
ئایا شێتێک سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بوو ….جه‌مال حاجی
ئایا شێتێک سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بوو ….جه‌مال حاجی
(من داهاتوی ئه‌م وڵاته له به‌ندیخانه‌کانیدا ده‌بینمه‌وه نه‌ک لهپهرلهمانهکانیدا)
ئه‌مه وته‌ی ئه‌مین الڕهیحانیه که‌له سیه‌کاندا سه‌ردانی عێراقی کردوه‌و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه کتێبێکی به‌ناوی (دڵی عێراق) ه‌وه نوسیوه.
ده‌پرسم،. ئایا ئه‌و لهسیهکاندا چۆن زانیویه‌تی ئه‌م عێراقه،که‌وه‌کو گۆران ده‌ڵێت (ئه‌م عێراقه ئه‌ڵه‌ی جزیره‌ی واق واقه) ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن په‌رله‌مان،په‌رله‌مانێک که‌له‌گه‌ڵ زیندانه‌کانیدا به‌راورد بکرێت،.چونکه لای هه‌مومان ته‌واو ئاشکرایه که دیکتاتۆره یه‌کله‌دوای یه‌که‌کان وایان کردووه که زیندانه‌کان خۆیان بۆخۆیان په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بن.
ئێ ئه‌وه نیه په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی مه‌نفاش هه‌یه ،که‌واته هیچ گومان له‌م ڕاستیه‌ش نیه،.ئیتر ئه‌گه‌ر کێشه‌که ئه‌وه بێت چۆن په‌رله‌مانێک له‌ناو په‌رله‌مان یان ده‌سه‌ڵاتێک له‌ناو ده‌سه‌ڵات یان حکومه‌تێک له‌ناو حکومه‌تدا دروست ده‌بێت،.ئه‌وا عێراقی ئه‌مڕۆ و مۆدێله نوێیه‌که‌ی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ئه‌ده‌نه‌وه ،که نهلهمێژووی دیموکراتیدا پرسیاری ڕه‌وان نه له‌واقیعیشدا،نه له‌ناو پۆلێکی خوێندنگه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه بکه‌یت مامۆستاکه‌ت وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه،.به‌ڵام دیسانه‌وه له‌عێراقدا نه‌ک ئه‌و پرسیارانه به‌ڵکو وه‌زیری حیزباوی په‌روه‌رده‌ش ده‌بینیت که فیشه‌ک به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌ته‌قێنێت،.حیزبی ناو پرۆسه‌ی سیاسی و ناو په‌رله‌مان ده‌بینیت،وه‌زاره‌تێک ده‌پێچێته‌وه،. لهمهوسمی حه‌جدا نیوه‌ی په‌رله‌مانتاره‌کان وڵات به‌جێ دێڵن،له‌ولاشه‌وه کون به‌کون به‌شوێن سه‌رۆکی پهرلهمانهوهن تاکو بۆ به‌عسه‌و وه‌فدی وڵاتان بیان نێرێت،.شه‌ویش گوێبیستی پێدانی کورسی خوێندنیت له‌لایه‌ن وڵاتێکی بێگانه‌وه ،که‌چی دووڕۆژ دوای ئه‌وه قاچاخچیه‌کی بێ‌ویژدان بهدهفتهرونیوێک پێت ده‌فرۆشێته‌وه،.ئه‌مه ئه‌ملاو ئه‌ولای زۆره، به‌ڵام له‌ولاوه هه‌ر پێلاوه‌کانی الزه‌یدی دیارن .
به‌ڵێ دروسته ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زه‌یدی ته‌واو بێئهدهبانهیه،به‌ڵام بێئه‌ده‌بانه به‌رامبه‌ر کاره‌که‌ی خۆینا ،به‌ڵکو به‌رامبه‌ر ئه‌و کولتوره‌ی ئێمه که ڕۆژنامه‌نوس به‌مه‌رجی پێداهه‌ڵدان و فراوێژکردن ده‌کرێته ناو هۆڵی کۆبونه‌وه‌و تهسریحهکان،.ئالهوێوه زه‌یدی تاوانبار ده‌کرێت.
هه‌مومان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین که‌وا سه‌رکرده‌کانمان به‌پرسیاری واقیعیانه ناوچه‌وانیان ته‌واو گرژ ده‌بێت و دوور نیه مسکه دهمانچهشت لێ هه‌ڵبگرن ،به‌ڵام که‌تۆ ده‌تهه‌وێت به‌سه‌رۆکی وڵاتێکی دیکه که‌یاسای نێوده‌وڵه‌تان به داگیرکه‌ر وه‌سفی کردووه،بڵێیت بڕۆ ده‌ره‌وه،ئه‌مه‌یان بێئهدهبیه.
ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕۆژنامه‌نوسێکی ئه‌وروپی بینواندایه ،ئه‌وجا نه‌مان ده‌گوت ئافه‌رین،.
خۆ هه‌موتان له‌گه‌ڵمن کاتێک ته ماشای شه‌ڕه پێڵاو‌و شه‌ڕه کورسیه‌کانی نێو په‌رله‌مانانی دونیا ده‌که‌ین و ده‌ڵێین ئه‌وه دیموکراتیه!
یان که‌سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌نیمارک بهشهقامێدا ده‌ڕوات و له‌نکاو ئافره‌تێک ته‌ماته‌ی تێ ده‌گرێت و قسه‌ی ناشرینیشی پێ ده‌ڵێت،ئه‌مه‌شیان قوربانی چاوه سه‌وزه‌کانی بێت.
یان خودی سه‌رۆک بۆش کهدهیههوێت له‌شاری یه‌تۆبۆری سوید له‌گه‌ڵ هاوتاکه‌ی کۆببێته‌وه ،ئاپۆره‌ی خه‌ڵقی له‌به‌رده‌م هۆتێله‌که‌وه به‌ردبارانی ده‌که‌ن و جوێنی سوکی پێ ده‌ده‌ن ،بۆچی بێئه‌ده‌بی نیه.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراقی ئه‌گه‌ر بخرێنه چوارچێوه‌ی پێناسه‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه ده‌بنه عیبره‌تێک که‌هیچ ده‌وڵه‌تێکی ئاقڵ ئاوات به‌و ڕۆژه ناخوازێت که ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی تێکه‌وتووه.
په‌رله‌مانێک کهنیوهو هه‌ندێجار نیوه زیاتریش نه‌ک باوه‌ڕیان به‌م سیستمه نیه ،به‌ڵکو به‌وه‌ش تۆمه‌تبار ده‌کرێن که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی باندایهتی بۆ ئه‌جێندا ده‌ره‌کیه‌کان ، هه‌وڵی تێکدانی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌ده‌ن.
ده‌ڵێن پاش ڕوخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی که‌ی جی بی و ڕوداوه‌کانی دوایی ،به‌رپرسێکی ئه‌مریکی وتویه‌تی( زۆر سه‌یره به‌لامه‌وه ده‌بێ موخابه‌راتی میسری له‌ڕوسیا به‌شوێن چی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کدا بگه‌ڕێن)
که‌چی عێراقهکهشمان و پاش ئه‌وه‌ی هیچ وه‌زاره‌تێکمان بۆ دروست نه‌کرا کهخهڵقێکی پسپۆڕی بۆ بدۆزینه‌وه، ده‌وڵه‌تیش نه‌ما که حیزبێکی سیاسی بۆخۆی تیا دروست نه‌کات،ئه‌وجا پڕوپاگه‌نده‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه جوانه ده‌که‌ین بۆ ولاتانی ده‌رو دراوسێش.
مه‌شهه‌دانی ئه‌و دوکتۆره کلینیکه‌ی کهنه به‌عه‌قڵ هاته ناو سیاسه‌ته‌وه‌و نهبهسیاسهتیش بووه سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌که‌ی،به‌ڵکو به‌شمه‌ینه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی وایکرد که به‌مڕۆشه‌وه مه‌حه‌ک و پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن ته‌نیا قینلێوهبونهوهی به‌رامبه‌ر و چۆنیه‌تی پلان داڕشتنه تاکو خۆت به‌خاوه‌ن ئه‌زمون و ئه‌ویش به‌تیرۆریست ناوزه‌د بکه‌یت،.ئیدی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوانه تۆش بابایه‌کی سه‌رگه‌ردانیت و به‌شوێن وه‌زیرێک یان به‌ڕێوه‌به‌رێکدا سوننه‌ت له‌سه‌ر سوننه‌ت نوێژی بۆ ئه‌که‌یت.
ئاوهاش مه‌شهه‌دانی کرایه سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستێک که ته‌نانه‌ت به‌خودی دیکتاتۆری پێشوی وڵاته‌که‌یان ده‌ڵێن خوالێخۆشبوو.
مێژوی مه‌شهه‌دانی(ناو په‌رله‌مانه‌که‌ی لێ ده‌رچێت) بریتیه له پیاوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو خه‌ڵقی تاڕاده‌یه‌ک هه‌ست به‌لێپرسراوی کردوو…
ڕه‌نگبێت هه‌رهه‌مان خوێندنه‌وه وای له سه‌رۆک هه‌رێمی ئێمه کردبێت که ده‌سوبرد ڤێللایه‌کی له‌به‌رده‌مدا سه‌ربڕێت،.ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ر پاساوی خۆنزیککردنهوهکانی بۆ بهێنینه‌وه.
به‌ڵام من تێناگه‌م سه‌رۆکایه‌تی ئێمه چی پێویستیه‌کی بهمهشههدانی هه‌بوو له‌کاتێکدا که شیعه‌کان زۆرینه‌یان په‌یوه‌ندی زۆر توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌بوو ،تۆ بڵێی کورده‌کان بیانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌ره گۆڕکێیهوه عێراقیه‌کان فێری دیموکراتی بکه‌ن(که‌هێشتا خۆشیان لهدارهدارهیان).
ده‌ڵێن هه‌ندێجار به‌ڕێز سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌جۆرێک توڕه ده‌بوو که‌نه‌یده‌توانی به‌ر له جوێنه‌کانی بگرێت،پاشان ده‌هاته‌وه سه‌ر ڕێچکه‌ی خۆی و داوای لێبوردنی ده‌کرد،.باشه بۆ ناوترێت ئه‌سڵه‌ن خودی ئه‌و لیسته‌ی به‌ڕێز مه‌شهه‌دانیان دیاری کردووه بۆ ئه‌وه‌یان داناوه تاکو په‌رله‌مانه‌که بکاته گاڵته‌جاڕ،که ئێمه ده‌زانین زۆرینه‌ی ئه‌و لیسته به‌تۆپزی و ناچاری ئه‌و پهرلهمانهیان قه‌بوڵ کردووه.
یان ئه‌م حاڵه‌ته‌ی که ده‌ڵێن مه‌شهه‌دانی تێیدا بووه(جوێن وپه‌شیمان بونه‌وه) هه‌رگیز ئه‌و پرسیاره‌ی له‌لای په‌رله‌مانتاره عێراقیه‌کان دروست نه‌کرد،که‌ئه‌م پیاوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌یئه‌ی یاسادانانی وڵاتێک ده‌کات،ڕه‌نگه خۆی له‌خۆیدا ئه‌زمه‌ی ئه‌هلیه‌تی هه‌بێت.
ئه‌وی له‌جێگه‌ی من داده‌نیشێت(گه‌واده)
—————————————-
ئه‌مه وته‌ی هیچیه‌ک لهبیریارهکان نییه و قسه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیش نییه،چونکه به‌درێژایی مێژووی نه زانست و نهفهلسهفهش زاراوه‌ی گه‌واد هیچ که‌س به‌کاری نه‌هێناوه،به‌ڵام ئه‌م وته‌یه له‌که‌سێکه‌وه ده‌رچووه که ده‌بوایه ئازاری وڵاتێکی داماوی وه‌کو عێراقی هه‌ڵگرتایه و به‌تایبه‌تیش که خۆی له‌بۆته‌ی ناوجه‌رگه‌ی پایته‌خته‌که‌ی عێراقه‌وه ژیاوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه دانراوه که هیچ نه‌بێت بۆ سونیه‌کانی ئه‌م ولاته بسه‌لمێنرێت که ئه‌وانیش پشکی خۆیان هه‌یه له‌م ئه‌زمونه نوێیه‌دا.
مه‌شهه‌دانی وه‌کو عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی ده‌ڵێت(پیاوێکی به‌باوه‌ڕی دینداری ڕاستگۆ له‌دینه‌که‌یدا،پاک سروشت،دڵی واڵا،ده‌ست پاک،خه‌ڵکی خۆش ده‌وێت،وه بۆ زانیاری ئه‌و له‌هه‌ژاران کرێی عیاده‌که‌ی وه‌رنه‌ده‌گرت،به‌ڵکو ته‌نانه‌ت لهعیادهکهی خۆی ده‌وای به خۆڕایی پێ ده‌دان…….) (عبدالستار نور علی،پێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی عێراقی له 23 نیسانی 2006 ).
که‌وابێت چی وایکرد ئه‌و پیاوه ببێته ئه‌و دوڕندهیهی که‌ته‌واو مه‌سخه‌ره‌ی به‌و په‌رله‌مانه بێت که‌خۆی بووه به‌سه‌رۆکی،ئایا ئه‌مه ئه‌چێته خانه‌ی (قین له‌خود)،یان هه‌ر ئه‌رکی ئه‌و مه‌سخه‌ره‌کردن بووه به‌پێگه‌ی په‌رله‌مان و له‌وێشه‌وه شه‌رعیه‌تدان به (موقاوه‌مه‌ی ئازا) که‌هه‌میشه له‌سه‌رزاری ده‌یوتنه‌وه.
هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌و نه‌یارترین که‌سی پرۆسه‌که‌یه له‌گه‌ڵ هاوتاکانیدا(موقته‌دا سه‌در و موتله‌گ و..) به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و له‌ڕۆژگاری ڕابردودا توانیویه‌تی وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی هاوشێوه‌ی سه‌حاف پیشان بداته‌وه خۆی وه‌کو پیاوی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت نیشان بدات،یان ئه‌و په‌رله‌مان و سیستمه هه‌وێنێکه بۆ گه‌نده‌ڵکردنی مرۆڤه‌کان.
ڤۆڵتێر وتویه‌تی (بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی مرۆڤێک بزانیت،ده‌سه‌ڵاتی بده‌رێ).
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ئه‌و کاته‌ی که له‌گه‌ڕه‌کی حوڕییه و له‌ناو خه‌ڵکه ساده‌که‌دا خاوه‌نی پیشه‌یه‌کی پیرۆزی خۆی بوو ،هه‌رگیز که‌س به‌و شێوه‌یه لێی تێ نه‌ده‌گه‌یشت که جوێن و نوکته و قسهبازاڕیهکانی تێکه‌ڵاوی فه‌رهه‌نگی سیاسی خۆی بکات،.که‌سیش باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد پیاوێک که‌هه‌ڵگری هیچ خه‌سڵه‌تێکی سه‌رکرده نه‌بووه باشترین پۆست و حهساسترینیان و له هه‌ستیارترین کاتدا پێ بدرێت،.بۆیه دوور نیه که له‌پشت ئه‌م گوژمه سه‌یره‌وه (ئه‌ها) یه‌ک هه‌بێت.
هه‌نده‌ک ده‌ڵێن مه‌شهه‌دانی توانی باشترین نوێنه‌رایه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی خۆی پێیان ده‌ڵێت (موقاوه‌مه‌ی ئازا) بکات،به‌ڵام هیچ گومانیش له‌وه نییه که هه‌ردوو هاوپه‌یمانی کوردستان و شیعه‌کان هه‌رگیز نه‌یان ویستووه پیاوێکی ئاقڵ ئه‌و جێگه‌یه بگرێت،هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سپێشخه‌ری ده‌کات بهپێبهخشینی ….
هه‌روه‌ک له‌سه‌رجه‌م جوێن و ته‌شه‌ره‌کانی ئه‌و پیاوه خۆش ده‌بن و ته‌نانه‌ت وه‌ختێک کهبهپاسهوانهکانی بڕیار ده‌دات که ئه‌ندام په‌رله‌مانێک بکه‌نه ده‌ره‌وه ،ئه‌وکاته‌ش چاوی لێ نوقێنرا.
که‌واته مه‌شهه‌دانی سه‌ره‌ڕای ئه‌جێنداکه‌ی خۆی به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بوه‌ته یاریه‌کی شه‌تره‌نج به‌ده‌ستی لیست و ئه‌وانی تریشه‌وه،هه‌ربۆیه‌ش و بۆ ڕاگرتنی دڵی ئه‌وانی تریش که‌پاشان له‌به‌ره‌یه‌کی دژ به هاوپه‌یمانی-ئیئتیلاف خۆیان کۆ کرده‌وه،ئه‌م هات هه‌ڵوێستێکی ته‌واو ناده‌ستوری نواند،.که‌ده‌بوایه ئه‌وکاته بزانرایه ئه‌م پیاوه له‌وانه‌یه که‌ناتوانێت هاوکێشه سیاسیه‌کان وه‌ک خۆی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات.
به‌ڵام ئایا مه‌شهه‌دانی له‌سه‌ر جوێنه‌کانی ده‌رکرا وه‌ک چۆن هه‌واڵه‌کان ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن یان ڕێزی لێ نرا وه‌ک چۆن په‌رله‌مانه‌که‌مان به‌چه‌پڵه‌ڕێزان خواحافیزیان لێکرد،.ئه‌م گله‌ییه ده‌شێ هه‌ردوو نوێنه‌ر(مه‌شعان جبوری و میسال ئالوسی) له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بکه‌ن.
که‌چی خۆ بیستوچوار سه‌عات به‌سه‌ر خانه‌نشینکردنه‌که‌ی مه‌شهه‌دانیدا تێنه‌په‌ڕی که‌ئه‌و هه‌واڵی دامه‌زراندنی حیزبێکی سیاسی و به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆناو په‌رله‌ماندا به‌زوترین کات له‌ڕێی ئه‌و حیزبه تازه‌یه‌وه،،.ئه‌مه‌یان پێده‌چێت نزیکتر بێت له‌ڕاستیه‌کان (ئه‌گه‌ر خۆمان له‌و واقیعه بدزینه‌وه که‌ده‌ڵێت له‌عێراقدا ئه‌وانه‌ی به‌شه‌و حاکمن ،گرنتی به‌یانیان نیه)،چونکه ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌که‌ن ،ده‌زانن که نوێنه‌ره سوننیه‌کان ته‌واو پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان لاواز بووه و هه‌ڵمه‌ته‌کانی دواتری مالیکی و به‌ره عهشایهریهکانی ته‌واو توانای سه‌رکرده سونیه‌کانی ناو ئه‌زمونه‌که‌ی له‌که‌دار کردوه،.بۆیه پێویست بوون به‌که‌سێکی وه‌کو مه‌شهه‌دانی که‌وه‌کو ئاماژه‌مان پێدا توانیویه‌تی له‌سه‌رده‌می حوکمی خۆیدا(وه‌کو سه‌رۆکی په‌رله‌مان) خزمه‌تی هه‌موو ئه‌جێندا سیاسیه‌کان بکات(جگه له ئه‌جێندای میلله‌ت)،ئه‌مه‌ش ده‌یکاته کاراکته‌رێکی ئه‌وپه‌ڕی به‌هێز له‌ڕوداوه‌کانی داهاتوی وڵات‌دا.
Jrar31@yahoo.com