وه‌ڵامێک بۆ وتاره‌که‌ی د. ره‌فیق سابیر …
وه‌ڵامێک بۆ وتاره‌که‌ی د. ره‌فیق سابیر به‌سه‌ردێڕی:
(چه‌پی کوردستانی ره‌نگدانه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی بو)
به‌شی دوه‌م:جه‌لال ده‌باغ
گۆڤاری رۆژه‌ڤ که‌نوسراوه "گۆڤارێکی سیاسی، کۆمهڵایهتیو کلتورییه‌و له تاران ده‌رده‌چێت" و به داخه‌وه تابڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی د. ره‌فیق سابیر ناوی ئه‌م گۆڤاره‌م نه‌بیستووه. " له ژماره‌ی (3 و 5) ی ساڵی 1386دا دۆسێیه‌کی تایبه‌تی به‌ناوی
(کورد‌و بیری چه‌پ)" بڵاوکردۆته‌وه، نازانم بۆچی ژماره چوار بواردراوه؟! "له‌و دۆسێیه‌دا چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک روناکبیری کورد‌و ئێرانی‌دا به‌خۆگرتوه،" که لێره‌دا چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ د. ره‌فیق سابیردا بڵا کراوه‌ته‌وه‌و
"سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی" ناوێک ئه‌مه‌ی ئاماده‌کردووه.
ئه‌م دیداره له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) و له ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی) یشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و، به پێویستمزانی لێی بێده‌نگ نه‌بم.
ئه‌مه‌یه پرسیاری سێیه‌م:
بۆچی چه‌پ له کوردستاندا له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا نه‌چه‌سپاوه‌و وه‌ک گوتارێکی رۆشنبیری بونی نه‌بوه‌و زیاتر وه‌ک ئامرازێکی ئه‌حزابی سیاسی به‌کارهاتوه؟
د.ره‌فیق له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: " تا ئه‌وکاته‌ی گه‌لی کوردستان مافی خۆبڕیاردانی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، ناکرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین که فیکر‌و کلتوری چه‌پ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا کاریگه‌ری زۆرتریان هه‌بێت،"! ئه‌مه بۆچونێکی ورد نیه، وه‌ک چۆن داڕشتنی پرسیاره‌که له راستیه‌وه دوره، چونکه ئه‌زمونی مێژویی پێماندهسهلمێنێ که گه‌لێ کورد به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واویی مافی بڕیاردانی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه، به‌ڵام دوژمنان رێگه‌یان نه‌داوه ئه‌م مافه په‌یڕه‌وبکات، بۆیه ده‌کرێ وێڕای ئه‌وه فیکر‌و کلتوری چه‌پ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا کاریگه‌ری زۆرتریان هه‌بێت و ببنه فیکر‌و کوڵتورێکی جه‌ماوه‌ری و کاریگه‌ر له پێناو په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و مافه ره‌وایه‌دا. پاشان راسته‌وخۆ ده‌ڵێ: "ساڵانێکی زۆر چه‌پی کورد له‌نێو بزاڤی رزگاریخوازیی کورد یان دوربوه یان هێزێکی لاوه‌کی بوه."! باشدهبو نوسه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی به کۆنکرێتی دیاری بکردایه. چونکه ئاشکرایه‌و خاسیه‌تێکی وڵاتی ئێمه‌یه که چه‌پی کورد له‌نێوجه‌رگه‌ی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردا بوه‌و لێی دورنهبوهو هێزێکی لاوه‌کیش نه‌بوه، ئه‌مه‌ش به‌چی دیاری ده‌کرێ؟ به‌و رۆڵه گرنگه‌ی که له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌دا گێڕاویه‌تی و ته‌نانه‌ت لاباڵی چه‌پ له‌ناو حزبهکانیتریشدا رۆڵێکی دیار‌و نادیاریان بوه.
نوسه‌ر له‌سه‌ری ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: " هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کاتێک روبه‌ڕوی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه‌و پێناسه (شوناس)ی نهتهوهییو زمان‌و کلتوره‌که‌ی ده‌که‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پێناسه‌و کلتورو زمانێکی بێگانه، ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک هه‌ر ده‌بێته به‌شێک له میکانیزمی خۆپاراستن‌و مانه‌وه، به‌ڵکو ده‌شبێته به‌شێکی گرنگی پێداویستییه‌کانی گه‌شه‌کردنی ئابوری، کلتوی‌و سیاسیی نه‌ته‌وه‌که."! " کاتێک مرۆڤ له‌سه‌ر کوردبون سزا ده‌درێت، كلتور‌و زمانه‌که‌ی ده‌کوژرێن، ده‌رفه‌تێکی زۆر بۆ خه‌باتی چینایهتیو کۆمه‌ڵایه‌تی نامێنێته‌وه"!
لێره‌دا سه‌رنج بده‌ن، ئه‌گه‌ر به‌شی یه‌که‌می بۆچونه‌که‌ی راستبێ، له‌به‌شی دوه‌میدا خۆێ به هه‌ڵه‌دا ده‌بات. چونکه ئه‌زمونه‌که سه‌لماندویه‌تی که ـ تکایه به وردی سه‌رنج بده‌ن ـ ئه‌گه‌رچی مرۆڤ له‌سه‌ر کوردبون سزا دراوه، به‌ڵام هێزنهبوه بتوانێ كلتور‌و زمانه‌که‌ی بکوژێت. راسته رێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی تهنگهبهرکردۆتهوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه بیکوژێت. ئینجا نوسه‌ر رونی نه‌کردۆته‌وه له‌به‌رچی "ده‌رفه‌تێکی زۆر بۆ خه‌باتی چینایهتیو کۆمه‌ڵایه‌تی نامێنێته‌وه"! له کاتێکدا ئه‌زمونی هه‌مو گه‌لان و گه‌لی ئێمه‌ش سه‌لماندویانه که خه‌باتی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی داینه‌مۆی پێشکه‌وتنه‌و، وه‌ک مانیفێستی پارتی کۆمونیست ــ مارکس وئه‌نگلس ــ جه‌ختی له‌سه‌ر کردۆته‌وه، مێژوی هه‌مو کۆمه‌ڵێک تاکو ئێستا مێژوی خه‌باتی ناوچینهکانهو، پێموایه تا چینه‌کانی ناوکۆمه‌ڵ هه‌بن ده‌رفه‌تێکی زۆریش بۆ خه‌باتی چینایه‌تی هه‌ر هه‌یه‌و، له هه‌ندێ قۆناغدا زه‌قتر ده‌رده‌که‌ون.
دوای ئه‌وه د. ره‌فیق ده‌ڵێ: " له‌مجۆره دۆخه‌دا، به‌بۆچونی من خه‌بات بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌بێته خه‌باتێکی دیموکراتانه‌و چه‌پانه."! وه‌ک خه‌بات بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له خۆیدا خه‌باتێکی دیموکراتانه‌و چه‌پانه نه‌بوبێت. نوسه‌ر ده‌ڵێت: "چه‌په‌کانی کورد زۆر دره‌نگ له‌م راستییه گه‌یشتن"! پێش هه‌موشتێک به‌راستی نازانم که چه‌په‌کانی کورد به‌وه تاوانبار بکرێن که زۆر دره‌نگ له‌و راستییه گه‌یشتون و هه‌ندێکیان هێشتا نایانه‌وێت یان ناتوانن تێیبگه‌ن و جا هه‌ندێکیان تێیبگه‌ن یاننا له‌و راستیه ناگۆڕێت.
ئینجا ده‌ڵێت: " ئایا چه‌پبون ته‌نها کۆمه‌ڵه "ئایه‌ت"ێکی ئایدیۆلۆژییه که مرۆڤ له‌به‌ری بکات‌و هه‌وڵبدات له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیی کۆمه‌ڵگه‌که، جیبه‌جێیان بکات؟"! ئینجا به‌ڕێزی رونی نه‌کردۆته‌وه کێ وای گوتوه؟ کێ ده‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی کۆمه‌ڵگه‌که له‌به‌رچاونه‌گیرێت؟. که نوسه‌ر دوای ئه‌وه ده‌ڵێیت "ئایا پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ستهمو کۆمهڵکوژیو ناعه‌داله‌تی نهتهوهییو داکۆکیکردن له زمان‌و کلتورێکی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو، کارێکی چه‌پانه‌و دادپه‌روه‌رانه نییه؟"، ده‌ڵێم به‌ڵێ ده‌ق وایه‌و وه‌ک ده‌ڵێیت "چه‌پ له زۆر وڵاتی ناوچه‌که‌دا که گرفتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوه، ته‌نها ئه‌و کاتانه قورسایی سیاسیی له کۆمه‌ڵدا هه‌بوه که خه‌باتی چه‌پانه‌و عه‌داله‌تخوازانه‌ی خۆی به خه‌باتی رزگاریخوازیی نهتهوهییو نیشتمانییه‌وه گرێداوه."! به‌ڵام راستوایه وشه‌ی " ته‌نها" له‌و بڕگه‌یه لابدات.
که به‌ڕێزی ده‌ڵێیت: " چه‌پی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی کوردستان، که به رای من له ناوه‌رۆکدا هه‌ڵگری خواستی ناسیۆنالیستیی ئه‌و نه‌ته‌وانه بون، تاوانیان به‌رامبه‌ری نهتهوهکهیانو باوه‌ڕو پره‌نسیپه ئه‌خلاقییه‌کانی خۆیان کردوه کاتێک له‌لایه‌که‌وه چه‌په کورده وابه‌سته‌کانی خۆیان له ته‌ڤگه‌ریی رزگاریخوازیی کورد دابڕی، له‌لایه‌کی دیه‌وه له ستهمو شه‌ڕی داسه‌پاوی ده‌وڵه‌ته‌کانیان به‌سه‌ر کورددا بێده‌نگ بون‌و ته‌نانه‌ت له زۆر کاتدا پشتگیریی ده‌وڵه‌ته ناسیۆناله شۆڤێنیسته‌کانی خۆیان کردوه، به‌و بیانوه‌ی که گوایا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دژی ئیمپریالیزمن. ئه‌زمونی کورد له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی عێراق، حیزبی توده، حیزبی کۆمۆنیستی تورکی‌و سوری، چه‌پی مارکسی‌و چه‌په کورده وابه‌سته‌کانی ئه‌و حیزبانه‌یان له کوردستاندا لاواز‌و بێ ئیعتیبار کردوه."!!
ئه‌م بڕگه‌یه‌ی نوسه‌ر چه‌ند تێزێکی نادروست و ناته‌واویه‌کی ئاشکرای تێدایه:
ــ به‌ڵگه‌یه‌کی ده‌رنه‌خستوه که "چه‌پی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی کوردستان هه‌ڵگری "خواستی ناسیۆنالیستیی" ئه‌و نه‌ته‌وانه بوبن، که له واقیعدا وا نیه‌و، هه‌ر هه‌مویان بهوجۆرهنهبون و نمونه‌ش زۆره که هه‌ڵگری گه‌لێک خواستی پێشکه‌وتنخوازانه بون.
گومانی تێدا نیه که "خواستی ناسیۆنالیستیی" نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته زۆر جیاوازه له"خواستی ناسیۆنالیستیی" نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌سته. چه‌پی نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌سته ئاساییه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خواستی ره‌وایانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیدابێت و، مه‌رج نیه له‌گه‌ڵ هه‌موو خواسته‌کانی ناسیۆنالیستی نهتهوهکهیدابێت، به‌ڵام مه‌رجه له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێردهستهدابێ، چونکه لێنین واته‌نی خواست وئامانجی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌سته‌و ته‌ڤگه‌ره‌که‌ی له کرۆکدا دیموکرتیانهیه.
ــ تاوانبارکردنی چه‌په‌کانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان به‌وه‌ی چه‌په کورده"وابه‌سته‌کانی" خۆیان له ته‌ڤگه‌ریی رزگاریخوازیی کورد دابڕیوه، راست نیه، چونکه چه‌په کورده‌کان نه وابه‌سته بون نهدابڕاو له ته‌ڤگه‌ریی رزگاریخوازیی گه‌له‌که‌ی خۆیان.
ــ چه‌په‌کان ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان کرابێ له ستهمو شه‌ڕی داسه‌پاوی حکومه‌ت نه‌ک " ده‌وڵه‌ت" به‌سه‌ر کورددا بێده‌نگ نهبونو، "پشتگیریی ده‌وڵه‌ته ناسیۆناله شۆڤێنیسته‌کانی خۆیان" نه‌کردوه، به‌و بیانوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دژی ئیمپریالیزمن، وه‌ک نوسه‌ر بۆی چوه، دژایه‌تیکردنی ئه‌و ئیمپریالیزمه که باسی ده‌کات له‌و قۆناغه‌دا ئامانجێکی به‌رنامه‌یی هه‌مو حزبه‌کانیتریش بوه سه‌ربه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوبن، نه‌ک ته‌نیا چه‌په‌کان.
ــ "ئه‌زمونی کورد له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی عێراق، حیزبی توده، حیزبی کۆمونیستی تورکی‌و سوری"، وه‌ک یه‌ک نیه، وه‌ک نوسه‌ر هه‌مویانی خستۆته سه‌به‌ته‌یه‌که‌وه!. به‌ڕای ئێمه، حزبه‌کانی وه‌ک توده‌و کۆمونیستی ئێرانی وتورکیو سوریش، وێڕای هه‌ندێ که‌م و کوڕی و ناته‌واوی، زۆرلاپهڕهی گهشهداریان به‌رانبه‌ر کورد تۆمار کردوه.
ــ چه‌پی مارکسی‌و چه‌په کورده‌کانیش وه‌ک باسمانکرد " وابه‌سته"ی هیچ حیزبێک نه‌بون و، له‌کوردستانیشدا هێنده "لاواز‌و بێ ئیعتیبارنین" وه‌ک نوسه‌ر باسی کردون !!. باشتر وایه له‌مه‌دا گه‌لێک هۆکاریتریش له‌به‌رچاو بگیرێن که هه‌ندێکیانی لاوازکردوه نه‌ک بێ ئیعتیبار.
جا به کام پێوه‌ر ره‌وایه هه‌ڵوێستی چه‌په‌کان به‌گشتی و بێلێکۆڵینهوه به " هه‌لپه‌رستانه" ناوزه‌د بکرێت؟
له دوای ئه‌م بڕگه‌یه‌وه د.ره‌فیق بادهداتهوهو ده‌ڵێت ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که: "چه‌پ وه‌ک گوتارێکی روناکبیری بونی نه‌بوه"و له‌سه‌ری زیاد ده‌کات و ده‌ڵێت: " راسته ژیانی روناکبیریی ئێمه تا راده‌یه‌کی زۆر ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی سیاسیمانه، به‌ڵام گوتاری چه‌پ له باشوری کوردستاندا، له کۆتایی ساڵانی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه تا کۆتایی هه‌شتاکانی، گوتارێکی دیار‌و کاریگه‌ریش بو، به رای من ئه‌م گوتاره تا راده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری له ژیانی روناکبیریی ئێمه کردوه‌و بیری پێشکه‌وتنخوازانه‌و کۆمه‌ڵه پره‌نسیپێکی نوێی کۆمهڵایهتیو عه‌داله‌تخوازانه‌و بیری یه‌کسانبونی گهلانو ژن‌و پیاو سێکولاریزم (عه‌لمانیه‌ت)ی له کۆمه‌ڵی کوردستاندا به‌هێز کردوه، ئه‌مانه‌ش له تێڕوانینی به‌شێکی زۆری روناکبیران‌و له‌نێو كلتوری کورد‌و ئایدیۆلۆژیای بزاڤی رزگاریخوازیی کورددا، به زه‌قی ره‌نگیان داوه‌ته‌وه"، ده‌ی با دکتۆر ره‌فیق سه‌رفرازبێت، به‌ڵام بادانه‌وه‌که‌ی که‌مێک دواخستوه.
پرسیاری چواره‌م:
رێکخراوی حیزبی شیوعی عێراق چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی کورد هه‌بوه؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا د. ره‌فیق به شه‌رمه‌وه ده‌ڵێ: "حیزبی شیوعی عێراق له‌ڕوی فیکری، سیاسی‌و رێکخستنه‌وه هه‌م کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤ‌و هه‌م کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی به‌رامبه‌ری جوڵانه‌وه‌ی کورد هه‌بوه"، پێده‌چێ له‌م نیوه‌یه‌ی رستهکهیدا که باسی "کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی حزب" ده‌کا مه‌به‌ستی قایل کردنی به‌ره‌ی راستڕه‌وانی کوردبێ، بۆیه ئه‌و پارسه‌نگیه ناڕه‌وایه دروست ده‌کات.
لێره‌وه کاک ره‌فیق دوای ناوبردنی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی له 1934دا و" دابه‌ش کرانه‌وه‌ی کوردستان و، نه‌توانینی ته‌ڤگه‌ری سیاسیی کورد که خۆی له رێکخراوێکی مۆدێرنی سیاسی‌دا رێک بخات و، خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆبونی باشوری کوردستان له عێراق، به‌تایبه‌تی له‌نێو روناکبیراندا به‌رده‌وام بو" ده‌ڵێت: " بۆیه تا ناوه‌ڕاستی چلهکانو گه‌رمه‌ی شه‌ڕی دوه‌می جیهانی، ئه‌م حیزبه هیچ شوێن‌و نفوزێکی سیاسیی له کوردستاندا نه‌بو "! تکایه سه‌رنجی ئه‌م "بۆیه"یه‌ی بده‌ن و بزانن بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و چۆن هاوپه‌یوه‌ندی کردوه له‌گه‌ڵ دێڕه‌کانی پێشتریداو، راستوابو تۆژینه‌وه‌که‌ی بابهتیانهتربێت و بڵێت هۆی ئه‌و لاوازیه‌ی ئه‌م حیزبه که ئه‌وکاته شوێن‌و نفوزی سیاسیی له کوردستاندا وه‌ک پێویست نه‌بو، له‌زۆر ناوچه‌ی عیراقیشدا هه‌روابوو، ئه‌گه‌رچی ناتوانرێ بگوترێ "هیچ شوێن‌و نفوزێکی سیاسیی له کوردستاندا نه‌بو" ، ئه‌وه‌بو که حزب تازه دامه‌زرابو، مه‌به‌ست له ساڵانی 934 تا 1944ـ ه.
له ساڵی 1944دا کۆنفرانسی یه‌که‌م و له1945 دا کۆنگره‌ی یه‌که‌می حشع به سه‌رکردایه‌تی هاوڕێی نه‌مر فه‌هد پێکهات و ناوی رۆژنامه‌ی ناوه‌ندیی حزب بۆیه کرایه ( القاعدە) چونکه ئه‌رکی یه‌که‌می حزب فراوانکردنی بنکه‌ی حزبی بو. ئیتر چۆن ده‌بێ له‌و سه‌روبه‌نده‌ی سه‌ره‌تادا ره‌خنه‌ی وا بگیرێت که حزب "هیچ شوێن‌و نفوزێکی سیاسیی له کوردستاندا نه‌بوه"؟!
راسته وه‌ک نوسه‌ر ده‌بێژێ"تێکشکانی نازیزمی ئهڵمانیو سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی گه‌لان له شه‌ڕدا، گوڕوتینێکی نوێی به حیزبه شیوعییه‌کانی ناوچه‌که، له‌وانه حیزبی شیوعی عێراق، به‌خشی. ئه‌وه‌بو ئه‌م حیزبه، وه‌ک حیزبێکی سه‌رتاسه‌ری که‌وته په‌لهاویشتن بۆ کوردستان" سه‌رنج بده‌ن: " په‌لهاویشتن بۆ کوردستان" نه‌ک دامه‌زراندنی رێکخراوی شیوعی و بڵاوبونه‌وه‌ی له‌ناو کوردستاندا له ئه‌نجامی زۆر هۆکاردا که گرنگترینیان ناکۆکی چینایه‌تی و باری ناوخۆی کوردستان بو، دیاره خوێندکارانی کوردستان له به‌غداو حزب خۆیشی رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌بوه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌کانی حزب و دامه‌زراندنی رێکخراوه‌کانی حزب. هاوڕێ فه‌هدیش داوای له تێکۆشه‌رانی کوردکرد که حزبی خۆیان پێک‌بێنن و له‌لایه‌ن شیوعیه‌کانه‌وه کۆمه‌کیان ده‌کرێ. چونکه ئه‌و کاته هێشتا پارتی دیموکراتی کورد دانه‌مه‌زرابو.
نوسه‌ر ده‌ڵێت: "له‌وکاته به‌دواوه مێژوی په‌یوه‌ندیی ئه‌م حیزبه‌و بزاڤی رزگاریخوازیی کورد، که هه‌ندێکجار ته‌بایانه‌و هه‌ندێکجار پڕ له ناکۆکی‌و ته‌نانه‌ت خوێناوی بوه، ده‌ستپێده‌کات"!. دیاره ئه‌م بۆچونه زیاده‌ڕۆیی و زۆرپێوهنانی پێوه ده‌بیندرێت. چونکه راست نیه مێژوی په‌یوه‌ندیی ئه‌م حیزبه‌و بزاڤی رزگاریخوازیی کورد " پڕ له ناکۆکی‌و ته‌نانه‌ت خوێناوی بوه"! ناکۆکیه‌کانیش هۆکاری چینایه‌تیان له پشته‌وه بوه‌و ئێستاش هه‌روایه. به‌ڵام مه‌رج نیه خوێناوی بێت. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته‌کایه‌وه: ئایا ناوخۆی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردیش ناکۆکی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی خوێناویی چه‌ند ساڵه‌ی تێدا نه‌بوه؟ جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ ناکۆکیی و پێکداهه‌ڵپژانی سنوردار، له ئه‌نجامی هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی که‌م و زۆری هه‌مو لایه‌نه‌کان و جاروبار به فیتی دژمنان قه‌ومابێت، ئه‌مه ده‌بێته مێژوی په‌یوندی که سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی رۆشنی تێدایه؟.
پاش ئه‌وه د. ره‌فیق دان به‌هه‌ندێ راستیدا ده‌نێت که ده‌ڵێت: حزب " ته‌ڤگه‌رێکی فیکری‌و سیاسیی نوێ بو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق که تازه له‌ژێر وێرانه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ههستابوهوهو روبه‌ڕوی سته‌می کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی بوبوه‌وه، ئه‌م حیزبه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که نوقمی دواکه‌وتویی، نهخوێندهواریو خورافه بو، پێشه‌نگی بیری سێکولار (عه‌لمانی)و رۆشنگه‌ری‌و سۆسیالیستی‌و خه‌باتی کۆمهڵایهتیو رزگاریخوازی بو، سه‌رکه‌وتنی ئه‌م حیزبه، به‌ر له هه‌ر شتێک له‌وه‌دابو که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پڕ له سته‌می کۆمهڵایهتیو چینایهتیو ژێرده‌سته‌ی کۆلۆنیالیزمدا، توانی خه‌باتی رزگاریخوازیی نیشتمانی‌و خه‌باتی کۆمهڵایهتیو چینایه‌تی پێکه‌وه گرێ بدات".
لێره‌دا دوای ئه‌مه، د، ره‌فیق دیسان به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت وسنورێک بۆ ئه‌وه داده‌نێت که حزب ته‌ڤگه‌رێکی رزگاریخوازی بوه، گوایه تا شۆڕشه پیرۆزه‌که‌ی 14 ی ته‌موزی 1958وابوه که به "کوده‌تا"ی ناوده‌بات! ئیتر به ناڕاستی لافی ئه‌وه لێده‌دات گوایه " ئه‌م حیزبه داکۆکیی له هه‌ندێک مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد ده‌کرد، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م کودێتایه‌وه، دیلێما (ته‌نگژه)ی فیکری‌و ئایدیۆلۆژی‌و سیاسیی ئه‌م حیزبه شه‌ڕو کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد‌و جوڵانه‌وه‌که‌یدا ده‌ستپێده‌کات"!!.
با لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و سه‌رنج بده‌ین د.ره‌فیق چی ده‌بێژێ؟ حزب "داکۆکی له "هه‌ندێک"! مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد ده‌کرد"!! به‌ڵام پیشانی نه‌داوه ئه‌و مافهنهتهوهییانهی گه‌لی کورد کامانه‌ن که گوایه حزب داکۆکی لێنه‌کردون؟ تۆ بڵێی کاک ره‌فیق سه‌رنجی ئه‌و هه‌مو بڵاوکراوانه‌ی حزب و لایه‌نه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانی نه‌دابێ، یان بێئاگابێ له هه‌مو هه‌ڵوێست و قوربانیه گرانبه‌هاکانی حزب بۆ داکۆکی کردن له ته‌واوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واکانی گه‌لی کوردمان؟. کاک ره‌فیق که خۆی له‌ناو حزب و له کۆڕی تێکۆشاندابوه، هه‌ر به‌وه‌نده بهسناکات و ده‌ڵێت:
"له‌دوای ئه‌م کودێتایه‌وه ـ دیاره له‌م دواییانه‌دا فره به زمانی خۆشه شۆڕشه پیرۆزه‌که‌ی 14ی ته‌موز به کوده‌تا ناوزه‌دبکات و بڵێت: "… ئه‌م حیزبه‌و شه‌ڕو کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد‌و جوڵانه‌وه‌که‌یدا ده‌ستپێده‌کات"!!. ئاوا به ناڕه‌وا حزبی شه‌هیدان ده‌کاته حزبێکی "شه‌ڕانی"وگوایه "کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌لی کوردوجوڵانهوهکهیدا" ده‌ستپێکردوه!.
ده‌بو د.ره‌فیق سابیر وه‌ک توێژه‌ره‌وه‌یه‌ک واقیعبینانه بیگوتایه که شه‌ڕو کێشه‌کانی به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد‌و جوڵانه‌وه‌که‌یدا نه‌بوه، به‌ڵکو حزب به‌رگریی له بون و مانه‌وه‌ی خۆی کردوه‌و به‌رگری کردنیش مافێکی ره‌وایه‌و، نامه‌وێ برینی کۆن و ساڕێژبو بکولێنمهوهو، ته‌نیا له د.ره‌فیق ده‌پرسم: کێ وبه فه‌رمانی کێ له ساڵی 1964دا ده‌به‌یه‌ک نهوتیانکرد به‌سه‌ر سه‌رکرده‌ی جوتیارانی سلێمانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی لیوای سلێمانیی حزب هاوڕێ ئه‌وره‌حمانی سالحی خدر‌و، هاوڕێ مه‌لا عه‌لیی شیوعیی سه‌رکرده‌ی کرێکارانی سلێمانی و سکرتێری نه‌قابه‌ی کرێکارانی ئاو‌و کاره‌بای شاره‌وانیی سلێمانیدا‌و هه‌ردوکیان به زیندویی سوتاندن؟.چه‌ندان تاوانی دیکه‌شیان ئه‌نجام دا.. هێزه‌کانی کێ په‌لاماری پێشمه‌رگه‌کانی لقی ده‌ی تێکۆشه‌ریان له قه‌ره‌داغ دا؟ ..تاد.
حزبی ئێمه به درێژایی مێژوی پڕ له شانازیی خۆی نه‌ک شه‌ڕی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد نه‌کردوه، به‌ڵکو لهڕیزهکانیداو له پێناو مافه‌کانیدا به‌نرخترین قوربانیی بهختکردوهو، هه‌ڵه‌کردنی حزب له‌هه‌ندێ بواردا، که ئازایانه ره‌خنه‌ی له‌و سیاسه‌تانه‌ی خۆی گرتوه هیچ له راستیه‌کانی تێکۆشان ناگۆڕێت.
دوای ئه‌م هه‌مو راستی بهرئاوهژوکردنهوهیه کاک د. ره‌فیق به‌خێرێ دێت به گوته‌ی خۆیلایهنه نێگه‌تیڤه‌کان له‌م خاڵانه‌دا چڕده‌کاته‌وه:
"1- حزبی شیوعیی عێراق … قه‌ت رۆژێک له رۆژانه دانی به‌و راستییه‌دا نه‌نا که کوردستان وڵاتێکی داگیرکراو به زۆر به عێراقه‌وه لکێنراوه‌و گه‌له‌که‌ی وه‌ک هه‌ر گه‌لێکی ژێرده‌سته‌و وڵات داگیرکراو، مافی خۆیه‌تی له ژێرده‌ستیی بێگانه زرگاری ببێت‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه حیزبی شیوعی له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵگری هه‌مان ئایدیۆلۆژیای کۆلۆنیالیانه‌و داگیرکه‌رانه‌ی ناسیۆنالیزمی عهرهبو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری عێراق بو. له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری عێراق به زه‌بری له‌شکرو کوشتاری خه‌ڵکی کوردستان ده‌یویست کوردستان به ژێرده‌ستی له‌نێو چوارچێوه‌ی داتاشراوی عێراقدا بهێڵێته‌وه، که‌چی حیزبی شیوعی بۆ ته‌واوکردنی کاری ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی عه‌ره‌ب، به زه‌بری شمشێری ئایدیۆلۆژی‌و تێڵای فیکری‌و به خیانه‌تدانانی هه‌ر ویستێکی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کورد، هه‌مان کاری ئه‌نجام ده‌دا، له‌مه‌یشدا هێزی خۆی له سۆڤیهتو بلۆکی سۆسیالیستی‌و ته‌نانه‌ت ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب وه‌رده‌گرت. حیزبی شیوعی بیری ناسیۆنالیستانه‌ی خۆی به تێزێکی گومڕاکارانه داپۆشی بو که پوخته‌که‌ی ئه‌وه بو: گه‌لانی عێراق، به کورد‌و عهرهبو که‌مینه نه‌ته‌وه‌کانییه‌وه، له‌ژێر ده‌ستی کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانیدان، رزگاربونی عێراق له کۆلۆنیالیزم واتای رزگاربونی هه‌موانه، بۆیه کورد وه‌ک عه‌ره‌ب، ده‌بێت خه‌بات دژی کۆلۆنیالیزم بکاته ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی. بزاڤی رزگاریخوازیی کورد له‌به‌رده‌م په‌لاماری سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و په‌لاماری ئایدیۆلۆژی‌و سیاسیی حیزبی شیوعیدا، دروشمی رزگارکردنی کوردستانی گۆڕی بۆ ئۆتۆنۆمی، که دروشمی حیزبی شیوعی بو، به‌مه‌ش داگیرکردنی کوردستان‌و مانه‌وه‌ی له‌نێو چوارچێوه‌ی عێراقدا، لای کورد خۆی ره‌وایه‌تیی پێدرا. به بۆچونی من به‌بێ ئه‌م شه‌ڕه فیکری‌و ئایدیۆلۆژی‌و سیاسییه‌ی حیزبی شیوعی، که هه‌مان هه‌ڵوێستی شۆڤێنیستانی عه‌ره‌ب بو، ئاسان نه‌بو داگیرکردنی کوردستان لای خه‌ڵکی کورد‌و جوڵانه‌وه‌ی کورد، هێنده به ئاسانی بگۆڕدرێت به راستییه‌کی قبوڵکراو."!!
ئه‌مه ده‌قی خاڵی یه‌که‌می قسه‌کانی نوسهربو. سه‌رنجبده‌ن کاک ره‌فیق ئایدۆلۆژیا به شمشێرو فیکر به تێڵا ناوده‌بات!! جا ئه‌گه‌ر ئه‌م نوسینه‌ی له‌م سه‌رو به‌نده‌دا گومڕا کردن نه‌بێت، ئه‌ی گومڕاکردن چۆنه؟.
ــ حزبی شیوعی یه‌که‌م حزب بوه له عیراقدا که ته‌نانه‌ت له پێش هه‌مو حزبه کوردیه مۆدێڕنه‌کانه‌وه رایگه‌یاندوه که کوردستان داگیرکراوه‌و به ده‌ستی ئیمپریالیزم دابه‌شکراوه‌و، دوای رزگاربون له کۆلۆنیالیزم، حزب وبزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی و، ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازی کوردستانێش، ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێ دروشمی ده‌وڵه‌ت و جیابونه‌وه‌ی کوردستانیان له عێراق هه‌ڵنه‌گرتوه. ئه‌وه حزبی ئێمهبوه که مافی بڕیاردانی چاره‌نوسی هه‌موو گه‌لانی بڕیارداوه‌و له پێش هه‌مویانه‌وه، گه‌لی کورد که چه‌ندانجار له به‌رنه‌مه‌کانی حزبدا جه‌ختیان له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه که گه‌لی کورد مافی ره‌وای بڕیاردانی چاره‌نوسی خۆی به‌ده‌ستی خۆی هه‌یه به جیابونه‌وه‌ش ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆی و مافی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، واته یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له ده‌وڵه‌تی خۆیدا.
حه‌زم نه‌ده‌کرد پیاوێکی به‌ڕێزو شاعیرێکی داهێنه‌ری وه‌ک کاک ره‌فیق سابیر بنوسێت: حزبی شیوعی "هه‌ڵگری هه‌مان ئایدیۆلۆژیای کۆلۆنیالیانه‌و داگیرکه‌رانه‌ی ناسیۆنالیزمی عهرهبو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری عێراق بو"!. چونکه حزبی شیوعی حزبێکی نه‌ناسراو نیه‌و
سیاسه‌ته‌که‌شی شاراوه نیه، تا ئاوه‌ژوکردنه‌وه‌ی راستیی ئاوا به‌رویدا بدرێت. ده‌بێ خوێنه‌ران چی به نوسه‌ری ئه‌و دێڕانه بڵێن که له‌م کاته هه‌ستیاره‌ی پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کاندا بۆچونی ناڕه‌وای له‌و چه‌شنه‌ی بدرێ به روودا!
کوا به‌ڵگه‌و تاقه دۆکومێنتێکی نوسه‌ر که‌له خۆڕایی ده‌ڵێت: "له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری عێراق به زه‌بری له‌شکرو کوشتاری خه‌ڵکی کوردستان ده‌یویست کوردستان به ژێرده‌ستی له‌نێو چوارچێوه‌ی داتاشراوی عێراقدا بهێڵێته‌وه، که‌چی حیزبی شیوعی بۆ ته‌واوکردنی کاری ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی عه‌ره‌ب، به زه‌بری شمشێری ئایدیۆلۆژی‌و تێڵای فیکری‌و به خیانه‌تدانانی هه‌ر ویستێکی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کورد، هه‌مان کاری ئه‌نجام ده‌دا"! به‌پێی ئه‌م لۆژیکه نا دروسته ده‌بێ حزبی شیوعی ئایدیۆلۆژی و فیکری مارکسی ـ لێنینی خۆی بۆ ئامانجه‌کانی خۆی و چین و گه‌له‌که‌ی وبڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی به‌کارنه‌هێنابێ، به‌ڵکو بۆ ته‌واوکردنی کاری ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی عه‌ره‌ب! به‌ڵام ناڵێ که‌ی و له سه‌رده‌می کام رژێمی دیکتاتۆردا؟ چونکه ئه‌گه‌ر به کۆنکرێتی ئه‌وه بنوسێ خه‌لکی ده‌ڵێن ئه‌مه له پڕوپوچ به‌ده‌ر شتێکی‌تر نیه. چونکه ئاگادارن چۆن شیوعیه‌کان گیان له‌سه‌رده‌ستانه له‌دژی هه‌مو رێژیمه دکتۆره‌کان وبه‌هاوکاری له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌لی کوردستان وعیراقدا خه‌باتی به‌رده‌وامیان کردوه. ده‌ی سا بۆچی نوسه‌ر پێمان ناڵێت حزبی ئێمه "کام ویستی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کورد" ی به خیانه‌ت داناوه؟ و که‌ی جوڵانه‌وه‌ی کورد، له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که نوسه‌ر باسیان ده‌کات تا ئێستا داوای سه‌ربه‌خۆیی کردوه؟!
نوسه‌ر له‌وه‌دا که ده‌ڵێت: "بزاڤی رزگاریخوازیی کورد له‌به‌رده‌م په‌لاماری سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و په‌لاماری ئایدیۆلۆژی‌و سیاسیی حیزبی شیوعیدا، دروشمی رزگارکردنی کوردستانی گۆڕی بۆ ئۆتۆنۆمی"! ئه‌مه‌ش فڕی به راستیه‌وه نیه. چونکه، یه‌که‌م: بزاڤی رزگاریخوازیی کورد له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا دروشمی رزگارکردنی کوردستانی ههڵنهگرتبو تا بیگۆڕێت. دوه‌م: حکومه‌تی عیراق نه‌ک "ده‌وڵه‌ت"، رێی تێناچێت به په‌لاماری سه‌ربازی دروشمی (ئۆتۆنۆمی ـ حوکمی زاتی) داسه‌پێنێ، چونکه له‌دژی ساده‌ترین مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌کمان بو چ جای ئۆتۆنۆمی. راسته دروشمی ئۆتۆنۆمی یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن حزبی شیوعیه‌وه له به‌ڵگه‌نامه‌ی (سیاسه‌تمان و رێگامان بۆ چاری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد 1962 راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی) دارێژراو لێکدرایه‌وه‌و به‌رزکرایه‌وه، که له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کورستان وشۆڕشی ئه‌یلول وگهلهکهمانهوه به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانیی نه‌مر په‌سندکراو، بوه دروشمی شۆڕش و پارتیش. ئه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه‌ی به‌سه‌ر حکومه‌تی ره‌فتار فاشیی به‌عسی سه‌دام ـ عهفلهقیدا، دوای هه‌شت ساڵی‌تر له شۆڕش داسه‌پاند، ئه‌وه شۆڕش و پارتی و حزبی شیوعی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بون، نه‌ک په‌لاماری سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی عێراق، که د.ره‌فیق سابیر نازانم به کام لۆژیک ده‌یڵێت.
29/12/2008 ماویه‌تی