی له‌چاره‌ی پۆلیس نه‌ده‌کرد گۆتی قه‌یناکا رهنگهقهلهمی خۆت بیت بڕۆ به‌خێر چی..
وێده‌چی ئه‌م ئێواره‌یه‌ش سۆپی له‌سه‌ر شۆستهبخهوی
سۆپی دیسان رونێشت خه‌ریک بوو پلانێکی تۆکمه تر دارێژی ..بیری کرده‌وه رهنگهبتوانی کارێک په‌یدا بکات دوور نیهههندی پاره‌ی ده‌ست که‌وی ،شوێنێکی حهوانهوهپهیدا بکات خواردنێکی باش .. پێلاوێکی تازه له‌پێ بکات ئاخر ئه‌و به‌ته‌مه‌ندا چووه چیتر به‌رگه‌ی نووستنی سه‌ر شۆسته‌ی ساردوسر ناگری ده‌بی بۆ ئه‌م زستانهکارێک بدۆزیته‌وه دیاره ئه‌م سال زیندان مسۆگه‌ر نیه . سۆپی خۆی خۆش کردبو ببیته پیاوێکی به‌که‌لک ئیتر به‌م پیلانهنوێیهی هه‌ندێک خه‌م و په‌ژاره‌ی دلی ره‌ویه‌وه له‌وساته‌وه‌خته‌دا پۆلیسێک له‌وێ په‌یدا بوو پرسی : لێم ببوره ئه‌رێ تۆ چ کاره‌ی؟ چ ده‌که‌ی لێرهخهریکی چیت؟ چ کێشه‌ت هه‌یه ؟
سۆپی وه‌رامی داوه هیچ کێشه‌م نیهکوڕی باش
پۆلیسهکهدرێژهی دایی پرسیاری تری لێکرد باشهلهکوێ کار ده‌که‌یت؟ له‌کوێ ده‌ژیت ناوونیشانت چییه؟
سۆپی وه‌لامی داوه
ئه‌وی راست بیت حالی حازر بێکارم ناوونیشانیشم نیه به‌لام به‌ته‌مام به‌یانی به‌دوای کاردا بگه‌رێم
پۆلیسهکهبهسهرسورمانهوهگۆتی؛
چۆن ناو‌و نیشانت نیه؟ ده‌ی وه‌پێشم که‌وه سێ مانگ بۆ ژوره‌وه بۆ زیندان