ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی..4
ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی
راڤه‌یه‌ک له "ژیانێک له ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ"ی رابه‌ر فاریق
هه‌ندرێن
به‌شی چوار و کۆتایی
دیاره له‌و کۆشیعره‌دا پرسیاری شیعریی، خۆی به فۆرمسازیی و کایه‌ی رۆشنبیرییه‌وه سه‌رقاڵ ناکات، هه‌رچه‌نده ئه‌و پرسیارانه‌ش به‌شێکن له پرۆسه‌ی زمانی ئه‌و کۆشیعره‌دا، به‌ڵکو پرسیاریی شیعریی له‌و کۆشیعره‌دا زیاتر به په‌رۆشی چۆنییه‌تی بووناندنی ئه‌زموونه ناوه‌کییه‌که‌ی؛ به ئاوه‌ڵاکردن و به گۆهێنانی ئه‌و بێزاریی، ته‌نیایی، بێئومێدیی، بێماڵیی و … تاد نیگه‌رانه، تاکوو له ژیانه بێ-ماڵییه‌که‌یدا به‌ره‌و پرۆسه‌ی بوونه به‌رهه‌ڵستاریی، نیشته‌جێبوون له شیعردا رێبکات. با پێکڤه ئه‌و راچڵه‌کانه چڕکراوه، کرده به‌رهه‌ڵستاکارییه له بێده‌نگییه چێژداره بخوێنینه‌وه:
"دەبوایە ئەم ژوورە بچێتە سەفەر و
بیر لە كەس بكاتەوە، ناكەس زۆرن. " (بڕوانه: مەچكۆ دەبەم بۆ قاوەخانەی ئافرەتان)
که‌واته نووسینی شیعر، کرده‌یه‌کی روحیی هه‌میشه به‌ڕێوه‌یه؛ سه‌فه‌رێکه که هه‌میشه له گه‌ڕان به دوای چێژدارکردنی ئامانجه روحییه‌کان و هه‌وه‌سی دۆزینه‌وه‌ی خاکه نوێیه‌کانی روحی زماندایه. ئه‌رکی شاعیر به ده‌م ئه‌و سه‌فه‌ره‌وه، ته‌نیا چینینه‌وه‌ی تیشکه تژی له خه‌یاڵاندنه‌کانی بوون و دۆشدامان و شاگه‌شکه‌کردنی خوێنه‌ر-ئێمه‌یه به شه‌به‌نگه‌کانی ناو زمانه‌وه. له‌بۆیه سه‌فه‌ری زمان، ئاوه‌ڵابوونه‌وه‌ی زمان به‌ره‌و شێوازاندن، رازاندنه‌وه‌ی ئه‌زموونه ناوه‌کییه‌کانی خۆیه‌وه هه‌میشه له دۆخێکی بزۆکدایه. که‌واته پرۆسه‌ی شعر زرینگانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگ و چرپه ناوه‌کییانه‌ی زمانن که له کرده‌ی خۆنواندندا؛ شکۆفه‌کردن؛ ده‌قاندندا ئه‌و ژیانه تاقیکراوه، روخساری ده‌ره‌کیی ئه‌و جیهانه بینراوه شه‌قده‌کا و دیمانه‌ی شه‌به‌نگی جیهانه ناوه‌کییه‌کانی خۆی ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه:
" وەك ئەوەى دەست بە عەوڕەتى باخچەدا بهێنم
لێو دەسووم لە كوڵمى ڕێحان
دڵى بێتاقەتیى دەدەمەوە و
باڵ دەبەخشم بە شكست.
………..
كە ئێواران،
پەنجەرەیەك لە برینم دەكەمەوە و
لێو دەنێم بە فلووتى ژان
كەمانچەیەك پڕاوپڕ دەبىَ
………..
لە ئەسرى نەبڕاوەى چاوم نا… ئەسرى وشە.
تەماشاى داخرانى خونچە و
حونجەكردنى ئاو دەكەم ." (بڕوانه: ئەمشەو ئێوارەیە ئەمشەو)
مه‌به‌ست له‌و چه‌شنه سروشته کۆچه‌رییه، به ڕێوه بوونه‌ی شیعر به گۆهێنانی بووناندنی ئه‌زموونه ناوه‌کییه‌کانی زمان، چرپاندنی حه‌سره‌ت و چرکه‌ساته مه‌سته‌کانی ژیان، نمایشکردنه‌وه‌ی گوتراوه‌کان نییه، به‌ڵکو چڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشهاتی وه‌رچارخاندنه‌ی دۆخی بوونه، ده‌رکه‌وتنی ژیانێکی تایبه‌تییه که هێشتا ئاشنای نه‌بووینه، تێیدا نه‌ژیاوین. به‌مجۆره شیعر به ده‌م ئه‌و رێکردنه‌وه، ماوریس بلانشۆ واته‌نی، به رێگای ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی که له ناخی زمانی شاعیردایه، بوار بۆ ده‌نگی که‌سی سێیه‌م ده‌ڕخسێنێ که له دایک بێت، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاته ناوه‌کییه‌مان لێ بسێنێته‌وه، تاکوو ئه‌و ئه‌زموونه‌ی شاعیر به ناوی منی سه‌ربه‌خۆوه بئاخفێ. (4)
نووسینی شیعر، پرۆسه‌ی تاکه‌که‌سییه‌کی بێده‌نگه. هاوکاتیش ده‌کرێ ئه‌و پرۆسه‌یه په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونه‌کانی ئێمه‌شه‌وه هه‌بێت. لێ هاوکاتیش ئه‌و ئه‌زموون و ئاکاره تاکه‌که‌سییه‌ی شاعیر که به‌ره‌و روانینێک ده‌رسکێ، جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و ئاکاره‌کانی ئه‌وانیتر. لێره‌وه زایه‌ڵه‌ی ئه‌زموونه ناوه‌کییه‌کانی "ژیانێک به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ"، گه‌ڕانێکه به دوای "ماڵ"ه بێ-زمانه‌کان.
ئاکامگیرییه‌ک له کۆرامانێکدا
له سه‌فه‌ری ئه‌و نووسینه‌دا هه‌وڵماندا ئه‌و کۆشیعره، وه‌ک ئه‌زموونێک له‌و ژیانه "بێماڵیی" و دۆخه "نیهیلزم"ه چڕبکه‌ینه‌وه که ئه‌مڕۆ جڤاکی کوردی هه‌راسانکردووه. له‌وێدا شاعیر له گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه و راگه‌یاندنی "ماڵ"ێک بۆ ژیانه بێ-جێ‌نشین، بێ-خانووییه‌ی خۆیی و هاوزمانه‌که‌یدا، ئاسۆیه‌کیش له به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی شیعریی به دژی ئه‌و دۆخه باڵاده‌سته‌دا ئاوه‌ڵاده‌کاته‌وه، که شیعری ئه‌مڕۆی کوردیی پێویستیی پێیه‌تی. که‌واته کۆشیعری "ژیانێک به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ" حه‌ز ده‌کا به زمانێک له به‌رهه‌ڵستکاریی شیعریی، ته‌نیایی و بێماڵییه‌که‌ی به‌ره‌و ماڵی زمان، بوونێکی شکۆمه‌ند جێ‌نشین بکات. مه‌به‌ست له‌و روحه به‌ره‌نگار‌ه، ئامانجێکی سیاسی نییه، به‌ڵکو رابوونی ئاگایی تاکه‌که‌سێکه به‌رانبه‌ر به ژیانێک که له‌وێدا بێماڵی: ته‌نیایی، نادادپه‌روه‌ریی سیاسیی، نه‌مانی به‌های ژیان، په‌رواێزکردن، داڕمان و … تاد، گه‌نجایه‌تییه‌که‌ی تاڵانده‌کا. لێره‌وه ئه‌و کۆشیعره ده‌خوازێ به ویستێک له جێنیشینبوون له ماڵی زمان، چه‌شنه به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی شیعریی به دژی ئه‌و رێسا‌و نۆرمانه رابگه‌یه‌نێت که روحی ئه‌ویان کوشته‌ی ته‌نیایی و بێماڵیی کردووه. ده‌کرێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین، که ئه‌و مه‌یله به‌رهه‌ڵستکاره، له ئاستی جیاوازدا، له شیعری به‌شێک له ده‌نگه نوێیه به‌ڕێوه‌کانی ئیستای شیعری کوردییدا ئاماده‌یی هه‌یه. مه‌به‌ستمان له چه‌مکی شیعری به‌رهه‌ڵستکاریی، رۆڵی شیعره له تێکشکاندنی ئه‌و نۆرم و نه‌ریته باڵاده‌ستانه‌ی که ئه‌مڕۆ به پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و هێزه ئایینییه‌کانه‌وه، په‌یوه‌ندییه جڤاکیی و مرۆڤایه‌تییه‌کانی کورد دیاریده‌که‌ن.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ بڵێم، ده‌کرێ ئاکاری ئه‌و ئه‌زموونه شلک ساوایه، به شیعری پۆست –به‌رهه‌ڵستکاری ناوزه‌د بکه‌ین. مه‌به‌ستمان له پۆست-به‌رهه‌ڵستکاریی، ده‌ستپێکردنی جوانناسییه‌کی زمانیی و په‌یامێکی نوێی ئه‌و شێوازه شیعره‌یه که له حه‌فتا و هه‌شتاکاندا به دژی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کیی، تووندتیژیی رژێمی به‌عس له ئارادا بوو. دیاره ئه‌وده‌م ئه‌رکی ئه‌و شێوازه شیعرییه له زمانێکی مشتوماڵکراو به هێما و هاورده سیاسیی، نه‌ته‌وایه‌تیی و مێژووییه‌کانه‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مرۆڤکوژه‌ی به‌عس و نۆرمه‌کانی بوو، هاوکاتیش ئه‌رکی ئاماده‌کردنی مرۆی کورد بوو بۆ یاخیبوون به‌رانبه‌ر سیسته‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که مرۆڤی کوردیی له بۆته‌ی نۆرمه‌کانیدا سیخناخکردبوو.
لێ ئه‌و شێوازه له پۆست- به‌رهه‌ڵستکاره‌ی که خه‌ریکه ئه‌زموونی کاڵی ئه‌مڕۆی شیعری کوردییدا زاو و زێ ده‌کا، لێره‌دا شیعری رابه‌ر ده‌مڕاستێکی بزێوی ئه‌و ته‌رزه شیعره‌یه، له زمانێکی شیعریی دێکۆمێنتاریی، بێ هێما و هاورده‌یی، شێوازێکی کۆپله کۆپله‌یی چڕکراوه‌دا خۆی رابگه‌یه‌نێ. له ئاستی شێوازدا ده‌کرێ ئه‌و ره‌وته شیعرییه‌ی رابه‌ر و به‌شێک له شیعری هاونه‌وه‌ی رابه‌ر، (که من لێره‌دا ئه‌و شێوه شیعرییه "ئه‌شقبازیی"ه‌ی که ئه‌مڕۆ به ناوی مۆبایله شیعر"ه‌وه له ئارادایه به شیعر ناسناکه‌م)، به شیعری "پۆست- ریالیستی" ناودێر بکه‌ین. به‌و واتایه‌ی که ئه‌و شیعره به زمانێکی شیعریی، نه‌ک هه‌ر رۆژانه‌یی، گوزاره له ژیانی واقیع ده‌کا. شێوازی هاوبه‌شی ئه‌و ئه‌زموونه شیعرییه به‌رهه‌ڵستکارییه، زمانی ئه‌و "من"ه داستانبێژییه‌یه که ده‌خوازێ دابڕانێک له‌و ژیانه بێماڵیی، دۆخه نیهیلیزمییه بسازێنێت. ئه‌و شیعره پۆست-به‌رهه‌ڵستکارییه، به ریسواکردنی ئه‌و سیاسه‌ته گه‌نده‌ڵسالارییه‌ی حیزبی کوردی، که جڤاک و خودی شاعیریشی له دۆخێکی نادادپه‌روه‌ر و تاڵانکارییدا گه‌وزاندووه، ده‌خوازێ ئاسۆیه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها مرۆڤایه‌تیی و ئامانجه روحییه‌کان به یاد زمانی بیرکردنه‌وه‌ی کوردیی بهێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته له 2000 ه‌کانه‌وه کۆده‌نگێک له شیعری کوردییدا، به شێوی جیاواز، سه‌رقاڵه به‌و گۆهێنانی ئه‌و زمانه دڕدۆنگه ناوه‌کییه، ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارییه‌ی که ره‌هه‌ندی بێماڵیی و سه‌رگه‌ردانی بوونی ئێستای جڤاکی کوردیی وێنا ده‌کا. له‌وێدا ئه‌و کۆده‌نگه شیعرییه له نێوان روحی وابه‌سته‌بوون به نه‌ریته داسه‌پاوه‌کانی جڤاک و زمانێکی تاکه‌که‌سییدا له سازشکاریدایه.
لێ له دیدی لویس بۆرخیسه‌وه گوتمان، شاعیر خۆی پێشه‌نگه‌کانی پێش خۆی ده‌ئافرێنێت، تاکوو خۆی به نه‌ریتی زمانه‌که‌یه‌وه گرێبدات و به‌مه‌ش بتوانێ به نوێکارییه‌کانییه‌وه، نه‌ریته‌کانی رابردوو له ئێستادا ئاماده بکا. به‌مجۆره ئه‌و زمانه شیعرییه‌ی ئه‌مڕۆ هێشتا خاوه‌ن ئه‌و ویسته روحیی، زمانه ئاڤاندتگاریسته‌ی نییه که به گه‌ڕانه‌وه ئه‌فراندنی پێشه‌نگه‌کانی پێش خۆیه‌وه، میراتی ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارییه شیعرییه‌ی که له حه‌فتا و هه‌شتا‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا له ئارادا بوو نوێبکاته‌وه، به‌مه‌ش له‌و دۆخه نیهیلیستی و بێـماڵییه‌دا، به زمانێکی خۆکرد، دوور له لاساییکردنه‌وه، به داهێنانی "حیکایه‌ته خود "ییه‌کانیه‌وه، به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی شیعریی رابگه‌یه‌نێت. دیاره حیکایه‌ته خودییه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌و مرۆڤه بێماڵه‌ی کورد هێنده‌ی وێنه‌ی خودێکی بێ- ره‌چه‌ڵه‌ک، بێ‌ماڵ و نیهیلیسته، ئه‌وه‌نده وێنه‌ی خودێکی ئازاد و به‌رپرسیار به‌رانبه‌ر ئامانجه روحییه‌کانی نییه. به واتایه‌کی تر: خودێک که له نێوان زمانێکی کۆ، نه‌ریتسالار و زمانێکی تاکه‌که‌سیی رووکه‌شی، ده‌وره‌کییدا خۆی خۆی ده‌بینێته‌وه. بۆیه، وێڕای ئه‌و ئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، ده‌کرێ ئه‌و زمانه شیعرییه‌ی ئه‌مڕۆ به ده‌ستپێک له روحێکی لێکترازاو، ئه‌زموونێکی ناوه‌کیی، خودسالاریی ناودێر بکه‌ین. به واتایه‌کی تر: ئه‌و ده‌نگه شیعرییه هێشتا نه‌بۆته خاوه‌ن زمانێکی تاکه‌که‌سی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵکو له نێوان دوو زماندا، تاک و کۆدا خولده‌خوات.
له‌وه‌ش بترازێن، ئه‌گه‌ر شاعیری "ژیانێک به دوای ماڵێکی به کرێ ده‌گه‌ڕێ" له بێماڵییه به‌ده‌مڕێوه‌که‌وه ئه‌و دۆخه بێماڵیی نیهیلیستییه به‌ره‌و پرۆسه‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکاریی شیعریی تایبه‌ت به خۆی وه‌رچه‌رخێنێ و ئه‌و زمانه خۆکرده تۆکمه‌تر مشتوماڵ بکا، به ویستێک له گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌ی خۆی، ئه‌و زمانه سوهرابییه‌ی که له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه، وه‌ک مۆده‌ی "فیلمی هیندی" به‌رۆکی شیعری کوردیی به‌رنادا، توڕهه‌ڵبدا. مه‌به‌ست له یاده‌وه‌ریی زمان، چڕکردنه‌وه و خه‌مڵاندنی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه که له دوا ده‌قی رابه‌ر فاریقدا خه‌ریکه خۆی نمایشده‌کا. به‌مجۆره رابه‌ر فاریق ئه‌وکاته ده‌توانێ شوێنپێیه‌ک له به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی شیعرییدا نیشته‌جێ بێت، که بێ-ماڵیی، وه‌ک ژیانێک، له بوونی ئه‌ودا نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌مه‌ش مانای ئاماده‌بوونێکی شیعرییه بۆ له یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌یدا. دواجاریش ئه‌و به‌ده‌م ئه‌و ره‌وته‌ی نووسین به‌ره‌و یاده‌وه‌ریی زمان،"ماڵ"ه‌که‌یه‌وه، یان دۆزینه‌وه‌ی خاکێکی تری شیعرییه یانیش وه‌ک بارانێک له ناو تووناتوونه‌کانی "ماڵی زمان"ه‌که‌ی ده‌بێته هه‌ڵم:
"لە درەختى زمانتدا
لقێك سەوزە وەك پەنجەى ئاو
كێشكەیەكی خەیاڵ شێ‌دار
لەسەر هێلكەى ئازارى (با) هەڵنیشتووە
بە دەنووكى دێ ئەم وشانەم هەڵدەگرىَ
دەیانبا بۆ هێللانەكەى
لە ناكاویش لە هێلكەیەكى بچو‌وكدا
پیتێكى مێَى ڕەنگ خۆڵیى باڵا كەڵەگەت
دێتە بوون و هەڵدەفڕىَ …" (بڕوانه: ئاوبوونەوەى ئاو)
کۆتایی 9 و سه‌ره‌تای 10ی 2008
ستۆکهۆلم
په‌راوێز:
1. Heidegger. M, ”Teknikens väsen och andra uppsatser, Övers. R. Matz (Lund: Doxa, 1981).
2. D. Brinbaum och Sven Olov Wallenstein, ”Heideggers väg, Tales, 1999, S. 144-och 145.
3. Dialoger, en åretstidskrif, (2005), s. 45-46.
4. سه‌باره‌ت به دیدی بلانشۆ و واتای که‌سی سێیه‌می سه‌ربه‌خۆ، روانگه‌ی نیوترالیتێته‌وه بڕوانه وتاری "پچڕاندن"، گۆڤاری رامان، ژماره 117،2007، و. هه‌ندرێن.)