
تا شه‌خس ده‌سته‌ڵاتدارتر و موقه ده‌ستر بێت ….ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر خالید
تا شه‌خس ده‌سته‌ڵاتدارتر و موقه ده‌ستر بێت له میلله‌ت و په‌ڕلمان ، حزب ده‌سته‌ڵاتدار ده‌بێت له ده‌وڵه‌ت. دهستهڵاتهکان به‌سانایی قابیلی لێک جیا بوونه‌وه نابن.
ئه حمه‌د ئاسنگهرخالید
لاهای، 29 دێسه‌مبه‌ر 2008
کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان چه‌ند به‌ده‌ست داگیر که‌ره دیکتاتۆره‌کانی کوردستان قه‌تیسی خواردووه ، ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر به‌ده‌ست پاوه‌نکاری سیاسی و کێشه ی ده‌سته‌ڵات و واریداتی نێوان دوو حزبی برا گه‌وره یان ناو خودی هه‌ریه‌ک له‌و دوو حزبه. ساڵه‌های ساڵه هه‌موو هه‌وڵێکی شه‌رعی و نا شه‌رعیان به‌کار هێناوه بۆ خۆ فهڕزکردن به‌سه‌ر یه‌کتردا. ماوه‌یه‌که پێکهاتنی ستراتیجی دوو قۆڵیان مۆرکردووه به‌ڵام هێنده‌ی بۆ سه‌ر کزکردنی میلله‌ته‌که‌مان به‌کاریان هێناوه، که‌متر بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داگیر که‌رانی کوردستان. گه‌ر بۆ چرکه‌یه‌ک ترسی ده‌رو دراوسێیان له‌سه‌ر لاچێت ڕه‌حم به‌یه‌ک ناکه‌ن ، لێبووردنیان به‌رامبه‌ر یه‌کتر نیه و پاشقوڵ له‌یه‌ک ده‌گرن. به ده ساڵی تریش ئیداره‌ی کوردی به کردار نه بێته ده‌وڵه‌تێکی تۆکمه و سه‌ربه‌خۆ هێشتا ته‌نه‌زول له گه‌ردیله‌یه‌کی به میکڕۆسکۆب نه بیندراوی به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسی و حزبیکانیان ناکه‌ن. له ئه‌جه‌نده‌ی ئه‌وان دره‌نگ و زوو ئایندهی میلله‌ت هیچ حسابێکی بۆ نه‌کراوه.
زۆر ئاره‌زووی برا گه‌ورایه‌تی ده‌که‌ن. بۆیه له حزب بن یا له ده‌وڵه‌ت له ئێوه زیاتر که‌س به‌رپرسیار نیه ، له هه‌موو ئه‌گه‌ر و کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان، به‌تایبه‌ت:
* گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه به‌عه‌ره‌ب کراوه‌کانی تر،
* چاره‌نووسی کورد له لکاندنه‌وه‌ی به عێراق،
* هه‌یمه‌نه‌ی حزب به‌سه‌ر گه‌ل، په‌رلمان و حوکمه‌ت،
* ناڕێکی له‌دابه‌ش کردن،
* گه‌نده‌ڵی ئیداری،
* نه‌بوونی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی،
* نه بوونی شه‌فافیه‌ت،
* پاوه‌نکاری سیاسی،
* به‌حزبی کردن،
* نه بوونی یاسای حزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان،
* له ڕه‌وڕه‌وه‌ی ده‌رچوونی ڕێکخراو و سه‌ندیکاکان،
* فه‌له‌ج بوونی هه‌موو ده‌زگا حزبیه‌کان به هۆی نه‌بوونی پڕۆسه‌ی دێموکراتی له‌سه‌ره‌وه تا خوارێ،
* چه‌واشه‌کردنی کێشه‌ی ڕه‌گه‌زی مێنه له کوردستان به هۆی ده‌سته مۆکردنیان بۆ حزب زیاتر له ووشیار کردنه‌وه‌یان،
* په‌یوه‌ندی ووڵاتانی دراوسێ، له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت،
* نه بوونی هه‌ڵسه‌نگاندن (تقیم) بۆ باش و خراپ،
* دابه‌زینی ئاستی زانستی له‌زانکۆ و خوێندنی باڵا، به هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی،
* ئاوه‌دان نه بوونه‌وه‌ی گونده‌کان،
* نه گۆڕینی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له کۆمه‌ڵاگایه‌کی مشه‌خۆره‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌ر،
* بنه بڕ نه‌کردنی بێ‌کاری،
* هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گوند، شارۆچکه، شار و په‌رلمان به‌بێ لیستی هاوبه‌شی هه‌ر دوو لاتان،
* پێک نه هاتنی کابینه‌ی تهکنۆقڕاتی حکومه‌ت، به‌له‌به‌ر چاو گرتنی کوالیتایت نه‌ک مه‌حسوبیه‌ت،
* چاره‌سه‌ری نه بوونی کێشه‌ی جینۆسید کراوان به‌ناوی ئه‌نفال،
* چاره‌سه‌ری نه بوونی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان،
* چاره‌سه‌ری نه بوونی ئاسه‌واری قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ،
* چاره‌سه‌ری نه بوونی کێشه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان،
* چاره‌سه‌ری نه بوونی کێشه‌ی زیندانه سیاسیه‌کان،
* چاره‌سه‌ری نه بوونی کێشه‌ی که‌م ئه‌ندامانی کاتی شۆڕش،
* چاره‌سه‌ری نه کردنی کێشه‌ی کۆچی لاوان،
* چاره‌سه‌ری نه کردنی کێشه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ی کورده ئاواره‌کانی هه‌نده‌ران،
* ئاماده نه‌کرانی فڕۆکه‌وانی تاونبار و کۆمه‌ڵێک تاوان باری تر له‌به‌ر ده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان،
* به موقه‌ده‌ست گرتنی شه‌خس له میلله‌ت، په‌رلامان، ده‌وڵه‌ت و حزب.
* که‌م کردنه‌وه له که سایه‌تی مرۆڤی کورد،
* پێشێل کردنی قودسیه‌تی( پێشمه‌رگه، شۆڕش، په‌ڕلمان، حوکمه‌ت، حزبایه‌تی…هتد)
* هه‌زار و یه‌ک شتی تر……