به‌ڕێکردنی ساڵه‌کان و مانه‌وه‌ی ژیان له نێو درۆی گه‌وره‌دا….تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
به‌ڕێکردنی ساڵه‌کان و مانه‌وه‌ی ژیان له نێو درۆی گه‌وره‌دا
له‌کۆتایی به‌ڕێکردنی هه‌موو ساڵێکدا گوێبیستی هه‌زاران ئومێد و په‌یامی جۆراو جۆر ده‌بین له‌زمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکمه‌وه، ئه‌م ئومێدانه وای لێهاتوه به جۆرێک هیچ جیاوازی نیه له‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند وتیهک بۆ ده‌ست پێکردنی ساڵی نوێ‌و په‌یام گه‌یاندن بۆ ژیانێکی خۆشتر و باشتر له ساڵی ڕابردوو. وته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه هه‌رچی بێت ناتوانێت ئه‌و درۆ گه‌ورانه‌یان بشارێته‌وه که چه‌ند ڕۆژێک پێش به‌ڕێکردنی ساڵی رابردوو وتوویانه، چونکی له باری عه‌مه‌لی و ژیانی سه‌ر ئه‌رزه‌وه، پێچه‌وانه‌ی خۆش بژێوی و ژیانێکی ئارام ده‌بینین. ئێستا له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2008 دا ده‌ژین، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌م کۆتایی ساڵه‌دا که خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌م گۆی زه‌ویه سه‌رقاڵن به خۆڕێکخستن بۆ ساته‌وه‌ختی ماڵئاوای لێکردن له‌م ساڵه و بۆ تام و چێژ وه‌رگرتن له چه‌ند ساتێکی خۆشی، هه‌روه‌ها کاتێک چاوێک به کێشمه‌کێشه‌کانی ساڵی 2008دا بخشێنین ده‌بینین هیچ کارێکی باشتری تێدا به‌دی ناکرێت که له‌ساڵی ڕابردوو باشتر بێت. ئه‌وه‌تا بارگرژیه‌کانی ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنان مرۆڤ هێشتا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گهوردان، بێ‌کاری و برسێتی تادێت زیاتر یه‌خه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار ده‌گرێت، بڵاو بوونه‌وه‌ی سه‌دان جۆری نه‌خۆشی و نه‌بوونی جێگا‌و ڕێگا بۆ ژیانی هه‌زاران خێزان تا جۆرێک به‌هره‌مه‌ند بن له تام و چێژی ژیان. به‌دیوێکی دیکه‌دا، بینیمان هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان تا چ ئاستێک له چونه سه‌ره‌وه‌دایه به‌رانبه‌ر به بارودۆخێک هه‌یانه. بێگومان ئه‌م ژیانه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژین هه‌ر هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخێکه که سیستمی نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری لێی به‌رپرسیاره. دروست بوونی جه‌نگه‌کانی نیوان عێراق –ئێران ی ساڵی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.جه‌نگی عێراق و ئه‌مریکا – ئه‌فغانستان و ئه‌مریکا و ئه‌لقاعیده تاده‌گات به‌جه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین. هه‌رهه‌موو ئه‌م کێشانه‌و ده‌یان کێشه‌ی دیکه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی که ئێستا له‌لێواری جه‌نگێکی کاولکاریدان وه‌ک ئه‌و بارودۆخه‌ی له نێوان هیندستان و پاکستاندایه به‌هۆکاری ئه‌و رووداوانه‌ی مانگی ڕابردووی ناو چه‌ند شارێکی هیندستان له‌لایه‌ن گروپێکی تیرۆریستیه‌وه خۆی ئه‌و ڕاستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره دووپات ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه به‌شوێن ئاشتی و ژیانێکی ئارامهوهن بۆ ژیانی خه‌ڵکی، هۆکاری په‌یدا بوونی ئه‌م هه‌موو جه‌نگه بۆچی؟
ڕووداوه‌کانی نێوان جۆرجیا و ڕوسیا، لێکه‌وتنه‌وه‌ی سه‌دان قوربانی و ماڵ‌وێران کردنی سه‌دان خانوو تاده‌گات به‌هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیراسانی جه‌نگی گه‌وره له نێوان وڵاتانێکدا ده‌خوازن له‌و قه‌واره‌یه‌ی بۆیان دانراوه بێنه ده‌ره‌وه، ته‌داخولاتی ڕاسته‌وخۆی نیزامی سیاسی ئه‌مریکا له‌و نێوه‌دا، نه‌له‌به‌ر خاتری دابین کردنی ژیانێکی شایسته بۆ خه‌ڵکی ئهفخاسیا و جۆرجیا به‌ڵکو به‌خاتری ئه‌و چاڵه نه‌وتانه‌ی که هه‌یه‌تی. روداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی پێشووی یونان، که به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی دیموکرات و ئارامی نێو بانگی هه‌یه دیسان ئه‌و ڕاستیه‌یان نیشان دا که ئه‌م دیموکراسیه‌ته تا ئه‌و سنووره بڕ ده‌کات که خه‌ڵکی هه‌ڵوێستێک نه‌نوێنن به‌رانبه‌ر به قورسایی ژیان و گوزه‌رانێک هه‌یانه. کاتێک توێژی خوێندکاران دێنه مه‌یدان به هاوپشتی چینی کرێکاری ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی ڕاست ڕه‌و بڵێن ئیتر ئه‌م ژیانه‌مان پێقبول ناکرێت. لێره‌دا نه‌ک ده‌سه‌ڵات دێت داخوازیه‌کانیان جێبه‌جێ بکات به‌ڵکو سوپای پۆلیسیان بۆ دێنێته مه‌یدان، گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵ ده‌بێت به‌قوربانی و چه‌ندین که‌سی تر له خۆپیشانده‌ران ده‌گرن و ره‌وانه‌ی زیندانه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یه مانای دیموکراسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ژیان کردن له‌سایه‌ی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌رانه‌دا. با ئاوڕێک له‌م بارودۆخه قه‌یراناویه‌ی ئێستای نیزامی سه‌رده‌ست بده‌ینه‌وه، جابزانین بۆ ئه‌م کۆتایی ساڵه و هاتنی ساڵی ئاینده چ بهخشندهییهکیان پێیه بۆ دانیشتوانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه. بێگومان به‌بێکار کردنی ملیۆنان کارگه‌ر و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه‌ی تا ئێستا هه‌یانبووه بۆ ملکه‌چ کردنیان به‌ژیانێک ده‌یان جار له‌مه‌ی ئێستای قورس‌تر، ئه‌م ملکه‌چ پێکردنه به‌ستراوه به بێده‌نگ بوونی ئه‌م چینه له‌به‌رانبه‌ر چینی ده‌سه‌ڵاتداردا، له ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌دا، به هاتنه مه‌یدانی ئه‌م چینه که به‌رهه‌م هێنانی ژیانی له‌سه‌ر شان وه‌ستاوه، ده‌توانێت جێگا‌و ڕێگای خۆی زیاتر پته‌و تر بکات بۆ ئه‌وه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رمایه‌داری نه‌توانێت هێرشی زیاتری بۆ بهێنێت. ئه‌وانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار توانیان به‌زوترین کات بکه‌ونه خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بانکه‌کانیان ئیفلاس نه‌کات و به پاره‌یه‌ک که له بودجه‌ی ژیانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێش چووه‌ته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌بێت بدرێت به‌و که‌رته تایبه‌تیانه‌ی که هه‌میشه خه‌ریکی گیرفان به‌تاڵ کردنی ملیۆنان مرۆڤن. خودی جۆرج بۆشی کوڕ له‌م دواییانه‌دا ده‌ڵێت(ئه‌وه‌ی خاوه‌ن خاوه‌نداریه‌تی زۆره ده‌بێت زۆرترینی پێبدرێت، ئه‌وه‌شی هه‌ژاره و تا ئێستا له‌و بارودۆخه‌ی خۆیدایه و نه‌یتوانیوه ژیانی خۆی بگۆڕێت، ده‌بێت ئه‌وه‌شی هه‌یه‌تی لێی بسه‌ندرێته‌وه) ئه‌م وته‌یه‌ی بۆش له سایتی (ئهلمارکسیه) ئیشاره‌ی پێده‌کات له بابه‌تێکدا به ناونیشانی (قه‌یرانی ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داری).
دیاره جۆرج بۆش و خودی سیستمیک که ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن سیتمی کوشت و بڕ و تاڵان کردنی ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنان خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ئه‌م جیهانه‌یه تا ده‌گات به چینی چه‌وساوه‌ی خودی ئه‌مریکا. ئه‌وان زۆر بێشه‌رمانه جه‌نگه‌کانیان له پێناو دزین و وه‌ده‌ست خستنی هه‌رچی زیاتری سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تانی دونیایه بۆ نێو بانکه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان. بۆ مه‌یسه‌ر کردنی ئه‌م ناڕهوایهتیهشیان له هه‌رلایه‌ک سه‌دان هێز و گروپی ڕاسیستی و فاشستی وه‌ک نیزامی سه‌دام و ئه‌لقاعیده و حه‌ماس و ئیران و کێوکێ دروست ده‌که‌ن تا له کۆتاییدا به دژه دیمکرات و ناوی جوراوجۆر بیان دهن له‌قه‌له‌م و ڕێگا خۆش بکه‌ن بۆ جه‌نگ. ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان هێرشی ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیستی حه‌ماسدا ده‌بینرێت له هه‌رێمی غه‌زه‌دا،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌مارگیریه وه‌حشیه‌ی ئیسلامی سیاسیه، دیاره هیمه‌ت ده‌ریان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێرانه، کاتێک به کاتیۆشا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی بێتاوانی ئیسرائیلی یان چه‌ند خهڵهفاوێکیان ده‌چێت خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه له شاره‌کانی ئیسرائیل‌دا، به‌رانبه‌ر ئه‌م وه‌حشیه‌ته ده‌وڵه‌تی ده‌مارگیری سیاسی ئسرائیلیش له‌وان دڕنده‌تر، وه‌ڵامی حه‌ماس به کاولکردنی جێگاوشوێنی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع ده‌داته‌وه. به ملیۆن ئینسان ژیانیان له‌به‌رده‌م ناپاڵمه‌کانی ئیسرائیلدایه، ئه‌مه چ ڕه‌وایه‌تیه‌ک ده‌دات به بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه که له جێیدا به‌سه‌دان قوربانی و برینداری لێده‌که‌وێته‌وه. تۆپ باران کردنی گونده‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فاشستی تورکیا و ئێرانی ئاخونده‌کان به هۆکاری هێرشی پێ‌کاکا و په‌ژاک، ده‌توانێت چ مانایه‌ک به‌ده‌سته‌وه بدات به غه‌یری ماڵ‌وێران کردنی ژیانی سه‌دان خه‌ڵکی گوندی هه‌ژار نشینی کوردستان.په‌لاماره خۆکوژیه‌کانی ناو عێراق و کوشتنی سه‌دان هه‌زار ئینسان له دوای پرۆسه‌ی به‌ناو ڕزگار کردنی عێراق له‌ده‌ستی دیکتاتۆریه‌ت، ده‌توانێت چ مانایه‌کی هه‌بێت به‌غه‌یری وێران کردنی ژێرخانی ئه‌و به‌ناو وڵاته و، دروست کردنی سه‌دان گروپ وئه‌حزابی کۆنه‌په‌رستی سیاسی که ته‌نها ئامانجیان وێران کردنی ئاستی ئه‌و بڕه مهدهنیهتیه که خه‌ڵکی خۆی هه‌یه‌تی. کوشتنی هه‌زاران ئافره‌ت له کوردستاندا به‌بیانووی شه‌ره‌ف و ناموسه‌وه له‌لایه‌ن پیاوانی گه‌نده‌ڵ و داوێن پیسی کورده‌وه ده‌توانێت چ مانایه‌ک به پێشکه‌وتن خوازی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کوردی بدات که تائێستا خۆی به‌شێکه له درێژه پێده‌ری ئه‌و مۆڕاڵ و فه‌رهه‌نگه باوه‌ی هه‌یه؟ ئه‌م بارودۆخه ناهه‌موار و کاولکاریه له کاتێکدایه سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌حشی و دیکتاتۆریانه خۆیان به‌خوێنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه بوون به ملیاردێر و تا دێت هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ژیان و گوزه‌ران به‌رده‌وامه. بۆیه به‌ڕێکردنی ساڵه‌کان و له جێیدا سه‌دان وته‌ی ئومێد به‌خش بۆ ساڵی نوێ‌و ئایندهی گه‌ش، بێجگه له‌درۆی گه‌وره هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێت. ژیانێکی شایسته و ئومێدێکی ڕوون بۆ ئه‌وه‌ی له سبه‌ینێ نه‌ترسین په‌یوه‌سته به ژێراوژوور کردنی ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌وه. به‌بێ هه‌ستان به‌م شۆڕشه ناکرێت ئومێدێکی واقعی و ڕاستمان هه‌بێت.. وه‌ستانه‌وه به‌دژی نیزامی سیاسی حاکم ده‌توانێت کۆمه‌ڵگاکان له جه‌نگ دوور بخاته‌وه، به‌بێ ئه‌م هاتنه مه‌یدانه ده‌کرێت زیاتر چاوه‌ڕوانی ڕاسیزم و که‌ڵچه‌ری دینه‌کان بین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌حه‌کوم به‌ژیانمانه‌وه بکه‌ن؟تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
27/12/2008
هۆڵه‌ندا
لم يضع الدرس بالنسبة للشعب الأمريكي. ليست هناك أموال لأطفال المدارس أو المرضى أو العجزة، لكن عندما يتعلق الأمر بكبريات الشركات (وليس هناك من شركات أكبر من الأبناك) تسارع الدولة إلى مد يد العون بشيك على بياض. ليس للفقير سوى الاحتقار من جانب إدارة بوش. ففي بلد الحريات لدى كل مواطن الحق في أن يصبح ثريا، وإذا أصر الناس على البقاء فقراء فتلك مشكلتهم! عليهم أن يظهروا شيئا من روح المبادرة وإلا فليلقوا بأنفسهم داخل مجاري المياه وليموتوا. هذه هي الرسالة الصارمة التي ينشرها المسيح الجمهوري عن السوق الحرة. لكن عندما يتعلق الأمر بالأثرياء فإن جورج وولكر بوش يظهر قلقا بالغا. «يجب أن يعطى أكثر لمن يملك، وستكون لديه الوفرة؛ لكن من لا يملك، فإنه حتى ما لديه يجب أن يسلب منه.»
تێبینی/ ئه‌م نووسینه عه‌ره‌بیه له‌و بابه‌ته‌ی (سایتی المارکسیه)دا وه‌رگیراوه، ووته‌که‌ی جۆرج بۆش و ماهیه‌تی سیستمه‌که‌ی ڕوون ده‌کاته‌وه. بابه‌ته‌که له نووسینی
آلان وودز
لندن 26 شتنبر http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?t=0&userID=754&aid=1522062008