گۆرانی بێنه پێشچاو….و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
گۆرانی بێنه پێشچاو
ئاواز و وتن: سیاوش قمیشی
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
بێنه پێشچاو
که، هێنانه به‌رچاویشی دژواره
جیهانێ، که تێیدا
هه‌موو مرۆڤێ به‌ختیاره
جیهانێ، که تێیدا
پاره و نه‌ژاد و ده‌سه‌ڵات نرخیان نییه
وه‌ڵامی هاوده‌نگییه‌کان
سه‌رکوتی پۆلیسی دژه شۆڕش نییه
نه بۆمبی ناوه‌کی هه‌یه،
نه فڕۆکه‌ی جه‌نگی و نه هاوه‌ن
چیتر هیچ منالێ
پێی له‌سه‌ر مین جێ ناهێڵێ
هه‌مووان ئازادی ئازادن
هه‌مووان بێ ده‌ردی بێ ده‌ردن
چیتر له ڕۆژنامه‌دا ناخوێنیته‌وه
که نه‌هه‌نگه‌کان خۆکوژییان کردووه
بێنه پێشچاو، جیهانێ
بێ کینه و باروت
بێ سته‌م و ملهوڕی
بێ ترس و تابوت
بێنه پێشچاو، جیهانێ
پڕ له خه‌نده و ئازادی
لێوان لێو له گوڵ و ماچ
پڕ له دووباره‌ی ئاوه‌دانی
بێنه پێشچاو
که، هێنانه به‌رچاویشی تاوانه
ئه‌گه‌رچی به ناو‌هێنانی
قورگت پڕ ده‌بێ له سورمه
بێنه پێشچاو جیهانێ
که تێیدا، زیندان ئه‌فسانه‌یه
ته‌واوی شه‌ڕه‌کانی دونیا
کۆتای‌یان، ئاشتییه
که‌س سه‌روه‌ری که‌س نییه
هه‌مووان یه‌کسان پێکه‌وه
ئیتر به‌شی هه‌ر مرۆڤێ له نان
هه‌رچه‌ندی پێویستی بێ بۆ ژیان
به‌بێ سنوور و ڕێگری
نیشتمان واته جیهان
بێنه پێشچاو تۆ ده‌توانی
ببیته ده‌ربڕی ئه‌م خه‌ونه
بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌که، کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن :
http://sakurdistan.kurdblogger.com/