
خوایە ئەو تاوانبارە چۆن هەڵهات ؟…..پێشڕەو حەمید
خوایە ئەو تاوانبارە چۆن هەڵهات ؟
پێشڕەو حەمید
دواى بیست ساڵ لەچاوەڕوانى هەمومان بەگەورە وبچوكەوە سەرە ڕاى ئازارو برینەكانمان , لەشەهید كردنى شارێكى كوردوپەروەرى وەك ( هەڵەبجە ) دا چاوەڕوان بوین بۆیەكەمین جار تاوانباران بەچاوە پڕلە فرمێسكەكانمانەوە ببین و بزانین ئە بونەوەرە نەخۆشخانەى كە خوێن ساردانە و بێڕەحمانە شارێكیان پڕكرد لەمرۆڤى بێ هەناسە , كێن و چى جۆرە جەللادێكى سەردەمن .
بەڵام ئەفسوس بۆ پاسەوانانى كوردو سیاسەكانى كورد نەیان توانى جەللادێكى وەك ( تاریق محمەد ڕەمەزان ) تاڕۆژى دادگاى كردنى تاوانبارانى كەیسى ( هەڵبجە ) لە یەكێك لە ژوەرەكانى زیندانى كردنەكانیاندا وەك ئەو هەمو گیراوەى تر بهێڵنەوەو ڕادەستى دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراقى بكەن تــابۆئەوەى بزانین ئایا ( عەلى كیمیایى ) هە موكوڕە لەسەر تاوانباركردنى ( ئێران ) بە كوشتنى هەڵبجە , یان ( تاریق محمەد ) هێندەى گەورەى ڕیسوایە كانى خۆى ( عەلى حەسەن ) ى ڕیسواو شەرمەزار دەكرد و تفێكى لەو ڕۆژە دەكرد كە لە وڵاتێكى وەك عێراقى شۆڤێنیەكاندا لەدایك بوە ؟
خوایە ئەوتاوانبارە چۆن هەڵهات ؟ بۆچى تاوانبارە ( نەخۆشەكە ) كە لەڕۆژى ( 25/10/2008 ) لەدەست هێزەكانى ئاسایش هەڵدێت و دوجار ئێمە لە ڕۆژى ( 21/12/2008 ) بەو هەڵهاتنە دەزانین ؟
خوایە گوناهى كێیە ؟
بەدبەختى كەسو كارى قوربانیەكانى هەڵەبجەیە كە مەحكومن بەوەى هەمیشە خەم لەدواى خەم لەدڵە ناسكەكانیاندا چەكەرەبكات ؟ یان ئەوانەى ( ئێمە ) ناومان لێناون ( جەللاد ) , لەدیدى ( پاسەوەنەكانى كورد) ەوە ( فریشتەن ) و نابێت سزابدرێن ؟؟
خوایە ئەوتاوانبارە چۆن هەڵهات ؟ لەكاتێكدا دارو بەردى كوردستان هەمویان موعتەمیدى ئاسایشى كوردین ؟؟