
ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی..2
به‌شی دووه‌م
ژیانێک له بێماڵیی: دۆخێک له نیهیلیزمی کوردیی
هه‌ڵبه‌ته کۆشیعری "ژیانێک به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ" له ئاستێکی ئۆنتۆلۆژیی (بوونناسیی)ه‌وه سه‌رنجی منی بۆ وێنه‌ی ئه‌و روحه بێـماڵییهی مرۆڤی کورد کێشکرد، که به رای من، ئه‌و دۆخه له دوای رمانی رژێمی به‌عس و باڵاده‌ستی ته‌کنیک له کوردستاندا ده‌ستپێده‌کا.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر له دوای شاڵاوه‌کانی "ئه‌نفال"ه‌وه ریشه‌کێشکردنی ژیان له دێهاته‌کانی کوردستان، رادانی گوندنشینه‌کان بۆ ئوردوگا زۆره‌ملێیه‌کان، گرفتی جێنشینبوون، نه‌بوونی خانوو به کرێگرتن و تێکچووونی دیمه‌ن و واتای ماڵ له شاره‌کانی کوردستاندا ده‌ستی پێ‌کرد. به‌مجۆره به هۆی نه‌بوونی نه‌خشه‌یه‌کی بیرلێکراو بۆ خانووسازیی له شاره‌کانی کوردستان، به تایبه‌تیش هه‌ولێر و سلێمانیی و دهۆک و شارۆچکه گرێدراوه‌کانی ئه‌و شاراوانه‌وه، مرۆڤی کورد تووشی ژیانێکی سه‌رگه‌ردان ده‌بێت. وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ته‌نگژه‌ی خانوو و بێمالێی له کوردستاندا له ئاستی پراکتیکیی، نه‌بوونی خانوو له شارێکی وه‌ک هه‌ولێر بۆ نیشته‌جێبوون، بۆ سیاسه‌تی "ته‌هجیر"، کۆکردنه‌وه‌ی گوندنیشینه‌کان له ئوردوگا زۆره‌ملێیه‌کان و دواجاریش شالاوی "ئه‌نفال"ه‌کان له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، لێ دوای رماندنی رژێمی سه‌دام له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مێریکا و ئینگلیستان و هاتنی لافاوی کاڵاکانی ته‌کنیک و مۆده‌ی به‌رخۆریی بۆ کوردستان، گرفتی بێ خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوونی له ته‌نگژه‌یه‌کی پراکتیکییه‌وه کرد به ته‌نگژه‌یه‌کی مۆراڵی، ته‌ڵه‌که‌بازیی، بێبنه‌مایی، خۆفرۆشتن بۆ ده‌ستکه‌وته ماددییه‌کان بوو به ئاکارگه‌لێکی رهوادار و به هه‌ڕمێن.
به‌مجۆره دوای ئاوابوونی روحی "به‌ره‌نگاریی"، "نیشتمانیی"، سه‌رگه‌ردانبوونی مرۆڤی کورد به ده‌ست گه‌نده‌ڵیی سیاسیی، ئه‌خلاقیی، کورتبوونه‌وه‌ی ئه‌رکی مرۆڤی کورد له تێرکردنی خۆیه‌وه، هیچێک له‌و به‌هایه ئێتیکیی، بنه‌مایه هاوبه‌شانه له ژیانی کورددا نه‌مایه‌وه. بۆیه روحی تاڵانکردن له هه‌موو ئاستێک‌دا مرۆی کوردی جڵهوکرد. له‌وێوه گرفتی بێ خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوون مرۆڤی کورد له ریشه‌که‌ی خۆی نامۆدهکا. به‌مجۆره روحی مرۆڤی کورد له ژیانێکی ته‌کنیکیدا سه‌رگه‌ردان ده‌بێت. ئیتر ئه‌و مرۆڤه ده‌بێته کۆیله‌ی کاڵا ته‌کنییه‌کان. هه‌نووکه ئاکامی ئه‌و شکشستانه قۆناغێکی نوێ له ژیانی کورددا ده‌ستپێکردووه، که من لێره‌دا ئه‌و قۆناغه به دۆخی بێماڵیی، بێڕهچهڵیی و نیهیلیستی ناودێری ده‌که‌م. له‌و ژیانه‌دا هه‌موو کارێکی روخێنه‌ر و نائێتکی لای مرۆی کورد بۆته ئاسایی.
به‌مجۆره ته‌نگژه‌ی خانوو هه‌ر له ئاستێکی پراکتییه‌وه نه‌مایه‌وه، به‌ڵکو بوو به ته‌نگژه‌ی بێماڵیی بوونێکی ناوه‌کی لای مرۆی کورد. ئه‌و دۆخه‌ش زه‌مینه‌ی بۆ ده‌سپێکردنی ژیانێک له بێماڵیی، بێبنه‌مایی، بێهووده‌یی و نه‌مانی پابه‌ندبوون به شوێن، نیشتمان خۆشکرد.
له‌و دیده‌وه ده‌کرێ "ژیانێک به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ"، وه‌ک ئه‌زموونێکی نایابی ئه‌و دۆخه له بێماڵییهی بوونی کورد، یان ئه‌و ره‌هه‌نده نیهیلیستییهی که له روحی به‌شێکی زۆری گه‌نجانی ئاوزه (هاوته‌مه‌ن)ی رابه‌ر فاریقدا ئاماده‌یی هه‌یه، پێناسه بکه‌ین. به‌ڵێ، ئێمه له نێوان په‌یڤگه‌ل، دیمه‌نی خێرا، ده‌ربڕین و ئاوازی ئه‌و کۆشیعرهوه وێنه‌ی ئه‌زموونی "ژیانێک -که‌سێکمان له‌به‌ر چاوه که به‌ده‌م جگه‌ره کێشانه‌وه ئه‌زموونه‌کانی ژیانی، سه‌هه‌نده‌یی بوونه‌که‌ی له کۆڵناوه و شه‌قام به شه‌قام، کۆڵان به کۆڵان، شار به شار و … تاد له‌ناو راڕه‌وه‌کانی زماندا، به واتای ژیل دولۆزیی، به دوای دۆزینه‌وه و راگه‌یاندی "ماڵ-بوون"ه‌که‌ی رێده‌کا:
" دەبوایە ئەم ژوورە بچێتە سەفەر
بە خۆی و كورسیی پادشاكانی
بە خۆی و پیاوە وێرانەكانی…
چوو، قەت نەهاتەوە بە لای دەركی ئەم ماڵەدا
چوو، قەت نامەیەكی نەنارد بۆ دەستەخوشكەكانی…" (مەچكۆ دەبەم بۆ قاوەخانەی ئافرەتان )
رۆچوون له قووڵاییه‌کانی سه‌فه‌ر و تووناوتوونه‌کانی ژیان تووشی له دۆخێکی بێهووده‌ی ده‌کا. وه‌لێ له هیکڕا ئه‌و بێماڵییه کرده‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکارانه وه‌رده‌گرێ و له خه‌یاڵاندنێکی شیعرییدا نێوانی شاعیر و شێتی، ئاسمان و زه‌وی به‌ناو یه‌کدا وه‌رده‌بن و ئه‌ستێره‌ش گیرفانی شاعیر ده‌کاته "ماڵ"ی خۆی:
ژیان هیچ نییە هیچ ”
جگە لە خەیاڵ و
لە سەفەر و
لە شێتیى.
دەمێكە دوا قومى سیگارى ژیانم كێشاوە،
كەچى باخ سڵاوم لىَ دەكا
ئەستێرە دەڕژێتە گیرفانم. " (بڕوانه: ئێوارە دىَ: تۆ لە هەوا و لە ئاوابووندا دەبینم)
لێره‌دا ئێمه له‌به‌ر ده‌م ئه‌زموونێکی شیعریی، دۆخی شاعیرێکین دوای داگیرسانی جگه‌ره‌که‌ی، ئه‌و ژیانه په‌رته‌وازه، چرکه‌ساته بێهووده، خوده به‌خۆ نامۆبوو، ناخه بێ‌ماڵ، بێبنه‌ما، بێڕهچهڵهکه … نمایشده‌کا. راستییه‌که‌ی ئه‌و ژیانه هه‌ر ته‌نیا هی ئاخێوه‌رێکی شاعیر نییه، به‌ڵکو هاوکاتیش دۆخی جڤاکێک، وه‌چه‌یه‌کی سهرگهردانیشه که له بێده‌نگییه‌کی نائاگا و ناچارکراودا له داخی بێ-ماڵیی، نامۆیی، بێ ئامانجی، بێهووده‌یی، لێکترازاوییدا دابڕاو له یه‌کتر ده‌تلێنه‌وه و به خه‌یاڵی سه‌رهه‌ڵگرتن به‌ره‌و جیهانه دووره‌کانی ئه‌ودیوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره گه‌مارۆدراوه به ده‌سه‌ڵاتی سته‌مگه‌ریی و پێڕێکی بازرگانی تاڵانچیی. وێده‌چێ ئه‌و جڤاکه ده‌عه‌جانکراوه بێجگه له خۆ خه‌پاندن له چاوه‌ڕوانی هاتنی فریادڕه‌سێکدا یان ره‌خساندنی رێگایه‌ک بۆ هه‌ڵاتن به‌ره‌و نادیایی، هیچ ویستێکی تێیدا نه‌مابێت. به‌مجۆره به ده‌م باڵاده‌ستبوونی ئه‌و ژیانه بێماڵیی و دۆخه نیهیلیستییهوه خه‌ریکه ئاکارگه‌لی چاک ئاوا ده‌بن: به‌رپرسیاریی ده‌بێته، به‌ره‌ڵایی؛ روحی مرۆڤدۆستیی ده‌بێته، روحی تاڵانکاریی و توند و تیژیی؛ ئه‌وینداریی ده‌بێته، سێکسبازیی؛ هاوڕێیایه‌تی ده‌بێته، به‌رخۆیی و پردی گه‌نده‌ڵیی؛ خێزانداریی ده‌بێته، گه‌مه‌یه‌ک بۆ بازرگانیی؛ نیشتمانپه‌روه‌ریی ده‌بێته، پاره‌داریی و … تاد. به کورتی، له‌و ژیانه بێماڵیی و دۆخه نیهیلیستییهدا هیچ بنه‌مایه‌ک بۆ هاوژیانیی ئامانجی هاوبه‌ش؛ ئامانجی به‌رهه‌مداریی و به‌خته‌وه‌ریی پێکڤه‌یی نامهوهتهوه.
ئه‌و شیعره به شێواز فره هونه‌رییه‌که‌ی، زمانێکی دێکۆمێنتاریی، گێڕانه‌وه‌یی و وێنه‌ی خهیاڵێنراوهوه دۆخی ده‌ره‌کیی و ناوه‌کیی شوێنکاتێکی دیاریکراو و هاوکاتیش گرێ‌دراو به شوێنگه‌لی تر و خودی شاعیریش وێنه ده‌کا.
هاوکاتیش ئه‌زموونی "ژیانێک به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ" هه‌ر ته‌نیا ره‌وشی تاکه خودێکی دڕدۆنگی گه‌ڕۆک که له دۆخێکی بێماڵییدا ده‌ژیت به‌گۆ ناهێنێ، به‌ڵکو ئاوێنه‌یه‌کیشه له‌و ناوکۆیی، په‌یوه‌ندییه سۆسیۆ-کولتوورییه کوردیی و ژیانه دێجیتالییهی که وه‌ک ره‌هه‌ندێک له‌و دۆخه جیهانیگرییهی که هه‌نووکه بوونی کوردیی سه‌رگێژ و ده‌عه‌جان کردووه.
ئاکامی ئه‌و بێمالێیه، هه‌ر ته‌نیا گرفتی مرۆڤ له تێکچوونی سروشت و سرووتی مرۆڤ نییه، به‌ڵکو گرفتی باڵنده، سرووتی خواردن، بۆنی ژیان و سیمای تشتهکانیشه. که‌واته:
" ئاخر، تازەكی لەقلەقەكان بەسەر منارەی كام هێللانەی ژوور دەنیشن؟
تازەكی سیمای شار كوا جوانیی تێدا دەمێنێ، بەبێ بۆنی یاپراغ؟
چۆن چۆنیی سێ بەردی تەمگرتوو نانرێتە دەستی خانووەكانمان؟
كێ بە منداڵە ورگنەكانمان دەڵێ: فەرموون، بۆ ژوورەوە؟
ژیان بەبێ ژوورەكەم، هیچ نییە، جگە لە وەهمی ماڵداریی…" (مەچكۆ دەبەم بۆ قاوەخانەی ئافرەتان )
له په‌یوه‌ندی به‌و کۆشیعره و ئه‌و ژیانه بێماڵیی و دۆخه نههێلیستییهی که له جڤاکی کوردییدا له ئارادایه، ده‌کرێ لێره‌دا ئه‌و هه‌له به هه‌ند وه‌ربگرم و بێژم، ئه‌مڕۆ شیعری کوردیی له نێوان دوو ئاسته‌نگ، یان له دووڕیانێکدا خۆی ده‌بینێته‌وه: بنده‌ستی- وابه‌سته‌یی و به‌رهه‌ڵستکارییه.
سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگی یه‌که‌مه‌وه، شیعری کوردیی وه‌ک چه‌شنه خدووگرتنێک مه‌حکومه به دیارده شیعره‌کانی ئه‌ویتر، که ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگێکه له ناخی مرۆی کورددا مێژوویه‌کی ره‌گئاژۆی هه‌یه. بۆیه شیعری کوردیی، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا، هه‌رگیز نه‌یتوانیووه ده‌ستپێشخه‌ر بێت له نوێکردنه‌وه‌ی کرده‌ی ناوه‌کیی خۆیدا. شاعیری کورد هه‌میشه ئه‌و دیارده و شێوازه شیعرییانه‌ی له زمانی باڵاده‌سته‌کانه‌وه، عه‌ره‌بیی و فارسییه‌وه قه‌رزکردووه یان کۆپیکردۆتهوه. له‌بۆیه هه‌میشه شیعری کوردیی به دره‌نگیی و کرچ و کاڵییهوه له ئاستی درهکییدا خۆی نوێکردۆته‌وه.
لێ مه‌به‌ست له ئاسته‌نگی به‌رهه‌ڵستکاریی، ئه‌و دۆخه هه‌میشه به‌رته‌ک ئامێزه‌یه که شیعری کوردیی ناچار کردووه تێیدا بژیت. ئه‌و دیارده‌ی به‌رهه‌ڵستکارییه به‌نده به‌و دۆخه بنده‌ستییه‌وه که له کۆی مێژووی شیعریی کوردییدا ئاماده‌یی هه‌یه. ئه‌و زمانه به‌رهه‌ڵستکارییه‌ی شیعری کوردیی هه‌ر له ئه‌حمه‌دی خانییه‌وه تا ده‌گاته زۆرینه‌ی شاعیرانی هه‌شتاکانه‌وه، هه‌مان رووکاری هه‌بووه. به‌ڵام له دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 91ه‌وه، ئه‌و دیارده‌ی بهرههڵستاکارییه، مه‌به‌ستمان له کوردستانی باشووره، له دۆخی به‌رهه‌ڵستکاریی به دژی فشاری ده‌ره‌کییه‌وه به‌ره‌و به‌رهه‌ڵستکاری به دژی فشاری ناوه‌کییه‌وه ده‌گۆڕێت.
له‌و دیده‌وه، ئه‌گه‌ر شاعیری کورد تا 90ه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو به ده‌ست فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی زمان و تاڵان‌کردنی بوونی کورد ناچار بووبێت راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌رته‌کی شیعری به رووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کییانه‌وه نواندبێت و کوردبوون جۆره ئاماجێکی شیعریی بوو بێت… تاد، که‌چی ئێستا ئه‌و کرده شیعرییه ئاراسته‌یه‌کی پێچه‌وانه یان جیاواز له‌و کرده به‌رهه‌ڵستکارییه‌ی پیش‌تر وه‌رده‌گرێ. با سه‌رنج له‌و وێنه شیعرییه بده‌ین که زایاڵه‌ی ناوه‌کیی شاعیرێکی ته‌نیا و دۆشداماو به‌ده‌ست بێماڵیی و کوردبوون به گۆدێنێ. به واتایه‌کی روونتر: شاعیر له دووتۆوی ئه‌و کۆپله شیعره‌وه، که له دۆخه پهرتهوازهکهیهدا "سێبه‌ر"ی له "باڕێکدا" به‌جێماوه و خۆشی به دوای به کرێگرتنی ماڵێکه بۆ ژیانه تاکه‌که‌سیی و سهههندهییهکهی، هه‌ڵوێستێکی به‌رهه‌ڵستکارانه له هه‌مبه‌ر
"وه‌همی کوردبوون"ی کۆ-منێک راده‌گه‌یه‌نێ:
" تارماییی سێبەری ئەم پیاوە لە باڕێكدا بەجێ ماوە
لە تەنیشت بێتاقەتیی پێكێك هەوا و
جووتێك گۆرەویی فڕێدراو.
كوردبوونی ئەم میللەتە لە وەهمێكەوە درێژ دەبێتەوە." (پێڵاوی كات و گمە گمی تەنهایی).
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و گوتنه شیعرییه، بوونه نمایشکراوهی تاکی کورد دابڕاو نییه له‌و ناوکۆییه جڤاکیی و سیاسییه‌ی که به‌نده به "کوردبوونی ئه‌م میلله‌ته"وه. لێره‌وه ئه‌گه‌ر دوێنێ بوونی تاکێکی کورد به هۆی بنده‌ستی، هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنی ده‌ره‌کییه‌وه هانیدا بێت له کۆزماندا به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک رابگه‌یه‌نێ، که‌چی ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارییه له شیعری رابه‌ردا که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا روحه بێماڵهکهی بۆته سێبه‌رێک و جه‌سته‌شی له نادیارییدا وێڵبووه، واتای درێژبوونه‌وه‌ی "وه‌همێک" له‌و کۆناسنامه کوردییه راده‌گه‌یه‌نێت. خه‌می رابه‌ر و ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که ئاوه‌زه‌ی ئه‌ون چیتر خۆبه‌خشین نییه راناو، بگۆیهکی کۆ تاکوو مانه‌وه‌ی کوردبوون جه‌ختبکاته‌وه/بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو پرسیاری رابه‌ر و ئاوزهکانی گرفتی ئه‌و بوونه بێماڵیی و دڵه‌ڕاوکێیه‌یه که "وه‌همی کوردبوون" یان "وههم"ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆی سازاندووه. ئه‌وه‌تا شاعیر له‌سه‌ر زه‌وی کوردییدا ماڵێکی بۆ ژیان ده‌ست ناکه‌وێ، بۆیه په‌ناو بۆ ئاسمان ده‌با:
" قەفەزێك: هەڵواسراو بە ئاسمانەوە.
لە ژیاندا ژوورێك نییە بۆ كرێ
لەم ژوورەدا پیاوێك نییە، وشە نەبێ." (پێڵاوی كات و گمە گمی تەنهایی )
به‌مجۆره ئه‌و دۆخه بێماڵییهی رابه‌ر فاریق، وێڕای ئازاره‌کانی، لێ تژیشه له جوانناسیی بێماڵیی. ئه‌و وێڕای تلانه‌وه و گنگڵدان به ده‌ست ئه‌و بێماڵیی و گه‌ڕانه بێ ئامانه‌ی به دوای ئه‌و "ماڵ"ه پراکتیکیی، خانووه‌ک که ژیان تێیدا بحه‌سێته‌وه و ئه‌و "ماڵ"ه ناوه‌کیی، بوونه‌ی که شوێنی نیشته‌جێبوونێکی له‌و جیهانه‌دا پێبه‌خشێ، که‌چی ئاماده‌شه بوار بۆ شوێنپێی ئه‌ویتر یان ئه‌زموونی ژیانی ئه‌وانتر یانیش که‌سی سێیه‌م بڕه‌خسێنێ که له‌ناو ئه‌ودا جێ‌نشین بن.
دیاره ئه‌و گۆڕانه‌ی رۆڵی شیعر له ره‌هه‌ندی به‌رهه‌ڵستکاریی و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دۆخه بێبنه‌مایی، بێڕهچهڵهکیی و عه‌ده‌مییه له ژیانی کوردیی و زمانی کوردییدا، راڤه‌کردن و ئاخاوتنی فره‌ره‌هه‌ندی گه‌ره‌که.
لێره‌دا گرینگه ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین، که وێڕای گۆڕینی ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارییه‌ی شیعری کوردیی به دژی فشاری ده‌ره‌کییه‌وه، که‌چی له ئاستی فۆرم و بگره موتیڤیشهوه نه‌یتوانیووه له گرفتی خدووگرتنی به وابه‌سته‌یی یان ویستی ده‌ره‌کییه‌وه ئازاد بێت. ئه‌مه‌ش وایکردووه که شیعری کوردیی هه‌میشه له ئاستێکی رووکه‌شدا خۆی نوێبکاته‌وه و له ئاستێکی ده‌ره‌کیی، ئاکاری دروشمییدا خولیای دۆزینه‌وه‌ی زمانێکی نوێ و ژیانێکی نوێی ده‌رببڕێت. به واتایه‌کی تر، ئه‌و روانگه و شێواز هونه‌رییانه‌ی که شیعری کوردیی له کاته جیا جیاکان و هه‌نووکه‌شدا ده‌یپۆشێ، له زاده‌ی زمانی ناوه‌کیی شیعریی کوردیی نین، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌یله له ئاستی زمانییدا ئاماده‌ی هه‌بێت، لێ هه‌میشه شه‌رمن و کورتخایه‌ن بووه. بۆیه شاعیری کوردیی هه‌میشه رووی به دوای ژیانێکه که ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی؛ واتا شاعیری کوردیی، وه‌ک دۆخێک له ئۆنتۆلۆژیا، له‌و ژیانه ناژییت که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کا.
له روانگه‌یه‌وه، شیعری ئه‌مڕۆی کوردیی هه‌ر له دوای راپه‌ڕینی 91ه‌وه تاکوو ئێستا کوشته‌ی خدووگرتنه به زمان، شێواز، وشه‌ئارایی و ئاوازیی شاعیرانی وه‌ک سوهراب سپێهری، فه‌روغ فروخزاد، ئه‌دۆنیس، نزار قه‌بانی و چه‌ند ده‌قی تری بیانیی. ئه‌و خدووگرتنهی شیعری کوردیی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه تا هه‌نووکه، نه‌یتوانیووه ئه‌و ئه‌زموونه شیعرییه‌ی "ئه‌ویتر" له زمانی خۆیدا بخه‌مڵێنێت و ناسنامه‌ی تایبه‌تیی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
هاوکاتیش گرفتی ئه‌و زمانه شیعرییه وابه‌سته‌ی شێوازێکی ئاسۆیی، حیکاتگۆییه، که له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه له ژێر کاریگه‌ریی زمانی شیعریی سۆهراب سپێهریی، به تایبه‌تیش شیعریی "ده‌نگی پێی ئاو"ی ئه‌و و شیعره‌کانی فه‌روغ فرخزادهوه، شیعری کوردیی ته‌نیوه‌ته‌وه. له‌وه‌ش خراپتر، چه‌ند پهسندهرنووس، به‌رتیلخۆر و بهرتیلساز به ناوی ره‌خنه‌گریی کوردییه‌وه، به رێگای نووسینی به راداندراو، به قسه‌گه‌لێکی رۆژنامه‌وانیی و جهڵهبییهوه، که زیاتر به‌رهه‌می هاوپێڕێی و پرۆژه‌ی بازرگانین نه‌ک زاده‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی رۆشنبیریی، خوێنه‌ری به‌وه چه‌واشه‌کردووه، که گوایه چه‌ند ناوێک له شیعری کوردیی. که لاساییکه‌ره‌وه‌یه‌کی بێ هونه‌ریی ئه‌و دوو شاعیره فارسییهن، وه‌ک "ئیدۆل، Idol"، "ئه‌ستێره" جیهانی شیعری نه‌وه‌ده‌کان و ئه‌مڕۆی کوردیین.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر کێشه‌ی مه‌رگی گفتوگۆ، باڵاده‌ستی ئاوه‌زی رههاگریی و دیارده‌ی پێڕبازیی له بواری رۆشنبیریی ئه‌مڕۆ و بێکاتیی له ژیانی مندا نه‌بێت، من ده‌توانم له خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌ڵگه‌دار و مێتودیکدا دێر به دێر و وێنه به وێنه له پێکهاتی شیعری ئه‌و شاعیره "ئیدۆل"انه کۆبکه‌مه‌وه، که سه‌رچاوه‌کانیان له شاعیرانی فارسیی و به تایبه‌تیش "ده‌نگی پێی ئاو"ی سوهراب و فروخزادهوه هه‌ڵقووڵاون. دواجاریش ئه‌وه بسه‌لمێنم، که ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنه و خه‌یاڵ، ئاوازی زمان و ده‌ربڕینانه له شیعری ئه‌و شاعیرانه بچنینه‌وه، ئه‌و "ئیدۆل"انه هیچ جۆره به‌هره و زمانێکی شیعری‌یان له کن نامێنێته‌وه. به کورتی له شاعیرانێکی زۆر ده‌مچه‌فت و سافیلکه بترازێ، هیچی تر نین.درێژه‌ی هه‌یه……..