مۆم
Closed
شعرى: ژنە شاعرى سکۆتلەندى جاکى کاى.
وەرگێڕانى لە ئینگلیزییەوە:هۆشەنگ شێخ محەمەد
کە خۆشەویستیت لەدەست دا
لە روخسارتا دیار ئەکات؟
لە دەنگى خۆتدا ئەیبیستى؟
چەند شێوە لە روخسارتدا مکیاژ ئەکەیت؟
کاتێ یەکێ پرسیار ئەکات: چۆنیت؟
ماڵەوە منداڵەکان چۆنن؟
رووت چى لێدێ .. پان ، گرژ یان پیر ئەبێت؟
هەر چرکەیەک کە ون ئەبێت
کات ئەڕوا و بەسەر ئەچێت..
هەرگیز بەهار دێتەوە؟
ئەگەر شینایى ئاسمان، شینایى دەریا
جارێکیدى شتێک ئەبینیەوە؟
بزانە جوانترین شینایى لە ئاسماندایە
رەوشەنترین شینایى لە دەریایە
یەکەمین رۆژە گەشەکان لە بەهارن؟
سەرچاوە:
Jackie Kay
Life Mask
Wax. Page 27