Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
بۆئەوەى سەركەوتووبین لەبەرامبەر دوژمناندا دەبێت بەم جۆرە بیربكەینەوە ! …بەختیارجاف

بۆئەوەى سەركەوتووبین لەبەرامبەر دوژمناندا دەبێت بەم جۆرە بیربكەینەوە ! …بەختیارجاف

Closed
by January 27, 2008 گشتی

  زۆرن ئەوانەى هەمیشە و هەموو كات وویستویانە و دەیانەوێت دژیایەتى خواستەكانى نەتەوەى كوردبكەن و هیچ كات چاویان بە ئەزموونەكەى هەڵنەهاتووە، گرنگ  بەهەمووشێوە و  چەشنێك وویستویانە ئەوەى ئەمڕۆ هاتۆتەدەست كە دەرییایەك خوێنى لەپێناویدا ڕژاوە لەناوى بەرن، هەمدیس بە ویستى ناحەزان و دوژمنان ڕووەو لەكەداركردنى ڕووچونە،  بەڵام خۆشبەختانە هەموو كات خەونە گڵاوەكانیان نەهاتۆتە دى و ئەوەشى كە مەبەستیان بووە، بۆیان نەچۆتەسەر، بىَ شك ئەزموونى ئەم كوردستانەى ئێمەش كەهەزارو یەك هەورازو نشێوى بینیوە و لە سەر بىَ تەجورووبەیەكى زۆرى  ئیدارى لەسەرەتاكانى 1992 بونیات نرا تا گەیشتۆتە ئەمڕۆى  لەكەم و كوڕى بێبەش نیەو گرفتى هەیەوبێشك دەشیبێت لەداهاتوودا،  بەڵام دەبێت ئێمە لەبەرامبەریدا چۆن بین و چى بكەین،  حەتمیەتێك هەیە گەر نیازى سەرخستن و هینانەدى ئامانج و مەرامەكانى خەونە لەمێژینەیەكانى كوردایەتیمان هە بێت، دەبێت پاڵپشت و هاوكارى بین بۆ سەركەوتنى، بەڵام بەم چەشنە ى  كەمن قەبوولمَ نەبێت و هێڵى ڕاست و چەپى بەسەردابهێنم و ئەوەى هەیەو نیە لەو ئەزمونەدا بەباشەو خراپەكانى وەك یەك حسێبى بۆبكەم و دەیان هەڵبەستراوى بۆبدۆزمەوە تا شكستنى پێبهێنم، ئەمەیان بەهەق تێفكرینێكى هەڵەیەو جگە لە هێنانەدى خەونى لەمێژینە دوژمنان هیچى دیكەى لێ بەرهەم نایەت، كىَ نەیگووتوە گەندەڵى و كەم كوڕى ئیدارى و نایەكسانى نیەو هەندێك لە بەرپرسانیش لە سەرخوێنى میللەت ناژین و بەسەرهەقى كەسانى شایستە سەرناكەون و هەژارانى هەرێمەكەشم زیڕەیان نیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا ئەم ووڵاتە هى من وتۆیە و  خۆدەبێت من و تۆش هەوڵمان هەبێت بۆچاككردنى نەك لەناوبردنى، كەوابێت ئەرك هەیە لەهەمبەرهەموومان و واقیعى ئەمڕۆش دەخوازێت بەدیار ئەو هەوڵانە دەستەوەستان نەوەستین و جدى بین لەئەكتیف و كاراكردنى هەنگاوەكانمان بۆچاككردنى،  تابتوانین پرۆسەى بونیات نانەوەى وڵات بەرەوپێش ببەین نەك بیروخێنین، چونكە لەگەڵ هەمووچەشنە روخان و لەناوچونێكدا هەموولایەكمان زەرەر مەند دەبین،  دەبێت ئێمە سەرقافڵەى چاكسازى و دروستكردنەوە بین و قەڵەمەكانیشمان بۆئەومەبەستە تیژترو بەكارتربن، بەڵام دوورلەتەشهیرو ناوزڕاندن و لەكەداركردنى یەكتر، دوورلەڕەخنەى نابەجىَ و جنێونامە پەخش كردن،  چونكە بەهەق هیچ سودێكى نیەو چ گۆڕانێكیش دروست ناكات، گەرواش نەبین ئەوا بێشك دەبێت لەوە دڵنیابن لەگەڵ ئەوانەى ڕەخنەمان لێیان هەیەو پێمان وایە هەڵەن هیچ جیاوازنابین و وەك ئەوان واین، بۆنموونە گەرتۆ زلەیەكت لەمن داو منیش لەتۆم دایەوە چ جیاوازیەكمان دەبێت لەگەڵیەكترو بەچ مەنتقێك تۆخۆت لەمكن باشترو من لەتۆباشتر هەژماربكەین، لەهەموو موعادلەیەكى دونیاشدا1+1 یەكسانە بەدوو و نابێتە چوار ، كەوایە هەمووكارێك پێویستى بەوەهەیە بەكۆمەڵ كارى بۆبكەیت و سەرى خەیت، باچى دیكەش سیزیف ئاسا ئەوبەردەى بەكۆڵمانەوەیە تامردن هەرخەریكى سەرخستنى نەبین بەشاخەوە و ئەمجارەیان دلنیام سەردەكەوێت ئەگەر بەیەكەوە كارى بۆبكەین، دەبا هەموولایەك ڕەخنەمان هەبێت بەڵام بونیات نەرانەو لەپێناوى چاكسازى و دروستكردنى كۆمەڵگایەكى خۆش گوزەران و هێنادى عەدالەت و یەكسانى مرۆڤایەتى و بەدیهێنانى خەون و دەستكەوتە مەزنەكانى نەتەوەكەمان، باهەوڵدەین یەكترمان قەبووڵ بێت و چى دیكە بە حەزى دوژمنانمان نەكەین و هەمیشە ئاسا خەونە گگڵاوەكنیان توردەینە گۆڕى شەرمەزارى، با پشتیوان بین لەجیاتى دژ، باداكۆى كارو پارێزگاربین لەجیاتى ئەوەى كوەردستان بە هى خۆمان نەزانین، دەبا دەست لەناودەست بین بۆدروستكردنى دەوڵەتى سەربەخۆى كوردى.
 
bextyarjaf@windowslive.com
 
 

Previous
Next