
حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و عاده‌تی ڕزگارکردنی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس!
حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و عاده‌تی ڕزگارکردنی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس!
نوری به‌شیر
n.bashir3@ukonline.co.ukناره‌زایه‌تیه‌کی تری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌پاڵ ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی که‌دا به‌ڕووی حزبه ناسیونالیسته کوردیه‌کاندا له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه به‌رزبۆته‌وه، ئه‌م جاره‌یان له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیه ئیداریه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و حزبهدهسهلاتدارهکان و سه‌رانیاندا و له‌به‌رامبه‌ر بێئاوو کاره‌بایی و
سه‌رکوتدا نیه، ئه‌مجاره‌یان ناره‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر، حه‌شاردان و ڕزگارکردنی گیانی یه‌کێکی تر له‌سه‌رانی و ئینسانکوژانی ڕژێمی به‌عسه، ئه‌ویش تاریق ره‌مه‌زانه که یه‌کێکه بووه له‌و به‌رپرسانه‌ی ڕژێمی به‌عس وه به‌پێی ئیفاده‌ی خۆی سه‌رپه‌رشتی تیمێكی كردووه بۆ كیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه!!!
عاده‌تێکی کۆنی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی!
بۆ خه‌ڵک زۆر شوێنی تیاڕامان نیه ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مجاره لهحهشاردانی یه‌کێکی تر له به‌رپرسانی ڕژێمی به‌عس رزگارکردنی گیانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرکاری وایان ئه‌نجامداوه‌و ده‌یده‌ن، عاده‌تێک که‌نانی له‌سه‌ر ده‌خۆن له‌ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا چ له‌شاخ و چ له‌شار له‌سه‌ری ده‌ڕۆن. خه‌ڵک هێشتا وفیق سامهراییان بیرنهچۆتهوهو که‌نه‌ک نهجاتایان دا به‌ڵکو خستیانه لای سه‌ره‌وه‌و بهشۆرشگێریش ناوزه‌دیانکرد، خه‌ڵکی کوردستان شیخ جه‌عفه‌ری دهستسوربو به‌خوێنی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق بیرماوه که‌چۆن له‌مه‌رگ رزگاریان کرد، ئه‌وه سه‌دان مسته‌شارو ئه‌من و ئیستخبارتیان له‌ده‌ست خه‌ڵک رزگارکردوو یان له‌پۆستی ئیداره‌کانیاندا دایانناون، یان سه‌روه‌ت و سامانێکی خه‌یاڵیان خستۆته ئیختیاریان، که ئه‌و چهنابابه له 18 ساڵی رابردوودا بێئاوو کاره‌بایی و برسێتیان نه‌دیوه، هه‌ر ئه‌م ڕۆژانه تایتڵی هه‌واله‌کانی میدیای کوردستان ببینن که ئه‌م ئه‌مانه نموونه‌یه‌کن که نیشانده‌ری کار‌و سیاسه‌تێک له‌خه‌رواری سیاسه‌ت و کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه زلهێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی:
– گـروپـی نـۆكـان زیـاتـر لـه‌دوو ملیـۆن مـه‌تر دووجـا زه‌وی بازرگانی له‌شاری سلێمانی له‌سه‌ر تاپۆكراوه
– نێچیرڤان داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زه‌وی بۆ ته‌حسین شاوهیسو خدری ره‌شید به‌حری ده‌كات
سه‌رچاوه: ئاوێنه 24/12/2008
– ڕێكخراوێك به‌ناوی پارستنی پارتیه‌وه سه‌دان ملیۆن دینار له‌هاوڵاتیان
– تاڵه‌بانی له‌نێوان خانووی توركمان‌و خێوه‌تی كورده‌كاندا
سه‌رچاوه: هاوڵاتی 24/12/2008
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌خه‌ڵکانێک نه‌ک یه‌ک بست زه‌ویان نیه، کرێی خانویه‌کیان پێ‌نادرێت، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که زۆرێک نه‌ک قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو زیانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌کراونه‌ته‌وه به‌ڵکو خۆشیان تا ئیستا بێسهرو شوێنن و کهسو کاریان نازانن ماون یان که‌س و کاریان هه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیدان، ئه‌مه له‌کاتێکدا ڕوو ده‌دات لهبهملیۆن ده‌درێ بهتورکمانهکان بۆ ڕازیکردنی دڵی تورکیا و ده‌یان ڕێکخراو به‌ناوی پاراستن و ئاسایش و سه‌ر بهحزبهکانیان دروستده‌کرێت بۆ مژینی خوێنی له‌شی خه‌ڵک که‌بۆ پاروه نانێک ئیحتیاجن .
ده‌ڵێن تاریق ره‌مه‌زان، له‌ده‌ست ئاسایشی گشتی سلێمانی هه‌ڵهاتووه!!
به‌پێی ئاشکراکردنی؛ دادوه‌ر محمد عورێبی دادوه‌ری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق رۆژی 21/12 له یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگایی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای كرد به‌نوسراوێكی ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه تۆمه‌تبار تاریق ره‌مه‌زان ناتوانێت لهدادگاكهدا ئاماده بكرێت"چونكه هه‌ڵهاتووه". سه‌رچاوه: ئاوێنه 24/12/2008
خه‌ڵکی کوردستان به‌م سوێنده‌ی ئاسایش تاچه‌نده باوه‌ڕده‌که‌ن له‌ئاسایشی یه‌کێتی و پارتیدا زیندان هه‌ڵبێت، ئه‌گه‌ر یه‌ک سه‌فقه‌ی گه‌وره‌و سیاسه‌تێکی ڕوون و ئاشکرای خۆیانی له‌پشته‌وه نه‌بێت و دوور نیه سبه‌ینێش بخوازێت بڵێن ئه‌منی قه‌ومی و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان وای پیوێست ده‌کرد، گیانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی رژێمی به‌عس نهجاتبدهن.
خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانن کۆتایی به‌م چاوبه‌ستانه‌ی حزبه ناسیونالیسته‌کان بهێنن
ئه‌م چاوبه‌ست و گه‌مانه‌ی حزبه ناسیونالیسته‌کان چ له 18 ساڵی ده‌سه‌لاتی میلیشیایی له‌شاره‌کان و چ ده‌وره‌ی پێشتری شاخ هیج گومان و خۆشخه‌یاڵیه‌کی لای خه‌ڵک نه‌هێشتووه، وه خه‌ڵکی کوردستان هیچ خۆشباوهریهکیان به‌ده‌سه‌لات و وه‌عده‌و به‌ڵێن و ئاینده‌یه‌کی هه‌ردوو حزب و حکومه‌ته‌که‌یشیان نیه، ده‌زانن له‌چونه باوه‌شی سدام حسین و خومه‌ینی و ئه‌مریکاوه هیچ قازانجێکیان نه‌کرد، لهنهجاتدانی سامه‌رایی و سه‌دان و بگره هه‌زاران له سه‌ران و نۆکه‌رانی ڕژێمی به‌عس و ئیستاش نه‌جاتدانی فرۆکه‌وانی به‌رپرس لهکیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه و چونه باوه‌شی سه‌درو به‌درو ده‌وڵه‌تی تورکیا، نه‌ک نانێک بهسفرهیان زیاد نابێت، به‌ڵکو ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ماڵوێرانی و برسێتی زیاتر بکه‌ن، بۆیه ته‌نیا هێزێک که‌ده‌توانێت کۆتایی به‌یاریکردنی ئه‌م حزبانه به‌چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستانوه بهێنێ، هێزی خه‌ڵک و هاتنه‌مه‌یدانه به‌شیوه‌یه‌کی ڕێخکراوو، هاتنهمهیدانیانه له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانیانی کیمیایی بارنی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌دژی حه‌شاردان و ڕزگارکردنی گیانی سه‌رانی به‌عس و تاوانباری کیمیایی هه‌ڵه‌بجه.