
کوژه‌ری ئه‌به‌دی…..ئه‌حمه‌دی مه‌لا
کوژه‌ری ئه‌به‌دی
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
27/12/2008
من کوژه‌ری خه‌ونی تاڵی پێغه‌مبه‌رانم
نوێتر له دوێنێ
له تابووته‌که‌مه‌وه هه‌ڵساومه‌ته‌وه.
تابووته شهختهییهکهی من
توێژی ساڵانی به‌جێماوی له سه‌ر کۆبووه‌وه
واته خه‌ونه زڕه‌کانی ئێنسان!
من کوژه‌ری ئه‌جنده‌کانی پشت په‌نجه‌ره‌کانم و
خۆم له ژێر گه‌ڵاپانه‌کانی ویژدان ده‌شارمه‌وه.
له ژێر خوڵهتهپانییهکانی یاروه‌لی و
له به‌ر سێبهرکانی عهمدوون و
په‌رچه‌مه‌کانی قزلهریش ده‌که‌مه په‌رده‌ی عه‌وره‌تم
و به کۆڵانه‌کانی تۆمارا غار ده‌ده‌م
رمێکم توند له چنگ
و به دوای تارماییه‌کاندا عه‌وداڵم.
من کوژه‌ری دراکولام
له به‌هه‌شته‌کانی له‌ززه‌ته‌وه هاتووم
به په‌نجه هه‌موو حه‌رفه‌کان تۆمار ده‌که‌م.
خه‌ونه‌کان ده‌نووسمه‌وه و
په‌ڕه په‌ڕه‌ی کراسه دڕاوه‌که‌ی هه‌تاویش
ده‌که‌مه به‌ر.
من کوژه‌ری جریوه‌ی ساوێلکهم
ملوانکه‌ی ژنان دهپچرێنم
تاجه‌که‌ی خودا
داده‌ماڵم
ده‌یخه‌مه سه‌ر نووکی رمه‌کان.
من له جه‌نگه‌کان هاتوومه‌ته‌وه
له دوا جه‌نگی خاچپه‌رستان
منی کوژه‌ری ئه‌به‌دی حه‌وانه‌وه‌ی نێو شێعره‌کان!!