ماچی خوێندکارێک و هه‌ڵهاتنی فڕۆکه‌وانه‌که…هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
ماچی خوێندکارێک و هه‌ڵهاتنی فڕۆکه‌وانه‌که
هیدایه‌ت مه‌لا عهلیبهپێی نوسراوی ژماره (661 ) که له‌ڕۆژی ( 6 / 12 / 2008 ) به‌ئیمزای دکتۆر ( ئازاد ئه‌حمه‌د دۆسکی ) سه‌رۆکی زانکۆی کۆلیجی دهۆک ده‌رچووه ، خوێندکاریک به‌هۆی ماچکردنی کچێکه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته فه‌سڵکرا ( سه‌رچاوه بڕوانه ئاوێنه ڕۆژی 16 / 12 /2008 ) ، ڕۆژی ( 25 / 10 / 2008 ) ئاسایشی گشتی ( سلێمانی ) نوسراوێکیان ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق کردوه و تێیدا ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕو که‌ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی به‌ناوی ( تاریق ڕه‌مه‌زان ) پێش ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیرکراوه ، له‌کاتی چاره‌سه‌رکردنیدا له نه‌خۆشخانه له‌ده‌ست هێزه‌کانیان هه‌ڵهاتوه ، ( تاریق ڕه‌مه‌زان ) پاسه‌وانی ئه‌و فڕۆکانه‌ی کردووه که کێمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد له ( 16 / 3 / 1988 ) سه‌رچاوه بڕوانه ڕۆژنامه ژماره‌ی 368 ڕۆژی 22 / 12 / 2008 ) له کوردوستان چاوی چاودێری مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک هه‌میشه کراوه‌یه ، ئه‌م چاوه ته‌نانه‌ت ساده‌ترین په‌یوه‌ندی نێوان ئینسانه‌کان ناخوێنێته‌وه ، ماچ ئه‌و زمانه‌ی که عاشقه‌کان به‌بێده‌نگی سۆز و هه‌ستی پێده‌رده‌بڕن سزای له‌سه‌ره ، سزا و چاودێری په‌لیکێشاوه‌ته ناو هه‌ناسه‌و ماچ و خۆشه‌ویستی نێوان تاکه‌کان ، له کوردوستان سیسته‌می ( ئینسان کوشتن به ئاشکرا و خۆشه‌ویستی به نهێنی ) جێکه‌وتوه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه نموونه‌ش زۆره ، ئه‌گه‌ر له زانکۆ‌دا ئه‌و جێگاییه‌ی که بڕیاره سه‌رچاوه‌ی زانست و مه‌عریفه‌بێت ماچ یاساخ بێت ، ئاشکرایه له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌یان شاخ و گردو دۆڵ زۆر به‌ئاسانی به‌ناوی شه‌ڕ و ئینسانکوژیه‌وه ناویان ده‌هێنرێت ، بۆ سزای ماچ ده‌یان لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و ئینزیباتی ئاماده‌کراوه به‌ڵام بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵک له‌ده‌ست تاوانبار و ئینسانکوژه‌کان هه‌موو چاوه‌کان داخراون ، ئه‌و فڕۆکه‌وانی پاسه‌وان و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و فڕۆکانه‌ی ده‌کرد که کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد له‌ده‌ست هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵهات ، ئه‌مه چ هاوکێشه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌یه له کوردوستان کاری پێده‌کرێت ، بۆ پاراستنی بکوژانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به سه‌دان نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و شانۆکاری سیناریۆی ڕه‌ش ده‌خه‌نه‌کار تا درامای پیلانی هه‌ڵهاتنی تاو‌انبارانیان بۆ دابڕێژن ، به‌ڵام یاسایه‌ک نییه ماچی خۆشه‌ویسته‌کان بپارێزێت ، تۆ بڵێیت پێوویست بکات داوا له په‌رله‌مان بکه‌ین که یاسایه‌ک بۆ ماچ په‌سه‌ند بکات ؟ ئه‌مه چ ڕوویه‌کی قایمه به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بڵێیت بکوژه‌کانتان هه‌ڵهاتن به‌ڵام به‌رپرس و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانت پێش ڕێپێوانی که‌س و کاری قوربانییه‌کان و خه‌ڵکی مه‌حرومی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ون و چاوبه‌ستیان لێبکه‌ن ، دادگایی کردنی تاوانبارانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆته ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستانه‌وه بۆیه زۆر توانا به‌خه‌رج ده‌ده‌ن که ئه‌م دۆسیه‌یه دیزه به ده‌رخوونه بکه‌ن ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ده‌یانه‌وێت به‌م دادگایی کردنه که بۆته ئه‌مری واقیع به‌سه‌ریانه‌وه دوو نیشانه بپێکن له‌لایه‌ک ده‌یانه‌وێت ده‌ستی تاوانبارانی سه‌ره‌کی ئه‌م کاره‌ساته که ئێستا به‌شێکیان شه‌ریک و هاوشانیانن ئاشکرا نه‌بێت و به‌شی خۆیان چه‌نێکه له‌م تاوان و کاره‌ساته‌دا بیشارێنه‌وه ، له‌لایه‌کیتره‌وه ده‌یانه‌وێت جامی پڕبووی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردوستان و هه‌ڵه‌بجه خاڵی بکه‌نه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ده‌یانه‌وێت سوود وه‌ربگرن له‌م ده‌رفه‌ته‌و جارێکی‌تر به‌رپرسانیان له پێشه‌وه بڕۆن و خه‌ڵکیش له‌دوایانه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵهێنن ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ده‌یانه‌ویت بۆ ماوه‌یه‌کیتر شه‌پۆلی ناڕه‌حه‌تی خه‌ڵک خامۆشکه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بده‌نه‌وه که بکوژه‌که‌یان بۆ یان چۆن هه‌ڵهاتوه به‌ڕاست فڕۆکه‌وانه‌که هه‌ڵهات ؟
hidayat_malaali@yahoo.com