
سه‌رۆک وحکومه‌ت له‌خه‌می ته‌حسین شاوه‌یس و کۆنه جاشه‌کاندایه،کێ له‌خه‌می ئه‌نفالکراو وهه‌ڵه‌بجه‌یه‌کاندایه؟
سه‌رۆک وحکومه‌ت له‌خه‌می ته‌حسین شاوه‌یس و کۆنه جاشه‌کاندایه،کێ له‌خه‌می ئه‌نفالکراو وهه‌ڵه‌بجه‌یه‌کاندایه؟
ئه‌میر قادر – هۆڵه‌ند
hangau@gmail.com
به‌پێی بابه‌تێک که ماڵپه‌ڕی ئاوێنه ئاشکرای ده‌کات و به‌پێی بڕیارێکی نه‌هێنی که‌ژماره‌که‌ی 646 و له‌ڕۆژی 23-9-2008 دا ده‌رچووه سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان نێچیروان بارزانی و به هاوکاری شاره‌وانی سلێمانی و دوو وه‌زیری تری حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین پارچه زه‌وی نیشته‌جێبوون وبۆ زیاتر له 30 کۆنه‌جاش و ته‌واری و تۆمه‌تباری ڕژێمی به‌عس دابین ئه‌کات،له‌ناو ئه‌وانه‌شدا ناوی ته‌حسین شاوه‌یس و هادی شاوه‌یس و خدری ڕهشهبهحری و سواره جاسه‌نه‌یی و زرۆری تر هه‌ن،که هه‌ر به‌ناوهێنانیان برینی چه‌ندین که‌سی تێکۆشه‌ر و که‌س و کار ئه‌نفالکراو و بێسه‌روشوێن ده‌کولێنه‌وه،که‌س نیه ڕۆژێک دژایه‌تی ڕژێمی به‌عسی کردبێت و ئه‌م ناوانه نه‌ناسێت و قۆناغه تفه‌نگی ئه‌مانه‌ی نه‌خواردبێت،ئه‌وانه‌ی ڕاوه پێشمه‌رگه‌یان ئه‌کرد،پێشله‌شکری به‌عسیان ئه‌کرد،ژن و خه‌ڵکی هه‌ڵاتوویان له کونهشاخ و کولانه‌ی مریشکدا بۆ به‌عس ئه‌دۆزیه‌وه، ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی جوتیاری ئه‌وناوچانه‌و ژن و ماڵی ئه‌م خه‌ڵکه‌شیان وه‌ک غه‌نیمه‌ی خۆیان سه‌یر ده‌کرد،چه‌ندین مه‌دالیای شجاعهت و ئازایه‌تیان له‌پای ئینسان کوژی و وێرانکاریه‌کانیان له ڕژێمی به‌عس وه‌رده‌گرت،بڵێی سه‌رۆکی حکومه‌ت و عوسمانی حاجی مه‌حموود و زه‌عیم عه‌لی که‌له‌لیژنه‌ی باڵای ئه‌م کاره‌دان به‌مه نه‌زانن؟ یان راستیه‌که‌ی باش ئه‌یزانن و هه‌ربۆیه‌شه به نووسراوی نه‌هێنی شاره‌وانی سلێمانی ئاگادارئهکهنهوه و خوازیاری جێبه‌جێکردنی فرمانهکهن؟
له‌هه‌مان نوسراودا باسی ئه‌وه ئه‌کرێت که‌گوایه قه‌ره‌بووی ئه‌وکه‌سانه ئه‌که‌نه‌وه که‌له‌شه‌ڕی ناوخۆدا( که‌له ڕاستیدا شه‌ڕی یه‌کێتی و پارتیه له‌گه‌ڵ یه‌ک و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا).زه‌ره‌ر مه‌ند بوون،که ئه‌مه‌ش وانیه که‌زۆربه‌ی ئه‌وانه کۆنه موسته‌شار و ته‌واری و جاشی به‌عس بوون و ئه‌مه‌ش خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه‌وه‌یه،ئه‌وه‌ی که‌هه‌مان ئه‌م که‌سانه دواتر پۆستی گرنگیان پێدراوه له‌م دوو حیزبهداو به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستانه‌وه کراوون به‌گورز و خه‌ڵکیان پێسهرکووت کراوه ئه‌مه‌ش هیچ له‌بابه‌ته‌که ناگۆڕێت،پرسیارێکی تری واقعیش ئه‌وه‌یه ئایا سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌م شه‌ڕه نارهوهیادا یه‌کێتی و پارتی ماڵوێرانیان کردوون قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه یان لانی که‌م لیژنه‌ی باڵای وه‌ک ئه‌مه‌یان بۆدانراوه که له‌سه‌رۆکی حکومه‌ت و دوووهزیر پێکهاتبێت و خه‌ریکی کاره‌کانی ئه‌وان بن؟.ڕاستیه‌کی باواز له‌قه‌ره‌بوو بهێنین ئه‌وهه‌موو دایک و ژنانه‌ی که‌بۆچه‌ندین جار شکاتیان کردوو داوای چاره‌نووسی کوڕ‌و مێرد‌و که‌سوکاره بێسه‌روشوێنه‌کانیانن له‌شه‌ڕی ناوخۆدا هیچ وه‌ڵامێکیان پێدرایه‌وه،یان سه‌رۆک بارزانی و وه‌زیره‌کان کاتیان هه‌یه گوێیان لێ‌بگرن؟.بێگومان ره‌نگه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه نه‌خێربێت؟به‌ڵام باخوینهر خۆی سه‌رپشک بێت!
ئایه سه‌رۆک و وه‌زیره‌کانی کاتیان هه‌یه بۆگوێگرتن له‌ده‌ردو کێشه‌کانی هه‌زاران ئه‌نفالکراو،له وێرانه‌یی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و دۆڵی جافایه‌تی و هه‌زاران منداڵ و گه‌نجی بیشهرپهرشتی دوای ئه‌نفال،به‌ڕاستی کارێکیان بۆکردوون که‌بتوانرێت له‌سه‌دا یه‌کی ئه‌م تاونبارانهیان خزمهتکردبن،یان ته‌نها له‌کاتی یادهکانداو بۆ به‌رگرتن به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک له‌وڕۆژانه‌دا دوای 20ساڵ له‌یادی هه‌ڵه‌بجه باس له‌پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌که‌ن،بۆ به‌رگرتن به ناڕه‌زایه‌تی و ده‌مکوتکردنی ڕێکخراوه‌کان وخه‌ڵکی لێقه‌وماوی ئه‌نفال باس له‌دروستکردنی دووهه‌زار خانوو ئه‌که‌ن،ئایا کێشه‌ی ته‌حسین شاوه‌یس و کۆنهجاشه تۆمه‌تباره‌کان گرنگ تره یان دۆزی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه که‌هه‌ردووکیان له‌داگای عێراقدا وه‌ک دۆزی پله چوار‌و که‌متر سه‌یرده‌کرێن،ئایا ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی که‌له‌م لیژنه باڵایهدان بۆ مافه‌کانی ئه‌م تۆمه‌تبارانه،به‌راستی موتابه‌عه‌ی دادگای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد بینیان چۆن به‌ڕیوه ئه‌چێت؟،چه‌ند بڕیاری گرنگیان دا‌و چه‌ندیان له‌م دۆزه‌دا خه‌رچ کرووه؟
ههمیشهلام وایه که منداڵان و که‌سانی تر بالهههمان خێزانێش بن به‌رپسی تاوان و خراپه‌کاریه‌کانی گه‌وره‌کان و به‌ده‌سه‌ڵاته‌کان نین،بۆیه من له‌م لێکدانهوهمدا هه‌رگیز باسی ئه‌وه‌ناکه‌م که‌منداڵی ئه‌م تۆمه‌تبارانه مافیان له خه‌ڵکی تری کوردستان که‌متره‌و ئه‌بێت له‌پای تاوانی باوک و که‌سیاندا ئه‌مان جهوربکێشن و سزابدرێن،من له‌هه‌موو ئه‌م قسانه‌شدا باسم لهتۆمهتبارکردووه،که پێم وابێت ئه‌بێت ئه‌م تۆمه‌ت و کارهخراپانه له‌دادگایه‌کی عادیلانه‌دا ڕه‌ش و بۆرو سپی له‌یه‌ک جیابکرێنه‌وه،که‌بێگومان هه‌م سه‌رۆکی حکومه‌ت و هه‌م وه‌زیره‌کانی و هه‌م حکومه‌ت هیچ کارێکیان بۆ ئه‌مه‌ش نه‌کردووه،به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ریه‌ک له‌وانه هه‌ندێک لهوتۆمهتبارو جاشانه‌ی له‌ڕیزه‌کانی خۆیداقهید کردووه‌و ناشهێڵن ده‌ستی دادگا نهداگای عێراق و نهداگای باڵای تاوانه‌کان ونه‌هی کوردستانیش کهلهسهرههندێک داوکاری و شکاتی خه‌ڵک که‌ئه‌یه‌وێت لێیان بپرسێته‌وه بیانگاتێ .
له‌باسێکدا که‌هه‌فته‌ی پێشوو له‌په‌یوه‌ند به سکانداڵی شاردنه‌وه‌و قوتارکردنی(تاریق العزاوی) ئهوفڕۆکهوانهی له‌ئاسایشی سلێمانی دیزه بهدهرخۆنهکراو تائێستا نه‌حکومه‌تی کوردستان و نه ئاسایش و نهحیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌کان وه‌ڵامێکیان پێنیه‌و گیریان کردووه و زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌یان به‌دۆزی ههڵهبجهگهیاندو سه‌رجه‌م قورابیانهکان و هه‌رکه‌سێک که یه‌ک تۆز دڵی بۆ ئه‌م ناهه‌قیه‌ی که به‌رانبه‌ر ههڵهبجهکراو له‌م کۆمه‌ڵکوژیه لێئه‌دات تووشی شۆک و بێزاری و کرد،پرسیاری ئه‌وه‌م کردبوو ئهوهکام به‌رژه‌وه‌ندیه که‌سه‌رانی کورد وده‌سه‌ڵاتدارانی به عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و سوڵتان هاشم و نه‌زار خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامهڕایهوه به‌ستۆته‌وه؟که هێنده لایان گرنگه که‌هه‌موو شت ئه‌که‌ن که‌ئه‌م تاوانبارانه له‌ده‌ست دادگا‌و له‌به‌ر ناڕه‌زایه‌تی و چاوی خه‌ڵکی ئازادی خواز‌و که‌س وکاری قورابانیهکانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه نه‌هێڵن و لێمان بکه‌ن به‌دۆستی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌فسه‌ری نایاب؟
به‌ڕاست نێچیروان بارزانی و وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت نیو ئه‌وه‌نده‌ی ته‌حسین شاوه‌یس وخدری ڕهشهبهحری و سه‌دان تاوانباری تر،خزمه‌تی خێزان و کهسو کاری قوربانیه‌کانی ده‌ستی ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ی باسم کردن کردووه،سه‌رۆکی حکومه‌ت قه‌ت پێشوازی له‌خێزانی مامه‌ڕیشه ،که‌به‌ده‌ستی ته‌حسین شاوه‌یس شه‌هیدبوو کردووه؟ئایا قه‌ت خێزان و که‌س و کاری قوربانیه‌کانی ده‌ستی ئه‌م پیاوانه‌ی به‌عس ده‌گه‌نه ئێوه؟
پرسیارێک که‌بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌رهێزو حکومه‌تێک ده‌کرێت واقعی بێت وپێی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت ئه‌وه‌یه ئه‌و حکومه‌ته چه‌ند خزمه‌تی خه‌ڵک و کام خه‌ڵک و کێ ئه‌کات؟ چه‌ند نان ئه‌خاته‌سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵک؟چه‌ند بواری کار وخزمه‌تگوزاری وپرۆژه‌ی بوژاندنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه؟ئه‌گه‌ر به‌م معیاره سه‌رنجی بده‌ین،حکومه‌تی هه‌رێم و کابینه‌کانی ئه‌گه‌ر بوارمان بده‌ن وبینای چه‌ندین قات و شاری خه‌ونه‌کانمان لێنهکهنه به‌ڵگه و به‌تانها ولهگهڵماندا بفه‌رموونه سه‌رسفره‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و
له‌پێخه‌فی کۆن وله‌ماڵی بێکارهباو بێ مه‌رجی ژیان و ته‌ندروستی ئه‌وان دیقهتبدهن وسه‌یری داهاتوو کیسهباخهڵکی به‌تاڵی ئه‌م خهڵکهبکهن و دواتریش سه‌ردانێکی خێزانی کۆنه‌به‌عسی و موسته‌شاره‌کانی به‌عس بده‌ن دڵنیام بۆیان ده‌رئه‌که‌وێت که‌ئه‌م حکومه‌ته حکومه‌تی کێیه وله‌خزمه‌تی کێدایهو که‌هه‌ر ئێستاش گومانم هه‌یه که ئه‌مانه‌یان لاشاراوهبیت!
تێبینی:
1-بۆده‌قی هه‌واڵه‌که که له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌دا هاتووه لێره کلیک بکه
http://www.nawandihalabja.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=1936&Itemid=37