Skip to Content

Monday, November 4th, 2024
ڕێگرتن له‌ خۆپیشانده‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌  چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟  ….. کۆیار ڕه‌ووف

ڕێگرتن له‌ خۆپیشانده‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟ ….. کۆیار ڕه‌ووف

Closed
by January 2, 2009 گشتی

 ڕێگرتن له‌ خۆپیشانده‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌  چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟  ….. کۆیار ڕه‌ووف
 
   دوای ئه‌وه‌ی که‌ له دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ ئێراق له‌کاتی دادگایی کردنی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ، نامه‌یه‌کی ئاسایشی سلێمانی ، خوه‌ینده‌وه‌ که‌ گوایه‌ تاریق ڕه‌مه‌زان سه‌رپه‌رشتیاری فڕۆکه‌وانی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌کاتی بردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ هه‌ڵهاتوه‌ ، ئه‌و هه‌واڵه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌موومانی توشی شۆک کرد ، و ئه‌و خۆشحاڵیه‌ی لی کردین به‌ ، به‌ خه‌مناکی و دڵته‌نگی ، بێجگه‌ له‌وانه‌ی که‌ یاری به‌چاره‌نوسی کورده‌وه‌ ئه‌که‌ن و ، موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌ جینۆ سایدی کورده‌وه‌ ئه‌که‌ن و ، لایه‌نگرانیا ن ، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ویژدان بوون ، که‌وتنه‌ ، چالاکی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ، کوردستان ، چی به‌نوسین ، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین چی به‌ ، خۆپیشاندان ، خودی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ، بڕیارو چالاکی جۆراو جۆریان ئه‌نجام دا ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که‌ ، له‌کاتی ، ده‌ستپێکردنی دادگایی کردنه‌که‌دا ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌گشتی و به‌ شێوه‌یه‌کی ، به‌رنامه‌ بۆداڕێژراو ، هه‌موو لایه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی ، باش به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانه‌ کرد، که‌ له‌ناویاندا، به‌رپرسی حیزبی و حکومی به‌شداریان تیداکرد ، و ڕسگه‌یاندنه‌کانی ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ،چه‌ندین جار ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو کرده‌وه‌ ، خۆپیشاندانه‌که‌یان ، له‌که‌ناڵه‌کانیانه‌وه‌، په‌خش کرد، به‌ڵام .،کاتێک هاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان بکرێت دژی ، ده‌رباز بون یان ئازاد کردنی ، تاریق ڕه‌مه‌زان ، فڕۆکه‌وانی بۆردومان که‌ری کیمیایی ، هه‌ڵه‌بجه‌ ،  ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ، وه‌کوو سه‌رچاوه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌ ،ڕێگه‌یان له‌خه‌ڵک گرتوه‌ که‌ به‌شداری ، له‌وخۆپیشاندانه‌ بکه‌ن !! ،له‌یه‌ک شارو ، له‌چه‌ند ڕۆژێکدا ، ده‌سه‌ڵات ی کوردی له‌سه‌ر یه‌ک کێشه‌، جارێک به‌شداری ئه‌کات جارێک ڕێگه‌ له‌خه‌ڵک ئه‌گرێت که‌به‌شداری ، له‌خۆپیشاندان بکه‌ن . ئه‌مه‌بێجگه‌ که‌وه‌ی که‌ سه‌باره‌ت ، به‌ ده‌رباز بوونی یان ده‌رباز کردنی تاوانبار تاریق ڕه‌مه‌زان ،ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان نه‌کردوه‌له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌رباز بونه‌که‌ی یان ڕاستر بڵێین ده‌رباز کردنه‌که‌ی لێره‌و له‌وێ ،ده‌سه‌ڵاتی کوردی  هه‌واڵی چه‌واشه‌ بڵاو ئه‌کاته‌وه‌ یان بیئاگایی خۆی ده‌رده‌بڕێت ،که‌ئه‌مه‌ش یاری کردنه‌ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و که‌سوکارو قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌تایبه‌تی ،سه‌ره‌تا با له‌ئاسایشه‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین ، سه‌رۆکی دادگا ی باڵای تاوانه‌کانی ئیراق به‌ڕێز عوره‌یبی ڕایگه‌یاند که‌ له‌ئاسایشی ، سلیمانیه‌وه‌ نامه‌یه‌کی پیگه‌شتوه‌ گوایه‌ئه‌وفرۆکه‌وانه‌ی که‌ سه‌رپه‌رشتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردوه‌ ، و ساڵی پار له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌سفیر کراوه‌ له‌ڕێگای بردنی بۆنه‌خۆشخانه‌ هه‌ڵهاتوه‌ ، کاتێک ، داوای ڕونکردنه‌وه‌ له‌ ئاسایشی سلێمانی ده‌کرێت له‌لایه‌ن ڕیکخراوێکی وه‌کوو چاکه‌وه‌ یان هه‌ر ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی دیکه‌ ، بێئاگایی خۆیان له‌و ڕوداوه‌ نیشان ئه‌ده‌ن و ، ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ، ده‌زگای زانیاریه‌وه‌ هه‌یه‌ ، لێره‌دا بۆمان ڕوون ده‌بیته‌وه‌ که‌ ،ئه‌و تاوانباره‌ ، به‌هاوکاری ئاسایش و ده‌زگای زانیاری ، ئازاد کراوه‌ !! کاتێک دێته‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڕیمی کوردستان ، که‌هه‌میشه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم ، باسی مافی خه‌ڵک ئه‌کات و باسی سه‌روه‌ری یاسا ئه‌کات و باسی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئه‌کات و زۆرجار ، ئه و قوربانیانه‌ واپیناسه‌ ئه‌کات که‌ گه‌لی کوردیان به‌جیهان ناساندوه‌و پیویسته‌ ڕیزیان لی بگیرێت و خزمه‌تی که‌سوکاریان بکرێت و تاوانباران به‌سزای خۆیان بگه‌ن ، بێجگه‌له‌وه‌ی که‌ خۆی له‌و تاوانه‌ نامرۆڤانه‌یه‌  که‌ هیچی که‌متر نه‌بوو له‌ کیمیاباران کردنی ئه‌و شاره‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ، بێده‌نگ کرد ، ، ،  سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌ڵێت : ئاگمان له‌دیار نه‌مانی فڕۆکه‌وانه‌که‌نیه‌ ، ئه‌مه‌ش مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ، وگاڵته‌ کردنه‌ به‌چاره‌نووسی قوربانیانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و که‌سوکاریان ،  سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئاگای له‌ دیار نه‌مانی تاوانبارێکی گه‌وره‌ نه‌بێت ، که‌ کیمیابارانی خه‌ڵکی کوردی کردبێت و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دا ، دیارنه‌مابێت ئه‌بێت ئاگای له‌چی بێت ، ده‌بوایه‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ، هه‌واڵه‌که‌دا ، به‌په‌له‌ داوای ڕونکردنه‌وه‌ی له‌ ئاسایش بکردبایه‌و ، ده‌بوایه‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌کوو چۆن له‌ کردنه‌وه‌ی بازاڕو ، له‌ یاده‌ حیزبیه‌کاندا به‌شداری ئه‌کات ، و به‌یاننامه‌ ده‌رئه‌کات به‌وشێوه‌یه‌ش به‌یاننامه‌ی ده‌ربکردبایه‌و به‌شوێنی ئه‌و ڕوداوه‌وه‌ بوایه‌ ، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو چۆن له‌کاتی ، سوتانی مێنیومینته‌که‌دا ، به‌هاوکاری ، جێگره‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاح ، سوتاندنی مێنومێنته‌که‌یان ، به‌کارێکی تێکده‌رانه‌ ناوزه‌د کرد و ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ی کرد که‌ له‌ئه‌نجامی ، پشتگوێخستنی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ڕویدا ، ده‌بوایه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا سه‌رۆکی حکومه‌ت ، داوای ڕونکردنه‌وه‌ی بکردبایه‌و خۆی به‌دوا داچونی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ بکردبایه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ، ئه‌ویس بێده‌نگی هه‌لبژارد! ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ئه‌گه‌یه‌نێت که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی    ، به‌هه‌موو لایه‌کیان ڕیک که‌وتون له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌و ، ئه‌وه‌ش موزایه‌ده‌یه‌کی دیکه‌یه‌ ، له‌سه‌ر که‌یسی هه‌له‌بجه‌ ده‌یکه‌ن ، ئه‌مه‌ش له‌ئانجامی ئه‌و بێده‌نگیه‌ هات و دوباره‌ بویه‌وه‌ ، کاتێک سه‌بعاوی تاوانبار ، چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و به‌ر به‌هه‌مان سیناریۆ له‌ زیندانی سوسێ ، ده‌رباز کراو ، ،له‌ئه‌نجامی ئه‌و بێده‌نگیه‌ بوو که‌ تاڵه‌بانی ، وه‌فیق ساممه‌ڕایی کرده‌ ڕاوێژکاری خۆی و دواتر خۆی ده‌رباز کرد و گه‌شته‌ به‌ریتانیا کاتێک که‌ زانی ڕوبه‌ڕوی دادگا ئه‌بێته‌وه‌، !! ئه‌م کارو هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵات کوردی ، ڕه‌وایی به‌ کیمیاباران کردنی هه‌له‌بجه‌ ده‌دات ، بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، درێژ کراوه‌ی سیاسه‌تی جینۆ ساییدی کورده‌ کاتێک که‌ که‌ هه‌وڵی ده‌رباز کردنی تاوانبارانی ژینۆساید که‌رانی کورد ئه‌ده‌ن و، له‌به‌رامبه‌ر تاوانێکی وا گه‌وره‌دا ، بیده‌نگی هه‌ڵ ده‌بژێرن و ، لێدوانی چه‌واشه‌ ئه‌ده‌ن که‌ ته‌نانه‌ت ، لایه‌نگرانی خۆشیانی پێ هه‌لناخه‌ڵه‌تێنرێت   !!  و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ، ڕیگه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌گرن  که‌ دژی ئازاد کردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ خۆپیشاندان بکه‌ن ، به‌شیکی دیکه‌ی هه‌ڵوێست وه‌ر گرتن به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌وه‌ هه‌یه‌ ، پێوه‌یسته‌ له‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌بێجیاوازی ، ڕوبه‌ڕوی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ببنه‌وه‌ ، به‌ خۆپیشاندان و مانگرتن ، به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌شیوه‌یه‌کی هیمنانه‌و ، بیده‌نگ بوونی هه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک له‌سه‌راسه‌ری دونیا سوکایه‌تی کردنه‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ، قوربانیانی ئه‌و  کاره‌ساته‌ ، که‌ بوه‌ هۆی ناساندی کورد به‌جیهان و ، بوه‌ قوربانی بۆ کورد ، که‌ تادونیا دونیایه‌ قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته‌ له‌بیر ناچنه‌وه‌و ،ئه‌وانه‌ی له‌کاتی کاره‌ساته‌که‌دا له‌هه‌ڵه‌بجه‌بوون ، خۆیان و نه‌وه‌کانیان ، دوچاری چه‌ندین نه‌خۆشی بونه‌ته‌وه‌و ده‌بنه‌وه‌ له‌ داهاتودا ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌بێجیاوازی ، بیرو ڕاو ئاین و مه‌زهه‌ب ، دوچاری ئه‌وکاره‌ساته‌ بوون ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ، تاوانێکی له‌و جۆره‌ ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌رته‌وازه‌ بوون و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ، بیرو ئایدیا ی حیزبیدا و ، زۆرێکیان ، بێده‌نگن له‌ئاست ئه‌و تاوانه‌و ، لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن و ، ئه‌وه‌یان بیر چوه‌ته‌وه‌که‌ : ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌مڕۆی کوردستان بوون ، که‌ بوونه‌ لایه‌نێک له‌و  تاوانه‌و ، دژی حیزبی به‌عس ، ده‌جه‌نگان و ، ئه‌مڕۆ ، تاوانباران ،ئه‌که‌نه‌ ، وه‌ره‌قه‌یه‌کی سیاسی و خۆیان چۆنیان بوێت ، به‌کاری دێنن ، ، له‌خۆپیشاندانێکی وا دا که‌ په‌یوه‌سته‌ ، به‌ چاره‌نوسی دادگایی کردنی تاوانبارانه‌وه‌ ، ژماره‌یه‌کی که‌م به‌شداری له‌و خۆپیشاندانانه‌ ئه‌که‌ن ، به‌شیوه‌یه‌ک له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ که‌ ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران ، له‌ 70 که‌س تیپه‌ڕی نه‌کردوه‌و ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران ، ،له‌ژماره‌ی پۆلیسه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، که‌متر بوون ، ئه‌مه‌ش  کاره‌ساتێکه‌ ، که‌ له‌ بێئومیدی هیچی دیکه‌ی لێ ناخوینرێته‌وه‌،، ئه‌گه‌ر باس له‌وه‌یه‌ که‌ .، خه‌ڵک له‌ترسی ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندان ناکات ، و ده‌سه‌ڵات ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ، ئه‌وه‌ پیویسته‌ ، هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه‌ بزانین که‌ : هیچ شتێک بی هه‌ولدان و قوربانیدان نابێت، ئه‌وه‌نده‌ی قوربانیمان له‌پیناو ئه‌وه‌دا دا که‌ کۆمه‌ڵیک ده‌سه‌لات بگرنه‌ده‌ست و ، یاری به‌ دۆزه‌که‌مانه‌وه‌ بکه‌ن ، ، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵک بوویه‌ قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ ی شاخ و شآر ، بۆ ئه‌و حیزبانه‌ی ئێسته‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن ، ، ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌سه‌ر سه‌دی ئه‌وه‌ قوربانی بده‌ین . له‌پێناو دۆزێکدا ، که‌ دواتر وه‌کوو ، خۆپیشاندانه‌که‌ی ، 2006ی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌نگ بداته‌وه‌ ، دلنیام ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، چیدی ناتوانێت که‌ یاری و سوکایه‌تی ، به‌ قوربانیانی کاره‌ساتیکه‌وه‌ بکه‌ن ، که‌ ده‌بوایه‌ ، ده‌سه‌ڵات خۆی هه‌وڵی به‌جیهانی کردنی ئه‌و کاره‌ساته‌ی بکردبایه‌ نه‌وه‌ک ، تاوانباران ، ده‌رباز بکات ، ، له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم ، هه‌ربیده‌نگیه‌ک ، له‌ئاست تاوانیکی وا که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی به‌رامبه دۆزی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌یکه‌ن ، به‌شداریمانه‌ له‌و تاوانه‌داو ، ، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت ، که‌ ئه‌وه‌ی ، ئه‌نجام دراوه‌ به‌رامبه‌ر ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ ،ره‌وایه‌ ، به‌مه‌ش ، هیچ جۆره‌ دادگایی کردنێک ، سودی نابێت ، ، ئه‌و دادگایی کردنه‌ش که‌هه‌ندیک تاوانباری ، گرتوه‌ته‌وه‌، بێ سوود ده‌بێت و ، له‌ ئه‌نجامدا ، تاوانباران ، ،له‌دادگا دا . ، به‌پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات ، ده‌رباز ده‌بن ، وه‌کوو هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی ، دیکه‌ ، که‌ده‌رباز بوون و .، وه‌کوو پاڵه‌وانێک باسی تاوانه‌کانیان ده‌که‌ن و ، ، ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستانیش ، ، ئه‌مڕۆ ئه‌بنه نمووی ئه‌و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ له‌ کاتی کیمیابارانه‌که‌ی هه‌له‌بجه‌دا ،  ،بێده‌نگ بوون و ئه‌وکاره‌ساته‌یان ، به‌ ڕه‌وا ده‌زانی

   koyar-rawf@hotmail.co.uk
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.