بەحیزب كردنی هەناسەكان ….ئاكۆ محەمەد سابیر
بۆ هەركوێ یەك دەأۆیت حیزب لەوێ یە لەهەركوێ ئیشێكت هەبوو ئەچیتەوە بەردەمی حیزب،حو كمەت حیزبە ، پەرلەمان حیزبە ، كۆلیژەكان نمرەی وانەكان ،كارگەو كۆمپانیاكان،گشت فەرمانگەو بەأێوبەر ێتی یەكان،لەنەخۆشخانەكانیش حیزب پێویستی یەكەمە، تەنانەت هێڵی پاسەكانی ناوخۆش، بۆ دامەزراندنت بەری أەنجت دیسانەوە حیزب.
دەستەكانی حیزب بەسەرهەمووپیرۆزیەكانەوەیە،حیزب بووەتە باوە پیارەیەك مەسەرفمان دەكات ناچارمان دەكات ببینە مناڵی و دەستی لێ پان كەینەوە.
هەموو بەهرەو تواناكانمان دەكاتە هی خۆی وپێمان دەڵێت ئێوە بێ من هیچ نین ناتوانن داهێنەربن ناتوانن هاوڵاتی ئاسایی بن، موچەو داهات پلەو پایە ئاو و
كارەباو ژیان لەچنگی مندایە، وەرن دەستەكانم ماچبكەن لێم بپاأێنەوە چەپڵەم بۆ لێدەن، شیعروشانامە بەباڵامدا هەڵبدەن، أابردووم بلاوێننەوە،گۆرانیم بۆبڵێن.
پاساری گەروی زۆر نوسەرو شاعیریان دەستەمۆكرد گەلەك أێكخراوو تیپی هونەریان لەخاچ دا،لەناو یانە وەرزیەكانیشدا هەموو بردنەوەو گۆڵەكانیشمان بۆحیزبە.
حیزب بینایەكی بەرزەو ئەأوانێت بەسەر ماڵەئاسایی یەكانەوەوپێ یان دەڵێن نایفرۆشن لێتان بكأم،گۆأەپانی یاری منداڵانی گەأەكەكانیش دەكاتە كۆمپانیا بۆ كوأەكانی خۆیان،كوأەكانی حیزب فولن فول لەهەمووشتێك فول،بازاأەكان بۆنی حیزبیان لێ دێت میوەكان تامی حیزب دەدەن ،حیزب هەراسانی كردوین ژیانی لێ زەوت كردوین وپێمان ئەفرۆشێتەوە، وەك ئەوەی بەرلە ئەو نیشتمان بیابانێك بوبێت نەباران و نە خۆری بەخۆیەوە دی بێت و نەلاوانی لەناوشارداگیان بازیان كردبێت. حیزب نێرێكە سمێڵ فش ددانەكانی تیژو جامبازەكانی چاو باش خەڵ هەمیشە ئاسكی نەرمۆڵەو ناسك أاودەكەن ،حیزب لەخەو نەكانمان ئەكۆڵێ تەوە دڵەكانمان ئەپشكنێت زمانی پێنوس داخ ئەكات شڵپە لەبنا گوێ هەڵ دەسێ نێت ،نەخشەی وڵات گیرفانی یەتی .
بۆهەرلایەك دەأۆیت غل دەبیتەوە بۆ بەردەمی حیزب بۆنان بۆ ئاو بۆكار ناچار دەبیت بڵێی بژی حیزب بۆبەرگری كردن لەسەرماو بێ بەرگی و برسێتی و نەخۆشی منداڵاكان .
حیزب هەراسانی كردوین هەموو لایەكی تەنیوە حیزب ژینگەی پیس كردووە.
ئەوەتا پۆل پۆل لاوان پشت لە زێدی باو باپیرانیان دەكەن و بەدوی هەناسەیەكدا دور لەحیزب،لەبەرپێی سنوری وڵاتانەوە هەناسەی سارد هەڵ ئەكێشن.