
نووسه‌ری به‌یه‌کدادانی شارستانییه‌کان کۆچی دوایی کرد….ئا:که‌مال چۆمانی
نووسه‌ری "به‌یه‌کدادانی شارستانییه‌کان" کۆچی دوایی کرد
رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز، بڵاویکرده‌وه ساموێل هانتیگتۆن پڕۆفیسۆری زانستی سیاسیی زانکۆی هارڤاردی ئه‌مریکی، دوێنێ شه‌ممه له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لۆس ئه‌نجلس که هه‌واڵه‌که‌ی له وێبسایتی ره‌سمی زانکۆی هارڤارد وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه هانتیگتۆن ته‌مه‌نی 81 ساڵ بووه و ساڵی رابردوو 2007 خانه‌نشین کرابوو دوای خزمه‌تی 58 ساڵ له زانکۆکه‌دا.
هانتیگتۆن به‌ناوبانگبوو به تێڕوانینه‌کانی به ناوی "به‌یه‌کدادانه‌کانی شارستانییه‌ت". ئه‌و پێیوابوو دونیا دوای جه‌نگی سارد، زیاتر له به‌یه‌کدادانێکی شارستانی و دینیی دایه له‌وه‌ی به‌یه‌کدادانه‌کان ئایدۆلۆژی بن.
هانتیگتۆن، یه‌که‌مجار بابه‌ته‌که‌ی خۆی له‌مه‌ڕ به‌یه‌کدادانی شارستانییه‌کان له ساڵی 1993 له فۆرێین ئهفێیرس بڵاوکرده‌وه. دواتر له ساڵی 1996، کردییه کتێبێک به‌ناوی "به‌یه‌کدادانی شارستانییه‌کان". ئه‌و کتێبه بۆ سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان وه‌رگێڕدراوه و له‌ناویشیاندا، بۆ سه‌ر زمانی کوردی وه‌رگێڕدراوه.
هانتیگتۆن له 18ی ئاپڕێڵی 1927 له شاری نیۆیۆڕک له‌داییکبووه. له 1946 له زانکۆی یالی بڕوانامه‌ی باکلۆری وه‌رگرتووه. خزمه‌تی له سوپا کردووه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ته‌واوکردنی ماسته‌ر له زانکۆی شیکاگۆ و دواتریش له ساڵی 1951 له زانکۆی هارڤارد دکتۆرای وه‌رگرتووه.
ئه‌و، له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ده‌ژییا، نانسی ئارکهلین هانتیگتۆن 51 ساڵ. دوو کوڕی دوای خۆی جێهیشتووه هلهگهل چوار نه‌وه.
هانتیگتۆن له Martha’s Vineyard ده‌نێژرێت که نزیکه‌ی 40 هاوینی کۆتایی ژیانی له‌وێ به‌سه‌ربردووه.
ئا:که‌مال چۆمانی