Skip to Content

Thursday, June 13th, 2024
تەماشاكە..چۆن دوماهى بەم تیتاڵیە دێت!…تێكۆشەر خالید

تەماشاكە..چۆن دوماهى بەم تیتاڵیە دێت!…تێكۆشەر خالید

Closed
by December 31, 2008 ئەدەب

 تەماشاكە..چۆن دوماهى بەم تیتاڵیە دێت!
 تێكۆشەر خالید

 
 كەوەرینم لەچۆڵیدا زایەڵەى دەخنكىَ
 وەك قاژرىَ
 لە ئۆقیانوسى شینى خۆمدا
 بەجىَ دەمێنم..
 چەترەكەى تۆ لە تێك رۆجیارى  لىَ فڕاندم
 شەستە بارانى لە هەڵوەرین خست
 ئەوینى تۆ
 چ بارانێكى تەڕو
 چ مەودایەكى قاوەیى بوو بۆ من !؟
 ئێستاكە دوای ئەوینت خۆم نیم
 تەماشام كە
 چۆن خەریكە لە بێدەنگیدا دەخنكێم..
 تەماشام كە
 چۆن خەریكە لە ناو تەمدا ڕۆدەچم..
 تەماشام كە
 چاوم پڕە
 لەو گۆرانییە بوڵانەى
 كە تۆ عەسرانێك لە هەتاوت دەخواست
 روخسەتت لە گوڵ وەردەگرت و
 بەیانى گوڵ بوونى خۆتت لە گۆڤارێكى شكاودا دەكرد
 هەناسەم كەیلە
 لەو شەوە خۆڵەمێشیانەى
 هەتا مردن
 پەیڤم شیرى پرش لە خاو بوونەوەت بوو
 تەماشام كە
 بووم  بەو نەورەسەى هەر زوو پیر بووم
 تەماشام كە
 ئەوین دواى خۆى
 لەگەڵ ئەستێرەكانى سەفەردا جووتم دەكات
 ناپەیڤم و بێدەنگیم..
 ئاه…بێدەنگیم
 لەگەڵ كۆچێكى نارنجیدا دەكەمە ئاڵا
 من دەمرم
 من ئیدى لەم شارە نامێنم
 بیرتە سەردەمانێك
 ئێوارەكان ئێوارە بوون و
 بەیانییەكانیش  بەیانى..
 بیرتە هەموو شتێك لە خۆى دەچوو
 من و تۆ نەبێت
 كەلە ئامێزى شیعرێكى (قاوەییدا)
 بێداریمان  كردبووە
 چاوگەى ئەڤین
 نەمن بە بىَ تۆ دەژیام و
 نەتۆ بەبىَ من دەمردى
 تەماشام كە  سیمام
 چەشنى شیعرێكى سپى دەگرى
 لاشەم زامدارە
 بە گریانى ….
 بە لە دەستدانى ئەوین..
 حەیف كە ئەوین بە جێى هێشتم
 حەیف
 واى ….چەندێك  لە پێكەنین و
 چەندە لە رۆحى خەزان  ئاساى  خۆم ئەترسم
 واى… توخوا نیشتیمان گیان
 لە گەڵ مندا بە و
 سەفەرى من بتۆرێنە
 ئەم خۆڵەمێشەى زەمەن
 چى لىَ كردم…
 واى..چەندێك لە ئێستا
 چەندێك لە رۆحى خەزان ئاساى خۆم ئەترسم
 توخوا بمڕفێنە ئافریدە
 توخوا بممرێنە ئافریدە
 توخوا بمبەرەوە ڤەشخوور
 سەوقاتى بوون    تكا ئەكەم
 بمنێژە.بىَ ئێشم كە ،سەرمەستم كە
 بىَ حاڵم كە بىَ ئەو
 بىَ دەنگم كە بىَ ئەو
 تو خوا تەماشام كە
 كەچۆن  مردنم لىَ دەچۆڕێت
 تەماشام كە دواى ئەوینت
 وردە وردە خاو دەبمەوە و
 قامكەكانم لە جووڵە دەكەون
 شیعرەكانم لە بزە
 تەماشم كە دواى ئەوینت
 چۆن دوماهە بەم تیتاڵیە دێت
 تەماشاكە
  سالۆخى  ئەم ئەوینە
 چەندێك گڕە …
 حەیف..
 كەئەوین بە جێى هێشتم
 حەیف..
 كە ئەوین بە جىَ دە هێڵم
 حەیف..
 كە (ئەوین)ى بە جىَ هێشت
 حەیف..
 م خ ا ب ن
 (ئەوین بەجێى هێشتین
 جانتاكەیشى لە بیر نەچوو تا دواى بكەوم
 لە پاساویدا هەمدیسان ئاوێتە بین
 جانتاكەیشى لە بیر نەچوو تا بۆى بگەڕێتەوە
 تا لە هزرى گۆرانییەكى باڵشكاودا
 هەمدیسان بگەڕێتەوە ئامێزى ئەوین
 حەیف كە ئەوین بە جێى هێشتین
 ئیتر هەرگیز
  ناگەڕێتەوە…)
 ح ە ی ف..!!!
 Tekoshar.khaled@gmail.com
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.