
برێڤ…. مه‌شروبخۆرێکی جوان…… رۆژانه‌ی (شێرزاد هه‌ینی)یه.
برێڤ…. مه‌شروبخۆرێکی جوان…… رۆژانه‌ی (شێرزاد هه‌ینی)یه.
هه‌نارێک و پێکێک و دوو قوومه شه‌راب و ده‌سته جوانه‌که‌ی بۆ ده‌رهێنانی ده‌نکه هه‌ناره سووره شووشه‌ییه‌کان، مێزه‌که‌ی ره‌نگین کردبوو، نه‌رم نه‌رم پیاوه مهشروبخۆرهکه جوانتر‌و نیانتر ده‌رده‌که‌وت، ئه‌و وتی، من به‌رۆژ پیاوێکی زۆر ئاساییم و شه‌وانه‌ش مه‌شروب جوان دهخۆمهوهو مه‌ستێکی جوان و سه‌رخۆشێکی نه‌رمم، که مهستدهبم هه‌ڵده‌ستم و شه‌قامه‌کان ده‌ناسمه‌وه، هه‌موو هاوسێیهکانم ریزم ده‌گرن، یه‌ک یه‌ک مناڵه‌کانم ماچ ده‌که‌م، دووسێ لاپه‌ره‌و دوو ستونیش به‌مه‌ستی شه‌راب و جوانی هه‌نار ده‌خوێنمه‌وه، له‌ناو خیوه‌ته نه‌وی و تاریکهکهو له‌گه‌ڵ جۆڵانه‌ی مێزه‌که‌و له‌نجه‌ی په‌رداخه‌که، جوانییه‌کان باشتر ده‌بینم، هه‌ست به‌پیرۆزی وێنه‌و نووسینه‌کانیش ده‌که‌م.
ئه‌مشه‌وه هه‌ناره‌که وه‌ک بووک دانیشتبوو، په‌رداخ وه‌ک مناره‌و شووشه گه‌رده‌ن باریکهکهش، ناوقه‌دی له‌ژنه سه‌ماکه‌رێکی زراڤی حه‌له‌بی ده‌چوو، هه‌موویان لایه‌نێکی چیرۆکێکی کورت و ستوونێکی هه‌فتانه‌ی نووسینێک بوون بۆ من.
ئه‌و وتی: من ده‌زانم مه‌مکی هه‌نار راده‌ی مه‌ستیمان چه‌ند به‌رزده‌کاته‌وه، من ده‌زانم هه‌ناری جوان و هاوڕێی بێوه‌ی شه‌وانم، شه‌وه‌کانم چه‌ند پهمبهدهکهن، ده‌ستم ده‌بێته باڵی په‌پوله‌و چاوم وه‌ک ماسی روون ده‌بیت. ئه‌و شه‌وه ئه‌و براده‌رێکی پاش سێ په‌رداخی مه‌ستی گه‌یانده‌وه به‌رده‌رگا کۆنه‌که‌یان، بیست ساڵ بوو، ئه‌و کۆڵانه‌که‌ی نه‌دیبوو، ئه‌وی به‌پیاده‌یی ئه‌وی نه‌دیبوو، ئه‌مشه‌وه بۆنی شه‌راب و هه‌ناری سووری سه‌ماکه‌ری سهرمێزهکهو به‌زمی شه‌وه بهقهڵبهزهکه، دووباره به‌یه‌که‌وه‌ی ئاشناکردبوونهوه، له‌گه‌ڵ دوا قوومی مهستیهکهیان لهسێگۆشهکهی شه‌قامی ئیسکان، نانهگهرمه بهگۆشتهبرژاوهکهیان خوارد‌و له تۆمارگهکهش گۆرانیه مه‌سته‌کانی هونه‌رمه‌ندی میللی هه‌ولێر (حهیدهرهکهچهڵ)یان هه‌ڵبژاردو به‌یه‌که‌وه به‌جوانی هه‌نارو خوناوی شه‌راب بۆ ماڵه‌وه سه‌رکه‌وتن.
هه‌نار به‌داره‌وه جوانه‌و سه‌مای له‌رزین ده‌زانێت، هه‌نار له‌ناو مه‌کینه‌ی شهرهبهتا قووڕگی وشک و برسی خه‌نی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مشه‌وه که ده‌ستی له‌گه‌رده‌نی شووشهکردبوو، که له‌گه‌ڵ به‌زمی مه‌سته‌کاندا سه‌مای ده‌کرد، هه‌نارم زۆرتر خۆش‌ویست و بڕیارمدا، هه‌نار له جانتاکه‌م دابنێم و سه‌فه‌ری دووری پێبکه‌م و له‌گه‌ڵ دوا کتێبه‌که‌ی ژنه بوێره‌که (ئه‌حلام مه‌نسور)و رۆمانه‌که شه‌رمنه‌که‌ی کۆنه شیوعییه پێشمه‌رگه‌که (که‌ریم کاکه)و دیوانه تیشکه زێرینه‌که‌ی (خاره قوباد) به‌فڕۆکه بهێنمه‌وه ستوکهۆلم، من ده‌زانم هه‌ناره ترش و جوانه‌که له‌سه‌رماو شه‌وانی ته‌نهایی لقه‌کان راهاتووه، باشیش ده‌زانم نووسینه‌کانی ئه‌حلامیش له هه‌زار گوشه‌ی تاریکا دهربازیبووه، که‌ریم کاکه‌ش به سمێڵه رهشهکهییهوه دیاره له جه‌وله‌کانی شاخه‌کانی هه‌ورێ و قه‌ندیل ماندوو نه‌بووه‌و شیعره‌کانی قوبادیش نارنجۆکن و له‌ژێر گۆشتی رووته‌وه به‌ستراون، بۆیه ده‌ستی هه‌ناره‌که ده‌گرن و به‌یه‌که‌وه ده‌گه‌نه به‌سته‌ڵه‌کی به‌فری سوید‌و شه‌وێکیان هه‌ناره‌که به خۆشحاڵییه‌وه ده‌بێته مه‌زه‌یه‌کی به‌تام و منیش ناچارده‌کات له‌شه‌وێکی زۆر تاریکا پێکێک زیاتریش بخۆمه‌وه.