
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ دیارده‌ی بێباكی و….
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ دیارده‌ی بێباكی و كه‌متر خه‌می تاكی كورد
له بواره سیاسی و پیشه‌یی و كارگێرییه‌كاندا
ئیبراهیم مه‌لازاده
كاتێك قسه له‌هه‌ر قه‌یرانێك ده‌كرێت، ده‌بێت ئێمه به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانیدا بگه‌ڕێین. تا هۆكاره‌كان نه‌زانین ناتوانین باس له چاره‌سه‌ره‌كان بكه‌ین. كه هۆكاره‌كانیش زانران، ئه‌و كاته سه‌رسوڕمان له‌خودی دیارده‌كه‌دا نامێنێت.
بێباكی هه‌ر بریتی نییه له‌خۆگێلكردن له‌پرس و كێشه‌كان، به‌ڵكو ئه‌نجامنه‌دانی كاره‌كان وه‌كو پێویست، خراپی له به‌ڕێوه‌بردندا، خۆپه‌رستی و منگه‌رایی و گه‌نده‌ڵیش به‌شێكن له‌بێباكی. هه‌روه‌ها بێباكی بۆی هه‌یه له‌گه‌وره‌ترین به‌رپرسه‌وه سه‌ر بگرێت تا ساده‌ترین هاوڵاتی. هه‌موو ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سوڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به ئه‌كتی كار و كاردانه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه. پڕۆسه‌یه‌كه، به‌ڵام به‌ئاڕاسته‌یه‌كی نێگه‌تیفدا ده‌ڕوات، له‌ئاكامی ژماره‌یه‌ك هۆكاری جیاوازه‌وه. ئه‌م باره نێگه‌تیفه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژووشه‌وه هه‌یه. تاكه‌كان "كه‌سه‌كان" نین په‌یوه‌ندیان به دروستكردنی ڕووداوه‌كانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وان هه‌میشه ده‌جوڵێنرێن و ده‌بنه ئامێر. ئه‌وان هه‌موو شتێك بن ئه‌كته‌ر نین. مه‌به‌ستیش له‌تاك ئه‌وانه‌ن كه تا ئێستاش به‌كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كراون، ته‌نها غه‌ریزه ده‌یانجوڵێنێت، هێشتا نه‌بوون به "كه‌س" به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی كارا و بنیاتنه‌ری خاوه‌ن كه‌سایه‌تی بن له‌كۆمه‌ڵگادا. بۆیشی هه‌یه گه‌روه‌ترین به‌رپرس هێشتا هه‌ر تاك بێت و ته‌نها چاوه‌ڕێی ته‌وژمی ده‌ره‌كی بكات بۆ جوڵان.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانه تێبگه‌ین ده‌بێ باس له ڕاپه‌ڕین بكه‌ین، باس له مێژووی به‌ر له ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕینیش بكه‌ین. به‌ر له هه‌ر ڕاپه‌ڕینێك، دوو ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی كاریگه‌ریان له‌ژیانی خه‌ڵكدا ده‌بێت، یه‌كه‌میان: داگیركه‌ر دووه‌میشیان: به‌رهه‌ڵستكاران. داگیركه‌ری كوردستان بێجگه له‌وه‌ی كه له‌ڕووی فیزیكییه‌وه هه‌وڵی پاكتاوكردنی كوردی داوه، له‌ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه هه‌وڵی كێویكردن و بێئیراده‌كردن و توننه‌كردنی داوه و له‌هه‌موو سه‌نگه‌ره فیكری و ڕۆشنبیری و ئابوورییكانه‌وه شه‌ڕی كوردی كردووه. له‌به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بڵێین كورد له‌هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه شه‌ڕی داگیركه‌ری كردووه، بێجگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی داگیركه‌ر. كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه گه‌ڕانه‌وه ناو شاره‌كانیش به‌ده‌ستی به‌تاڵ بوو و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان پێنه‌بوو. دواتریش ده‌رفه‌تیان هه‌بوو بكه‌ونه خۆ و كار بۆ دروستكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی و به‌كۆمه‌ڵایه‌تی كردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی بكه‌ن. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بخه‌نه‌وه ناو كوره‌ی شه‌ڕێكی وێرانكاری ناوخۆ، ده‌كرا كار له‌سه‌ر بیناكردنه‌وه‌ی سایكۆلۆژیه‌تی توندوتیژێنراوی مرۆڤی كورد بكه‌نه‌وه.
پڕۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنه‌وه و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك به دوو شێواز ده‌بێت، یه‌كه‌میان: پڕۆسه‌یه‌كی نێگه‌تیفه، بۆ ئه‌وه‌ی جیامان بكاته‌وه له‌ڕابردوو. تۆماس ئه‌كوینی نموونه‌یه‌كی زیندووی پڕۆسه‌ی نێگه‌تیفه له شارستانیێتی ڕۆژئاوادا، ئه‌و هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه و فیكری ڕۆژئاوای دا له‌هه‌موو لایه‌نه نێگه‌تیف و ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه نامۆ بوون به فیكری ڕۆژئاوا، بۆ نموونه ئه‌و فیكر و كولتوره‌ی له ئه‌نده‌لوسی بن ده‌ستی عه‌ره‌بدا كاریگه‌ری خۆی دانابوو ئه‌و دووری خسته‌وه. مه‌رجیش نیه ئه‌و كاره فه‌یله‌سوفێك بیكات، ئه‌كته‌ره شۆڕشگێڕه‌كانی ئێمه ده‌بوایه ته‌واو وشیار بن به‌و مه‌ترسیانه. ده‌كرا چه‌ندین لیژنه‌ی به‌په‌له دروست بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واره شێوێنراوه‌كانی كولتوری و په‌روه‌رده‌یی بسڕنه‌وه. كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ته‌عریبی ڕۆشنبیری بكرێت. خه‌ڵك به‌كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێته‌وه، متمانه به‌خۆبوونی له‌ده‌ستدراویان بۆ بگێڕدرێته‌وه. ده‌كرا چۆن ئیسرائیلیێك له‌پێناو ته‌رمی مردووی یه‌ك سه‌ربازی خۆی به‌سه‌دان دیلی زیندووی عه‌ره‌ب ئازاد ده‌كات، ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توننه‌كردنه‌ی خه‌ڵكی كورد سه‌روه‌ری بۆ مرۆڤی كورد بگێڕنه‌وه.
پڕۆسه‌ی دووه‌م: پڕۆسه‌یه‌كی پۆزه‌تیفه، ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه به داهاتوو و به‌ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و به‌شانازی به‌خۆوه كردن. له‌ڕۆژئاوا دیكارت ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌نجام دا و له‌ڕێگای داهێنانی تیۆری میتۆدی تاقیكردنه‌وه‌دا " Empiricism" ڕۆشنبیریی ڕۆژئاوای وێناكرد. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو له پێشكه‌وتنی شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا. ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش له‌ڕێی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌لته‌رناتیفه‌كان به‌ڕێوه ده‌چوو. له كوردستانیش ده‌كرا زیاتر بكرێت و په‌له‌بكرابایه له ڕێفۆرم و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بینامكردنه‌وه، له‌شێوه‌ی یابان و ئه‌لمانیا. له‌وانه‌یه بڕوبیانۆ هه‌بن بۆ مه‌حاڵبوونی كارێكی ئاوا، به‌ڵام هه‌وڵیشی بۆ نه‌درا تا بڵێین سه‌ری نه‌گرت. له‌جیاتی ئه‌وه په‌نا بۆ توندوتیژی بردرا له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان و هاوڵاتیانیش قوربانی یه‌كه‌م بوون.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێباكی و كه‌مترخه‌میه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دوێنێ و ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ له‌ئاست كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵكدا، بێباكی و كه‌مترخه‌می هاوڵاتیان به‌رهه‌م هات. بێباكی و كه‌مترخه‌می به‌رامبه‌ر بێباكی و كه‌مترخه‌می. خودی ڕاپه‌ڕین و وه‌ده‌رنانی داگیركه‌ر گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خه‌مخۆری و به‌ته‌نگه‌وه‌بوونی خه‌ڵك بۆ ئازادی و ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی به‌ڕێز. به‌ڵام كاتێك ناتوانرێت ئه‌و وزه بێسنووره كاری له‌سه‌ر بكرێت و وه‌به‌ربهێنرێت، ورده‌ورده ده‌مرێت و خاو ده‌بێته‌وه. كاتێك پڕۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌درێته ده‌ست هێزه نادیاره‌كان، ده‌ره‌نجامی نادیاریشی لێده‌كه‌ونه‌وه.
یه‌كێك له ئه‌لته‌رناتیفه‌كان، ئاین بوو، ده‌ره‌نجامی هه‌ر نائومێدبوون و به‌ئامانج نه‌گه‌یشتنێك په‌نابردنه بۆ عه‌قیده‌ی ته‌وه‌ككول و لێگه‌ڕان به‌ته‌مای خودا. هێزه ئاینیه‌كان له‌بارودۆخێكی ئاوادا گه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌وان نه‌هاتن ڕوحی ئاین خۆماڵی بكه‌ن. سوود له وزه‌ی ئاین وه‌ربگرن بۆ به‌خشینه‌وه‌ی ئارامی به‌خه‌ڵك. ئه‌و لایه‌نه مۆڕاڵیانه‌ی كه ئاین ده‌سته‌به‌ری ده‌كات بێكارا مانه‌وه. هێزه ئاینیه‌كان له‌جیاتی نه‌وره‌سی و مه‌ولانا بكه‌نه سه‌رچاوه‌ی ڕاڤه و تێگه‌یشتنیان به‌دوای توێژینه‌وه‌كانی قاهیر ه و حیجاز و تاران كه‌وتن.
له‌ئاكامی بێباكی و شه‌ڕه ده‌سته‌ڵاتی هه‌موو ئه‌و ئه‌كته‌ره بێده‌سته‌ڵاتانه‌دا، بێباكی و پاشڤه‌ڕۆیی لێكه‌وته‌وه. ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌كیه‌كان.
* ئه‌م بابه‌ته به‌شێوازی گۆڵه له ژماره (4743)ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دابه‌زیوه.