برێڤ .. شهمۆو زه‌کریا… شێرزاد هه‌ینی ــ سوید
شه‌مۆ ( ئه‌یام ئه‌کره‌م )، مه‌به‌ستم ئه‌و هونه‌رمه‌نده کۆمیدیایه به‌توانایه‌ی شاری هه‌ولێره، که‌وا زۆر که‌م حه‌ز به دیمانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و چاوپێکه‌وتن ده‌کات، به‌ڵام له‌و رۆژانه دیمانه‌یه‌کم خوێندوه‌و دیاره ئه‌و سروشتی وایه وڵامه‌کانی سه‌رپێییه به‌ڵام مانای زۆره، رسته‌کانی چاوهراننهکراون، کورتن، به‌ڵام خۆشن،!! من له‌مێژه ئه‌و ده‌ناسم، به‌راستی وڵامه‌کانی سه‌رنجراکێشن، زووش ره‌نگه خۆی له‌بیری نه‌مابێت، له ناوه‌ندی نۆهه‌ده‌کان دیمانه‌یه‌کم کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه بڵاونه‌کرایه‌وه، له‌و رۆژانه‌ی له راگه‌یاندنی شاره‌وانی هه‌ولیر کاری بۆ ده‌کردین، شه‌وانه‌ش چه‌ند جارێک مه‌شروبی هه‌رزانمان له کاتی که‌می پاره به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( نه‌وزاد ره‌مه‌زان ) خواردیتهوه، بۆیه شاره‌زای وڵامه‌کان و دهمهتهقێیهکانی ئه‌وم، دیمانه کورت و ده‌گمه‌نه‌کانی خۆشن، ئه‌وه‌ی له دوا دیمانه‌ی به‌رچاوم که‌وت به وردی خوێندمه‌وه، له‌وێ باسی گۆرانیبێژی ناودار زه‌کریا ده‌کات، ده‌ڵێ ئه‌و زۆر به من معجبه، جارێک بینیم، وتی چیت هه‌یه، چیت ده‌وێ، منیش وتم ( سه‌یاره )، شه‌مۆ وتوویه‌تی، زه‌کریا وتی به چاوان ( عه‌ریزه‌یه‌ک ) بۆ سه‌یاره‌یه‌ک بنووسه، منیش نووسیم، به‌ڵام تا ئیمرۆ وڵامی داواکه‌م له لای زه‌کریای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ دیارنییه.
دیاره که‌وا شهمۆو هه‌موو هونه‌رمه‌ندان مافی ره‌وای خۆیانه خۆش و باش و لۆکس بژین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره بۆ شه‌مۆی هونه‌رمه‌ند، داوا بۆ سه‌یاره له زه‌کریای هونه‌رمه‌ند بکات، هه‌موومان هه‌ردوولایان له نزیکه‌و ده‌ناسین، هه‌ردووکیان ئاستی هونه‌ری و داهێنانیان دیاره، هه‌ردوولا کوره هه‌ژاری ئه‌و شاره‌بوون، هه‌ردوولا خۆشه‌ویستن، هه‌ردوولا جه‌ماوه‌ری پان و به‌رینیان هه‌یه، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ئاراسته‌ی هونه‌ریان به‌ره‌و به‌رزی و شیاوی بردووه، ئه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه، شه‌مۆی هونه‌رمه‌ند هونه‌ری وه‌ک ئه‌کادیمیا خوێنده‌وه، زه‌کریا له براکانی چه‌شه‌ی هونه‌ری گه‌شه‌ی کردووه، شه‌مۆ له وڵات به برسیه‌تی و به کرێچییه‌تی و به نه‌بوونی مایه‌وه، زه‌کریا وه‌ک هه‌زاره‌ها گه‌نجی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆیشتووه، له‌وێ ژیان و به‌رنامه‌ی ئارام و باشتری بۆ گونجاوه، هه‌ردوولا به‌رهه‌می باشیان هه‌یه، هه‌ردوولا جه‌ماوه‌ریان زۆره، ره‌نگه هه‌ردوولا ئه‌ندامی سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانیش بن، ئه‌دی نهێنی ئه‌وه چییه هونه‌رمه‌ندێک داوای سه‌یاره به عه‌ریزه له‌ویتر بکات، که من دڵنیام ده‌سته‌ڵات و سامانی هه‌یه، له جیاتی یه‌ک سه‌یاره ده‌توانێت قه‌تارێک به سکهوهی بۆ دابین بکات. به‌ڵام ده‌پرسین بۆ داواکه‌ی دوا که‌وتووه، ئای شه‌مۆ،!! ئه‌گه‌ر زه‌کریا به ئاواز‌و گۆرانیه نوییه‌کانی دڵ و چاوو چه‌شه‌ی به‌ره‌یه‌کی زۆر به‌رینی گه‌نجانی کوردی خۆشکردووه، تۆش به کاره‌کانت، به دیمه‌نه کۆمیدیایهکانت له رۆژانی ڕه‌ش و سپییه‌کاندا، له بوون و نه‌بوونی نان و ئاو‌و کاره‌باو مووچه‌و له شه‌وانی ناخۆش و بێئومێدیهکاندا، به‌راستی هه‌موومانت هێناوه‌ته‌وه پێکه‌نین و خۆشی، ئازایانه هێشتا رژێمی به‌عس مابوو، تۆ له به‌رنامه بوێره‌کاندا کوردایه‌تیت ده‌کرد، مه‌ردانه قسه‌ی خۆت ده‌کرد، ئه‌وه‌ش په‌یامێکی به‌راستی پیرۆزبوون، به‌راستی هه‌توان و ده‌رمان بوون، به‌راستی وه‌ستان و هه‌ڵوێست بوون. ئه‌گه‌ر عه‌ریزه‌که‌ت وڵامدرایهوهو سه‌یاره‌که‌ت له هاورێی هونه‌رمه‌ندت زه‌کریا وه‌رگرت. ئاگات له خۆت بێت، وه‌ک لادا کۆنه‌که‌ت نییه، خێرا لێبخوریت، دوایی تووشی کاره‌ساتت ده‌کات، له‌و سه‌یاره نوێیانه ئاگات له خۆت و له خه‌ڵک بێت.