
ئازادی! ……سەرکەش
ئازادی!
a_sarkash@hotmail.comرژێمی کۆنەپەرستی ئێران و رژێمی رەگەزپەرستی تورک، راستەو خۆو ناراستەوخۆ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە دوژمنکارە هاوبەشەکانیان لە ناوچە، هەموو پرنسیپێکی دراوسێتی، داب نەریتێکی رەچاوکراوی نێودەولەتی، پرۆتۆکۆلە نێونەتەوەییەکان پێشل دەکەن لە هەمبەر گەلانی هەرێمی باشووری کوردستان.
– سنووری ئاسمانی و زەمینی دەبەزێنن.
– بە تۆپی دوور هاوێژ، فأۆکەی جەنگی، هێزی سەربازی پیادە هێرش دەکەنە سەر مال و لانەی خەلکی سڤیل و بێکەسی دێهاتە سنوورییەکانی.
– لە رێگای تۆرەسیخوویەکانی، میت و ئیتیلاعات، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم و لە ژێر پەردەی کاری قونسولگەری و دیپلۆماتی دەست لەهیچ نەیار و رەخنەگرێکی سیاسەتە سەرکوتکارەکانیان ناپارێزن، بەئاشکرا و نهێنی تێکۆشەران و ئازادیخوازان تیرۆر دەکەن.
– لە دژی رای ئازاد و سەربەخۆخوازی خەلک دەوەستنەوە.
– دەست وەرەدەنە کار و باری ناوخۆی هەرێم، خۆ دەکەنە خاوەن لە هەموو پرسیێکی گرنگ.
کاتێکیش لە رووی ئەو هەموو ستەمکاری و تاوان ودەست درێژیانە کەسانی ئازادیخواز و سڤیل بەدەنگ دێن، نارەزایەتی دەخەنە روو، جولانەوەیەکی دژ بە پیلانگێریەکانیان بەرێدەخەن، حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان دێت و دەبێتە بەرەڤانی ئەو رژێمە ملهورانە، بەگرتن راوەدوونان دەیهەوێ پاشەکشە بەم دەنگ و هەلوێستانە بکا*.
.
ئەمە ئەوپەری سوکایەتی کردنە بە هەست و هەلوێستی ئازادیخوازانەی کۆمەلانی خەلک، ئەمە زەوت کردنی هەموو مافە سەرەتاییەکانیانە بە مافی رەخنەگرتن و رادەربرینیشەوە.
حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان کە خۆی هەلوێست ناگرێ، دەستە پاچەیە، تا ئەم کاتە بێدەنگ و بێ هەلوێست، دەستی بە کلاوی خۆیەوە گرتووە، دەبوایە دەستخۆشی لەو شێرە کیژ و کورانە، لەو شێرە ژن و پیاوانە بکا، کە لەرووی ستەم سەرەرۆی دەسەلاتدارەتی رۆم عەجەم بوێرانە گیانی بەرەنگاری دەپارێزن.
سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان، بەرپرسیارە حزبی و حکومەتیەکانی هەرێمی باشووری کوردستان هەمیشە و هەر گاڤ ووشەی ئازادی وێردی سەر زمانیانە.
ئەگەر ئازادی مانای گرتن و زیندانی کردنی خەلکی ئازادیخواز بێ! بێ سێ و دوو ناچاردەبین بلێین ترحێو ئازادی.
سەرکەش/ئوپسالە/سوید
2008.12.18
………………………………………………………..
*بروانە بەیاننامەی گرووپی رۆژنامەنووسانی بێ سنووری کوردستان.