دوو هه‌زار و هه‌شت جار ماڵئاوا…..سه‌لام محه‌مه‌د
دوو هه‌زار و هه‌شت جار ماڵئاوا
سه‌لام محه‌مه‌د
ته‌نیام ، وه‌ك تۆ
وه‌ك من ته‌نیای
ته‌نیاییمان وڵاتی په‌پووله‌ی سپی و کۆتری سپییه
هه‌میشه مانگه‌شه‌وه ته‌نیاییمان
ته‌نیاییمان ئاوێنه‌یه‌که له شووشه‌ی هه‌وری سپی
لووتکه‌یه‌کی به به‌فر دره‌وشاوه‌ی
ژێر پڕشنگی هه‌تاوی به‌یانیانه
ته‌نیایی من
قه‌ڵای کۆشکه‌که‌ی ( کافکا ) یه
له ناو سه‌هۆڵه مهییوهکانی قوتبدا
ته‌نیایی تۆ
ئاگری دۆزه‌خه‌که‌ی ( دانتی ) یه
له ناو ده‌ریا به‌ستووه‌کاندا
من و تۆ ، دوو ته‌نیاین
ره‌نگمان له ره‌نگی ئاو و هه‌وا ده‌چێت
هه‌میشه مانگه‌شه‌وه لای تۆ
هه‌میشه به‌فر بارینه لای من
ته‌نیایی هه‌ردووکمان وڵاتی تریفه‌یه
ئه‌ستێره‌کانیش وه‌کو ئێمه ته‌نیان
خۆر ته‌نیایه ، مانگ ته‌نیایه
به‌ڵام ته‌نیاییه‌که‌ی تۆ له ره‌نگی بۆشایی ده‌چێت
ته‌نیاییه‌که‌ی من له ره‌نگی هیچ ده‌چێت
ئه‌ی نابینی گوڵه ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان
به بۆنه‌ی ساڵی تازه‌وه باڵهفڕهیانه
ئه‌وانیش وه‌ك دانیشتوانی شاری خه‌یاڵ
ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن
بۆ من و تۆی مرۆڤ
مرۆڤی ته‌نیاتر له ته‌نیایی خوای غه‌ریبان
30 / 12 / 2008-12-30
سوید